٩\١٠\٢٠١٠
پێویسته
دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان
ببرێته دادگای
نێوده‌وڵه‌تیی لاهای.
هیوا ئه‌حمه‌د
به‌دوای تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، له ماوه‌ی
رابردودا چه‌ند هه‌نگاو و هێرش و سایسه‌تی سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی ترمان له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پارتییه‌وه بۆ سه‌ر ئازادی و هه‌وڵدان بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی
ئازادی به‌گشتی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ده‌ربرینی بیر‌ورا به‌تایبه‌تی
بینی. سه‌ره‌تا لیستی ئه‌و داوایانه بوو که به‌بری چه‌ندین ده‌فته‌ره
دۆلار له‌لایه‌ن سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، فازل میرانی، به
پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامه‌نووسی په‌رله‌مانی کوردستان و به پێی
یاسای 1969 ی رژێمی به‌عس، له‌سه‌ر رۆژنامه‌کانی هاوڵاتی و ئاوێنه‌و
لڤین و رۆژنامه.. تۆماری کردوون. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
و پێشێلکاریه‌کانی پارتی و به‌رپرسه‌کانیان ئاشکرا کردوه و ئه‌و هێڵهسورانهیان
به‌زاندوه که ته‌نها به‌قازانجی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کێشراون
و پیرۆزکراون. مه‌به‌ستی ئه‌م داوا سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ش زه‌مینه‌خۆشکردن
بوو بۆ هێرشێکی قێزهوونتر که ئه‌ویش ده‌رهاویشتنی ئه‌نجام و سیناریۆی
چه‌واشه‌کارانه‌و ساویلکانه‌ی لیژنه‌ی به‌ناو لێکۆلینه‌وه کارتۆنی و
نهێنییه‌که‌ی بارزانی له رفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت
عوسمان و کردنی به تیرۆریست و هاوکاری گروپه ئیسلامیه‌کان بوو. عه‌جه‌ب
لیکۆلینه‌وه‌یه‌ک!!
به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه به ئاراسته‌یه‌کی زۆر پێچه‌وانه، هه‌ر له‌م
ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن به‌رپرسانی پارتییه‌وه، زۆر موعه‌زه‌ز و موکه‌ره‌م،
پاراستن و داڵده‌دانی تاوانبار و کۆنه موسته‌شاری رژێمی دیکتاتۆری به‌عس
قاسم ئاغای ده‌ست سور بوو به خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
و یه‌کێک له قاره‌مانانی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌نفالمان به چاوی
خۆمان بینی. هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی که‌مپینی داواکردن بۆ ده‌ستگیرکردن
و دادگایکردنی قاسم ئاغای کۆنه موسته‌شاری به‌عس له کۆیه له لایه‌ن
که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م تاوانباره، هه‌ر به‌هه‌مان شیوه
موعه‌زه‌ز موکه‌ره‌م له لایه‌ن به‌رپرسانی پارتی و پاریزگاری هه‌ولیره‌وه
له فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولیره‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کرا. ئه‌مه‌ش
تا له‌ده‌ستی سزای که‌سوکاری قوربانیان و ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسا‌و دادگا
گاڵتهجاریانهی خۆیان رزگاری بکه‌ن و به سزا نه‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌مه نموونه‌ی ئه‌و سیستمی دادپه‌روه‌ری و یاسای سزادان و دادگایانه‌یه
که له کوردستان له لایه‌ن پارتی وده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌سه‌ر ده‌ربرینی ئازادانه‌ی بیر‌ورا و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، له‌سه‌ر
نوسین و ره‌خنه‌ی مه‌ده‌نیانه له‌ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان، له‌سه‌ر
داواکردنی ئازادی و دابینکردنی مافه‌کانی خه‌ڵک ، له‌سه‌ر ئاشکرا کردنی
گه‌نده‌ڵیه‌کان و پێشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان، رۆژنامه و
نوسه‌ره‌کانیان ده‌درێنه دادگا و بۆ ده‌مکوتکردن و داخستنی ده‌رگاکانیان
به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار غه‌رامه ده‌کرێن. له‌سه‌ر نووسینی چه‌ند
ووتارێک له‌سه‌ر بارزانی و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌که‌یان سه‌رده‌شتی
رۆژنامه‌نووس له لایه‌ن پاراستنه‌وه ده‌رفێنرێت و تیرۆرده‌کرێت. له
جیاتی ئاشکراکردنی تیرۆریستانیش، قوربانی ده‌کرێته تیرۆریست و
هاوکاری گروپه تیرۆریستیه ئیسلامیه‌کان، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌موو
ئه‌و ده‌نگه ئازاد و نارازیانه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتیان سه‌رکۆنه‌و
ریسواکرد و له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ناره‌زایه‌تیان هێنایه
سه‌رشه‌قامه‌کان و به‌رده‌م په‌رله‌مان.
به‌ڵام له‌ولاشه‌وه به‌رۆژی رووناک و له‌ناو گه‌رماوگه‌رمی دۆسیه‌ی
تیرۆرکردن و بهتیرۆریستکردنی سه‌رده‌شتدا، پێشوازی له تاوانبار و
کۆنه موسته‌شاری رژێمی به‌عس و قاره‌مانی ئه‌نفال قاسم ئاغا ده‌که‌ن و
له نزیک باره‌گاکانی سه‌رۆکی پارتی جێگای بۆ ده‌رازێننه‌وه و ده‌یپارێزن
و دواتریش به رێزه‌وه له جیاتی ده‌ستگیرکردن و دادگایی‌کردنی ره‌وانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی ده‌که‌ن.
ئه‌مه ئه‌و سه‌روه‌ری ئه‌و یاسایه‌یه که هه‌موو رۆژێک به‌رپرسانی
پارتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی به خه‌ڵکی کوردستانی ده‌فرۆشن. به‌ڵام زۆر
ده‌مێکه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه زۆر باش ئاشکرا بووه که ئه‌م سه‌روه‌ری
یاسایه ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و نوسه‌ران و رۆژنامه‌کان و
رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازاندایه و ساده‌ترین به‌رپرس وکاربه‌ده‌ستی
ناو حیزب و بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان ناگرێته‌وه. رۆژێک نه‌مان
بینی ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی یان به‌رپرسێکی پارتی
و ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی وحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی
شه‌ری ناوخۆ و 31ی ئاب و بێسه‌روشوێنکردن و زیندانیکردن و کوشتنی سه‌دان
که‌س و پێشێلکاری و گه‌نده‌ڵیه دارایی و رامیارییهکانیان بدرێنه
دادگا‌و سزا بدرێن. به‌ڵام رۆژنامه‌نووسان تیرۆر ده‌کرێن و هه‌موو رۆژێک
به رێگای دادگاوه‌ن تا له‌سه‌ر داوای به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان
سزا بدرێن!!
هه‌رچه‌نده له چاو سیستمی دادوه‌ری تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ و مۆدێرنی
زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان، دادوه‌ری و یاسای سزادان و دادگاکان له
کوردستان له راده‌به‌رده‌ر دواکه‌وتوو و دیکتاتۆریانه‌ن، که نه‌ک هه‌ر
سه‌ر به‌حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن، به‌ڵکو به‌ته‌واوی له‌خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداردایه و تا ئێستا هه‌مان یاساکانی رژێمی دیکتاتۆری رژێمی
به‌عس به‌کارده‌برێن، به‌ڵام به‌دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانی
رۆژنامه‌نووس و راپێچکردنی رۆژنامه ئازاده‌کان بۆ دادگا له لایه‌ن
پارتییه‌وه، هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گاڵتهجاریانهی
لیژنه‌ی لێکۆلێنه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت و پاراستنی قاسم ئاغآ و ره‌وانه‌کردنی
بۆ ده‌روه‌ی ووڵات، هیچ مسداقییهت و شههرعییهتێکی ته‌نانه‌ت بۆ
خودی ئه‌و یاسا دیکتاتۆری و دواکه‌وتوه نه‌هێشتۆته‌وه و به‌ته‌واوی
که‌وتۆته ژێر پرسایر و جیگای متمانه‌ی هیچ که‌سێک نه‌ماوه.
هه‌ربۆیه له‌ژیر سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و سیستمێکی دادوه‌ری له‌م
شێوه‌یه‌ی که پارتی پیاده‌ی ده‌کات، ئومێد به‌ستن و چاوهروانیکردن له
ده‌سه‌ڵاتێک و لیژنه‌یه‌کی نهێنی و سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ
ئاشکراکردنی تاوانباران و تیرۆریستانی سه‌رده‌شت و دادگایکردن و به
سزاگه‌یاندنیان له دادگاکانی کوردستاندا ئاکامێکی له‌وه باشتری نابێت
که ئه‌مرۆ ئه‌م لیژنه‌یه رایگه‌یاندوه، که قوربانی و ئازادیخوازان
ده‌کاته تاوانبار و تاوانبارانی راسته‌قینه‌ش ده‌شارێته‌وه یان ره‌وانه‌ی
ده‌روه‌ی وڵاتیان ده‌کات.
لێره‌وه‌یه پێویستی وه‌گه‌رخستن و هێنانه ئاراوه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی
تر بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌دادگایی گه‌یاندن و ئاشکراکردنی تیرۆریستانی
سه‌رده‌شت گرنگی خۆی په‌یدا ده‌کات و پێویسته ئازادیخوازان بیری لێبکه‌نه‌وه‌و
به‌ده‌ستیه‌وه بگرن و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ بنێن. په‌له‌کردن و
چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان له پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و لیژنه نهێنی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یه‌ی ئێستا و پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆی ئاشکرا له پسپۆڕانی شاره‌زا له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر
و تاوان و ههڵسواراوان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و رۆژنامه‌نووسان و
که‌سوکاری سه‌رده‌شت و چاودێرانی رێکخراوه مرۆڤ دۆسته جیهانییه‌کان،
یه‌کێک له‌و ئهڵتهرناتیڤانهیه که ده‌بیته فشار‌و ئامرازێکی کاریگه‌ری
ناوخۆیی و جیانی به‌هێز و پێشمه‌رجێک له پیناو ئاشکراکردنی
تیرۆریستانی سه‌رده‌شتدا. له‌هه‌مان کاتدا به‌هۆی ناسه‌ربه‌خۆبوون و
نامه‌ده‌نی بوونی دادگاکان و به‌کاربردنی یاسایه‌کی دواکه‌وتوو و سهرکوتگهریانهو
نایه‌کسان له کاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادوه‌ریدا، پێویسته دۆسییه‌ی
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان که له لایه‌ن حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ک
پارتییه‌وه ئه‌نجام دراوه، له لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه
ئاماده بکرێت و بدرێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای له هۆڵه‌ندا تا له
لایه‌ن نیهادێکی نێوده‌وڵه‌تی و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی
کوردی په‌یگیری لێبکرێت وله هه‌وڵی به‌ئاکام گه‌یاندن و سزادانی
تاوانباراندا بین.
6\10\2010
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|