پارتی کرێکارانی کوردستان به‌شێکه له چاره‌سه‌ر نه‌ک گیروگرفت .
مه‌هدی کاوانی
ئه‌گه‌ر لێکتێگه‌یشتن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌بێت ،کاری دبلۆماسی و بیانۆ نه‌دانه ده‌ست تورکه‌کان ئاسان ده‌بێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هێزه واته ده‌سه‌ڵاتی باشوور‌و چه‌کداری باکوور به دوژمن یان نه‌یار سه‌یری یه‌کتر بکه‌ن ، منیش ده‌ڵێم کاری دبلۆماسی و لێک تێگه‌یشتن دوور ده‌که‌وێته‌وه . هه‌ق وانیه ئه‌و دوو هێزه له سه‌ر جیاوازی بیروڕای سیاسی بکه‌ونه دژایه‌تی کردنی یه‌کتره‌وه . ئه‌گه‌ر ئێمه له گه‌ڵ ئه‌و ڕایانه‌ش یه‌کبگرینه‌وه که په‌که‌که وێڕای ئه‌وه‌ی که هێزێکی کوردستانیه ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندێتی کوردی باکووری پێوه‌یه ،له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌ق وایه ئه‌و مافه بده‌ین به ئه‌وان که ئه‌وان چ جۆره ڕێوشوێنێکی گونجاو له تێکۆشانیان بگرنه به‌ر به ئاشتی بێت یان شه‌ڕ ،له ڕیگایه‌وه هه‌ق وانیه هێزه‌کانی هه‌رێم ئه‌و مافه بده‌ن به خۆیان هیڵه‌کانی سیاسی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیان بۆ دیاری بکه‌ن . بۆ په‌که‌که‌ش به هه‌مان شێوه . ئه‌وان با هێزێکی کوردستانی بن ،به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی باکوری کوردستانیان پێوه‌یه‌و نابێ کار‌و کاردانه‌وه‌ی وه‌ها بکه‌ن که زیان به ئه‌زموونی باشوور بگه‌یه‌نن . به‌ڕای من ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم له‌و ئاسته‌ش نه‌بێت که بتوانێ کۆمه‌کی مادی په‌که‌که بکات خۆ ناشبێت خۆی بکات به به‌شێک له کێشه‌که . کاری ڕاست و ڕه‌وای دبلۆماسیه‌یان وه‌ها ده‌بێ که ئه‌وان خۆیان به به‌شێک له چاره‌سه‌ببیننه‌وه له نێوان کورد‌و تورک . ئه‌گه‌ر چی ئاخاوتنه‌کانی پێشتری سه‌رکۆماری عیڕاق به‌ڕێز مام جه‌لال له که‌ناله ته‌له‌فزیۆنیه‌کان، به‌وه‌ی که په‌که‌که‌و په‌ژاک یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ چه‌ک دانێن و خه‌باتی سیاسی بکه‌ن یان ده‌بێ کوردستان به‌جێ بهێڵن و ده‌ستوری عیڕاقیش ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان پێ نادا ئاسایشی عیڕاق تێک بده‌ن ،ناڕه‌زایه‌کی زۆری شه‌قامی کوردی لێ که‌وته‌وه، به‌ڵام له لێدوانه ڕۆژنامه‌ییه‌که‌ی له گه‌ڵ سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی که‌ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که ئێمه ئاماده‌نینه نه‌ک کوردێک به‌لکو پشیله‌یه‌کی کوردانیش ته‌سلیم به تورکه‌کان بکه‌ینه‌وه‌و باسیشی له‌وه کرد ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده کانی په‌که‌که‌ش به تورکه‌کان خه‌ونه ،چونکه کاری وه‌ها به حکومه‌تی تورکیا نه‌کرابێ ،چۆن به ئێمه ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر هێزی تورکیاش بێته ناو هه‌رێم ئێمه به‌رگری ده‌که‌ین و به دوایه‌وه هه‌ندێ دڵنه‌وایی دایه‌وه شه‌قامی کوردی.چونکه جه‌ماوه‌ری کورد له تێکڕای کوردستان زۆر به هه‌ستیارانه ته‌ماشای لێدوانی به‌ڕێزان مام جه‌لال و کاک مه‌سعود ده‌که‌ن کاخوانه‌کینێ ئاخاوتنه‌کانیان چه‌ندی ده‌چێته خانه‌ی داکۆکی کردن له کوردان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌و ده‌ستدرێژیه ناڕه‌وایه‌ی تورکه‌کان بۆ سه‌ر په‌که‌که‌و ئه‌زموونی کوردی باشوور . له کاتێکدا که ڕای ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه تێکیان نه‌ده‌کرده‌وه به‌وه‌ی که یه‌کێکیان به ئاڕاسته‌ی دڵنه‌وای کورده‌کان و ئه‌وی تریشیان به ئاڕاسته‌ی نیگه‌رانی لێدوانیان ده‌کرد و له ڕێگه‌یه‌وه شه‌قامی کوردی پێیه‌وه نیگه‌ران ده‌بوون به‌ڵام له دوا جاردا که هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌ره‌و یه‌کبوون به‌ڕێوه ده‌ڕۆیشت،دڵدانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی لێ ده‌که‌وێته‌وه . له ڕاستیشدا هه‌ر ده‌بێ وابێ ، چونکه به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی شه‌قامی عیڕاقی عه‌ره‌بی و وڵاتانی عه‌ره‌بی وێڕای ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام ته‌ئکید له سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی عیڕاق و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له سه‌روه‌ریه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه‌و ناو ناوه‌ش ئێران به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که سه‌روه‌ری خاکی عیڕاق پی شێڵ ده‌کات ،که‌چی به هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکی بۆ هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانیان پێوه دیار نیه هۆیه‌که‌شی هه‌مووی له به‌ر ئه‌وه‌یه تاوه‌کو له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌زموونی کوردی باشوور شکست بهێنێ . ئاخاوتنه حه‌ماقاویه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیشمان گوێ لێ بوو که چۆن چۆنی پاڵپشتی له هه‌لوێستی تورکه‌کان ده‌کرد وپه‌که‌که‌شی به تیڕۆڕیست ناوزه‌ند ده‌کرد که‌چی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه له ناو خه‌لکی سڤیل خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه به مقاوه‌مه ناویان ده‌هێنێ. به‌رده‌وامی کۆبوونه‌وه سێ قۆڵیه‌کانی پێشتری ئێران و تورکیا‌و سوریا که به ناڕاسته‌و خۆ ڕژێمی سه‌دامی پێشووشیان له‌پاڵ بوو بۆ سه‌ر نه‌گرتنی ئه‌زموونی کوردی باشوور چۆنچۆنی هه‌ڵوێسته‌کانیان وێڕای ئه‌و هه‌موو ناکۆکی و دوژمنایه‌تیه‌ی نێوانیان له دژی په‌ره‌نه‌سه‌ندنی دۆزی کورد یه‌کیان ده‌گرته‌وه . با ئێمه‌ش به دیوه پێچه‌وانه‌که‌ی وه‌ک وان بین . با له نێون خۆشمان دژی یه‌کتر بین یان ڕاکانمان یه‌ک نه‌گرێته‌وه ،به‌ڵام با به‌رامبه‌ر به دوژمنانمان یه‌ک گرتوو بین و ناکۆکیه لاوه‌کیه‌کانمان وه‌لاوه نێین.ئه‌و ته‌نگژیه‌ی ئێستای تورکه‌کان له دژی په‌که‌که‌و مه‌رجه خۆفرزکردنه‌کانیان ده‌ینێنه‌وه ئه‌گه‌ر چی نیگه‌رانیه‌کی زۆری بۆ کوردان دروست کردووه ، به‌ڵام کاتێ که ده‌بینین سه‌رکرده‌کانمان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن به‌وه‌ی که به‌شێک بن له جاره‌سه‌ر نه‌ک گیروگرفت و هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر سنوور به مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له دژی هاتنه ناوه‌وه‌ی تورکان ڕه‌وانه ده‌که‌ن، له ڕیگه‌یه‌وه وێڕای مه‌ترسی گوشاره‌کانی تورک، دڵنه‌وایی کوردانیشی لێ ده‌که‌وێته‌وه . هه‌لومه‌رجی ئێستاش له قازانجی کوردانه . ئه‌مه‌ریکیه‌کان تا زۆر ڕاده له پاڵ کورده‌کانن له دژی هێرشه‌کانی تورکیا . ئه‌وروپیه‌کان له دروست کردنی هه‌ر گرژیه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌نقه‌ڕه‌وه له دژی ده‌وه‌ستن و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن که به کاری وه‌هاتان له هاتنه‌ناوتان بۆ ئه‌وروپا دوور ده‌که‌ونه‌وه . په‌که‌که‌ش به‌شێکه له چاره‌سه‌ر نه‌ک نانه‌وه‌ی گیروگرفت . چه‌نده‌ها جار یه‌ک لایه‌نانه ئاگر به‌ستی ڕاگه‌یاندوه‌و داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌کات له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک . به‌ڵێ تورکه‌کانن دوور ده‌که‌ونه‌وه له مه‌نتقی هه‌ق و سیاسه‌تی به‌رزه تورک‌و سه‌ردانه‌وندنی نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌کار ده‌هێنن . ڕه‌وای هه‌قیش نیه شۆڕشگێره کورده‌کانی باکوور چه‌که‌کانیان بۆ تورکه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان دانێن که چه‌نده‌ها سه‌ده‌یه کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و نه‌ک باوه‌ڕیان به ژیانی دیموکراتی و به ئاشتی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد نیه به‌لکو دان به‌هه‌بوونی زیاتر له 30 ملیۆن کوردی ناو خۆشیان نانێن و به کوردی چیا ناو زه‌ندیان ده‌که‌ن .
کاوا‌نیان/22/10/2007
|