په‌رله‌مانی کوردستان ئێواره‌ت باش!
رێکار ئه‌حمه‌د*
دوێنێ 23-2-2008 په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت
به تۆپباران کردن و هێرشی فڕۆکه جه‌نگه‌یه‌کانی سوپای تورکیا بۆسه‌ر
گوند‌و ئاواییه‌کانی باشووری کوردستان راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه،
تۆپباران و بۆردومانکردنه‌کانی ریسوا کرد!! و داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و هێزی هاوپه‌یمانان کرد تا
سنوورێک بۆ ئه‌م کرده‌وه نایاسایی و نامرۆڤانه‌یه دابنێن، ئه‌مه له
کاتێکدایه که رۆژی 15-12-2007ه‌وه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا هێرش
و په‌لاماره‌کانی خۆیان بۆسه‌ر گوند‌و ئاواییه‌کانی باشووری کوردستان به
تایبه‌تیش بۆ سه‌ر گونده‌کانی ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل ده‌ست پێکردووه، هه‌ر
له‌یه‌که‌م رۆژدا زیاتر له 15 که‌سی سڤیل کوژران و ژماره‌یه‌کی
زۆرتریش برینداربوون، زیان به سه‌دان ماڵ و فێرگه گه‌یشت و هه‌زاران
ئاژه‌ڵی ماڵیش تیاچوون، سه‌دان بنه‌ماڵه ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده بوون،
له‌و کاته‌وه تا ئێستا سوپای تورکیا به تۆپباران کردن و هێرشی فڕۆکه
جه‌نگیه‌کانی گوند‌و ئاواییه‌کانی باشووری کوردستانیان کردۆته ئامانجی
خۆی و ده‌ستی له هیچ نه پاراستووه، گوند‌و پرده‌کانیان بۆردومان
کردووه، له 19-2-2008یشه‌وه سوپای تورکیا ده هه‌زار سه‌ربازی خۆی
ره‌وانه‌ی ناو خاکی باشووری کوردستان کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مانی
کوردستان، نوێنه‌ری خه‌ڵکی باشووری نیشتمان!! دوای دوو مانگ و هه‌شت
رۆژ ئینجا به ئاگادێ و به‌یاننامه دژ به هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا
بڵاو ده‌کاته‌وه، که‌واته په‌رله‌مانی کوردستان دوو مانگ و هه‌شت رۆژ
له خه‌و دابووه یان ویستوویه‌تی راستی هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیای بۆ
ساغ بێته‌وه ئه‌وسا هه‌وڵوێست بنوێنێ!! ئه‌گه‌ر کار وا بڕوات ئه‌وه
دوای دوو مانگی دیکه ئه‌وسا سه‌باره‌ت به سنوور به‌زاندن و
پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی نیشتمان له‌لایه‌ن سوپای
.تورکیاوه به‌ئاگادێ و هه‌ڵوێست پێشان ده‌دا :من وه‌ک کوردێک که ده‌بینم په‌رله‌مانه‌که‌مان هێنده به‌خێرایی ده‌ست و برد ده‌کات، ناچار ده‌بم ده‌ست خۆشی لێ بکه‌م و پێیبڵێـم !!په‌رله‌مانی کوردستان ئێواره‌ت باش
24-2-2008
|