٨\٥\٢٠١٠
پارتی و مه‌سعود
بارزانی تاوانێکی‌تری گه‌وره‌یان له شاری هه‌ولێر خوڵقاند.

عامر سابیر
پارتی که له 31ی ئابی
96 ه‌وه به یارمه‌تی به‌عس، ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌ش و ڕه‌های خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا، ئه‌یه‌وێت
هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ڕه‌خنه و بێزارییه له کارکرد و
ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ملهوڕیان، دامرکێنێته‌وه و سه‌رکوت بکات.
رفاندن و تیرۆرکردن و فڕێدانی لاشه‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویست (سه‌رده‌شت
عوسمان) له 6\5\2010دا، تاوانێکی تری
گه‌وره و دڕندانه‌ی پارتییه له دژی نه‌یارانی خۆی. پارتی بۆ
چه‌واشه‌کاریی، له‌پێش ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌یاندا، مه‌لا
به‌کرێگیراوه‌کانیان هاندا تا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه فه‌توای
کوشتن له دژی ڕه‌خنه‌گران و پێشکه‌وتووخوازان و کۆمۆنیسته‌کان
بڵاوبکه‌نه‌وه.
پارتی ملهوڕانه هه‌وڵیداوه و هه‌وڵئه‌دات هه‌موو ده‌نگێکی دژ و
ڕه‌خنه‌گر، که نه‌توانێت به پاره بیکڕێت و کۆنترۆڵی بکات، ئه‌وا
ئاوا ترسنۆکانه و دڕندانه تیرۆری ئه‌کات.
تیرۆری هاوڕێی ئازیز (سه‌رده‌شت عوسمان) په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تره له
مێژووی پڕ تاوانی بارزانی و حیزبه‌که‌ی، که له ڕێگه‌ی کاری ئاوا
تیرۆریستانه‌وه، ئه‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆیان درێژه پێبده‌ن
و چینی کرێکار و بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگه و به‌ره‌ی پێشکه‌وتووخوازی پێ
چاوترسێن بکه‌ن.
سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌و مرۆڤه بچووکانه‌ی که ئاوا ترسنۆکانه به‌رنامه‌ی
تیرۆری نه‌یارانیان داده‌ڕێژن و نه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی پڕ جه‌رده‌یی و
سه‌رکوت و خۆسه‌پێنیان.
سه‌رده‌شت عوسمانی خۆشه‌ویست، یادت هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێزه.
8\5\2010
ماڵپه‌ڕی عامر سابیر
|