په‌روه‌رده و کۆمه‌ڵگای سێکۆلار (citified).
م . حه‌مید عه‌زیز
گفتووگۆ له‌سه‌ر په‌روه‌رده به‌گشتی وه‌کو قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌ووشتی کۆمه‌ڵگا وایه‌و ڕه‌ووشتیش ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و ئاخاڤتن و کرداره‌یه که‌مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی جوان ئاڕاسته‌ی مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری ده‌کات .
په‌روه‌رده (upbringing ) بڕبڕه‌ی پشتی شارستانی یه‌ت و پێشکه‌ووتن و گؤڕانه سه‌رده‌می یه‌کانه بۆ ژیان و ماف و یه‌کسانی و لێک تێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستی و پێشڤه‌چوونی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه نه‌ک ته‌نها قوتابخانه‌و قوتابییه . په‌روه‌رده هزری گه‌وره‌ی ئاده‌میزاده‌و شۆڕشێکی مه‌زنی بهسێکۆلارکردنی ( مدني )( citified ) کۆمه‌ڵگایه‌و ژیله‌مۆی جوڵێنه‌ری هه‌سته ناسک و ئاراسته ڕاسته‌کانی گه‌شبینی و تێڕوانینی سبه‌ینێی باشتر‌و پێشکه‌وتووتره له‌ئه‌مڕۆ . له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌و نووسین و کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌و پرۆگرامی په‌روه‌رده ئه‌وی کاری تێدا ده‌کات په‌یامبه‌رو لێپرسراوه به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی ، هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یڤه به‌وواتای ئه‌وه دێت ئیش و کاری په‌روه‌رده‌یی پیرۆزی و گه‌وره‌یی یه له‌ئاستی هه‌ره به‌رزی مرۆڤبوونیدا چونکه ئه‌م کاره پیرۆزه هۆی به‌رده‌وام بوونییه له‌مانه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنی ژیان به‌شێوه‌یه‌کی باش و نوێ و تێگه‌یشتنی سه‌رده‌مییانه‌و بیرمه‌ندیی و هۆشیاری و زیره‌کی و ووردبینی یه که شایسته‌ی ئاده‌میزادی هۆشمهندو سه‌ربه‌ست و نوێخوازه ( newfangled/modern ) . مرۆڤه‌کان خۆیان خاوه‌نی لێپرسراوێتییه‌کی گه‌وره‌ن به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاو نیشتمانی خۆیان به‌تایبه‌ت ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌خاوه‌ن هه‌ست و نیشتمان په‌روه‌رو دڵسۆزن . چاره‌نووس و پێشکه‌ووتنی گه‌لێک به‌نده به چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ جیهانی منداڵ به‌پله‌ی یه‌که‌م .. بۆ بواره‌کانی تری ژیان و خه‌ڵکانی گه‌وره‌ی ئاسایی به‌پله‌ی دووه‌م . میلله‌تێکی سڤیل و باش و به‌ختیار له‌گه‌ڵ نیشتمانێکی جوان و ئارام ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵدانی به‌هێزی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی باشه ده‌نا به‌بێ ئه‌وه ( په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی ) هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک پێشکه‌وتن نابینێت به‌چاو هه‌رچه‌نده ووڵاتی ده‌ووڵه‌مه‌ندیش بن له‌باری ماکی ( مادی ) و ئابوورییه‌وه . ئه‌مڕۆش سه‌رده‌می زانست و ( science ) جیهانگیری یه که‌ئه‌نجامی شۆڕشی ڕۆشنبیری و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه که‌هۆکه‌ی بیری نوێ و په‌روه‌رده‌ی پێشکه‌وتووه . هه‌ربۆیه له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌وه زۆربه‌ی زانایانی گه‌وره‌ی جیهان ووته‌و په‌ندو ئامۆژگارییان هه‌یه له‌سه‌ر جیهان و بواری به‌رفراوانی په‌روه‌رده بۆنموونه :
گۆته ده‌ڵێت ( ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌هره له سێ هه‌زار ساڵ وه‌رنه‌گرێت به‌هه‌ژاری ده‌ژی ) .
لێره‌دا پێمخۆشه ئه‌م به‌رنامه‌و پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یه به‌چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هۆکاری دوواکهووتن و له‌هه‌مان کاتیش‌دا چاره‌سه‌ری په‌روه‌رده ، گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌ئاستێکی گه‌لێک بڵنددا ده‌بینرێت چونکه له‌ڕاستیدا په‌روه‌رده بنچینه‌ی شارستانییه‌ت و پێشکه‌وتن و ڕووی جوانی و بیرمه‌ندیی گه‌لانه . هیوادارم ئێمه‌ش بتوانین به‌گوێره‌ی تووانا شیکاریی ( explanation) ته‌واوی له‌سه‌ر بکه‌ین و به‌هیوای گۆڕانێکی باش له‌م بواره پێشکه‌وتووه‌دا له کوردستان بێته‌دی .
ته‌وه‌ری یه‌که‌م : له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی : به‌داخه‌وه ده‌ڵێم پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌که‌و کوردستان زۆر کۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاکان و هیچ سوودێکیشی بۆ قوتابی نی یه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه کۆنه زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ خه‌ڵک و قوتابیان چونکه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی ژیانیی مرۆڤدا ده‌بێت هه‌موو بواره‌کان به‌ره‌وپێش بڕوات و ژیان و بوون به‌گشتی بگۆڕدرێت که‌چی مخابن له‌ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌ت له‌کوردستاندا بواری په‌روه‌رده هه‌تا ئێستا لاوازه‌وه . به‌ڵام لهعێراقداو به‌تایبه‌ت له‌باشووری عێراق هیچی که‌متر نی یه له ووڵاتانی دوواکه‌وتوو هه‌ژاری وه‌کو سۆماڵ و ئه‌فغانستان و ئه‌سیوپیاو .. هتد . زۆر به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای دوواکه‌وتوویی له‌هه‌ندێ بواری گرنگی ژیانیدا کوردستانیش به‌ڕه‌شترین و خراپترین ناوچه یان ووڵات داده‌نرێت له‌بواری ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ( کووشتنی ڕۆژنامه‌نووسان ) مافی ئافره‌تانه‌وه ( ژن کووشتن ).
له‌باری به‌ڕێوه‌بردنی (administration ) په‌روه‌رده‌شه‌وه نزیکه‌ی 60 ساڵ ده‌بێت هه‌مان وانه‌و هه‌مان دار‌و هه‌مان شه‌ق و تێهه‌ڵدانه هه‌مان پۆلی ساردوسڕو هه‌مان هزری فێرکاری کۆن و ڕزیووه بۆ قوتابیانی ناوچه‌که‌و عێراق و کوردستان . سه‌دله‌سه‌دیش ئێستا که‌ساڵی 2008 هو هه‌زاره‌ی سێ یه‌و سه‌ده‌ی بیست و یه‌که له‌گه‌ڵ ساڵانی په‌نجاکاندا ژیان زۆر جیاوازه‌و به‌گوێره‌ی گۆڕانکاری یه ڕامیاری و ئابووری یه‌کانی جیهان هه‌موو بواره‌کانی ئاستی ژیان گۆڕاون به‌ڵام مخابن له‌کوردستان و ناوچه‌که به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نه‌گۆڕاوه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی کوردستان گووژمێکی به‌خۆیدا له‌ساڵی (2007 ) دا به‌ڵام لاواز بوو . نمونه‌ش بۆ ئه‌و پێشێلکارییه په‌روه‌رده‌یی یه قوتابی یه کچه‌کانی شارۆچکه‌ی خورماڵ بوو کهلهتهمهنێکی زۆر هه‌ستیاری (teenager ) ناوه‌ندیدان پرچیان ده‌بڕدرێت بۆ ئه‌تک و ناشرین کردنیان وه‌هه‌روه‌ها له‌سلێمانی قوتابی کچ ده‌ستی ده‌شکێنرێت له‌لایه‌ن مامۆستاکه‌یه‌وه له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی مۆبایل و منداڵی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به‌دار لێی ده‌درێت و له‌ئاوده‌ست دا به‌ند ده‌کرێت و .. هتد . ئه‌مه نموونه‌ی ناهۆشیاری په‌روه‌رده‌یی یه کهفێرکار ئازاری قوتابی خۆی ده‌دات ده‌نا ئه‌گه‌ر قوتابی سه‌رپێچی کرد ڕێگه‌چاره‌ی تر زۆرن کهبگیرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن . ( پێم خۆش نه‌بوو ناوی مامۆستا‌و قوتابخانه‌و ناونیشانه‌کانیان بڵێم به‌تایبه‌ت ئه‌و چوار مامۆستایه‌ی که‌پرچی کچه‌کانیان بڕیووه له‌به‌ر ڕێزی کاری نووسین و ڕۆژنامه‌گه‌ری ) . زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی لای ئێمه ڕووده‌دات له‌که‌م ووڵاتانی جیهاندا ده‌بیسرێت .
ته‌وه‌ری دووهه‌م : له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی نوێ ( modern ) گفتووگۆ ده‌که‌ین : پرۆگرام و به‌رنامه‌و په‌روه‌رده‌ی نوێ نه‌وه‌یه‌کی نوێ و هێمن و ئارام دروست ده‌کات له‌ڕووی ئاست به‌رزی ڕه‌ووشت و زانست و گلۆبالیزمه‌وه ( globalism ) ئه‌مه له‌باری گشتی یه‌وه به‌ڵام قوتابی خراپیش هه‌یه کهبهروبووم و به‌رهه‌می به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌ی نوێ یه به‌ڵام ئه‌مه گشتی نییه‌و تایبه‌ته چونکه پرۆگرامی په‌روه‌رده‌ی نوێ به‌گشتی قوتابی و مرۆڤی به‌هره‌مه‌ندی باش دروست ده‌کات بۆیه ده‌بێت واز له‌و به‌رنامه کۆنه بهێنین که‌بووه‌ته هۆکاری شکاندنی که‌سێتی منداڵ و مایه‌ی به‌جێهێشتنی ( ترک ) قوتابخانه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی کوڕانی ته‌مه‌ن 14/15 ساڵانه‌وه کهزهرهرێکی گه‌وره‌و زۆره له‌کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌درێت . ئه‌وه‌یش زۆر گرنگه ده‌بێت له‌بیرکردنه‌وه‌ماندا بواری ئه‌وه بده‌ین که منداڵ یان گه‌نج ده‌بێت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی تێپه‌ڕێنێت وه‌کو خۆی . ( بۆ نمونه کار‌و ڕه‌فتاری گه‌نجێکی 20 ساڵ داوانهکهین له‌منداڵێکی 8 ساڵ یان 9 ساڵ ) . که‌سێک ته‌واوو سروشتی و ئاسایی ده‌بێت که پله‌به‌پله‌ی ته‌مه‌نی وه‌کو ته‌مه‌نه‌که‌ی خۆی سروشتی ژیابێت بۆنموونه : به‌منداڵی وه‌کو منداڵ و هه‌رزه‌کاریشی وه‌کو هه‌رزه‌و گه‌نج ژیابێت و .. هتد .
ته‌وه‌ری سێهه‌م : له‌سه‌ر گۆڕڕانی ( oscillation/change ) په‌روه‌رده‌یی ده‌دوێین : گۆڕانکاری ڕیشه‌یی ده‌توانرێت بکرێت له‌و پرۆگرامه کۆنه‌ی ناوچه‌که‌و کوردستاندا به‌ڵام به کات و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌بێت چونکه ئه‌و گۆڕانکاری یه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاستی تێگه‌یشتنی ده‌وروبه‌ر هێدی هێدی بگونجێ چونکه گۆڕڕانی کتووپڕ له‌هه‌ر ووڵاتێکدا بۆ ئاسته نزمه‌کان که‌به‌تایبه‌ت له‌سه‌دا سی و پێنجی ( 35% ) ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌خوێنده‌واربێت خه‌ڵکی توشی شۆک و هه‌ڵه ده‌بن و زانیاری زانستی تێیدا به‌باشی وه‌ر ناگیرێت و ( اللاستیعاب ) Westernization ) ) له‌باتی پێشکه‌ووتن ده‌بێته مایه‌ی تهنگووچهڵهمهیهکی تری کۆمه‌ڵایه‌تی .
هه‌روه‌کو چۆن ئامێری ته‌له‌فۆن ( مۆبایل ) به‌بێ ڕۆشنبیری و بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وه زانستێکی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یربکرێت چونکه کاروپێویستییهکی گه‌لێک گرنگمان بۆ ئه‌نجام ده‌دات که‌چی توشی هه‌زاران کێشه‌ی کردین . بۆیه ده‌بێت په‌روه‌رده پێشه‌نگ بێت وپێش هه‌موو کارێکی زانستی و ( ئه‌کادیمی ) بێت ( academic ) چونکه په‌روه‌رده خۆی قوتابخانه‌یه‌و ماڵ و ژیانه بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌موو پێشکهووتنێک و چۆن ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاته ئاوا‌و به‌هه‌مان شێوه ئه‌رکی خێزان و تاکی ناو کۆمه‌ڵگایه .
گۆڕانکاری ته‌واو له‌به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی نوێ‌دا له‌بواری گه‌شه‌و پێگه‌یاندنی منداڵاندا ئه‌وه‌یه کارکردن له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌بێت له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ست پێ بکرێت و کوڕ‌و کچیش به‌یه‌که‌وه تێکه‌ڵ بکرێت . بۆ ئه‌م کاره ده‌بێت ده‌سه‌ڵات هاندهرو پشتی فێرکار ( مامۆستا ) بێت و به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابووریدا . له‌زۆربه‌ی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانه‌وه په‌روه‌رده‌ی منداڵ له‌سکی دایکه‌وه ده‌ست پێده‌کات . ( دایکی سکپڕ یان دووگیان له‌سه‌ره‌تای سکپڕی یه‌وه ده‌بێت به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که چۆن و چ کاتێک و چی .؟. له‌کارو نان خواردن و هه‌ڵسوکه‌وت و گوێ گرتن له موزیک و چوونه ده‌ره‌وه‌و وه‌رزش و مه‌له‌کردن و هێمنی و .. هتد بکات ) . که‌به‌داخه‌وه ئه‌و بواره بۆ زۆرکه‌م له‌خه‌ڵکی ئێمه ده‌لوێت چونکه باری ڕامیاری ووڵاتی ئێمه هه‌میشه جه‌نگ و ئاژاوه‌و ناله‌باری بووه‌و ئاستی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵکیش کهنزمه هۆکاره‌که‌ی جه‌نگ و ماڵ وێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و خاک سووتان و داگیرکاری بووه .
ته‌وه‌ری چواره‌م : تێکه‌ڵاو کردنی کوڕان و کچان ( helter-skelter ) : له‌ڕاستیدا جیاوازی له‌نێوان نێرومێ هه‌رگیز نه‌بووه‌و ته‌نها کۆمه‌ڵگا دوواکه‌وتووه‌کان خۆیان به‌کلتوری سه‌قه‌تی کۆنیان سه‌یری ئه‌وبابه‌ته ههستیارو گرنگه به‌وجۆره ده‌که‌ن په‌روه‌ردگار مافی ژیانی هه‌موو بوونه‌وه‌رانی داوه به‌یه‌کسانی به‌ڵام مرۆڤه‌کان خۆیان گێچه‌ڵ دروست ده‌که‌ن بۆیهکترو چاوچنۆکن له‌هه‌موو بوارێک‌دا . ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگاو ڕۆڵی پێنووس گه‌لێ مه‌زنه‌و فێرکارو دایک و باوکی هۆشمه‌ند ڕۆڵی ته‌واو ده‌گێڕن له‌وبواره‌دا . له‌باره‌ی تێکه‌ڵاوکردنی کوڕان و کچان لهقوتابخانهکانداو فێرکردنی تێکه‌ڵاوبوون ( التعلیم المختلط ) ( coeducation ) زۆر گرنگه‌و هیچ دژوارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ئێستا هه‌یه ناهێڵێت و له‌یه‌کتر حاڵیبوونی باشتر دروست ده‌بێت له‌نێوان نێرومێ دا هه‌رکه‌سێکیش کوڕبێت یان کچ به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر ئاوێنه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزانی خۆیه‌تی . ئه‌م یاسای تێکه‌ڵاوکردنه هیچ زیانێکی نی یه به‌و مه‌رجه‌ی له باخچه‌ی ساوایانه‌وه کارکردن به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام ده‌ست پێ بکات و هه‌بێت بێ جیاوازی کردنی نێرومێ . ئه‌م کاری جیاوازی نه‌کردن و تێکه‌ڵاوکردنه سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێکردووه‌و نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان له‌مێژه ئه‌و سنوره‌یان بڕیووه که‌واته ئه‌وجۆره په‌روه‌رده‌یه بریتی یه له‌دروست کردنی منداڵی زرنگی ئه‌مڕۆ بۆ گه‌وره‌یه‌کی هۆشمه‌ندی سبه‌ینێ بۆیه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی بهپێشکهووتن و هزری مرۆڤ و گرنگی باری زانستی په‌رورده‌یی ( العلم التربوي ) ووڵاته‌وه هه‌یه . به‌مه‌ش کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکۆلارو پێشکه‌وتوو نوێ دروست ده‌بێت و ئاسانکارییه‌کان بۆ ژیان و مافی تاک و مافی که‌مینه‌و سۆسیالیستی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌مای پته‌وی ئازادی یه که‌سییه‌کان و ( personality freedom ) ( الحریة الشخصية ) هێمنی و به‌رده‌وام بوون و پێکه‌وه‌ژیانی ئاده‌میزاد به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ته‌واو دروست و پێک ده‌بێت چونکه ڕۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و زانین ده‌بێته دروستکه‌رو هه‌وێنی هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیمان .
په‌روه‌رده‌ی گشتی (upbringing all-around) : گفتووگۆ له‌سه‌ر په‌روه‌رده به‌گشتی وه‌کو قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌ووشتی کۆمه‌ڵگا وایه‌و وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد کارێکی هێند ئاسان نی یه و لێپرسراوێتی یه‌کی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێت به‌ووردی کاری تێدا بکرێت و ڕاووبۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر بدرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی زۆرباشی هه‌بێت . لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی دایک و باوکیش بکه‌م که خۆیان سه‌رچاوه‌ی په‌روه‌رده‌ن له‌ڕووی خراپی و باشی یه‌وه چونکه ماڵ و خێزان قوتابخانه‌ی یه‌که‌مه‌و منداڵ زۆر چاو له‌ڕه‌فتاری گه‌وره ده‌کات له‌ناوماڵدا بۆیه ده‌بێت گه‌وره‌کان زۆر ئاگاداربن لهههڵسوکهووتیاندا به‌رامبه‌ر منداڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌ووشت و هه‌ڵسوکه‌وتیان ڕاسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆسه‌ر منداڵ . باوک و دایک و گه‌وره‌کانی خێزان ده‌بێت زۆر نه‌رم و نیان بن له‌گه‌ڵ منداڵیانداو که‌سێتیان بپارێزن و دڵنییاییان پێ ببه‌خشن و وه‌کو گه‌وره له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵبکه‌ن و ڕه‌فتار بنوێنن ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دایک و باوک خوێنده‌واربوون ده‌بێت له‌ماڵه‌وه بۆته‌واوکردنی کاری مامۆستا منداڵیان فێری کتێب خوێندنه‌وه‌و زانست و ئه‌رکه‌کانیان بۆئاسان بکه‌ن چونکه ئه‌گه‌ر منداڵ خراپ په‌روه‌رده بکرێت زه‌ره‌ر له‌کۆمه‌ڵگا ده‌دات . له‌ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان و به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوا‌و ناوچه‌ی باکووری ئه‌وروپا که‌پێی ده‌ڵێن ( سیکاندیناڤیا ) ئه‌م ووڵاتانه ده‌گرێته‌وه ( سوید ، دانمارک ، نه‌رویج ، فینلاند ) لێدان له‌منداڵ قه‌ده‌غه‌یه له‌قوتابخانه‌و لهماڵانیشدا بۆیه هه‌ر دایک و باوکێک ئازاری منداڵی خۆیان بده‌ن و پێی بزانرێت دایک و باوکه‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و بانگهێشت ده‌کرێن تووشی کێشه‌ی یاسایی دادگا‌و پۆلیس ده‌بن و هه‌ندێجار منداڵیشیان لێده‌سه‌ندرێت بۆماوه‌یه‌ک . که‌واته جوان و ناشرینیی یان باشی و خراپی کۆمه‌ڵگا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به په‌روه‌رده‌ی دایک و باوک و مامۆستاوه چونکه په‌روه‌رده وواتای دروست کردنی منداڵه بۆ زرنگی و دوواتر بۆ گه‌وره‌یه‌کی هۆشمه‌ند .. بۆیه په‌روه‌رده له‌قوتابخانه‌کاندا ڕۆڵی ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه ده‌بینێت . بێجگه له‌ئه‌رکی باوک و دایک و ده‌وروبه‌ر بۆنمونه له‌قوتابخانه منداڵ فێری ئه‌مانه ده‌کرێت ( چۆنی یه‌تی گفتووگۆکردن ، نان خواردن ، مه‌له‌کردن ، ڕێزگرتن ، کارکردن ، خوێندنه‌وه‌و نووسین .. هتد ) . بۆیه په‌روه‌رده به‌گشتی ته‌نها نوسین و خوێندنه‌وه ناگریته‌وه یان ته‌نها قوتابخانه ناگریته‌وه به‌ڵکو ژیان به‌گشتی بریتی یه له‌په‌روه‌رده‌ی جوان . بۆ وێنه ( نمونه ) ( یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ، ده‌ست پاکی ، ڕه‌ووشت جوانی ، به‌زه‌یی ، متمانه‌یی ، دلسۆزیی ، هێمنیی و له‌سه‌رخۆیی و .. هتد ئه‌مانه هه‌مووی په‌روه‌رده‌ن ) .
په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌و ماڵه‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌کن و زۆر گرنگه باوکان و دایکان ئاگایان له‌منداڵه‌کانیان بێت و زوو زوو سه‌ردانی قوتابخانه بکه‌ن و پرسیاری هه‌ڵسوکه‌ووتی منداڵه‌کانیان بکه‌ن . بۆیه ئه‌رکی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌که‌ین به‌دوو به‌شه‌وه :
آ / په‌روه‌رده‌ی ماڵ کهقوتابخانهی یه‌که‌مه‌و فێرکاره‌کانی دایک و باوکن . ب / په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌و فێربوونی زانست و کاری فێرکار له‌ڕووی هونه‌ری نوێ و جۆره‌کانی تری زانستی په‌روه‌رده‌و زانستی .. هتد .
ماڵ و خێزان یه‌که‌م قوتابخانه‌یه بۆ منداڵ که‌فێری ڕه‌ووشته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کلتورو داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وایه‌تی و ژیان و بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ و زمانی دایک و که‌سایه‌تی به‌هێز ده‌بێت .
په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه که‌ڕۆڵی ده‌ره‌وه‌و ماڵه‌وه ده‌بینێت بریتی یه له فێرکردنی قوتابی له‌قوتابخانه که‌چۆن فێری زانست و هه‌ڵسوکه‌وتوو نان خواردن و ڕێزگرتن و بێده‌نگی و پاکی و .. هتد ده‌بێت .
ڕۆڵی ماڵه‌وه فێرکردنی یاساکانی ده‌ره‌وه‌یه بۆ منداڵ .. ڕۆڵی ده‌ره‌وه بریتی یه له فێرکردنی زانست له‌قوتابخانه . به‌کورتی ده‌بێت قوتابخانه‌و پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی هه‌ر ووڵاتێک کاری په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی ئه‌نجام بدات و له‌هه‌مان کاتیش‌دا فێربونێکی زانستیانه‌ی زمان زۆر گرنگه‌و خووڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سایه‌تی به‌رز هێنده‌ی زانست و زمان گرنگه . ئامۆژگاری و هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و ڕێنمایی و ئاگالێبوون له‌باتی لێدان به‌کاربێت و جۆره‌ها کاری په‌روه‌رده‌یی جۆراوجۆر له‌پێناو باشترکردنی منداڵ و به‌شێوه‌کی زانستیانه و باش کار له‌گه‌ڵ منداڵ بکرێت بۆئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی خۆش‌بووێت و ده‌بێت قوتابخانه له‌ماڵه‌وه خۆشتربێت بۆئه‌وه‌ی منداڵ حه‌زبکات زوو ڕۆژبێتهوهو بچێت بۆ قوتابخانه نه‌ک وه‌کو نه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و عێراق و کوردستان که زۆربه‌یان قوتابخانه‌یان به‌جێهێشت له‌به‌ر توندوتیژی مامۆستا‌و به‌رنامه‌ی کۆنی لێدان و ده‌سه‌ڵاتی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ر . وه‌هه‌روه‌ها نه‌وه‌کانی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کان له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی و خراپی باری ئابووریان وازیان له‌قوتابخانه هێنا که‌ئه‌وه بۆخۆی زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌یه له‌کۆمه‌ڵگای کوردی دراوه چونکه ئه‌گه‌ر به‌وشێوازه کۆنه به‌رده‌وام بین نه‌وه‌یه‌کی نوێی ناڕۆشنبیرو نه‌خوێنده‌وار دروست ده‌که‌ین .
په‌روه‌رده‌ی خراپ (upbringing Execrable ) :
هه‌تا ئێستا له‌قوتابخانه سه‌ره‌تایی یه‌کانی ( grade school) کوردستان لێدان به‌دار و ده‌ست و شه‌ق هاویشتن به‌رده‌وامه‌و هه‌تا ئێستا که‌ساڵی ( 2008 ) ه و جیهانی پێشکه‌ووتنه له‌هه‌موو بواره‌کاندا که‌چی ئه‌و جۆره به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه کۆنه له‌لای ئێمه هه‌یه‌و به‌رده‌وامه . به‌ڕاستی ئه‌وه شێوازێکی زۆر کۆن و خراپ و منداڵ ده‌ترسێنێ و له‌باری ده‌روونی و ئارامی یه‌وه خراپتری ده‌کات و ڕاسته‌وخۆش کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو شێواندنی هزری منداڵ که‌کاتێک گه‌وره ده‌بێت . نمونه‌ی ئه‌و کرداره خراپانه‌ی په‌روه‌رده‌ی کوردستان زۆرن به‌ڵام لێره‌دا سێ نموونه‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕوو :
یه‌که‌میان / قژ بڕینی کچانی شارۆچکه‌ی خورماڵ و ده‌ست شکاندنی قوتابیانی سلێمانی و به‌ند کردنی قوتابی منداڵی سه‌ره‌تایی له ئاودهستداو ( توالیت ) ناوی قوتابخانه‌و قوتابی و مامۆستاکان نابه‌م چونکه هه‌موومان ده‌زانین و هه‌مووشمان خوێندومانهوه له‌ڕۆژنامه‌کاندا بۆیه به‌ڵگه‌ی ناوێت و منیش له‌به‌ر پیرۆزی نووسین و کاری گه‌وره‌یی ڕۆژنامه‌وانی ناوه‌کان نانووسم .
دووه‌میان / مامۆستا یان فێرکار نموونه‌ی مرۆڤی گه‌وره‌ی خاوه‌ن زانست و کرداری جوان و ڕه‌ووشتی به‌رزن ( مۆڕاڵ )( Deportment ) که‌چی مخابن فێرکار هه‌یه ووشه‌ی ناشرین به‌کارده‌هێنێت له‌پۆلدا وه‌کو جنێو‌و ئه‌تواری ناشرین . یان جگه‌ره کێشانی مامۆستا له‌پۆلداو منداڵ تووشی نه‌خۆشی بوونی زیاتر‌و زووتر لێده‌کرێت وه‌ک له‌گه‌وره‌و ئه‌وه به‌گه‌وره‌ترین تاوان ده‌ژمێردرێت له‌یاسای په‌روه‌رده‌دا ( law upbringing) .
سێهه‌میان / به‌بێ نرخ سه‌یرکردنی منداڵ و سوکایه‌تی پێکردنیان زیاتر خراپیان ده‌کات و کرداری منداڵانه ده‌نوێنن بۆیه پێویسته به‌رز نرخاندنیان ( Courtliness ) و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵیاندا وه‌کو گه‌وره‌یه‌ک باشتریان ده‌کات . ڕه‌خنه‌ی زۆر گه‌وره له‌و دایک و باوکانه‌ش که به‌بێ ڕۆشنبیری دایکانه‌و به‌بێ هه‌ستی جوانی باوکانه به‌مامۆستای منداڵه‌کانیان ده‌ڵێن : گۆشته‌که‌ی بۆتۆو ئێسقانه‌که‌ی بۆمن مه‌به‌ستیش له‌م ووته‌یه ئه‌وه‌یه که‌چۆن و به‌چ جۆرێک ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌مدا ده‌که‌یت ئازادیت وه‌کو لێدان و بێ ڕێزی و ( Flailing / Disrespectfulness ) .. هتد به‌ڵام ئه‌و دایک و باوکه بێ ئاگان و نازانن که ئه‌و جۆره سووکایه‌تییه زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر منداڵه‌کانیان و کاردانه‌وه‌ی گرانی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌ساییه‌تیان له‌دوواڕۆژدا .
پێویسته له‌سه‌ر دایک و باوکی هۆشیار منداڵی خۆیان جوان په‌روه‌رده بکه‌ن و له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌دا گفتووگۆ بکه‌ن و ئاگاداریان بکه‌نه‌وه که‌به‌هیچ جۆرێک بۆیان نه‌بێت له‌منداڵه‌که‌یان بده‌ن چونکه لێدانی منداڵ کار له‌که‌سایه‌تی و گه‌وره‌بوونی ده‌کات و له‌دووایشدا ڕاسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگا . ئه‌و منداڵانه‌ی لێیان ده‌درێت له‌دوواڕۆژدا هه‌موو تووڕه‌و خراپ ده‌رده‌چن به‌هه‌مان شێوه‌ی دایک و باوک و مامۆستا دواکه‌وتووه‌کانیان دروست ده‌بن . پێویسته ده‌سه‌ڵات و پۆلیس ده‌ست بخاته کاری په‌روه‌رده‌و به‌رگری له‌منداڵ بکات و هه‌ر مامۆستایه‌ک له‌منداڵ بدات سزا بدرێت . هه‌موومان ده‌زانین لێدان له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا به‌رده‌وامه به‌ڵام له‌قوتابخانه ناوه‌ندی یه‌کاندا لێدان که‌متره که‌چی ووشه‌ی ناشرین و سووکایه‌تی پێکردن به‌قوتابیان به‌رده‌وامه . ئه‌م ڕه‌فتاره سه‌قه‌ته کارێکی زۆر خراپ ده‌کاته سه‌ر باری ده‌روونی قوتابی و ناڕه‌حه‌تی ده‌کات و هه‌ستی بریندار ده‌کات و که‌سایه‌تیشی تێکدهشکینێ و له‌دوواڕۆژدا که‌ئه‌و منداڵه گه‌وره ده‌بێت هه‌ست به‌ڕه‌شبینی و هه‌ست به‌که‌می کردن ( الاحساس بالنقص )( imperfection feeling ) ی له‌لا دروست ده‌کات و ده‌شکێت له‌ناو هاوڕێکانیداو کاردانهوهکهیشی ئه‌وه‌یه که‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ناسیکۆلارو دواکه‌وتوو دروست ده‌کات له‌دوواڕۆژدا چونکه منداڵ کهبهڕهقی له‌گه‌ڵی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت له‌دواڕۆژدا خۆیشی ناسروشتی و توڕه‌و خراپ ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌کات . ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین که منداڵی ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی سبه‌ینێ و کۆمه‌ڵگای نوێی کورده‌وارین ئه‌گه‌ر ڕێزمان لێگرتن ئه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه ڕێز له‌خۆمان ده‌گرین . پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی کوردستان کۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاکان که‌مامۆستا ئاینی یه‌کان زیاتر ڕۆڵیان هه‌بووه لهفیرکردنی زمانی عاره‌بی و ئایندا له‌و سه‌رده‌مه‌داو هه‌تا ساڵانی هه‌شتاکانیش مامۆستای زمانی عاره‌بی و ئاین نه‌بووه یان زۆرکه‌م بووه له‌وکاته‌دا مه‌لای مزگه‌وت به‌زانیارییه‌کی که‌مه‌وه‌و دوور لهپرنسیپ و زانیاری مامۆستایی یان فیرکاریی یان نه‌زانینی ڕه‌فتارو کاری ( په‌روه‌رده‌یی )( Educationally) ده‌بوو به‌مامۆستاو بهشووڵکێکهوه ( دار ) خۆی ده‌کرد بهپۆلداو زراوی منداڵی ده‌برد ( لهوسهردهمهداو ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت بیر‌و هۆشی فێرکار به‌وشێوه‌یه بوو که‌گرنگ ئه‌وه‌یه منداڵ له‌مامۆستا بترسێت و ڕێزی لێبگرێت له‌ترساندا ) . ڕێژه‌ی ترسی منداڵ له‌پۆلدا هێنده به‌رزبوو هیچ زانستێک و زانیارییه‌ک فێر نه‌ده‌بوو له‌و مامۆستایه‌ی که‌ڕۆڵی پۆلیسێکی توڕه‌ی ده‌بینی له‌ناو پۆله‌که‌یدا . به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد له‌باتی وه‌رزش و موسیک و چوونه ده‌ره‌وه‌و گه‌شتی زانستی و گه‌ڕان له‌شوێنه میژووییهکانداو ئامێری یاری و .. هتد که‌ده‌بێته هۆی فراوان کردنی مێشک و هزری منداڵ و هێوریان ده‌کاته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئازاری منداڵ و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان و لێدانیان به‌شه‌ق و به دار که‌ژێکی تاریک و ترسناکی دروست کردووه بۆ منداڵان مخابن له‌باتی قوتابخانه جوانترین ماڵ و باخچه‌و دڵنیایی بێت بۆ منداڵ به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌کو زیندان و شوێنی به‌دو خراپ دێته به‌رچاو ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ ناخ و ده‌روونی منداڵ و بارێکی خراپتریش له‌گه‌وره‌ییدا .
پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی ووڵاته پێشکه‌تووه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و به‌تایبه‌ت باکووری ئه‌وروپا که‌چوار ووڵاته‌و پێی ده‌ڵێن سکاندیناڤیا ( Scandinavia )( سوید ، نه‌رویج ، دانیمارک ، فینلاند ) زۆر گرنگییان پێ دراوه‌و به‌ووڵاتی په‌روه‌رده‌یی و هێمنی ناسراون و له‌لایه‌ن هه‌ردوو جه‌مسه‌ره گرنگه‌که‌ی په‌روه‌رده‌وه که ده‌ووڵه‌ت و خێزانه به‌ڕێووه ده‌چێت و له‌چه‌ند خاڵی خواره‌وه‌دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌و شیکاری ( explanation) له‌سه‌ر ده‌که‌ین ( شرح ) بۆ نمونه :
1/ منداڵ له‌قوتابخانه ڕۆژی جارێک نان ده‌خوات و ئه‌و منداڵانه‌ی دایک و باوکیان کارده‌که‌ن و دره‌نگ ده‌ڕۆنه‌وه ماڵه‌وه ئه‌وانیش دره‌نگ ده‌ڕۆنه‌وه‌و دوو جار نان ده‌خۆن له قوتابخانه ( یاسایه‌ک له‌ئه‌وروپادا هه‌یه بۆ قوتابخانه‌کان ئه‌گه‌ر دایک و باوکێک کاربکه‌ن منداڵه‌کانیان له‌دووای قوتابخانه هه‌ر له‌هه‌مان شوێن ده‌مێننه‌وه‌و دووجار نان ده‌خۆن و مامۆستای تایبه‌تی ئه‌و کاره ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ منداڵ و به‌سویدی پێی ده‌ڵێن ( pedagog) وه‌هه‌روه‌ها به‌ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن ( Pedagogue ) که‌کاتێک دایک و باوک له‌ئیش ته‌واو ده‌بن دێنه‌وه به‌دووای منداڵیانداو ده‌ڕۆنه‌وه ماڵه‌وه ، ئه‌و یاسای مانه‌وه‌یه له‌دوای قوتابخانه بۆ منداڵانی پۆلی یه‌که‌م هه‌تا چواره‌م ده‌بێت ) . بێجگه له‌وه‌ی له‌حه‌فته‌یه‌کدا دووجار وه‌رزش و جارێک چوونه ده‌ره‌وه‌و ( دارستان ) جارێک تا دووجار مۆسیقا‌و فێرکردنی مه‌له‌وانی و دارتاشی و چه‌ند جارێکیش کۆبونه‌وه‌و ئامۆژگاری و .. هتد .
2/ کۆبونه‌وه‌ی مامۆستایان خۆیان هه‌موو حه‌فته‌یه‌ک و تاووتوێ کردنی باری ژیان و گوزه‌ران و باری ده‌روونی قوتابیان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ی مامۆستایان خۆیان و هه‌وڵدانیان به‌جوانترین شێوه‌ی ڕه‌فتارو وانه ووتنه‌وه‌و ڕه‌خنه له‌یه‌کتر گرتن و وه‌رگرتنی پرۆگرامی نوێ له زانایان و ڕاویژکارانی په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی ووڵات .
3/ لێدان و هه‌ڕه‌شه‌و توندووتیژی به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه و زۆر به‌هێمنی و نه‌رم و نیانی ڕه‌فتار کردن له‌گه‌ڵ منداڵداو دڵنه‌واییان پێشکه‌ش ده‌کرێت . ئه‌گه‌ر قوتابخانه له‌ماڵه‌وه خۆشتر نه‌بێت و ئامێری زانستی پێشکه‌وتووی لێنه‌بێت و باش و نوێ و پێشکهوتوونهبێت له‌هه‌موو بوارێکه‌وه پێویست ناکات دایک و باوک منداڵی خۆیان بنێرن بۆ قوتابخانه .
4/ بانگێشت کردنی دایکان و باوکانی منداڵان بۆ تاووتوێ کردنی هه‌موو باره ده‌روونی یه‌کانی منداڵ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی فێرکارو دایکان و باوکانی منداڵان ئه‌مه بێجگه له کۆبوونه‌وه‌ی باوکان یان دایکانی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌و بانگهێشت کردنیان جارێکی تر بۆ شیکردنه‌وه‌ی زیره‌کی و کار‌و گوێڕایه‌ڵی قوتابی و چۆنی یه‌تی وانه‌کان له‌گه‌ڵ مامۆستا له‌ناو پۆلداو چۆنییه‌تی ڕه‌ووشتی منداڵ به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو هاوڕێ و مامۆستاکان و ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵ له‌ناو قوتابخانه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیداو .. هتد به‌و بانگهێشتکرنه به‌زمانی سویدی ده‌ووترێت ( utveklingssamtal ) ( گفتووگۆی ڕۆشنبیری ) و به‌زمانی ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن (development discussion ) .
5/ له‌هه‌موو به‌ش و ڕاڕه‌وو دیواره‌کانی قوتابخانه‌دا نوسین له‌شێوه‌ی تابلۆ هه‌ڵواسراوه که ئه‌م ووشانه‌ی تێدا نوسراوه ( ڕێزگرتن ، هێمنی ، خۆشه‌ویستی ، فێربوون ، یاری کردن ) مه‌به‌ستم له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه .
6/ ڕاوێژکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی هه‌یه تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی که‌سروشتی نین یان شه‌ڕه‌نگێزییان زیاتر تێدایه وه‌کو له هێمنی و ئارامی .
7/ ڕێزگرتن له‌منداڵ بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌بوونی خۆی بکات و ڕه‌فتاری باش بنوێنێت و که‌سایه‌تی خۆی هه‌بێت .
8/ له‌هه‌موو قوتابخانه سه‌ره‌تایی و مامناوه‌ندی یه‌کاندا خواردن بۆ منداڵ ئاماده ده‌کرێت و منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا نه‌خۆشخانه‌ی به‌بێ پاره‌یه ( دراو ) .
9/ به‌شی پزیشکی منداڵ له‌ناو قوتابخانه‌دا هه‌یه .
10/ یاری یه وه‌رزشی یه‌کانی وه‌کو دووگۆڵی ، باسکه ، یاری منداڵ و جۆلانێ و .. هتد .
کارێکی گرنگ ( important work) :
کارێکی گرنگتر له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه که‌مامۆستا پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ببێته فێرکار ده‌بێت مرۆڤ و منداڵی خۆش بووێت و ڕۆحی پاک بێت و سنگ و دڵ فراوان بێت و که‌سێکی په‌روه‌رده‌یی و هێمن و ڕۆشنبیربێت و به‌هیچ شێووه‌یه‌ک لێدان نه‌زانێت چۆنه چونکه ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌یبینێت له‌باری پێشکه‌ووتن و شارستانی یه‌ت و کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو ته‌واو له‌سه‌رده‌ستی مامۆستای ڕاسته‌قینه دێته ئاراوه بۆیه ده‌تووانین بڵێین مامۆستا ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌یه ئه‌و فێرکارهیه که ده‌توانێت سێ ڕۆڵی سه‌ره‌کی ببینێت له‌ژیاندا وه‌کو ڕۆڵی فێرکارو ڕۆڵی دایک و باوک و ڕۆڵی ده‌ووڵه‌ت . بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ده‌ووڵه‌ت که‌ژیانی مامۆستا مسۆگه‌ربکات و ئه‌و مامۆستایه‌ش ته‌نها کاری مامۆستایی بکات و ده‌رئه‌نجامی گرنگی دانی ده‌سه‌ڵات به‌مامۆستا ئه‌وانیش کاره‌که‌یان خۆش ده‌وێت و ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد کاروپیشه‌که‌ی خۆی لهلاپهسهندو باش بوو سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ئه‌نجامیش باش ده‌بێت . ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌دووای په‌روه‌رده‌و پێشکه‌وتنی هه‌موو جیهانه‌وه ده‌مێنێته‌وه‌و هیچی نابێت بۆ مێژوو یان سبه‌ی شانازی پێووه بکات .
Hamid773@hotmail.com
|