٦\٥\٢٠١٠
پێش بە پەیامی
مەرگ و ترس بەرامبەر ئازادیخوازان بگرن.
ڕۆژی ٤ی مانگ سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چوارهمی زمانی ئینگلیزی
له کولیژی زمانهکان کاتژمێر 08:20 دەقیقەی بەیانی بەبەرچاوی
پاساوانەکانی ئەم کۆلیژە و سەدان خوێندکار بە زۆرە ملێ و بەلێدان سواری
ئۆتۆمبیلێکی هۆندای بێ ژمارە دەکرێت ، دوای تێپەرێنی کەمتر لە ٣٦
کاتژمێر لەنزیک شاری موسل ئەوهێزە تیرۆریستە ، گیانی پاکی ئەو
خوێندکارە رۆژنامەنوسە دەگەیەنە مەنزلگەی پاکی شەهید سۆرانی مامە حەمە
.
ئێمە لەکاتێکدا پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی تێکۆشەری شەهید
سەردەشت و هاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین ، هاوکات
شێوازی ڕفاندنی ئاشکراو بەبەرچاوی پاسەوانانی زانکۆ و تێپەراندنی بە
زیاتر لە ١٠ پرسگەنێوان ( هەولێر ،موسل ) ، بەرەو ئەو باوەڕەمان دەبات
، کە دەسەلاتی کوردی و دەزگای ئاسایش و پاراستنی پارتی دیموکراتی
کوردستان بەبەرپرسیار بزانین لە شەهید کردنی . وەداواکارین لەپەرلەمانی
کوردستان لێکۆلینەوە لەوبارەوە بکرەن .
وەلێرەشدا بەراشکاوی رای دەگەینین کە ئەم تیرۆرکردنە بەناوەندە
جیهانیەکان دەگەیەنین ، وەبەشدار دەبین لەهەر نارەزایەتیەک لەم بارەوە
ئەنجام بدرێت . وەداوش لە میدیای کوردی و ڕێکخراوە جەماوەری و پارت
ولایەنەکان دەکەین تیرۆری خوێندکار سەردەشت پرۆتێست بکەن بۆ ئەوەی پێش
بەپەیامی مەرگ و ترس بەرامبەر دەنگی ئازادیخوازان بگرین .
چاودیری کوردۆساید /چاک
06/05/2010
www.kordocide.com
|