١٩\٩\٢٠١٠
پارتی و
تۆمارکردنی ریسواییه‌کی دیکه‌ی سیاسی.
- له په‌راوێزی ساخته‌کارییه‌کانی
لێژنه‌ی به‌ناو لێکۆڵینه‌وه له
که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان -
عرفان که‌ریم
رفاندن وتیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان له به‌رواری
06.05.2010 له‌شاری هه‌ولێر له‌ژێر سایه وده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی
کوردستاندا .ناره‌زایه‌تیه‌کی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری ومه‌ده‌نی له‌ناوخۆی
کوردستان وئه‌وروپاو زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا هێنایه ئاراوه. ئه‌و
رۆژنامه‌نوسه‌ی که به‌چه‌ند مانگێک به‌ر له‌تیرۆرکردنی و له‌رێگای چه‌ند
نوسینێکدا ئاماژه‌ی به‌ڕاده‌ی گه‌نده‌ڵی و جه‌به‌روت وملهوڕی سیاسی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
مه‌سعود بارزانی وپارتی کردبوو.
هه‌ر له‌ڕۆژانی یه‌که‌می دوای ئه‌م کرده‌وه نائینسانیه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی
پارتی هه‌وڵیاندا به‌هه‌ر شێوازێک بێت خۆیان له‌قه‌ره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه
به‌و داخوازیه ڕه‌وایانه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان وجیهان نه‌ده‌ن
و به‌هه‌ر قیمه‌تێک بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌فه‌رامۆشی بسپێرن، به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پیلان وهه‌وڵه نه‌زۆکانه‌ی پارتی بۆ خۆ دزینه‌وه
له تاونبارێتیان، ناره‌زایه‌تیه به‌رهه‌قه‌کانی به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و
ئینسادۆستی و کۆمۆنیستی له‌کوردستان و له‌سه‌رئاستی جیهانیدا، رۆژبه‌رۆژ
په‌ره‌ی سه‌ندو ئاستێکی به‌ربڵاو وهه‌ڵمه‌تێکی به‌رین له خۆپیشاندان
وکۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی وکۆڕو سیمیناری ماته‌مینی وهاوخه‌می
وهاوپشتی، هاوکات سه‌دان نوسین وپێشکه‌شکردنی چه‌ندین نمایشی هونه‌ری،
له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ئازادیخواز‌و ڕۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان هونه‌رمه‌ندانه‌وه
بوونه هۆی ئه‌وه که مه‌سه‌له‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌نگێکی مه‌زن
له‌زۆربه‌ی میدیا‌و ده‌زگاکانی دونیادا بداته‌وه‌وه و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
پارتی ناچار بکات بێته قسه‌و وه‌ڵامێک به‌م خواستانه‌ی خه‌ڵک بداته‌وه،
سه‌ره‌تا له‌رێگای هێنانی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێکی هه‌لپه‌رست وقازانجچیه‌وه
بۆ سه‌رشاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆن و به‌هێرشکردنیان بۆ سه‌ر کاری رۆژنامه‌گه‌ری
ئازاد ده‌ستیان پێ‌کرد، پاشان به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی بێبنه‌ما
له په‌یوه‌ندی سه‌رده‌شت به بزوتنه‌وه‌ی (گۆڕان)ه‌وه تێوه گلانی
کاری رۆژنامه‌گه‌ری ئازادانه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان به کێشمه‌کێشێکی
سیاسی نێوان پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه، دواجاریش هه‌ر له‌ژێر
فشاری ئه‌وناڕه‌زایه‌تی یه جه‌ماوره‌یه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا، پارتی
ناچارکرا به‌وه‌ی به‌ڵێنی دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌کی لێکۆلینه‌وه بۆ به‌به‌دوادا
چوونی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان بدات، به‌دوای تێپه‌ر بوونی 4 چوار مانگ
به‌سه‌ر پێکهێنانی ئه‌م لیژنه‌یه‌دا، له‌به‌رواری 15.09.2010 وله‌ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی پارتیه‌وه ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لیژنه‌یه راگه‌ێندرا، که‌تیایدا
سه‌رده‌شت عوسمانیان به تومه‌تی په‌یوه‌ندی بوون له‌گه‌ڵ گرووپێکی
تیرۆریستی به‌ناوی (ئه‌نساروالئیسلام ) تاوابنار کردوه‌و هۆکاری تیرۆره‌که‌شی
ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی کارێک له‌لایه‌ن سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه
که گوایه ئه‌م گروپه تیرۆریستیه پێی سپاردوبوو .
له‌ڕاستیدا هه‌ر به‌چاوخشاندنێکی ساده به‌و ره‌فتارو کاردانه‌وه جۆراو
جۆارنه‌و و سیناریۆ ودرۆ وده‌له‌سه‌و وچه‌واشه‌کاریانا‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
پارتی هه‌ر له‌رۆژانی یه‌که‌می دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه
تاوه‌کو ئاشکر‌اکردنی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لیژنه‌ی به‌ناو لێکۆڵینه‌وه‌یه،
زۆر به‌ڕوونی پووچی وناراستی ئه‌م پڕوپاگاندانه ده‌رده‌که‌وێت، هاوکات
ئێمه به‌ر له‌راگه‌یاندنی ئه‌م درۆنامه‌یه‌ی لیژنه‌که‌ی پارتی و له‌دووهه‌فته‌ی
رابوردودا، شاهیدی هێرش وتۆمارکردنی چه‌ندین سکاڵابووین بۆسه‌ر ده‌سته‌یه‌ک
له رۆژنامه‌و گۆڤار له‌کوردستاندا، له‌وانه (هاووڵاتی) و(ئاوێنه)
و(رۆژنامه) وگۆڤاری (لڤین ) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتیه‌وه، به‌تایبه‌ت
هێرشی ترسنۆکانه‌ی راگه‌یانده‌کانی پارتی وده‌زگا جاسوسیه‌که‌ی پاراستن
بۆ سه‌ر گۆڤاری (لڤین) که چاوپێکه‌وتنێکی قانعی فه‌ردی بڵاوکرده‌وه و
تێیدا ئاماژه‌ی به‌رابردوی سیاسی مه‌لا مسته‌فا کردبوو، بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئه‌م راپۆرته له‌م کاته‌داو تومه‌تبارکردنی رۆژنامه‌نوسی ئازاد سه‌رده‌شت
عوسمان به(تیرۆریست) درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی ملهوری وشه‌قاوه‌چێتی
پارتی یه بۆسه‌رئازادی راده‌ربرین ومافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک که‌به‌ئامانجی
داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌تتی میلیشیا ــ عه‌شیره‌تی له‌کوردستاندا
ده‌ستی بۆبردوه، داشکانی باڵانسی هێزوده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا به‌لای
پارتیدا ولاوازبوونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌م دواییه‌نه‌دا، هێنده‌ی دیکه ئیشتهاو چاوچنۆکی پارتی زیاتر کردووه
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه تاریکه وتاڵانکردنی زیاتری سه‌روه‌ت
وسامانی خه‌ڵک، به‌ڵام به‌دبه‌ختی سیاسی پارتی له‌وه‌دایه که ئه‌مان
له‌و‌ڕاستیه تێناگه‌ن که ئه‌مڕۆ له‌کورستاندا به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوان
وبه‌هێز له ئازادیخوازان و ئینساندۆستان و کۆمۆنیستی له مه‌یدانی خه‌بات
وتێکۆشاندا هه‌میشه له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ربه‌رچدانه‌وه‌و
ریسواکردنی سیاسه‌تی سه‌رکوت وداسه‌پاندنی ملهوری میلیشیایی و وه‌ڵامێکی
توند به‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه ده‌ده‌نه‌وه، له‌بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی
عه‌شیره‌تی وکۆنه‌په‌رستی ئه‌م حزبه‌دا جێگایه‌ک بۆ ڕاو داخوازیه‌کانی
کرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادیخوازی کوردستان نیه ونابێته‌وه،
هه‌ربۆیه هه‌رهه‌نگاوێکیان له‌ڕاستای ده‌ستدرێژیکردن بۆسه‌رمافه سه‌ره‌تاییه‌کانی
خه‌ڵک ئاکامه‌که‌ی هه‌ر ریسوایی سیاسیه، بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی
درۆینه‌ی ئه‌نجامه‌کانی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه، ئه‌و جۆره له لیژنه‌ی
ساخته‌کاری وچه‌واشه‌کاریه‌و تومه‌تبارکردنی خه‌ڵکانی ئازادیخواز به
تیرۆریست وئاژاوه‌گێر، هه‌ر هه‌مان جۆر له‌ریسوایی به‌نسیب ده‌بێت .
17\9\2010
arfan96@yahoo.de
|