پێم وایه '' اڵڵه اکبر '' ی ئه‌مجاره‌ش شتێکی به‌ده‌مه‌وه‌یه.
سه‌ردار پشده‌ری
رابردووی ئه‌و سێ داگیرکه‌ره وای نیشان داوه له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا یان له‌کاتی په‌لاماردانی کورده‌کاندا، ئاڵای اڵڵه‌و اکبریان به‌رز کردۆتۆته‌وه‌و شه‌ڕێکی خوێناویان به‌رپا کردوه. له‌شه‌ڕه‌کانی سه‌رده‌می شمشیر و تیر‌و که‌واندا ژماره‌ی کوشتاری شه‌ڕه‌کان ده‌گه‌یشته ده هه‌زار که‌سێک، له سه‌رده‌می باروت و تۆپ و ته‌یاره‌دا کوشتار زیادی کرد‌و ده‌گه‌یشته سه‌دان هه‌زار که‌س، بابزانین شه‌ڕی ئۆتۆمی اڵڵه‌و آکبر ده‌گاته چه‌ند ملوێن؟.
وه‌ک هه‌موو ئاگادارین هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس په‌نایان بردۆته به‌ر کڕینی ئۆتۆم، ئۆتۆمه‌که‌ی ئێران له‌سه‌ر پێه، سعودیه‌و تورکیاش په‌یمانی کرینی ئۆتۆمیان مۆر کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکیش له ناوچه‌که روبدات، کوردی به‌دبه‌خت هه‌ر وه‌ک هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه‌ی رابردوو ده‌بنه سه‌رشکاوی هیچ پێ نه‌بڕاو، عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی عێراقیش به پشتیوانی ئۆتۆمه‌کانی ئه‌وانه، له کورد بێمنه‌تن و ده‌نگی کورد ناخوێنه‌وه.
بێجگه له اڵڵه‌و اکبه‌ره ده‌ست نوسه‌که‌ی صه‌دام حوسه‌ین، ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی تازه‌ش به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه اڵڵه‌و اکبرکه پانتر و تۆخ تر ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئاڵای عێراق و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ک له داواکانی کورد قبوڵ بکه‌ن، ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئاڵایه به‌هاوکاری کورسی په‌رسته‌کانی کورد به‌زۆر له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه ئازادکراوه‌ی کوردستان هه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌و بمانبه‌نه‌وه ژێر رکێفی خۆیان.
گه‌لی کورد نه ئه‌و ئاڵایه‌و نه‌هیچ ئاڵایه‌کی عێراقی قبوڵ نیه‌و خۆشی به عێراقی نازانێ، ئه‌و که‌سانه‌ش نا‌حه‌سێنه‌وه که ئاڵای عێراقی دهێننه‌وه ئه‌و به‌شه ئازادکراوه‌ی کوردستان.
گه‌لی کورد له‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه کوردیانه ده‌پرسێ ؟ له‌پێناو کام ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌و ئاڵایه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌که‌نه‌وه که هه‌ر که ووشه‌ی اڵڵه اکبره‌که ده‌بینین ئه‌نفاله‌کانمان بیر ده‌که‌وێته‌و.
کاک سابیر کۆکۆی که شۆڕشگێرێکی سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان بوو، له کتێبه‌که‌ی ناڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دا نوسیویه‌تی که خۆی له نزیکه‌وه گوێ لیبوو که له‌شکری عێراقی له سوسه‌و چه‌رمه‌گا له به‌ره‌به‌یان دا به بلندگۆکانیان به هاتوهاواری اڵڵه‌و اکبر و سوره‌تی ئه‌نفال خه‌ڵکیان به‌خه‌به‌ر هێناو ده‌ستیان به‌کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک کرد‌و به‌ره‌وشوێنی نادیاریان بردن.
ئه‌وه‌ی ئێمه به‌وردی ئاگادارین، په‌رله‌مانی عێراقی بۆته په‌رله‌مانی هه‌رسێک داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب و تورک و فارس، فه‌رمانه‌کان له ره‌گه‌ز په‌رسته‌کانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌وه ده‌رده‌چن و به په‌رله‌مانی عێراقی جێبه‌جێ ده‌که‌ن، نوسینی ئه‌و اڵڵه‌و اکبره که به خه‌تێکی پانی سه‌وز نوسراوه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تازه‌یه‌و بۆنی خوێنێکی زۆری لێ به‌دی ده‌کرێ، ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که ده‌ست له بستێک له خاکه داگیرکراوه‌کان هه‌ڵ ناگرن و بگره خاکی زیاتریشمان لێ داگیر ده‌که‌ن، بۆیه پێم وایه کورد سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌سحابه کوژی ده‌وێ نه‌ک شێخێکی باخه‌ڵ قوڵ.
له‌نده‌ن 24 – 1 – 2008
|