په‌رله‌مانی کوردستان به یاسا بزاڤی رۆژنامه‌وانی ده‌خنکێنێ.
رێکار ئه‌حمه‌د
به په‌سندکردنی یاسای کاری رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان، ته‌واوی ئه‌و سیحرانه‌ی سه‌باره‌ت به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌وانی به‌تاڵ بوونه‌وه که ماوه‌ی شازده ساڵه ئێمه‌ی کوردستانی لافی پێ لێده‌ده‌ین و خۆمانی پێ له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین جیا ده‌که‌ینه‌وه!
بڕیاردان له یاساێکی هاوچه‌رخانه ئه‌گه‌ر ئاستی پێشکه‌وتن وژیاری کۆمه‌ڵگه‌ش به‌رجه‌سته نه‌کات، هانده‌رێکی راسه‌ته‌وخۆ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی کۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م دێنێ، له‌م روانه‌گه‌یه‌شه‌وه یاسای نووسراوی چاک ئه‌گه‌ر کاریشی پێنه‌کرێ، زۆر له یاسای نووسراوی خراپ باشتره، چونکه یه‌که‌میان شیمانه‌و به‌ختی جێبه‌جێکردنی داهاتووی هه‌یه، که‌چی دووه‌میان ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش نه‌کرێ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکرا له‌سه‌ر ویست و داهاتووی کۆمه‌ڵگه داده‌نێ.
باشووری کوردستان ئه‌گه‌ر وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆش نه‌بووبێ، به‌ڵام دانیشتووانه‌که‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌بوونی یاسای جیاوازیان کردووه، ویستوویانه هاوچه‌رخانه باوه‌ش بۆ ژیان بگرنه‌وه‌و خۆیان ده‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ماف و ئازادیه‌کان خه‌ریک بکه‌ن و له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنیان تێ‌بکۆشن. به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له چه‌ند ساڵی رابردوو بده‌ینه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی که شه‌ڕی براکوژی تاودراوه‌و ته‌ڕ وشک به‌یه‌که‌وه سووتێندراوه، به‌ڵام چه‌مکه‌کانی مافی مرۆڤ و پیاده‌کردنی ئه‌و مافانه زه‌قکراونه‌ته‌وه و له راگه‌یاندنه‌کاندا باسیان لێوه‌کراوه، له هه‌مان کاتیش‌دا به دیارده‌ی فره حزبی، هه‌بوونی زۆری بڵاوکراوه، رادیۆوته‌له‌فزیۆنه‌کان لافی دیموکراسی و باوه‌ڕبوون به ئازادیه‌کان لێدراوه.
ساڵی 1997 له چل و حه‌وته‌مین ساڵیادی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ دا، رێزدار مام جه‌لال که هێشتا سه‌رکۆماری عێراق نه‌بوو، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له رۆژنامه‌کاندا ره‌خنه بگرن، له ته‌له‌فزیۆنه‌کان قسه‌ی له‌سه‌ربکه‌ن و له رادیۆکاندا وتاری له‌سه‌ر بنووسن، له‌سه‌ر مه‌سئولیه‌تی من، ئه‌گه‌ر گوتیان بۆ واتان کردووه، بڵێن سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) نه‌ک داوای لێ‌کردین، به‌ڵکو ئه‌مری پێکردین ئه‌مه بکه‌ین، من مه‌سئولم له‌به‌رانبه‌ر هه‌رکه‌سێک که له ئێوه‌ی پرسیه‌وه" هه‌روه‌ها رێزدار کاک مه‌سعود بارزانی که هێشتا وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌بژێردرابوو، گوتی: " یاسا له‌سه‌رووی هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه، له‌کوردستان که‌س له یاسا به‌رزتر نیه" به‌ڵام ئێستا رێزدار تاڵه‌بانی سه‌رۆکی کۆماری عێراق و رێزدار بارزانیش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه که‌چی په‌رله‌مانی کوردستان به یاسا کاری رۆژنامه‌وانی به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه، گرفت و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌وانی داده‌نێ، سزای قورسیان بۆ ده‌بڕێته‌وه! په‌ره‌له‌مانی کوردستان به‌یاسا وا ده‌کات هه‌ندێک که‌س له‌سه‌رووی یاسادا ته‌ماشا بکرێن!
ئه‌و نیشتمانه‌ی که ئێمه خۆمان بانگه‌شه‌ی مه‌کۆی ئازادی راده‌ربڕین و دیموکراتیزه‌کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینمان بۆ ده‌کردو له دیترانیشمان ده‌خواست په‌سنی بکه‌ن و له مێدیاکانی جیهان دا ئاماژه‌ی پێبکه‌ن، ئێستا نوێنه‌رانی خه‌ڵک له په‌رله‌ماندا! به یاسا کاری رۆژنامه‌وانی سنووردار ده‌که‌ن و ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌خنکێنن.
یاساێک که داب و نه‌رێت و سیسته‌می گشتی وه‌ک پێشمه‌رج بۆ کاری رۆژنامه‌وانی دابنێ، نه‌ک له توانانی دا نیه که ئازادی ده‌سته‌به‌ربکات، به‌ڵکو ماف و ئازادیه‌کانی رۆژنامه‌وان زه‌وت ده‌کات و ویست و سه‌ربه‌خۆییان لێده‌سێنێته‌وه.
یاساێک که هاوێرکاری له‌نێوان که‌سه‌کانی نیشتمانێک دا بکات ئه‌گه‌ر خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌پارتایدیش نه‌دات، هه‌وری دیکتاتۆریه‌تی به دیاری ده‌هێنێ و سه‌ره‌نجام رق و قینی خۆی به سه‌ر ئازادیخوازان و رامانه جیاوازه‌کاندا ده‌بارێنێ.
یاساێک که به پاساوی ئاسایشی هه‌رێم زانیاری له رۆژنامه‌وانان و خه‌ڵک په‌نهان بکات و بیشارێته‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان لابه‌لا زانیاریه‌کانی ده‌ستکه‌وت و بڵاوی کرده‌وه سزای تووندی بۆ ببرێته‌وه، نه‌ک ناتوانێ ئاسایش نیشتمانی بپارێزێ، به‌ڵکو مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکرا له‌سه‌ر ئاسایشی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێکده‌هێنێ.
یاساێک خۆی به رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ی لاستیکی دابپۆشێ. نه‌ک هه‌ر خزمه‌ت به پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه ناکات، به‌ڵکو سه‌ره‌نجام ده‌بێته په‌ت و له‌ملی دانیشتووانه‌که‌ی ده‌ئاڵێ و ده‌نگی ئازاد و رامانی ئازاد و بۆچوونی جیاواز ده‌خنکێنێ.
یاساێک له‌سه‌ر وشه و رسته‌و ده‌سته‌واژه‌ێک که ده‌سته‌ڵات بێزار بکات، ته‌ڵه‌ی 3 تا 10 ملیۆن دیناری بۆ رۆژنامه‌وانێک دابنێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ناتوانێ ماف و ئازادیه‌کانی رۆژنامه‌وانان بپارێزێ وه‌ک بانگه‌شه‌ی پێده‌کرێ، به‌ڵکو ده‌بێته شیشه‌ی سوورکراوه‌و ناخی رۆژنامه‌وان و بنه‌ماڵه‌که‌ی داغان ده‌کات. یاساێک به‌بیانۆی جنێو، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و ناوزراندن پسوله‌ی باجی 10 تا 20 ملیۆن دیناری پێشانی رۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کان بدات، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ هاوکاری به بزاڤی رۆژنامه‌گه‌ری بکات و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات، به‌ڵکو زنجیری سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی له ده‌ست و قاچی بزاڤی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌به‌ستێ و هه‌ناسه‌ی لێده‌بڕێ.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان که زۆربه‌یان باس له ئازادی راده‌بڕین و ئازادی رۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، به چ پێوه‌رێک ده‌نگ بۆ پڕۆژه یاساێک ده‌ده‌ن که ده‌می ئه‌کتیڤ ترین و به‌رپرسیارترین توێژی کۆمه‌ڵگه‌که‌یان ده‌به‌ستێ؟!
راستیه‌که‌ی مرۆڤی رۆشنبیر‌و پێشکه‌وتنخوازی کوردستان نه‌ک هه‌ر شه‌رم له ته‌ماشاکردنی ئه‌و ته‌لاره‌ی که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی کاری رۆژنامه‌وانی تێدا دراوه ده‌کات ، به‌ڵکو داخبارو حه‌سره‌تبارانه تنۆک تنۆک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ده‌نگانه هه‌ڵده‌ڕێژێ که له‌نێو ته‌لاری په‌رله‌مان دا راشکاوانه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌وانی دا راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بوایه زۆر به‌پارێزه‌وه ره‌فتاریان ده‌گه‌ڵ یاسای کاری رۆژنامه‌وانیدا بکردبایه، چونکه ئاوێنه‌ی باڵانوێنێ هه‌موو راستی و یاساکان له‌و یاسایه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ و خۆی به جیهانیان پێشان ده‌دات.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌گه‌ر خۆشیان باوه‌ڕیان به دژایه‌تیکردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و کۆت و به‌ندکردنی رامانی جیاواز هه‌بووایه، نه‌ده‌بوو به په‌سندکردنی پرۆژه یاسای کاری رۆژنامه‌وانی به جیهانیان پێشان بده‌ن که ئه‌وان له‌جیاتی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه کاری رۆژنامه‌وانی سنووردار ده‌که‌ن، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌وانی داده‌نێن.
ئه‌ندامان په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌گه‌ر حزبه‌کانیشیان گوشاریان لێبکردبانایه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕینیان لێ بکردبان، نه‌ده‌بوو به‌رپرسیارێتی خنکاندنی ئه‌و ده‌نگه ئازاده له ئه‌ستۆ بگرن که تازه بزاڤی رۆژنامه‌وانی کوردستان ده‌یه‌وێ خۆی پێبناسێنێ و ده‌روازه‌یه‌کی ره‌نگین به رووی داهاتووی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ماندا بکاته‌وه.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ر مه‌یل و بۆچوونێکی سیاسیان هه‌بێ، نه‌ده‌بوو ده‌نگ بۆ پڕۆژه یاساێک که به‌مه‌به‌ستی ترساندن و سزادانی رۆژنامه‌وان گه‌ڵاڵه کراوه، بده‌ن.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر رقیشیان له کتێب و بڵاوکراوه ده‌بێته‌وه، نه‌ده‌بوو ده‌نگ به یاساێک که بۆ داخستن و سزادانی بڵاوکراوه‌کان رێککه‌وتنی ژێراوژێری له‌سه‌ردا کراوه، بده‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌یان گه‌ڵاڵه کردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکیان راسپاردووه ده‌نگی بۆ بده‌ن، هه‌موو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی که ده‌نگیان بۆ پڕۆژه یاسای کاری رۆژنامه‌وانی داوه، له‌به‌رانبه‌ر مێژوودا به‌رپرسیارن، ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش باش بزانن که راسته‌وخۆ پشکیان له‌و گه‌رده‌لووله خۆڵاویه‌دا ده‌بێ که داهاتوو له‌باڵای نیشتمانه‌که‌مان ده‌ئاڵێ، له ئایینده‌یه‌کی نزیک دا هه‌وری دیکتاتۆریه‌ت بۆ ئاسمانی وڵاته‌که‌مان و سێبه‌ری ره‌هایی و خۆسه‌پاندن بۆ نێو ماڵه‌کانمان ده‌گێڕێته‌وه.
من لێره‌وه داوا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خودی رێزدار کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م که ئه‌و پڕۆژه یاسایه سه‌رڕاست نه‌کاته‌وه‌و ده‌موده‌ست بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بیگێڕێته‌وه‌و ناچاریشیان بکات تا ده‌ستکاری تێدابکه‌ن.
من داوا له رێزدار سه‌رۆک تاڵه‌بانی، سه‌رکۆماری عێراق ده‌که‌م، وه‌ک رۆژنامه‌وانێک ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و یاسایه هه‌ڵبڕێ و داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بکات تا چاو به بڕیار‌و ده‌نگه‌کانیان بخشێننه‌وه‌و بڕگه لاستیکیه‌کان ده‌ربهێنن.
من داوا له‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی که راستوێژانه باوه‌ڕیان به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌وانی و ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م هه‌یه، ده‌که‌م که بێڕاوه‌ستان ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بکه‌نه‌وه‌و یاساکه ره‌ت بکه‌نه‌وه.
www.rekar.org
|