٧\۴\٢٠١٠
پەنابەران بە
کۆششی خۆیان مافەکانیان وەدەستده‌هێنن.
په‌نابه‌ران ده‌توانن به رێکخراوبوون و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران
له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌رگه‌ی فرۆکه‌خانه‌کانی
کوردسان دابخه‌ن، ماوه‌یه‌که ده‌وله‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تی به
زۆره‌ملێ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ده‌ست پێکردوه، ئەمشەو بڕیار
بوو زیاتر له ٦٠ په‌نابه‌ری عێراقی که
زۆرینه‌یان کورد بوون له رێگەی فڕۆکه‌خانه‌ی (هیسرۆ)وه ره‌وانه‌ی
فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی بکرێنه‌وه. کاتژمێر
١٠‌ی شه‌و له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌نابه‌رێک
له گرتووخانه‌ی (تنزلی هاوس) له له‌نده‌ن پێی راگه‌یاندین:
(دوای ئه‌وه‌ی
له ماوه‌یه‌کی کورت له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه که‌سوکاره‌کانمان
له کوردستان ئاگادار کردەوە بۆ ئەوەی به هاوکاریی و سه‌رپه‌رشتیی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی وه‌ک ده‌نگێکی ناڕه‌زایی
بێنه به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی، تواندرا ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی
ناچار بکەین گه‌شته‌که رابگرن).
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که
په‌نابه‌ران هه‌موو کات ده‌توانن به‌یه‌ک ریزیی و یه‌ک ده‌نگیی
خۆیان مافه‌کانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
په‌یامنێری ئه‌مرۆ
٧\۴\٢٠١٠
|