٢٥\٩\٢٠١٠
پارتی و
چیڕۆکه‌که‌ی هیشام مه‌حمود.

حه‌مه غه‌فور
له‌و شانۆییه ڕووت‌و ڕه‌جاڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌دا، که پارتی دیموکراتی
کوردستان ئێواره‌ی سێشه‌ممه له ڕێگای ته‌له‌فزیۆنی کوردستان‌و زاگرۆس
تیڤیه‌وه په‌خشیکرده‌وه، که‌سێک به ناوی (هیشام مه‌حمود ئیسماعیل)ه‌وه
ئاماده کراوه تا چیرۆکێکی سه‌رتاپێ درۆ‌و هه‌ڵبه‌سراو بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردی بگێڕێته‌وه، سه‌باره‌ت به ڕفاندن‌و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان.
پارتی‌و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی به‌م سیناریۆیه ئه‌یانه‌وێ (هیشام مه‌حمود)
بکه‌ن به په‌یامبه‌ری ئه‌و درۆ شاخداره‌ی که گوایا (سه‌رده‌شتی
سکۆلار، سه‌رده‌شتی سه‌رکه‌ش‌و ئازاد‌و چاونه‌ترس)، سه‌ر به گروپی ئه‌نسارولئیسلام
بووه‌و به‌ڵێنی کاری تێکده‌رانه‌ی پێیان داوه‌و دواتر به ئه‌نجامی نه‌گه‌یاندووه
بۆیه کوشتوویانه. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی پارتیه‌و
ئاکامی پرۆسێسی "عادلانه‌و به ئه‌مه‌کی شوێنگرتن‌و توێژینه‌وه‌که‌یانه!"
له دۆسێی سه‌رده‌شت عوسمان. میدیای پارتی به‌م فیلمه ویستی دوا په‌یامی
پارتی به خه‌ڵکی بدا‌و بڵێ؛ ئیتر مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت ته‌واو بوو! خه‌ڵکینه،
ئێوه‌ش ئاو بێنن‌و ده‌ست بشۆن! چیتر ئۆباڵی سه‌رنگومگردن‌و کوشتنی سه‌رده‌شت
مه‌خه‌نه گه‌ردنی پارتی‌و ده‌زگای پاراستنه‌که‌ی!
به گوێره‌ی ئه‌م حیکایه‌ته‌ی پارتی بێت، ئه‌و ووتاره ڕه‌خنه‌یی‌و ته‌نزئامێزانه‌شی
که سه‌رده‌شت ئاراسته‌ی پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردوون، بوختانه‌و
بۆ سه‌رده‌شت هه‌ڵبه‌سراوه. چونکه به قسه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت ئه‌و
نه ڕۆژنامه‌نووسه‌و نه هیچ. ته‌نها خوێندکارێک بووه‌و که‌وتۆته
داوی ئه‌و گروپه ئیسلامیه‌وه‌و بۆته قوربانی. به‌ڵام سه‌رنجێکی خێرا
له سه‌رجه‌می ووتارو نووسینه ته‌نزاوی‌و به‌هێزو شیکاریه‌کانی سه‌رده‌شت
عوسمان له پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئه‌و ڕاستیه ڕه‌هایه ئه‌خه‌مڵێنێت
که به بارستایی تاڵه موویه‌کیش سه‌رده‌شت نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ بیر‌و
باوه‌ڕی ئیسلامی‌و تیرۆریستیانه‌ی ئه‌نسارولئیسلام‌و جوندولئیسلامیه‌کان‌و
نه‌ریتی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیشیاندا نیه.
بیرۆکه‌ی ئه‌م داستانه هه‌ژاره‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی پارتی له یه‌ک
ڕسته‌دا ئه‌وه‌یه؛ که دۆسێی جیهانیی ڕفاندن‌و تیرۆرکردنی (سه‌رده‌شت
عوسمان) به ڕۆژی ڕووناک‌و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دیزه به
ده‌رخۆنه بکات! دیزه به ده‌رخۆنه مانای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت، له
کاتێکدا پارتی به نیاز بووه به ئه‌سپایی سه‌رده‌شتی ئازا‌و چاونه‌ترس
له‌پای ڕه‌خنه‌کانی له پارتی‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی، شوێنبزرو سه‌رنگومکا،
به‌ڵام بۆی نه‌چۆته سه‌رو نه‌فره‌ت‌و ڕه‌خنه‌و بێزاریی کۆمه‌ڵگای
کوردستانی به‌سه‌ردا داباریوه، به‌ڵام ئێستا گه‌ره‌کیه‌تی به‌م
سیناریۆ ته‌له‌فزیۆنیه گاڵته‌جاڕه‌ی جارێکی تریش به‌ختی خۆی تاقیکاته‌وه‌و
هه‌وڵی خۆدزینه‌وه بدا‌و خۆی له‌ژێر ڕه‌خنه‌و گومانی کۆمه‌ڵی
کوردستاندا ڕزگار بکات. به‌ڵام پێناچێت له‌مه‌شدا شانس یاوه‌ری پارتی‌و
لیژنه‌که‌شی بێت!
له کاتێکدا پارتی له نێو ده‌ریای گومانی کۆمه‌ڵگای کوردی‌و جیهانیدا
نوقوم بووه سه‌باره‌ت به تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌موو لایه‌کیش
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه ئه‌که‌نه‌وه، وه ته‌واوی داتا‌و ئاماژه‌کانیش
هێما بۆ تێوه‌گلانی ده‌زگای پاراستنی پارتی ئه‌که‌ن له ڕفاندن‌و
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسماندا، که پارتی بۆ تۆڵه کردنه‌وه له سه‌رده‌شت‌و
چاوترساندنی هه‌ر ده‌نگێکی ئازاد‌و ڕه‌خنه‌گر سه‌باره‌ت به سیما‌و ئه‌دای
واقعی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و حکومه‌ته‌که‌ی، له پای ڕه‌خنه ته‌نزئامێزه‌کانی
سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نووسی لاوی به‌و ده‌رده بردووه! سه‌دان هه‌زار که‌س
له خه‌ڵکی کوردستان به شوێن ڕفاندن‌و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا
ڕژانه شه‌قامه‌کانی کوردستان‌و جیهانه‌وه‌و یه‌کپارچه‌و یه‌کده‌نگ
خوازیاری ئاشکراکردنی تاوانباران‌و ته‌سلیمکردنیان بوون به یاسا‌و
دادوه‌ری.
ئه‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌و ئه‌م نه‌فره‌ته سه‌رتاسه‌ریه خۆی له‌خۆیدا
به‌ڵگه‌ی پشتڕاسکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێماو ئاماژانه بوون که په‌نجه‌ی
تاوانیان بۆ پارتی‌و ده‌زگای پاراستن درێژ ئه‌کرد. ئه‌گه‌رچی تا په‌خشکردنی
ئه‌و فیلمه چه‌واشه‌کارانه‌یه، ڕه‌نگه که‌لێنێکی به‌رته‌سک له
ویژدانی جه‌ماوه‌ریدا به‌جێ مابێت بۆ دوودڵی‌و که‌مبوونه‌وه‌ی گومانه‌کانی
سه‌ر پارتی، به‌ڵام به شوێن نیشاندانی (هیشام مه‌حمود) له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیه‌وه
ئه‌و که‌لێنه‌ش ساڕ‌ێژ بووه‌و چیتر گومانه‌کانی سه‌ر تێوه‌گلانی ده‌زگا
جاسووسیه‌کانی پارتی له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا به‌رجه‌سته‌تر ئه‌بنه‌وه‌و
په‌نجه‌ی تۆمه‌تی درێژکراو بۆ سه‌ر پارتی زۆرتر له یه‌قینه‌وه نزیک
ئه‌کاته‌وه. بۆیه پێویسته پارتی حسابی جددی بۆ ئه‌و گومانه گه‌وره‌و
به‌رفراوانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بکات‌و مل بدات به داخوایه‌کانی جه‌ماوه‌ر.
فیلمی هیشام مه‌حمود ململانێی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئازادیخوازانی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنی پارتیدا برده ئاستێکی باڵاتره‌وه. سه‌ره‌نجام
پارتی به نیشاندانی ئه‌م سیناریۆ ته‌له‌فزیۆنیه که‌وتۆته به‌رده‌م
دووڕێیانێکه‌وه؛ له نێوان هه‌ڵوێستی ملدانه‌واندن بۆ خواستی خه‌ڵکی
کوردستان‌و ته‌سلیمکردنی تاوانبارانی بکوژی سه‌رده‌شت عوسمان به
دادگا‌و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی، وه یان هه‌ڵوێستی ملهوڕی‌و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگای کوردی‌و ڕای گشتیدا ده‌بێ یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وه‌ی
دووهه‌میان زۆر دژواره‌و ڕۆژ دوای ڕۆژ گوشاره‌کانی سه‌ر پارتی توندتر
ده‌بنه‌وه‌و ته‌جروبه‌ی چوار مانگی ڕابردووی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
کوردستانیش نیشانیداوه. ڕێگای عه‌قڵانی تر بۆ پارتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌یه‌و ڕێگا دانه به درووستبوونی لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆو
بێلایه‌ن که نوێنه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت‌و ئۆرگانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان‌و
جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستانی تێدا بێت، هه‌تا دۆسێی سه‌رده‌شت عوسمان
ڕه‌واڵی ئاسایی دادوه‌ریانه‌ی خۆی بگرێته به‌رو ئه‌م پرسه‌و ئه‌م
گرفته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌ڵامی شایسته‌ی پێبدرێته‌وه.
23\9\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|