په‌رله‌مانی
کوردستان فره‌ژنی کرد به‌یاسا. - نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م که‌مپینه‌کان ، هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ، پیاوانی یه‌کسانیخواز -
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئێمه چی ده‌که‌ین ؟
ئایا به‌م کارانه‌ی تا ئێستامان ئه‌توانین تاریکستانی یاسای فره‌ژنی و ئیهانه کردن به ژنان بکه‌ینه ڕۆژی ڕووناک و گێڕانه‌وه‌ی ئینسانی بوون بۆیان ؟
ئایا هێرشێک که بۆ سه‌ر ژنان و کۆمه‌ڵگا کراوه له په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنیدا نامانخاته به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی هێز و کاره‌کانمان کۆکه‌ینه‌وه له‌ده‌ووری یه‌کتر ؟
من پێموایه ئه‌م قۆناغه کاری گه‌وره‌و سه‌راسه‌ری و فراوانی له‌هه‌موومان ده‌وێت ، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و یه‌کسانیخوازانی کۆمه‌ڵگای کوردستان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ئێستا ئه‌یبینین ئه‌بێت بانگهوازیانکهین و له‌ده‌وری یه‌کتر کۆبینه‌وه ، با هه‌موومان بۆ چه‌ند ساتێک بڕۆین و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ( محه‌مه‌د حه‌کیم سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ) و ( تاڤگه محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی ) له ( ئاوێنه‌دا ) بخوێنینه‌وه بزانن ئه‌وانه به‌پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان چ ئاینده‌یه‌کیان بۆ کۆمه‌ڵگا پێیه ، بزانین ترس له‌لایه‌ک و واقیعه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی و سیاسی له‌لایه‌کیتر پێمان ناڵێت با ده‌مارگیری فڕێبده‌ین و ناوه‌ڕۆکێکی ئینسانی و په‌یامی به‌رگری کردن له خواسته‌کانی ژنان له‌ده‌وری یه‌کتری کۆمانبکاته‌وه .
من ئه‌زانم بیروڕای جیاواز و تێگه‌شتنی جیاواز و ئه‌زموونی خۆش و ناخۆش هه‌یه به‌ڵام دڵنیام که هه‌موومان له دژی فره‌ژنی و ناعه‌داله‌تی و بێحورمهتی کردن به ژنان هاتووینه‌ته ده‌نگ ، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و یاسا و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی دابنێێن ئه‌بێت زۆر بین ، ئه‌بێت له‌ده‌وری یه‌کتر بین ، ئه‌بێت ڕێکخراو چاو کراوه بین ، بۆیه سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له‌کاره‌کانی تائێستا من بانگه‌وازی هه‌مووتان ده‌که‌م که بۆیه‌کخستنی کاره‌کان و دروستکردنی چه‌ترێک که هێزو تواناکانی هه‌موومان کۆبکاته‌وه هه‌وڵ بده‌ین له کوردستان و له ده‌ره‌وه هه‌ڵبسین به سازدانی دوو ( کۆنفراس ) که ئه‌م ( کۆنفراسانه ) بتوانێت سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی ژنان ، پیاوانی یه‌کسانیخواز ، نوسه‌ر و ڕۆشنبیر ، هه‌رکه‌سێک که نایه‌وێت ژنان کۆیله‌بن له خۆ بگرێت ، ئه‌م ( کۆنفراسانه ) ده‌توانێت جێگایه‌ک بێت بۆ هاوڕابوون و داڕشتنی کار و سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تواناکان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌توانێت سه‌نگی مه‌حه‌کی سه‌رکه‌وتنی هه‌رکارێک بێت ئاماده‌ی و لهخۆبووردنه . هیوام خۆشیتانه.
|