٢٧\٢\٢٠١٠
پێشمه‌رگه پیرۆزه،
کێ بازرگانی پێوه ده‌کا.

فه‌هد گرده‌وانی
دکتۆر ره‌حیمی قازی نه‌مر له چیرۆکی پێش مه‌رگه وای نووسیووه {{
هێمن هه‌ر له رۆژی یه‌که‌می تیکوشینی هونه‌ری خویه‌وه بو خاوین کردنه‌وه
و په‌ره‌پیدانی زمانی زگ ماکی کوردی قولی ههلمالی ، هه‌لبه‌سته‌کانی
به زمانیکی ساکار دههوندهوه و به زمانی گه‌ل ده‌دوا . جا ((کاک
بینایی)) پی ی ئه‌سپارد بوو که ، بو گه‌لیک ووشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی
که، له ری ره‌وی خه‌باتی سیاسی دا به کاردههیندرین ووشه‌ی کوردی
په‌تی بدوزنه‌وه و له کاری بینن . هیمن به سه‌رۆکی کومیسیونیک که
بو ئه‌و کاره دیاری کرابوو داندرابوو . هیمن له وه‌لامی ((کاک بینایی))
دا کووتی : ــ قوربان ، وهللاهی قسه‌یه‌کی هینده خوشم پی یه که ،
ئه‌گه‌ر بوت بگیرمه‌وه ره‌نگه باوه‌رم پی نه‌که‌ی . ئه‌وه دوو روژ
بوو ژماره‌یه‌ک له به‌راده‌رانی خوینده‌وار و هونه‌رمه‌ند و پسپور و
زمان ناسم وه کو کردبوو که ، بزانین له زمانی کوردی دا له جیاتی
ووشه‌ی سه‌رباز و نیزامی و عه‌سکه‌ر و موجاهید و فیدایی چ ووشه‌یه‌ک له‌کار
بینین . زورمان قسه‌وباس له‌سه‌ر کرد ، کیشه و هه‌رایه‌کی گه‌وره په‌یدا
بوو ، به‌لام نه‌تیجه وه‌گیر نه‌که‌وت ، هه‌موو ماندووشهکهت بووین و
داوای چامان کرد . پیره پیاویکی دنیا دیتوو چای بو هیناین و به پیکه‌نینه‌وه
کووتی : ــ با نهخویندهواریش بم ، خو کافر نابم بلیم کیشه‌ی
ماموستاکان له سه‌ر چی یه؟ له وه‌لامدا پیمان کووت که، به پیچه‌وانه
، ره‌نگه بتوانی یارمه‌تیشمان بده‌ی . جا بله بزانین له باتی سه‌رباز
له کوردی دا چت پی شک دی ؟ پیره دیسان پی که‌نی و کووتی : ــ بی بهلابن
، بو هینده خوتان ماندوو ده‌که‌ن . مه‌گه‌ر نه‌تان بیستووه له
رابردوو دا له نیو کورده‌واری به پیاوی له خو بوردویان ده‌کووت ((پیش
مه‌رگه)) . جا ، ئه‌وه هاتوومه خزمه‌تت ئه‌و خه‌به‌ره‌ت پی بده‌م ،
چونکه ده‌زانم خه‌به‌ری وات زور پی خوشه . ((کاک بینایی)) ئه‌و ووشه‌یه‌ی
زور به‌دل بوو . له خوشیان چاوی پر بوو له ئاو و له وه‌لامی هیمن دا
کووتی : ــ بی به‌شی و زولم و زورداری له حهددبهدهر هه‌موو کوردیکی
خاوه‌ن شه‌ره‌فی کردوته نیشتمان په‌روه‌ر و ئه‌و هه‌سته نیشتمان په‌روه‌ریه
پشتیوانیکی به‌هیز و دانهنواوه بو وه‌ده‌س هینانی ئازادی و سه‌ربه‌خویی
گه‌له‌که‌مان . جا بزانه ئه‌و پیره نه‌خوینده‌واره تا چ راده‌یه‌ک
خاوه‌نی هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری یه که ، ئه‌و ووشه جووان و
پرمانایهی له سه‌ر قامووسی زمانی نه‌ته‌وه‌که‌مان زیاد کردووه . به‌راستی
، پیاو که ئه‌و ووشه‌یه‌ی ده‌بیستی خوبه خو کوردیکی کول نه‌ده‌ر و
ئازا و به‌کار و نه‌ترس و کار چاکی دیته پیش چاو و هه‌ویا و هومیدی
پتروقایم تر ده‌بیت . به هه‌ویام ئه‌و دوو لاوه‌ش که هاتوونه لامان
و یچویایهتی ئه‌وه‌یان هه‌بیت که پی یان بلین ((پیش مه‌رگه))...
رینووس و نووسینه‌که وه‌کو خۆی تۆمارم کردووه. بینایی ناوی حزبی شه‌هید
قازی محه‌مه‌د و هێمن ناوی شاعیری گه‌وره‌ی کورده ، ناوی پێشمه‌رگه
له‌سه‌رده‌می کۆماری دیموکراتی کوردستان په‌یدابووه نه‌ک له شۆڕشی ئه‌یلول
1961 .ف.گرده‌وانی}}
ئه‌وانه کێن پیرۆزی و ریز بۆ پێشمه‌رگه داده‌نێن .
ئه‌ی ئه‌وانه کێنه که پێشمه‌رگه ده‌که‌نه چه‌کدار و لووله‌ی تفه‌نگیان
والێده‌که‌ن له سینگی براکه‌ی بکات و به‌ده‌ستی خۆی هاوزمانه‌که‌ی
بکوژێت .
ئه‌ی ئه‌وانه کێن که پێشمه‌رگه سواری ده‌بابه‌ی له‌شکری به‌عسی وهل
بوو ده‌که‌ن و براکه‌ی ڕاوده‌نێت و نه‌فیر عامی بۆ ده‌رده‌کات .
ئه‌ی ئه‌وانه کێن که پێشمه‌رگه ده‌خه‌نه پێش له‌شکری پاسداران و له‌شکری
تورکی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خۆی بکوژی .
ئه‌ی ئه‌و خاینانه کامه‌ن که وایان له پێشمه‌رگه‌یان کرد لووله‌ی
تفه‌نگه‌کانیان له زه‌وی بکه‌ن و ته‌سلیمی به‌عسی فاشی ببنه‌وه .
ئه‌ی ئه‌وه پێشمه‌رگه بوون یا میلیشیا بوون یا چه‌کدار که ئه‌وانه‌یان
شه‌هید کرد یا کوشتن ، ئه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ ته‌مبی نه‌کران و سزای
خۆیان وه‌رنه‌گرت که ده‌ستیان به خوێنی {{ عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتور
خالد و شیرکۆ شێخ عه‌لی و جه‌مال عه‌لی باپیر و عه‌وڵا سوور و شه‌هیدانی
پشت ئاشان و دکتور شڤان و حه‌سه‌ن کویستانی و حه‌مه‌ی حه‌لاق و یازدههاوڕێ
یه‌که‌ی و عه‌لی حه‌سۆ میرخان ژاژۆکی و عوسمانی قاله منه‌وه‌ر و خدر
سواره و فاخیر مێرگه‌سوری و جه‌زای عه‌لی کاتب و حه‌سۆ میرخان و حه‌سه‌ن
نه‌جار و عه‌لی حه‌مدی و سه‌عید ئاڵچی و عه‌بدول سۆران و مه‌لا ئه‌مین
بارزانی و سه‌دان و هه‌زارانی تری کورد }} سوور کرد .
ئه‌وانه بۆ موزایه‌ده به‌ناوی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ سۆز و هه‌ستی
خه‌ڵکی وازی ده‌که‌ن ، ئاخۆ ئه‌و میلله‌ته له‌بیری کردووه که پارتی
و یه‌کێتی چی به پێشمه‌رگه کرد ، هه‌ر له ساڵی 1964 وه هه‌تا ئه‌مڕۆ
که یه‌کگرتوو نی یه .
ئه‌وانه‌ی هه‌نوکه دێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ده‌که‌ن بۆ دژی نه‌یارانی
کورد نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قام و دژیان بووه‌ستن. بۆ بۆ گه‌رانه‌وی به‌عسیه‌کان
نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قام و هاواربکه‌ن نا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و
هاوشێوه‌کانیان. بۆ نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قام کاتێک لووله‌ی تفه‌نگیان له‌سینگی
کورد و کورد ده‌کرد .
ئه‌وانه‌ی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان پیس کردووه ئه‌وه [عه‌دنان
عوسمان]ه یان هه‌ردوو حزبه‌که‌ی به‌رێزان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال
تاڵه‌بانی یه .
که‌ی ڕه‌وایه ناوی جاش و پێشمه‌رگه و به‌کرێگیراوی شه‌ڕی برا کوژی له
ده‌زگای شه‌هیدان و پێشمه‌رگه پێکه‌وه تۆمار بکرێت و له‌یه‌ک شوێندا
مووچه وه‌ربگرن ، ئه‌ی ئه‌وه بێریزی به سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه و که‌سانی
تێکۆشه‌ر نه‌بێت ناوی چی لێده‌نرێت .
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش شته‌کی مۆدیرن نی یه که به‌و په‌یڤانه وه‌ڵامی که‌سانێک
بدرێته‌وه که سه‌رنجی خۆی بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێبکرێت و به سوکایه‌تی
تر وه‌ڵامی بدرێته‌وه .
ده‌با پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو حزبه‌کان هێزی پێشمه‌رگه بکه‌نه هێزی
به‌رگری سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ده‌با خۆیان له‌و هه‌مووه چه‌کداره
رزگاربکه‌ن و چه‌کی شه‌ڕه‌ف بده‌نه‌وه ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نه‌ک
پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌کێتی . به سه‌دان بڵاوکراوه و رۆژنامه و
گۆڤار و راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی[پارتی و یه‌کێتی]م له لایه که به
چه‌کدار و خائین و خۆفرۆش و میلیشیا و چه‌ته ناوی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کتریان
بردووه و قسه‌ی ناشرینیان به چه‌کداره‌کانیان گوتووه ، ئه‌ی کێ ئه‌وانه
شه‌رمه‌زار ده‌کات .
ئه‌ی په‌شێوی شاعیر بۆ کێ ئه‌و دوو هاواره‌ی
کردووه :
ئه‌مڕۆ ڕۆژی شیعر نییه.
که براکوژێک ده‌بینم ،
بۆیه ، من بۆتان دێمه گۆ
باوه‌ڕکه‌ن ڕشانه‌وه‌م دێ...
به زمانێکی یه‌کجار ساده .
تا به‌یانی هه‌دا ناده‌م ،
پێتان ده‌ڵێم :
دایم ئه‌مدیو ئه‌ودیو ده‌که‌م .
ئه‌وه‌ی کورد بێ و کورد بکوژێ
سه‌د قۆناغیش دوور که‌ومه‌وه ،
زۆڵه ، ته‌ره‌سه ، گه‌وواده!
بۆنی لاکی ماکه‌رێکی تۆپیو ده‌که‌م!
(لاپه‌ڕه‌ی
426 و 427 هه‌سپم
هه‌وره و ڕکێفم چیا عه‌بدوڵڵا په‌شێو)
25/2/2010
ستۆکهۆڵم
ئه‌وه هه‌ندێک له بیرورای عه‌دنان عوسمانه ده‌رباره‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه.
کێ تاوانباره؟
عه‌دنان عوسمان
به گوێره‌ی مادده‌ی 15 له یاسای17ی حیزبه‌کان له کوردستان که
ساڵی 1993 له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه په‌سه‌ند کراوه،
هیچ حیزبێکی سیاسی بۆی نیه ته‌شکیلاتی عه‌سکه‌ری و نیمچه عه‌سکه‌ری
هه‌بێت و نابێت خاوه‌نی هیچ جۆره چه‌کێک بێت. له‌و کاته‌وه تائێستا
چ یه‌کێتی و چ پارتی خاوه‌نی هێزی چه‌کداری تایبه‌ت به خۆیانن و
ئاماده نین له سوپایه‌کی نیشتمانیدا رێکی بخه‌نه‌وه.
کێ به‌رپرسیاره له مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ده‌زگا
حیزبیه‌کاندا که هه‌ر جاره که‌سایه‌تیه‌کی حیزبی بکرێته فه‌رمانده‌ی؟
کێ له یه‌کنه‌خستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌رپرسه؟ کێیه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی لهتو په‌ت کردوه‌و له بری ئه‌وه‌ی بیکاته دامه‌زراوه‌یه‌کی
نیشتمانی بێلایه‌ن، سیخناخی کردوه له کادری حیزبی و وه‌ک
ئۆرگانێکی ته‌مام عه‌یاری حیزبی لێکردوه؟ کێیه ساڵانێکه رێگره
له‌به‌رده‌م یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه؟ کێن ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت
پێشمه‌رگه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه؟ ئاخر ئه‌وانه‌ی
پێشمه‌رگه‌یان له‌ت کردوه‌و ئاماده‌ن له‌ژێر ناوی حه‌ره‌سی ئیقلیم به
گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی رێکیبخهنهوهو بۆ هه‌تایه ناوی پێشمه‌رگه
بسڕنه‌وه چۆن رویان دێت موزایه‌ده به‌سه‌ر که‌سانێکه‌وه بکه‌ن، که
به ساده‌یی ده‌یانه‌وێت ئه‌م هێزه له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی حیزب ده‌ربکرێت
و بکرێته موڵکی گه‌ل؟.
چۆن ده‌بێت حیزبی سیاسی خاوه‌ن هێزی چه‌کدار بێت و بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی خۆی به‌کاری بهێنێت؟ بۆچی ئه‌م هه‌زاران رۆڵه دڵسۆزه له
هێزێکی نیزامی یه‌کگرتوی مۆدێرندا یه‌کناخرێته‌وه؟ بۆچی یه‌کخستنی
پێشمه‌رگه بو به دوا ئه‌جیندای یه‌کخستنه‌وه‌ی حکومه‌ت؟ له هێشتنه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی حکومه‌ت کێ به‌رپرسیاره و کێ
سودمه‌نده؟.
کاتێک لایه‌نێک سکرتێره‌که‌ی ده‌بێته فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه،
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی ده‌کاته جێگری، ئه‌ندامێکی تر ده‌کاته
وه‌زیری پێشمه‌رگه، مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه دا ده‌مه‌زرێنێت به پێچه‌وانه‌ی
یاساوه که نابێ کاری حیزبی له نێو هێزی چه‌کداردا بکرێت، ئیتر
چۆن جورئه‌تی ئه‌وه ده‌کات باس له پێشمه‌رگه‌ی میلله‌ت بکات.
ئێمه ده‌مانه‌وێت پیپَشمهرگه ئازاد بکه‌ین، له ئه‌ساره‌تی ده‌ستی
حیزب و بنه‌ماڵه ده‌ری بهێنین و شانازیه گه‌وره‌کانی جارانی بۆ
بگه‌ڕێنینه‌وه، بیکه‌ینه‌وه به قه‌ڵغانی گه‌ل و پارێزه‌ری نیشتمان
نه‌ک حیزب و سه‌رکرده.
|