په‌له‌یه‌کی ڕه‌شی تر به‌ناوچاوانی به‌عسیه‌کان له‌جینۆساید کردنی خه‌ڵکی کوردستان.
25- 06-1989 که ئاخر ڕۆژی ڕاگواستنی ناوچه‌ی پشده‌ره به قه‌زای قه‌ڵادزێ و هه‌موو ناحیه و گونده‌کانی‌یه‌وه .
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
دوای كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و شاڵاوه‌کانی جینۆساید کردنی کورد به‌ناوی ئه نفال ، ڕژێمی دكتاتۆری به عس كه وته وێزه‌ی خه ڵكی شۆڕش گێڕی قه ڵادزێ. به ناوی جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وت نامه‌ی عێراق و ئێران، چۆڵكردنی ناوچه سنوریه‌کان به قوڵای 30 كم . سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه (پێماڵک ، ژاراوه، به‌سته‌ستێن و تووه سوران ) که‌پێشتر خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بۆ ڕاگواست بوون بۆ جاری دووهه‌م ڕایگواستن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گونده‌کانی که‌به‌ده‌ورو به‌ری قه‌زاکه و ناحیه‌ی سه‌نگه‌ر. دوایی که‌وته ڕاگواستنی شاره‌که، چونکا زۆر ئازاری به‌ده‌ستی خه‌ڵکی ئه‌م شاره چه‌شت بوو، هێشتا مه‌ترسی لێی هه‌بوو. دوایی گرتنی سه‌رۆکی لیژنه‌ی پیاو ماقوڵانی شاره‌که به‌ڕێز (مامۆستا موحه‌مه‌دی ده‌ڵگه‌ی) که چوو بوون بۆ به‌غدا بۆ داوای وه‌ستاندنی بڕیاری ڕاگواستنی شاره‌که.
25- 06-1989 ئاخر ڕۆژی ڕاگوێزانی هه‌موو ناوچه‌ی پشده‌ر ( شاری قه‌ڵادزێ ) بوو بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكانی: حاجیاوا، پیره مه گروون، بازیان و باینجان له پارێزگای سلێمانی، خه بات، كه و‌ر كۆسك، تۆبزاوه، جه‌دیده و داره توو له پارێزگای هه ولێر.
26. 06. 1989 ڕژێمی به‌عسی جینۆساید که‌ر ، دام و ده‌زگای ئیداری، بینای قوتابخانه، خانه‌قا ومزگه‌ته‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌رز ته‌خت کرد. ته‌نها له‌شاره‌که‌دا: * 5000 خانووی هاووڵاتیان، * 13 مزگه‌وت، * 1 خانه‌قی نه‌قشبه‌ندی، * 13 قوتابخانه سه‌ره‌تایی، * 4 قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی، * 1 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی، * 1 باخچه‌ی ساوایان، * بینای سه‌را [ قشڵه]، * خه‌سته‌خانه، * سه‌رجه‌م خانووبه‌ره‌ی دام ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌تی * هه‌موو باخچه ، یاریگا ، سه‌رچاوه‌کانی ئاو و سروشتی ناوچه‌که تێکدا.
ڕژێمی داگیركه‌ری گۆڕبه‌گۆڕی وای زانی بهڕاگواستن ده توانێ ڕوحی شۆڕشگێری خه‌ڵكی قه ڵادزێ تێك بشكێنێ و وره‌یان پێ به‌ربدات. به ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕقی پیرۆزی تۆڵه‌ی خه‌لكی شۆڕسگێر‌ی ناوچه‌که ئه ستوور تر کرد.
هه‌ر بۆیه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنهكانی به‌هاری 1991خه ڵكی ڕاگوێزراوی قه ڵادزێ ده سرۆكه‌ی سه‌رچۆپی ڕاپه ڕینیان له ده‌ست ده‌ر نه هێندرا.
له 4 -3 -1991 به‌خوێنی ئاڵی شه‌هید به‌ختیار هوڕێوه‌ی له ئوردوگای زۆره‌ملێ خه‌بات چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌رینی دا و له 05 -03- 1991 له‌ڕانیه و حاجیاوا و چوار قوڕنه سێڵاوی بارانی پاک سازی ده‌روازه‌ی له هه‌موو کوردستان کرده‌وه.
خه‌لکی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، مه‌رگه و بیتوێن ته‌نها به‌پاک سازی ناوچه‌کانی خۆیان نه‌وه‌ستان به‌ڵکو بوونه پێشه‌نگ له پاک سازی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان به‌بابه گوڕگوڕیشه‌وه.
بۆ مێژوو به ئه‌مانه‌ته‌وه چه‌ند باره‌ی ده‌که‌مه‌وه که له 7 و 8 .03. 1991 پێش ده‌ست پێکردن به پاك سازی شاری هه ڵمه ت و قوربانی به ڕۆژێك خه ڵكی ڕاگوێزراوی ناوچه‌ی قه ڵادزێ و پشده‌ر بوون له ئۆردوگای زۆره ملێکانی بازیان و باینجان. په لا ماری سه ركردایه تی جه حافلی خه فیفه‌یان له‌چه‌مچه‌ماڵ و تا سلوجه دا و پاکسازیان کرد. ئه‌مه كاردانه‌وه ی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له سه‌ر ڕێگا گرت له ده ر‌چوونی پیاوانی ئه من و استقباراتی فاشییه‌كان و كار سانایی بۆ پاكسازی شاری مه‌لیک مه‌حمود، خه ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی مه نجه نیقیان له ئه‌منه سوره كه بۆ داگیركه‌ران داخست.
دوای ڕه په ڕین و ئاوه دانكردنه وه ی قه ڵادزێ :
له كاتێك دا كه لاو‌و گه نجه كانی قه ڵادزێ له ئاسكی كه‌ڵه‌ك و سه‌ربازگه‌ی خالید له كه ركوك ده جه نگان، پیر و په‌كه‌وته‌كانیش به بێ هیچ كۆمه كێكی ده‌ره‌كی به په نجه و نینۆكه كانیان له سه‌ر بناغه ی كۆنه كان به وویشكه كه‌ڵه‌ك كه‌لاوه‌كانیان ئاوه‌دان کرده‌وه. جێگای خۆیه‌تی ڕێکخراوی میدكۆ ئنترناشناڵی ئه ڵمانی له بیر نه‌كه‌ین که پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ندێك چینكۆ و داریان دا به هه‌ندێك گوند نشینی ناوچه‌که.
پێشنیار و داواکاری:
له‌یادی ئه‌م ڕۆژه تاڵ و مه‌ینه‌تیانه‌دا که به به‌شێک له جینوساید له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. به‌مافی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی ده‌زانین، که به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌روه‌ری و شه‌هیده‌کانیان ئاوڕیان لێبدرێته‌وه. 1- بودجه‌ی زیاتر بۆ ئه‌وناوچانه ته‌رخان بکرێت که‌له‌گه‌ڵ ئه‌رز ته‌خت بوون و هه‌موو ژێرخانی ئابووریان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵته‌کاون، 2- له پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی سه‌رانی جینۆساید که‌ری کورد (مجلس قیادة الـثوره) ، ناوچه‌ی پشده‌ر به‌هێند تر بگێرێت. چونکا سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی جینۆساید کردنی کورد له‌لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه له 24. 04. 1974 بۆردومانی یه‌که‌م زانکۆی کوردستان له قه‌ڵادزێ ده‌ستی پێکردوه. 3- به‌پێویستی ده‌زانین که‌کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی، کشت وکاڵی، گه‌شت و گوزار و ئابووری له‌ناوچه‌که‌دا بکڕێت. 4- سنوری قه‌ڵادزێ- سه‌رده‌شت به‌ڕه‌سمی وه‌ک باشماخ و حاجی هۆمه‌ران به‌ڕه‌سمی بکرێته‌وه و کاره‌بای بۆ ڕابکێشرێت. 5- په‌له بکرێت له ته‌واو کردنی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی (خاسی).
هۆڵندا/لاهای
|