په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

هه‌واڵێکی رۆشنبیریی

 

ئیمڕۆ لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە خانەقین پێشانگای مێژوویی و کلتووریی کرایەوە. شەرەفی کردنەوەی پێشانگایەکە درا بە کرێکاری خۆشەویست و و یەکێک لە بەشخوراوترین کرێکاری شارەکە(شاکر عەبد عەلی). کاک شاکر بە نابینایی، لەماوەی 40ساڵ لە بەنزینخانەی شارەکە کاری کرد، بە بێ ئەوەی بە فەرمی دایمەزرێنن، بۆیە لە گشت مافێک بێبەشکراوە.

پێشانگاکە بە نزیکەی 300 وێنە و بەڵگەنامە مێژووی کرێکارانی نەوت، وێستگای شەمەندنەفەر، بیناسازی، فیتەرچێتی و سەندیکا و هەرەوەزییەکان و یانەکان و سیاسەتی گواستنەوەی زۆرەملێیان بۆ شارەکانی تری کوردستان و عیراق پیشان دەدا.