٧\٥\٢٠١١
پێنووس و گولله...
سه‌رده‌شت و خێڵی تیرۆریستان!!
مێژوویه‌ک له ده‌ستپێکی
ئازادی‌دا، ده‌سه‌ڵاتێک له کۆتایی مه‌رگیدا!!

هه‌ردی ئه‌حمه‌د
دروود له ڕوحی پاکت (سه‌رده‌شت
عوسمان).. له ده‌ستپێکی خه‌یاڵ و له ئاونگی وشه‌ت.. له ئومێده
یاخیه‌کانت و له پیرۆزی ئازایه‌تیت! دونییایه‌ک سڵاو، سڵاو ئه‌ی عه‌زیزترین
شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ئازادی و مرۆڤایه‌تی و جوانی..
له جیهانه پڕ له مهخسهرهکهی هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌لاتداری ناشه‌رعی
هه‌رێمی داگیرکراوی کوردستان، له لایه‌ن دو خێڵ و بنه‌ماڵه و هێزی
خاوه‌ن میلیشیاو چه‌ندان هێزو فه‌یله‌ق و ده‌زگای ده‌مامکداردا، شتێکی
ئاسای و بێ کێشه‌یه، که باس له ئازادی و دیموکراسی بکه‌ن له کۆمه‌ڵگای
کوردی‌دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی گێلێتی خۆیان‌و چه‌وتی پیاده‌کردنی سیاسه‌ته‌که‌یان
هه‌ر هێنده‌ی له باردایه، ئه‌وان پێیان وایه، که خاوه‌ن چه‌ندان ده‌زگای
راگه‌یاند و ڕۆژنامه‌و ده‌نگی بیستراون، ئیتر ده‌توانن خۆیان له زه‌لکاوی
خیانه‌تی تیرۆردا پاک ڕابگرن، و به خه‌م ساردیه‌که‌وه بڵێن، ناوبراو
تیرۆرکراو، و ده‌ستێکی ڕه‌ش شه‌هیدی کرد! لێ بیریان چوبۆیه‌وه، که ئه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شانازی پێوه‌ده‌که‌ن و پێوهیدهنازن، هه‌تا ئێستا
ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بو، به تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت!
لێ به داخه‌وه له سپێده‌ی ساڵحانداو له به‌رده‌م موقه‌ده‌سترین
لوتکه‌ی ڕۆشنبیریدا، که زانکۆی سه‌ڵاحه‌دینه، خویندکارێکی ڕۆژنامه
نوس و ئازاد ده‌ڕفێندرێت و پاشان به شه‌هیدی له شارێکی دیکه، که هه‌مان
هێز و ده‌سه‌ڵات تێیدا ته‌راتێن ده‌کات ته‌رمه پیرۆز و نه‌مره‌که‌ی ده‌دۆزرێته‌وه!
لی ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی بنه‌ماڵه‌کان هێنده کاڵفام و گێل و به‌سته‌زمانن،
پێیان وایه، تاکی کورد و چینی ڕوناکبیرو ڕۆشنبیری کورد، وه‌ک ئه‌و
ڕۆژنامه نوس و نوسه‌ره بێ ئاوبرو بێ مۆڕاڵانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
خاوه‌ن بیرێکی ڕۆبۆتین، و بڕوا به درۆ شاخداره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌لاته
تا قیامه‌ته ڕوڕه‌شه ده‌که‌ن، که له میدیا بێ ئابڕوکهیانهوه ده‌ڵێن،
ده‌ستێکی ڕه‌ش ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه!..
من ده‌پرسم، له ئیوه بیر ڕه‌ش تر و ده‌ست ڕه‌شتر که‌سی تر هه‌یه؟ ،
دژ به ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ و جوانی، تیرۆر کردن و کوشتن و بڕین و
له ناو بردن و سوتاندن و تۆقاندن و ڕفاندن و بێ سه‌رو شوێن کردن، له
ئێوه زیاتر که‌سێک و لایه‌نێکی تر زاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه؟
پاشان، ده‌شێ هه‌ندێ که‌س بڵێن وایه، لێ من و هه‌زارانی وه‌ک من،
گاڵته نه‌بێت به‌و بیر‌و عه‌قڵه کۆن و دواکه‌وتو بێ مۆراڵه نایه‌ت،
له کاتێکدا پارتی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پیشینه‌یه‌کی ڕه‌شترو
ڕابردویه‌کی پڕ له گومانه‌ویه، ده‌رهه‌ق به ڕۆژنامه نوسان و نوسه‌رانی
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تیه‌که‌ی خۆی، و چه‌ندان نمونه‌ش
وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه و شیخ ستار تاهیر شه‌ریف و ، هه‌زاران
ڕۆژنامه نوس و نوسه‌ری دیکه، که ڕفێندراون و ئه‌شکه‌نجه‌دراون و که‌وتونه‌ته
ژیر گوشار‌و فشاری زه‌برو زه‌ندی ئێوه و حیزبه‌که‌تانه‌وه، ده‌کرێت
بڵێن، له کاتێکدا پاکانه‌ی ئه‌وه بکه‌ن بڵێن ئێمه به‌ر پرسیار نین و
ئاگادار نین، لێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بێت و له جوانیه‌کانی ژیان گه‌یشتبێت،
ئه‌وه درک به دوژمنایه‌تی ئێوه ده‌کات له مێژه‌وه که ئێوه دژ به
هه‌مو جوانیه‌ک بون دژ به ده‌نگ و سه‌دای ئازادی و دیموکراسی بوون.
پارتی و بنه‌ماله‌ی مه‌سعود، به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م کرده‌وه
تیرۆرستیهن ،ناکرێت و نابێت به هیچ بیانو و پاساوێک، خۆیان له گۆمی
شڵه‌قاوی ئه‌م کرده‌وه ڕه‌ش و نامرۆڤانه‌یه ده‌ربکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی
لای هه‌موان رون و ئاشکرایه، که هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ر به بنه‌ماڵه
نه‌بێت، هیچ هێز و که‌سێک نییه، بتوانێت له سپێده‌ی ساڵحاندا مرۆڤێکی
بێ‌تاوان و خویندکاری زانکۆیه‌ک بێ سه‌رو شوێن بکات، و له پاش بێسهرو
شوێنکردنهکهشی، که ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و هێزه ئه‌منی و
ئاسایشه‌که‌ی به شه‌هیدی له پارێزگای موسڵ جه‌سته‌و ڕوحی نه‌مری ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ گه‌ڕه‌ک و ئه‌و شاره‌ی له پێناو جوانی کردنیدا خۆی کرده قوربانی،
ڕوحه نه‌مره‌که‌ی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رک و کاری گرینگترو ڕوبه‌ڕبونه‌وه
شێتگیرانهتری خسته سه‌ر شانی هاوڕێ و هاوخه‌باته‌که‌ی، که ئێمه‌ی
ڕوناکبیرو ڕۆشنفیکری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه چه‌ته‌و بێ
ئابڕوکانی کوردستانین. بۆ دریژه پیدان به خه‌بات و بیره جوانه‌که‌ی.
که خه‌باتکردنێکی شارستانییانه بو، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی و
دیموکراسی و مافی تاک له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیلکراودا!.. به ناوی خۆم و
سه‌رجه‌م هاوبیرهکانمهوه، به‌ڵێن دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌و، سوێند به
ڕوحی پاکی تۆ و سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رجه‌م قوربانییانی ده‌ستی ره‌شی
تیرۆری بنه‌ماڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان، درێژه
پیده‌ری جه‌نگی جوانی بین ، له ته‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناشه‌رعییه‌ی که
چاوی به ده‌نگ و ڕه‌نگی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵنایه‌ت..
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه کۆتایی نییه، لێ له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا،
پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و دۆست و هاوڕێ و هاوپیشه‌کانی
جوانه‌مه‌رگی پینوس، کاکه سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌م و بکه‌رانی ئه‌و
کرده‌وه تیرۆریستیه شه‌رمه‌زارو ڕیسوا ده‌که‌م، و به ئه‌رکی سه‌رشانی
خۆمی ده‌زانم، وه‌ک کوردێک و پاشانیش وه‌ک ڕۆژنامه نوسێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ،
که داوا له سه‌رجه‌م دام وده‌زگا ئه‌منی و ئاسایشیه‌کان و سه‌رجه‌م
لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌که‌م، که به دواداچونی ڕاسته‌قینه بۆ بکه‌رانی
پشت په‌رده‌ی ده‌زگا نهێنیه‌کانی ئه‌و ڕوداوه بکه‌ن و بکه‌رانی له به‌ر
ده‌م دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ندا بڕیاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بدات،
به بێ سڵه‌مینه‌وه‌و ترساندن و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه‌ی
کوڵه پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه..
به‌ریتانیا
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی
ئه‌حمه‌د
|