پاشه‌ڕۆژی کوردانی هه‌نده‌ران به کوێ ده‌گات؟!
هوشیار عوسمان
نامه‌وێت مێژووی کۆچی کوردان بۆ هه‌نده‌ران باس بکه‌م و هۆکاره‌کانی شی بکه‌مه‌وه، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێ‌داده‌گرم که‌ڕه‌وه‌ندێکی زۆری‌کورد له ووڵاتانی‌جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌پێی سوننه‌تی ژیان شه‌وو ڕۆژی ته‌مه‌نیان له غوربه‌تدا سه‌رف‌ده‌که‌ن .
ئاخۆ دوای 50 ساڵی تر نه‌وه‌ی داهاتوومان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌ستی میللی و نیشتمان په‌روه‌ریان هه‌یه؟ئایا خۆیان به کورد ده‌زانن یان له‌ناو بێگانه‌دا تواونه‌ته‌وه؟؟ که‌سایه‌تیان له سه‌ر بنه‌مای ڕابوردوویان دروست ده‌که‌ن و سه‌روه‌رییه‌کانی باب و باپیریان به‌رزو پیرۆز ده‌زانن و جێگای شانازیانه یان ئه‌وه‌ی لایان مانایه‌کی نی یه‌و بێ ئاگان لێ ی ئه‌و ڕۆژانه‌یه که تێیدا هاونیشتمانانیان له شاڵاوه‌کانی کۆقه‌برو ئه‌نفال و ڕاگواستن و کیمیا باراندا له به‌رده‌م ویژدانی مردووی مرۆڤایه‌تیدا کۆتایی به ژیانیان هات...؟؟!!!
به چاوخشاندنێک به واقعییه‌تی ئه‌مرۆی کوردان له هه‌نده‌راندا به خێرایی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ساڵ به ساڵ کوردانی تاراوگه له کوردستان و کورد دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و له هه‌موو شتێک نزیک ده‌بنه‌وه بێجگه له هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی ، که ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی تراژیدی دیکه‌یه بۆ گه‌له‌که‌مان و باجه‌که‌ی زۆر له‌وه قورستر‌و گه‌وره‌تره که بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه..!!
جێی داخ و که‌سه‌ره له ئه‌مڕۆی باشووردا هیچ لایه‌نێکی په‌یوه‌ندی دار نه‌خشه‌و پلانیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا پێ نی یه‌و کاری بۆ ناکه‌ن و خۆیان به به‌رپرس نازانن . له‌ولایشه‌وه باوکان و دایکان و گه‌وره‌کان به‌هۆی چڕی و پڕی کاری ڕۆژانه‌یان ئاگایان له منداڵه‌کانیان نی یه‌و وا ده‌زانن هه‌موو شتێک له جێگه‌ی خۆی دایه، که له ڕاستیدا منداڵ و گه‌نجی کورد به‌ره‌و گێژاوێکی سامناک مل‌ده‌نێت و ئایینده‌یه‌کی تاریک و نادیار چاوه‌ڕوانیانه .
له‌وانه‌یه ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌م بازنه‌یه به‌دوور بن و ئومێدی پاشه‌ڕۆژێکی گه‌شیان لێ بکرێت به‌ڵام زۆربه‌ی لاوه‌کانمان له‌م جه‌غزه‌دان که من هاواری بۆ ده‌که‌م و به‌بێ سه‌رژمێری و ئامار ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که کورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌گه‌ر وا بڕوات هه‌موو شتێکی دۆڕاندووه و نه بۆخۆی و نه بۆ ده‌وروپشته‌که‌ی ناتوانێت کارساز بێت .
ئاخر له جیهانی تکنیک و زانستی ئه‌مڕۆدا و له‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپادا که کوردی تێدا نیشته‌جێ یه با ڕاستگۆیانه سه‌یری منداڵ و گه‌نجی کورد بکه‌ین که له چ قوتابخانه‌و قۆناغێکی خوێندن دان!! ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 18 سه‌روو تره له کوێ دا کار ده‌که‌ن؟!! ئاستی ڕۆشنبیری و که‌سایه‌تی و ده‌روونیان له چ پله‌یه‌کدایه؟! کاتی بێ‌کاری به چی سه‌رف ده‌که‌ن؟! کردار‌و گوفتاریان تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک له نۆرمی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دایه که تێیدا ده‌ژین؟!!
به‌کورتی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێش باوک و دایک له‌م قه‌یرانه‌دا به‌رپرسیاره چونکه ئه‌وانن داکۆکی له مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌که‌ن و دوێنی له سه‌نگه‌ری شۆڕش دا ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ری خزمه‌ت گوزاریدا خۆیان به خاوه‌نی کوردستان ده‌زانن . ئه‌م چینه‌ی ده‌ره‌وه‌ش به‌شێکی دانه‌بڕاوی گه‌لی کوردن و ده‌بێت ئێش و ئازاره‌کانیان که‌م بکرێته‌وه و به ئاقارێکدا بڕۆن که شانازی بن بۆ هه‌موو کورد‌و مرۆڤایه‌تی و ده‌ستێکی به توانا بن بۆ بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌ی که لێی دابڕاون.
|