پاته‌ی دڕاوی گه‌ریلایه‌ک یان کۆشک و ته‌لاری سه‌رشۆڕی .
م . حه‌مید عه‌زیز
له‌سه‌رگۆی ئه‌م زه‌مینه‌دا له بیابان و چیا‌و ده‌شت و ده‌ریاو هه‌موو شوێنه‌کانی مرۆڤی تێدا ده‌ژی له‌هه‌موو یاسا‌و ڕێساکانی ژیانیشه‌وه له‌هه‌موو ویژدانی مرۆڤایه‌تیشه‌وه که‌ی و له‌کوێ هه‌بووه یان بیستراوه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌زمانی خۆی نه‌دوێ و گفتوگۆ نه‌کات .!!! . تاوان له‌وه گه‌وره‌تر چی یه‌و چۆنه .؟. ئه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی تورکان وه‌ڵامه‌که‌یان له‌لاده‌ست بکه‌وێت .
ئه‌گه‌ر مرۆڤێک زمان و ئاین و کلتورو جل و به‌رگی خۆی لێ قه‌ده‌غه بکرێت ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه که‌سایه‌تی ده‌شکێت و ڕۆحی هه‌ست به مرۆڤ بوونیی ده‌مرێت و هه‌تا هه‌تایه به‌که‌م و کوڕی ده‌ژی و هه‌ست به‌که‌میی ده‌کات و له‌ناخی که‌سایه‌تی خۆیدا بنده‌ست و کۆیله ده‌بێت و هه‌میشه خۆی به‌هاووڵاتی دووه‌م یان سێهه‌م ده‌زانێ له‌نیشتمانی خۆیدا ئه‌مه کاروپیشه‌ی که‌مالیسته‌کان بووه له‌گه‌ڵ میلله‌تی کورددا . ئه‌م کاره ڕامیاری یه قێزه‌وونه دووژمنانی کورد به‌رامبه‌ر کورد ئه‌نجامیان داووه بۆ چه‌ند ساڵێکی دوور‌و درێژ به‌م جۆره سیستمه شۆڤێنیستی یه به‌ڕێووه چووه به‌تایبه‌ت له‌باکوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان که که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردیان پێ تێکشکاندووه . ده‌بێ چ جۆره مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتێک بن ئه‌م که‌مالیستانه که‌ئاوا نامرۆڤانه بیرده‌که‌نه‌وه‌و فاشیستانه ڕه‌فتار ده‌که‌ن .!!. ده‌نا چۆن مرۆڤی ڕاسته‌قینه به سووک و ڕسوواکردنی مرۆڤه‌کانی تر به‌خته‌وه‌رو سه‌رفراز ده‌بێت . هه‌رچی کار‌و ڕامیاری نادروست و ناشرین هه‌یه له‌لایه‌ن دووژمنانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌میلله‌تی کورد کراوه که‌چی ئه‌وان به کورد ده‌ڵێن تیرۆریست که‌خۆیان باش ده‌زانن ئه‌وان خاک و نیشتمانی کوردانیان داگیرکردووه بڕووانه له‌کاره‌کانی خۆیان ئایا ئه‌وان تیرۆریستن یان میلله‌تی کورد .؟. کاره تیرۆریستی یه‌کانی دووژمنانی کورد بنووسینه‌وه به‌سه‌دان کتێبیش ته‌واو نابێت به‌ڵام لێره‌دا هه‌ریه‌که‌ی یه‌ک نمونه‌ی له‌و کاره چه‌په‌ڵانه‌ی دووژمنانی کورد باس ده‌که‌ین :
1/ تورکیا خۆی ووڵاتێکی تیرۆریسته‌و خه‌ڵک ده‌فڕێنێت له‌هه‌ر ووڵاتێکه‌وه که بیه‌وێت نمونه‌ی زیندووی ئه‌وکاره چه‌په‌ڵ و تیرۆریستی یه فڕاندنی ( گرتن و بردنی ) عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوو که له کیشووه‌رێکی دووری وه‌ک و ئه‌فریقا له فڕۆکه‌خانه‌ی کینیاوه فڕاندی و هێنایه‌وه بۆ تورکیا ئه‌م کاره تیرۆریستی و چه‌په‌ڵه له به‌رواری 1998 دا ڕوویدا . 2/ ئێران له‌ناوجه‌رگه‌ی شارستانی یه‌ت و مه‌ده‌نی یه‌تدا له‌پایته‌ختی نه‌مسادا ( ڤییه‌ننا ) دکتۆر عه‌بدولره‌حمانی قاسملۆو هاوڕێیانی تیرۆر ده‌کات . ئه‌م ڕووداوه دڵ ته‌زێنه له‌ساڵی 1989 دا ڕوویدا . 3/ سوریا له‌پایته‌ختی ووڵاته دراوسێکانیدا به‌ناوی دۆستایه‌تی یه‌وه کێی بوێ ده‌یکووژێ نمونه‌ی ئه‌وکاره‌ش تیرۆرکردنی ڕه‌فیق حه‌ریری بوو که‌سه‌رۆک شالیارانی لوبنان بوو . ئه‌م کاره تیرۆریستی یه له‌ساڵی 2006 دا ڕوویدا . 4/ عێراق له‌پایته‌ختی کوه‌یتدا به‌ده‌ستی مخابه‌راتی عێراقی ته‌قه‌یان له سه‌رۆکی ئه‌مریکای ئه‌وکاته کرد که جۆرج بووشی باوک بوو . ئه‌م کاره تیرۆریستی یه له‌ساڵی 1993 دا ڕوویدا . چوار نمونه له سه‌دان و هه‌زاران کاری تیرۆریستی ئه‌م ده‌ووڵه‌ته فاشییانه‌ی دووژمنی سه‌رسه‌ختی کورد که‌خۆیان به ده‌ووڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ده‌زانن و کوردیش به‌نۆکه‌رو تیرۆریست ده‌زانن به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته .
ئه‌م نووسینه ووتاره چیرۆکێکی دڵته‌زێنی خه‌ماوی سه‌یره .. ئه‌م نیوودێڕو چه‌ند ووشه‌و ناونیشانه داستانێکی پڕ ته‌موومژی گه‌لێ کۆن و شه‌که‌ت و ماندووه .. ئه‌م باس و ژانی ناخه ده‌ریای مێژوویه‌کی پڕ خوێن و زووڵم و بنده‌ستی یه . ئه‌م په‌یڤه ئه‌م داڕشتنی ژیانی کۆیلایه‌تی و بنده‌ستی یه به‌شی کورده که دنیای ویژدانی خاوه‌ن ویژدانه‌کانی هه‌ژاندووه‌و ڕه‌فتاری فاشییه‌کانی دووژمنانی کورد له‌هه‌مان کاتدا دنیای ئاده‌میزادی مۆدیرنی تووڕه‌و بێزار کردووه . ئه‌م دێڕه ته‌پوتۆزاوییه لێوخه‌مباراویانه‌یه که له‌دایک بووی شانۆی مه‌ملله‌که‌تی زووڵم و سته‌م و نایه‌کسانی و بێ باوه‌ڕی و نامرۆیی زۆر گه‌وره‌یه که‌ده‌رهه‌ق به ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست ئاڕاسته کراوه‌و ده‌کرێت و به‌رده‌وام هه‌تا ئێستاش بینای ڕۆحی مرۆڤی کورد ڕمێنراوه‌و سوکایه‌تی و یاری به که‌سایه‌تی مرۆڤبوونیی میلله‌تی کورد ده‌کرێت . ئه‌م مێژووه ئه‌م داستانه ئه‌م ژیانه ئه‌م ووشه‌و دێڕانه ئه‌م نووسین و خوێنی جگه‌ره ئه‌م شیله‌ی مێشکی ماندوبوون و شۆڕش و به‌رخۆدانه ئه‌م سه‌دان هه‌زار شه‌هیده یان هه‌رناوێکی لێده‌نێیت تۆ ئازادیت چونکه کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه که دووژمنانی کورد به دوواکه‌وتووترین شێوازی فیکر‌و کاری بازرگانی و ئاین و ( ئیسلامی سیاسی ) یان ڕونتر بڵێین به‌ناوی مێشک سڕینه‌وه‌ی ( غسل دماغ ) ئاینه‌وه زمان و کلتورو ئاینی بنه‌ڕه‌تی ( سه‌رده‌شت ) که‌کتێبه‌که‌ی ( ئاڤێستایه ) لێ زه‌وت کراوه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌مانسڕنه‌وه‌و ژیانمان تاڵ ده‌که‌ن و به‌هه‌موو جۆره کووشتنێک کوردیان تاقی کردۆته‌وه‌و قڕیان کردووه که‌چی ئه‌وان و دووژمنانی کورد له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، تورکیا ، عێراق ، ئێران ، سوریا ، ووڵاته ئیسلامییه‌کانی که‌نداوو .. هتد ئه‌مانه وه‌کو نه‌ته‌وه‌و مرۆڤ سه‌یرمان ناکه‌ن و به میلله‌تێکی 50 په‌نجا ملیۆنی به‌شخوراو ده‌ڵێن تیرۆریست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کورد ته‌نها میلله‌تێکه به‌و قه‌باره‌یه له‌سه‌رگۆی زه‌مین که بێ ده‌ووڵه‌ته‌و هه‌میشه‌ش له‌سه‌ر ئاو‌و خاکی ووڵاتی خۆی جه‌نگاوه‌و بۆ یه‌کجاریش له‌سه‌ر خاکی دووژمن هێرشی نه‌بردۆته سه‌ر خاوه‌ن ماڵ و ته‌نها به‌رگری له‌ماڵ و نیشتمانی خۆی کردووه . هه‌ر چۆن سه‌دامی دیکتاتۆر نه‌ته‌وه‌ی کوردی باشووری ئه‌نفال کرد 1987/ 1988 به‌و شێوه‌یه‌و به‌هه‌مان ئاین و عه‌قڵی یه‌ته‌وه وه‌هه‌روه‌ها به‌هه‌مان نه‌بوونی مۆڕاڵی مرۆیی یه‌وه 25 بیست و پێنج ملیۆن مرۆڤی کورد له‌باکوری کوردستان به‌ده‌ستی که‌مالیسته خۆپه‌رسته‌کان ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و به‌بیرێکی زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌و شۆڤێنیانه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه نه‌ته‌وه‌ی کورد جینۆساید‌و قڕو ئه‌نفال ده‌کرێت . له‌هه‌مان کاتدا کوردی به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای بچووک هه‌مان ده‌ردوو هه‌مان تاس‌و حه‌مامه له‌باری ژیان و ئازادی یه‌وه ، به‌ڵام کوردی باشوور که‌مێک ئازادی هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌وێ جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی نی یه ته‌نها جیاوازی چینایه‌تی نه‌بێت ئه‌ویش هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه به‌سیستمی سه‌رمایه‌داری ڕه‌فتار ده‌که‌ن به‌ڵام زه‌مینه‌ی ژیانی باش و ئاستی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارییان نی یه چونکه له‌ڕاستیدا پله‌و هه‌نگاوی سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتووتره له هه‌نگاوی سه‌رده‌می کۆمۆنی سه‌ره‌تایی و کۆیلایه‌تی و ئاغایه‌تی به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشووری کوردستان به‌عه‌قڵی یه‌تی سه‌رمایه‌داری نه‌خوێنده‌وار ڕه‌فتار ده‌کات چونکه هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا که‌سه‌رده‌می سیکۆلارو جیهانگیری و مه‌ده‌نی یه‌ته به‌ڵام لای ئه‌وان خۆیان له‌فیکرو قاڵبی ئاغایه‌تی و شێخایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی جیانه‌کردۆته‌وه‌و ڕزگارنه‌کردووه . باشه مرۆڤ ئه‌و هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌و زووڵمه به‌رامبه‌ر کورد ده‌بینێت باشه جێی خۆی نی یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕه‌خنه‌و گاز‌نده له ڕێکخراوێکی وه‌کو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ( حقوق الانسان ) و ڕێکخراوه مرۆیی یه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌و هه‌موو ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا که ئاڵای ئازادی و ماف و یه‌کسانییان به‌رزکردۆته‌وه .؟. به‌وواتایه‌کی تر ئه‌مانه و دنیای نوستووی بێ ویژدانی و سه‌رمایه‌داری و به‌رژه‌وه‌ندی ئاگایان له‌وه نی یه میلله‌تێکی خاوه‌ن مێژووی کۆنی تینوی سه‌ربه‌ستی گۆرانی بۆ ژیان و ئازادی ده‌چڕێ که‌چی تێزاب ده‌که‌ن به‌قه‌ڕگیدا ..!!؟ .
سه‌یری ئه‌م سه‌رتۆپکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و فاشیستی یه بێ وێنه‌یه بکه که پیاوێکی وه‌کو ( ده‌نیز بایكاڵ ) ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا زمان و کلتورمان بگۆڕێت به دامه‌زراندنی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن و قوتابخانه‌ی تورکی به‌زمانی تورکی له‌باشووری کوردستان . ئه‌م سیاسه‌ته له‌ئه‌نفال و کووشتنی به‌کۆمه‌ڵ خراپتره . ( ده‌سه‌ڵاتی تورکی هیچ ئیش و کارێکی تری نی یه ته‌نها پلان دانانی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بێت چونکه ئه‌مریکای حه‌ریفی ئه‌مڕۆی به‌ڵێنی پێداوه بێ له‌وه‌ی 200 دووسه‌د ملیار دۆلاری قه‌رزی لایه‌تی قه‌رزی تریشی پێ بدات . ووڵاتی تورکیا تا ئه‌مڕۆ 400 ملیار دۆلار قه‌رزاری دنیایه‌و ووڵاتێکی داڕزاو له‌گه‌نده‌ڵی و ڕامیاری هه‌ڵه‌و بیروبۆچووبی سه‌قه‌ت و به‌وحاڵه‌شه‌وه دان نانێت به‌بوونی کورد‌و هه‌میشه به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه بۆ جه‌نگ . یه‌کێک له‌هه‌ڵه گه‌وره‌کانی هه‌ر میللتێک ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕ به کاری ڕامیاری ئه‌مریکا بکات و به‌هاوڕێی خۆی بزانێت که‌چی هه‌تا ئێستا ئێمه‌ی کورد چونکه له سه‌روبه‌ندی کاری ڕامیاریدا لاوازین ئه‌مریکای سه‌رمایه‌دار (ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ) به‌دۆستی خۆمان ده‌زانین .
ئه‌وه‌نی یه ( ئایتاج یه‌ڵمان ) په‌شیمانه له‌وه‌ی که له‌سه‌رده‌می خۆیدا سه‌ره‌ک کۆمار بووه زمانی کوردی قه‌ده‌غه کردووه .!! . ( ئایتاج یه‌ڵمان ) له‌باری مرۆیی یه‌وه نادوێ به‌ڵکو ده‌ڵێ بگه‌ڕێین بۆ کارێک که‌کوردی پێ مه‌حف بکه‌ین و بوونیان نه‌مێنێت له‌سه‌ر زه‌وی . من دڵنیام ده‌سه‌ڵاتی تۆرانی یه‌کان و که‌مالیسته‌کان که ده‌قاو ده‌ق هیتله‌رییانه و مۆسۆلۆنییانه و کاسترۆیانه بیر ده‌که‌نه‌وه ئه‌وان ڕازی نین به‌وه‌ی کورد له‌سه‌رپێی خۆی ڕاوه‌ستێت به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر زۆر ناڕه‌حه‌تن به‌وه‌ی که ڕه‌وه‌ندی کورد ئازادن له ووڵاتانی ئه‌وروپاو له‌وه‌ش خراپتر‌و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که زۆر ناڕازین و ناڕه‌حه‌تن به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی دنیاش بێت کورد ده‌ووڵه‌ت دروست بکات ، ئه‌وه وواتای ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی تورک نه‌خۆشی سه‌رده‌سته‌یی و خۆسه‌پاندنی هه‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵکی تر‌و ده‌وروبه‌ری و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تورکیاش که‌دان به‌بوونیاندا نانێت هه‌ر هه‌مان هۆش و بیره کۆنه‌که‌یان ماووه ( عوسمانلی یه‌کان ) بۆیه له‌ده‌ستووری ده‌ووڵه‌تی تورک‌دا له ژماره 11 یانزه‌دا ده‌ڵێ : نه‌ته‌وه‌ی تورک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌سته له تورکیاداو نه‌ته‌وه‌کانی تری که له‌تورکیادا ده‌ژین به‌هه‌مان شێوه هه‌ر تورکن . سه‌یری ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه بکه که ده‌رهه‌ق به خودا‌و نه‌ته‌وه‌کانی تری ده‌که‌ن .!! . ئه‌مه گه‌وره‌ترین و ترسناکترین بیر‌و بۆچوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و ده‌سه‌ڵاتێکی فاشیست و بێ وێنه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی یه . نکۆڵی کردنی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خاوه‌نی زمان و مێژوو ئاین و کلتوری تایبه‌تی خۆیانن وه‌کو کورد و ئه‌رمه‌ن و عاره‌ب که‌له‌ناوچه‌که‌دا له‌چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه ژیاون و ده‌ژین بۆ نمونه ده‌وروبه‌ری 900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌خاکی تورکیا هه‌بووه نه‌نه‌ته‌وه‌ی تورک به‌ڵام کورد‌و ئه‌رمه‌ن و عاره‌ب له‌ناوچه‌که‌دا بوونیان هه‌بووه . یاخی بوونی مرۆڤی کورد و شۆڕش و به‌رخۆدان و قوربانی یه‌کانی هه‌مووی هۆی گه‌مه ناشرینه‌کانه‌و هۆی مۆراڵی کرداره نامرۆییه‌کانه که ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ری کراوه له‌لایه‌ن دووژمنانی یه‌وه . که‌چی ئه‌م په‌ستانی ژیانه به‌رگری له خاک و نیشتمان ڕۆحی شۆڕشگێڕێتی و پێشمه‌رگه‌و گه‌ریللا شاد ده‌کات و هه‌ست به‌خۆ کردن و ئازادی بوون زیاتر ده‌بێت و تین و گوڕ پتر ده‌به‌خشێت به‌و مرۆڤانه‌ی که عاشقی ژیان و ئازادین . ئێمه‌ش وه‌کو کورد هه‌تا ئێستا که دوواکه‌وتووین له ژیان و بوواره‌کانی هه‌ر خه‌ریکی شه‌ڕی دووژمن و شه‌ڕی خۆ کوژی بووین !! چونکه که‌وتووینه‌ته ناوچه‌یه‌کی جوگرافی ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌وه که هه‌موو دراوسێکانمان ناحاڵی و دوواکه‌وتوو بێ ئاگان له ژیان و ماف و یه‌کسانی و مرۆڤ دۆستیدا . پێش ئه‌وه‌ی له‌توپه‌تیش بکرێین که‌له‌دووای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه 1914 دێت هه‌ر داماوو هه‌ژارو دوواکه‌وتوو بووین له‌سایه‌ی سه‌ری چوار ده‌ورمانه‌وه . جێگه‌ی شه‌رمیش نی یه مرۆڤ ڕه‌خنه له‌خۆی بگرێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ هه‌میشه که‌م وکوڕی هه‌یه‌و پێویستی به کار‌و گوێ گرتن و هه‌وڵدانی زیاتر هه‌یه بۆیه هۆی ئه‌م مۆڕاڵی نووسینه‌یه له‌یه‌ک حاڵی بوونمان ده‌کاته به‌ڵگه‌ی مرۆڤ بوونیمان له‌بری فاشییه‌ت و کووشتن و بڕین . که‌واته بۆچی له‌سه‌ر خاک و ئاو‌و ووڵاتی باووباپیرانمان لێمان ده‌کووژن و لێمان ده‌بڕن و ته‌فروتوونامان ده‌که‌ن که‌چی ئێمه‌ی کورد ( سه‌رکرده‌کان ) سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زووڵم و سته‌مه که‌چی داوای ئاشتی له‌دووژمانانمان ده‌که‌ین !!. داوای ئاشتی و پێکه‌وه ژیان کار‌و بیر‌و هۆشێکی گه‌لێ مه‌زن و به‌رزه به‌ڵام به‌رامبه‌ر کێ و له‌گه‌ڵ کێ ؟. ده‌بێ ئه‌وه بزانین کاری باشه‌و ژیان و ئاشتی و پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا جێ به‌جێ ده‌بێت و ده‌کرێت به‌ڵام من پێم وایه دووژمنانی کورد له‌زیهنی فاشیستێتی و به‌رته‌سکی ناهۆشیارانه‌ی هۆشیانه‌وه باوه‌ڕیان به‌بوونمان نی یه نه‌گوێمان لێده‌گرن و نه‌باوه‌ڕیان به‌پێکه‌وه ژیانیش هه‌یه له‌گه‌ڵماندا که‌واته داوای ئاشتی کردن و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ دووژمنانی کورداو به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌گه‌زپه‌رست و خۆپه‌رستی تورکاندا کارێکی ترسنۆکانه‌یه‌و خۆله‌گێلی دانه چونکه بۆ چه‌ندین جاره پارتێکی شۆڕشگێڕی وه‌کو ( پ ک ک ) داوای ئاگر به‌ست ده‌کات و شه‌ڕ وه‌ستاندن ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌چی بۆ یه‌کجاریش تورکیای فاشیست و بێ ئابڕوو وه‌ڵامی ( پ ک ک ) ی نه‌دا‌وه‌ته‌وه که‌چی ده‌سه‌ڵاتی درۆزنی تورکان به کورد ده‌ڵێت تیرۆریست ئاخر تۆ خۆت به مرۆڤ و موسوڵمان ده‌زانی که‌چی باوه‌ڕت به گفتوگۆ‌و دانووستان نی یه ئه‌ی که‌واته کێ تیرۆریسته .؟. هه‌موومان ئاگادارین و تورکیاش ده‌زانێت ئه‌م پارته شۆڕشگێڕه ( پ ک ک ) نماینده‌ی میلله‌تی کورده‌و به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌وه خه‌بات ده‌کات و ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها به‌شی باکووری کوردستانی پێ بسپێردرێت یان له‌ئه‌ستۆدا بێت نزیکه‌ی 25 بیست و پێنج ملیۆن مرۆڤی کورد له باکووردا ده‌ژی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی یاسایی مافی خه‌باتی ڕامیاری هه‌یه که ئه‌گه‌ر تورکیا ووڵاتێکی دیموکراتی بێت به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین تورکیا نادیموکراتی یه و کوردیش له‌به‌رهه‌ندێ خه‌باتی چه‌کداری ده‌کات . ئه‌ی که‌واته که‌ی ده‌ست له‌ملانی ژیان بین و ئه‌ی کێ ئه‌و دووژمنه ناحاڵی و سه‌رسه‌ختانه‌ی کورد حاڵی ده‌کات .؟. که‌ئێمه‌ی مرۆڤ جوانیمان له‌پێکه‌وه ژیانماندایه و گه‌وره‌ییمان له‌تێگه‌ییشتن و گفتوگۆمان له مرۆڤبوونیمان و مرۆڤبوونیشمان له‌حاڵی بوون و به‌هێزیشمان بۆ به‌رگری له بوونیادی بوونه‌وه‌ریمان و ئاده‌میزادین پێکه‌وه‌بوونمانه بۆ به‌رده‌وامی ژیان ؟. به‌ڵام دڕنده له‌و په‌یڤه جوان و مرۆیی و مه‌ده‌نی یه‌ته ته‌قه‌ی سه‌ری دێ و هه‌ر حه‌ز به‌زۆرانبازی ده‌کات . به‌داخه‌وه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا جێگای خۆشحاڵی یه ئه‌و ووڵات و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که کورد بنده‌ستن تێایاندا ووڵاتی هه‌ره دوواکه‌وتووی ژیان و ماف و یه‌کسانی و دیموکراتین بۆیه که هه‌رچه‌نده بنده‌ستین به‌ڵام دیار‌و پێشکه‌وتووترین له‌وان له‌باری ڕۆشنبیری و بیر‌و مه‌زهه‌ب و مێژوو .. هتد .
پرسیار : که‌س بیستووێتی یان بینیبێتی به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌بووبێت به‌زمانی خۆی نه‌په‌یڤیبێت و نه‌دووابێت ( گفتوگۆی ئاسایی قه‌ده‌غه بێت ) ؟.
پرسیار : بۆچی میلله‌تی کورد کلتورو جل و به‌رگ و زمانی خۆی لێ قه‌ده‌غه کراوه ؟. که‌چی ئاینی ئیسلام که له‌بنه‌ڕه‌تدا ئاینی خۆی نی یه لێی قه‌ده‌غه نه‌کراوه !! . ( ده‌بووایه کورد‌و موسوڵمانی کورد ئه‌و بیره‌یان بکردایه‌ته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاینه زه‌ڕه‌یه‌ک زه‌ره‌ری لێبدانایه قه‌ده‌غه‌یان ده‌کرد ) . باموسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و کورد به‌تایبه‌تی واتێنه‌گه‌ن ئه‌گه‌ر که‌سێک یان کوردێک موسوڵمان نه‌بوو ئیدی کافره !. چونکه ئاینه‌کانی تری وه‌کو زه‌رده‌شت و کریستیان ( مه‌سیح ) و یه‌هودو .. هتد باوه‌ڕیان به خوداوه‌ند هه‌یه‌و ئاینی ئاسمانین . ئه‌گه‌ر 4000 چوار هه‌زار ساڵ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوواوه ده‌بینین نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک زه‌رده‌شتی یه ( زه‌ردوشت ، زه‌راده‌شت ) که‌چی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی مێژووی ئاین و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یسه‌لمێنێ که‌ته‌مه‌نی میلله‌تی تورک له‌سه‌رخاکی تورکیا ده‌وروبه‌ری 800 هه‌شت سه‌د ساڵه هه‌یه وواتای وایه پێش ئه‌و مێژووه میلله‌تێک نه‌بووه به‌ناوی تورک و خاکێک به‌ناوی تورکیاوه به‌ڵام ئه‌و مێژووه بوونی کورد‌و ئه‌رمه‌ن و سریان و عاره‌بی سه‌لماندووه له‌و ناوچه‌یه . مێژووی نزیکی عوسمانلیان به‌ڵگه‌ی نه‌ژاد په‌ره‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تورکانه که‌بووه‌ته هۆی داگیرکردنی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی و هه‌ندێک دوورتریش وه‌کو ( عێراق ، کوردستان ، بلغارستان ، قوبروس ، ئازه‌ربایجان .. هتد . ) .
ئه‌م باس و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی دڵی بریندارمانه له‌هه‌مان کاتدا سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیمانه چونکه خاوه‌نی ئه‌و پاته دڕاوانه مرۆڤێکن گه‌لێ به‌رزو مه‌زنن به ووره‌یه‌کی پۆڵایینه‌وه کۆشکی عه‌قڵه ته‌سک و شۆڤێنی یه‌کانی ئه‌تاتورک و ئه‌مریکای سپڵه‌و بێ هاوڕێ و بیری چڵکنی ده‌ووڵه‌ته ئیسلامی یه‌کان ده‌ڕوخێنێ و ته‌خت و تاراجی شۆڤێنی یه‌ت و خۆپه‌رستی و سه‌رمایه‌داری و مه‌زهه‌ب ڕسوا ده‌کات ، بۆ دوواڕۆژێکی گه‌لێک نزیک میلله‌تی کوردیش شادمان ده‌ست له‌ملانی ژیان و ئازادی ده‌بێت و خوێنی ئاڵی شه‌هیدانی کوردستان به هه‌ده‌ر ناڕوات . ڕێبازی پاته‌ی دڕاوی گه‌ریلایه‌ک باوه‌ڕو قیبله‌ی کوردایه‌تی یه هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجامی هه‌بێت و نۆکه‌ران و پاشه‌ڵ پیسان ڕسووا بکات . ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی ئه‌مجاره‌ی میلله‌تی کورد جیهانی یه‌و هه‌موو ووڵاتانی دنیا‌و که‌سانی خه‌مخۆری ئازادی و مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌ستی ناسکی گه‌ریلایه‌کدان بۆ ژیان و سه‌ربه‌ستی و مافی ڕه‌وای گه‌لی کوردی سته‌م دیده‌ی بنده‌ست . گه‌له‌کۆمه‌ی ئه‌مجاره‌ی ده‌ووڵه‌ته سه‌رمایه‌دارو فاشیسته‌کانی وه‌کو تورکیا‌و وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو عێراق و سوریا‌و ئێران و ده‌ووڵه‌ته هه‌لپه‌رسته‌کانی که‌نداو خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌هێزو بوونی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد ( پ ک ک ، پژاک ) ده‌کرێ و به‌ڵگه‌ی به‌هێزیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه ده‌نا ئه‌گه‌ر وانی یه ئه‌و هه‌موو هێزو تانک و تۆپه چی یه له‌سه‌ر سنوری کوردستانی باشوور که خۆی ده‌دات له نزیکه‌ی 100،000 سه‌دهه‌زار سه‌رباز که پڕچه‌کن بۆ جه‌نگ . میلله‌تی کورد ئازا‌و نه‌به‌ردو قاره‌مانه به‌ڵام دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن :
1 / یه‌کبوون کارێکی گه‌لێ گرانه له‌لای سه‌رکرده‌کانی کورد . 2 / سه‌رکرده‌کانی کورد لاوازن له‌کاری ڕامیاریدا .
ته‌نها ووڵاتێک له‌م سه‌رده‌مه‌دا که زۆر نه‌ژادپه‌رست و خۆپه‌رست و ڕه‌گه‌زپه‌رست بێت ووڵاتی شه‌ڕانگێزی تورکیایه ، که‌هیچ ووڵاتێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک له جیهاندا شان له‌شانی نادات بۆ ته‌سک بینی و به‌رچاوته‌نگی و خراپه کردن به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و هاووڵاتیانی خۆی ، هیچ ووڵاتێکیش له‌هیچ بارێکه‌وه خۆی به‌دۆستی نازانێت و ته‌نها مه‌ملله‌که‌تێکه که پڕاوپڕو لێوان لێو بریتی یه له‌شۆڤێنی یه‌ت و ڕق و کینه‌و زووڵم و نه‌فامی . ئه‌م ووڵاته وه‌کو بڵێی له‌دێرزه‌مانه‌وه نانیان له‌گه‌ڵ گورگدا خواردبێت ده‌نا ته‌مه‌نی ئه‌م ووڵاته‌و ته‌مه‌نی سه‌رده‌ستییان هی ئه‌وه‌یه که‌خاوه‌نی هونه‌رێک بونایه‌و ناو‌و ناوبانگی باشیان هه‌بووایه له‌ڕووی مرۆڤایه‌تی و پیشه‌سازی و کۆمه‌ڵایه‌تی و .. هتد ، که‌چی ئه‌م ووڵاته به‌و هه‌موو ته‌مه‌ن و گه‌وره‌ییه‌وه خاوه‌نی به‌رهه‌مێکی زانستی یان مرۆیی نین که بۆ مرۆڤایه‌تی سوود به‌خش بێت . ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م ووڵاته به‌رهه‌می هێناوه هه‌تا ئێستا و خه‌ڵکی پێ فێر ده‌کات ته‌نها به‌ڕه‌ڵایی و گه‌شت و گوزارو دیسکۆو ڕابواردنی جنسی و ئازادی له‌ش فرۆشی و دزی و درۆ‌و قۆڵ بڕی له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش خۆی لادانه له عورف و عاده‌ت و کلتوری خۆیان چونکه من ناڵێم هه‌موو تورکیا به‌م شێوه‌یه‌یه به‌ڵام به‌گشتی قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌م چونکه ئۆردۆغان و عه‌بدوڵا گۆل خۆیان به لێپرسراوو سکرتێری پارتێکی ئیسلامی ده‌زانن که ناوی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه ( حزب العدالة والتنمیة ) لاف و گه‌زافی موسوڵمانێتی لێده‌ده‌ن به‌ڵام ووڵاته‌که‌یان وێرانه و گه‌لێ دووره له‌ڕه‌ووشتی مرۆڤی موسوڵمان و مرۆڤی ئاسایی یه‌وه چونکه له‌ئه‌سته‌مبوڵ به‌ئاشکرا له‌سه‌رجاده‌کان له‌شفرۆشی ده‌بینیت .
Hamid774@yahoo.com
|