١٠\٥\٢٠١٠
''پاراستن'' ده‌زگای
تیرۆر و تاوان.

جه‌لال چوارتایی
پاراستن ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌یه که بۆ
تیرۆر و تۆقاندن دامه‌زراوه . لووله‌ی چه‌که‌کانیان هه‌میشه به ڕووی
ئازادیخوازان و ڕه‌خنه‌گراندا بووه . ئه‌م ده‌زگا به‌دناوه هه‌میشه
له ده‌ست تێکهڵاوکردندا بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی
داگیرکه‌ران به‌گشتی و بانده مافیاکانیش به تایبه‌تی .
هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌کو تاوان ته‌ماشا ده‌کرێت
له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگا ڕه‌شه‌کوژه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش نه‌بوو ئه‌وا
پیشه‌یان بریتییه له ڕفاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستیانه و مه‌رجی
ئازادکردنیشی داواکردنی بڕه پاره‌یه‌ک بووه که هیچ کاتێک له توانای
بنه‌ماڵه‌ی ڕفێندراودا نه‌بێت .
پاش ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ئاداری 1991دا و هاتنه سه‌ر سفره‌ی
حازری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وا یه‌که‌مین هه‌نگاویان بریتی بوو له
تۆکمه‌کردن و به‌هێزکردنی ئه‌م ده‌زگا تیرۆریستیه به که‌سانی ئه‌من و
ئیستخبارات و به‌عسیه تاوانباره‌کانی ڕابردوو . ئه‌م ده‌زگایه هه‌میشه
له دوی ئه‌و که‌سانه وێڵ بووه که خاوه‌ن پێنووسن و ڕاستیه‌کان ده‌گوێزنه‌وه
بۆ نێو کۆمه‌ڵگا .
به‌ر له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی کوردکوژه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ک کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجامدا دژ
به نووسه‌ران که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان تیرۆرکردنی "ڕه‌وف کامل
ئاکره‌یی" و "ڕێناس" بوو .
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی کوردکوژه زیاتر ده‌ستی ئه‌م ده‌زگا تاوانباره
ئاوه‌ڵا کرا بۆ تیرۆری نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان ، ئه‌م جاره‌یان
تیرۆره‌کان به کۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دران که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان
تیرۆرکردنی ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بوو له 16-5-1997 له شاری
هه‌ولێر و ڕاکێشانی ته‌رمه‌کانیان به دوای ئوتومبێلدا ، تاوه‌کو ئه‌م
چرکه ساته‌ش گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌یان به شاردراوه‌یی ماوه‌ته‌وه .
پاش گۆڕبه‌گۆڕبوونی به‌عسیه‌کانیش ده‌ستی ئه‌م ده‌زگا تاوانباره ده‌گاته
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له شاری که‌رکوکدا بوون و خاوه‌ن ده‌نگی ڕه‌خنه
بوون . کرده‌وه‌ی یه‌که‌میان به تیرۆرکردنی دکتۆر عبدالستار تاهیر شه‌ریفی
ته‌مه‌ن 76 ساڵه ده‌ست پێده‌کات . به‌رله‌وه‌ی خوێنی دکتۆر عبدالستار
وشک ببێته‌وه سۆرانی مامه حه‌مه له خوێندا ده‌تلێننه‌وه و تیرۆری
ده‌که‌ن ، هێشتا دوسیه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه نه‌کراوه‌ته‌وه که ده‌ستی
تاوانی پاراستن به گیانی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشنا ده‌بێت و به شێوه‌یه‌کی
هێجگار هۆڤیانه له به‌ره به‌یانی 4-5-2010دا له به‌رده‌م کۆلیجی
زمانی زانکۆی سهلاحالدینی شاری هه‌ولێره‌وه به به‌رچاوی ده‌یان
پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌که‌ونه ئه‌شکه‌نجه‌دانی و پاشان بزرکردنی .
پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی به سه‌ربڕدراوی له شاری موسڵ فڕی ده‌ده‌ن .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ده‌یان نووسه‌ر و
ڕۆژنامه‌وانی دیکه ده‌که‌ن وه‌ک "ئه‌حمه‌د میره" و "کۆسره‌ت عبدالره‌حمان"
.
تیرۆرکردنی ئه‌م نووسه‌رانه به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێم
"مه‌سعود بارزانی" دایه و هه‌ر ئه‌ویش له دوای ئه‌و تیرۆرانهوهیه
و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ویش ئه‌م کرده‌وانه ئه‌نجام ده‌درێن .
چونکه تاوه‌کو ئێستا ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌ی له نووسه‌ران کردووه و
وه‌کو مه‌ترسییه‌کیش بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناوزه‌دی کردوون .
ئه‌وه مه‌سعود بارزانی بوو که ده‌یگووت ده‌بێت سنوورێک بۆ ئه‌و نووسه‌رانه
دابنرێت که جنێو ده‌ده‌ن(بێگومان له چاوی مه‌سعود بارزانییه‌وه هه‌موو
ڕه‌خنه‌یه‌ک جنێوه و سزای ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش مه‌حکوم به مه‌رگه) . ئه‌وه
مه‌سعود بارزانی بوو که نووسه‌رانی به جاش پێناسه ده‌کرد و ده‌یگوت
له ڕابردوودا به چه‌ک شه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌کرد و ئێستاش به پێنووس .
پرسیار له مه‌سعود بارزانی :-
1-ئایا نووسه‌ران به چه‌ک شه‌ڕی ئێوه‌یان ده‌کرد یاخود ئێوه به چه‌ک
شه‌ڕی هه‌موو نووسه‌ران ده‌که‌ن ؟
2- ئایا کاتێک ئێوه‌مان به سواری ئوتومبێل هێنایه‌وه سه‌ر سفره‌ی
حازری ته‌مه‌نی سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان گه‌یشتبوویه
ئه‌و ئاسته‌ی که بتوانن چه‌ک هه‌ڵبگرن و شه‌ڕی ئێوه بکه‌ن ؟
3- ئایا ئه‌وانه‌ی که به‌چه‌ک شه‌ڕی هه‌موو کوردیان ده‌کرد و
ئانفالیان ئه‌نجام ده‌دا ، ئێستا سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کانی پارته‌که‌ی
ئێوه نین ؟
4- ئایا ئه‌وانه‌ی که هه‌موو کوردان ده‌خه‌نه ژێر ڕه‌حمه‌تی لووله‌ی
چه‌که‌وه داگیرکه‌رانن یاخود نووسه‌ران ؟ ئایا چ داگیرکه‌رێکی
کوردستان ماوه که ئێوه ده‌ستتان له‌گه‌ڵیدا تێکه‌ڵ نه‌کردبێت و
چاوساخیتان بۆ نه‌کردبێت بۆسه‌ر بست به بستی کوردستان ؟
5- ئایا فه‌رهه‌نگی جنێودان له ئێوه‌وه هاته نێو کۆمه‌ڵگا یاخود له
نووسه‌رانه‌وه ؟
http://uk.youtube.com/watch?v=zCclnfqYhqM&feature=related
6- ئایا کوردایه‌تی بریتییه له پاداشتکردنی جاش و ئه‌نفالکه‌ره‌کان و
تیرۆرکردنی نووسه‌ران و ئازادیخوازان ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه بهشیکبن له کرده‌وه‌ی ئێوه ئه‌وا پێشکه‌ش
بێت به مێژووی پڕ له تاوانتان .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|