په‌نجه‌ره نایلۆنی یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه.
م . حه‌مید عه‌زیز
په‌نجه‌ره سارد‌و سڕه نایلۆنی یه‌کانت دیمه‌نێکی ناخ هه‌ژێن و تابلۆی جه‌نگ و به‌جێمانه ده‌رگا له‌وح و ژه‌نگاوی یه‌کانی سیمات کوچه‌ی تاریک و پرسیاری شه‌رم و سه‌رسوڕمانه دیواری له‌رزۆکی به‌گوێنی ههڵپێچراوت تابلۆی بێ ڕه‌نگیت پاداشتی جه‌سته‌ی سووتاوی نیشتمانه غه‌درو ژیانی کڵۆڵیت ئه‌ی نیشتمانی ههڵبزڕکاوم دیاری ده‌ستی ئاغا‌و شێخ و فیرعه‌ونه‌کانه هه‌رزو زانیم ده‌ست پیسه‌کان زامی دڵت تیمار ناکه‌ن هه‌رگیز خه‌می تۆیان نی یه هیج په‌نجه‌ره‌ی نیشتمانێکی وێران وه‌ک په‌نجه‌ره‌ی به‌رهه‌یوانی داڕزاوی تۆ نی یه هیچ ده‌رگای کیشوه‌رێکی داماوو به‌جێماوی چه‌رخی شمشێر وه‌ک ده‌رگای کون کون و ژه‌نگاوی بێ کلیلی تۆ نی یه هیچ دیوار‌و پالیسی ماڵێکی ساردوسڕی کۆچه‌ری وه‌ک دیواری حه‌وشه‌ی داڕماوی تۆ نی یه هه‌ر غه‌درێ له‌کێ کرابێ له‌م جیهانی پڕ زووڵم و سته‌مه وه‌ک ڕۆح سووتان و ئازاری وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر نی یه دنیا به‌گووڵ و گووڵدان و سه‌وزایی ڕه‌نگ کراوه تازه بوون و باخچه‌ی ژیان لای تۆ نی یه تاکه‌ی شهختهبی تۆ له دڵی به‌سته‌ڵه‌کی تاک میره‌کان بێ له‌ئێمه هیچ میلله‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌ند بێ ماڵ و حاڵ و ژیان نی یه کێ وه‌کو تۆ به‌ش خوراوو ڕه‌ش و ڕووت و بێ مافه هیچ ووڵاتێ هێنده‌ی تۆ هه‌ناوی پڕ غه‌درو سووتان نی یه ماڵ و سیمای خه‌ڵکی ده‌ڵێی چاوی قرژاڵه له جوانیدا کانی پاک و ڕۆشنه ژینیان ، نیشتمانیان جه‌رده‌ی نی یه پۆشته‌ن هه‌موو جیهان له‌م ده‌وران و ژیان و سه‌ده‌یه ته‌نها تۆی غه‌درو به‌جێماو سیمای جوانیت گشت په‌ڵه‌یه ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و دیوارت یه‌کپارچه نایلۆن و مقه‌باو ته‌نه‌که‌یه.
|