پێشانگه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌کارانی سه‌ندیکای (ئایدا) له ئه‌مستردام.
محه‌مه‌د ئیسماعیل
به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌ندیکایه‌کی شێوه‌کاری به ناوی (ئایدا - AIDA) پێشانگه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاری بیانی واتا نا هۆڵه‌ندی له شاری ئه‌مستردام له رێکه‌وتی 05-11-2009 دا له هۆڵی مۆزائیک خیباو ده‌کرێته‌وه. شێوه‌کارانی سه‌ندیکای ئایدا بۆیان هه‌یه ساڵێ جارێک پیشانگه‌ی شێوه‌کاری له‌م هۆڵه‌دا بکه‌نه‌وه، پیشانگه‌که دوو مانگ ده‌خایه‌نێت.
ئیمان عه‌لی کارێکی ئیمان عه‌لی ئه‌م ساڵه‌ش له ناو شێوه‌کارانی ساندیکای ئایدا وا دیاره چانس (من) و (ئیمان عه‌لی) گرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاره هونه‌رییه‌کانمان له‌م هۆڵه‌دا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ نمایش بکه‌ین .. له‌کاتی کرانه‌وه‌ی پیشانگه‌که خه‌ڵکانه‌کی زۆر له رۆشنبیر و ڕوناکبیر و هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست ئاماده‌ی ئه‌م پیشانگه‌یه ده‌بن، چونکه کارتی داوه‌ت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رکی ئایدا دایه 500کارتی زۆر به جوانی چاپکردووه و ده‌نێردرێته ده‌ست ئاماده‌بووانی یه‌که‌م ئێواری پیشانگه‌که‌مان ، دوای ئه‌وه رۆژانی تر هاتن بۆ هه‌مووانه، ئه‌گه‌ر کاره هونه‌رییه‌کانمان بفرۆشرێت ئه‌وه به‌شێک له پاره‌که ده‌درێته کارگێڕیی هۆڵه‌که.
هه‌ندێک له کاره‌کانی خۆم به مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی شێوازی کاره هونه‌رییه‌کانم که‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆرم به‌کار هێناوه چونکه کۆمه‌ڵه‌ک له کاره‌کانم هی ساڵی (1994)ن، به که‌ره‌سته‌ی (حبر و کۆلاج) کارم کردووه و هه‌ندێکی به (ئه‌کریلک و حبر)، دوو کاریش به پێوانه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر (کانفوز) به ره‌نگی بۆیه کارم کردووه و کارێکی پێوانه‌ی گه‌وره‌شم له‌سه‌ر (کانفوز به ئه‌کریلک) زۆر به شێوه‌یه‌کی (دیتایل) دروست کردووه که پۆرترێتی (توانا)ی کوڕمه.
کاره‌کانی (ئیمان عه‌لی)یش به ره‌نگی ڕۆنی یه له‌سه‌ر کانفوز.
mohammad71_art@hotmail.com
|