پێویسته ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان به جددی وه‌ربگیرێ!...
سه‌دیق سالح عه‌زیز
له‌وه‌تی هاوپه‌یمانان له به‌هاری سالی 2003 دا رژێمی به‌عسیان رووخاندووه رژێمی که‌مالیستی تورکیا نه‌یتوانیوه ئازادانه وه‌کو پێشتر به ئاره‌زووی خۆی سنووری هه‌رێمی کوردستان ببه‌زێنێ به بیانووی هیرش بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بووه که ئه‌مریکا خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی باری ئاسایشی عیراقی له ئه‌ستۆ گرتووه به کوردستانیشه‌وه وه هه‌ر جاره‌ی رژێمی تورکیا هه‌ڕوگیفێکی کردبێ بۆ هێرش کردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هوشیاریان داوه‌ته تورکیا که نابێ هه‌له‌یه‌کی وه‌ها بکات که سه‌ره‌نجامی دیار نیه و به زیان بۆ هه‌موو لایه‌ک ته‌واو ده‌بێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد له لایه‌ک تاکه هاوپه‌یمانی بێ مه‌رجی ئه‌مریکا بووه له پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا و کوردستانیش تاکه هه‌رێمێکی هێمن و ئاسووده بووه له لایه‌کی تره‌وه، تورکیاش رێگر بووه له یارمه‌تیدانی ئه‌مریکا له پرۆسه‌ی ئازادی ئیراقدا وه هه‌روه‌ها ئه‌مریکا تا به‌م دواییه‌ش خۆی سه‌په‌رشتکاری فه‌رمی دۆسیه‌ی ئه‌منی کوردستان بووه، بۆیه زۆر جار ده‌گوترا تورکیایه‌ک که له پرۆسه‌ی ئازادی سالی 2003 دا رێگر بوو بێت له‌به‌رده‌م داخوازی ئاسانکاری کردنه‌وه‌ی سنوور بۆ له‌شکره‌که‌ی، ئه‌مریکا چۆن لێده‌گه‌رێ تورکیا وا به ئاسانی سنووری هه‌رێم ببه‌زێنێ! ... ئایا ئه‌م بۆچوونه چیدی بۆ ئه‌مرۆ ده‌شێت؟ من ده‌لێم نه‌خێر. هه‌ره‌شه‌ی ئه‌م جاره‌ی تورکیا له ره‌وشێکی جیاوازدایه، به‌رژه‌وه‌نیه‌کانیش گۆرانکاریان به‌سه‌رداهاتووه‌و ته‌رازووی هێزه‌کانیش هه‌روه‌تر. ئه‌مریکا تووشی گێژاویک بووه له عیراقدا که مه‌منوونه به تکه‌ی خۆی ده‌رچێ بۆیه له پلانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی دایه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریکا دۆسیه‌ی ئه‌منی له کوردستانی ته‌سلیمی ده‌سه‌لاتی کوردی کردۆته‌وه که مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ خۆتان به‌رپرسیارن له هه‌ر شه‌رو گێچه‌لێک که به‌رۆکتان ده‌گرێ! به گوێره‌ی ته‌جره‌به‌ی پاش رووخانی رژێمیش به‌دیار که‌وتووه که ئه‌مریکا به‌م دواییه ئه‌وه‌نده گوێ به ماف و داواکاریه‌کانی ئێمه نادات ئه‌وه‌نده‌ی به‌هی سوننه ده‌دات. ئه‌مریکا وا خه‌ریکه به‌ره‌یه‌کی نوێی سوننی له ناوچه‌که دروست ده‌کات له دژی ئێران! که‌چی هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه ئێمه هه‌وپه‌یمانی دلسۆزی ئه‌مریکا بووین سوننه‌ش دوژمن! به‌لام هاوپه‌یمانیه‌ته‌که‌ی ئێمه به‌بێ مه‌رج بوو، هه‌ر به قسه بوو نه‌ک به نووسراو وه‌ک پرۆتۆکۆلێک. دیاره ئه‌مریکا حیسابی بۆ بادانه‌وه‌ی خۆی کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا سێ که‌سی له نووسینگه‌ی هه‌ولێری جه‌مهوری ئیسلامی ئێران گرتبوو به‌بێ پرسی ده‌سه‌لاتی کوردی به‌م دواییه‌ش ئاغای فه‌رهادی گرت که نوێنه‌ری گوایه وه‌فدێکی بازرگانی ئێران بوو له سلێمانی و مه‌سه‌له‌ی پ.ژ.ک یشی هاته سه‌ر که پاشان کێشه‌ی تۆپباران و گه‌مارۆی ئێران و گرانی لێکه‌وته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌ر سه‌یری راپۆرته‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی پاتریۆس- کرۆکه‌ریش بکه‌ین ئه‌وه له هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا کورد فه‌رامۆش کراوه. راپۆرته‌که له دیدی شیعه‌و سوننه‌وه ته‌ماشای کیشه‌کانی عیراقی کردووه. واته ئه‌مریکا ئیستا هاوپه‌یمانی تری گرنگی په‌یدا کردووه له عێراقدا که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌گه‌لیاندا جووته، بۆیه ئه‌مریکا له‌مه‌ودوا به هه‌مان ئاستی جاران گوێ به به‌رژه‌وه‌نیه‌کانی گه‌لی کوردستان نادات.
تورکیا توانی له رێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیری ناوه‌خۆی عیراق و تورکیا له ئه‌نکه‌ره به‌بێ ئاگاداری کورد رێککه‌وتنێکی دووقۆلی به‌ناو دژه تیرۆر له 28-09-2007 مۆر بکات که بۆ هێرشکردنه سه‌ر پ.ک.ک ساز کرابوو. ئه‌م رێککه‌وتنه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لی ده‌کرێ رێککه‌وتنه کۆنه‌که‌ی به‌عسیان نوێکردبێته‌وه که رێگه‌ی ده‌دا به له‌شکری تورک بۆ مه‌ودای 20 کم سنووری کوردستان ببه‌زێنن. ئه‌مه له کاتێکدایه که چالاکیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له دژی له‌شکری تورک په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوو نزیکه‌ی 20 که‌سیان له له‌شکری تورک و پیاوانی رژێم کوشتووه. له کاتێکدا که زۆربه‌ی هێزو باره‌گاکانی پ.ک.ک له ناو کوردستانی باکوورن واته داخلی سنووری تورکیان و که‌مێ له باره‌گاکانی پ.ک.ک له ناوچه‌کانی سه‌ر سنوورن، له شوێنێکی وه‌ها سه‌خت وشاخاوی لاچه‌پن باوه‌ر ناکه‌م نه ده‌سه‌لاتی کوردی و نه ئه‌مریکاش بتوانێ وا به ئاسانی گه‌مارۆیان بدا‌و جێگایان پێ له‌ق بکات.
ئه‌وه‌ی دوژمنانی کوردی به تایبه‌تی تورکیای هه‌راسان کردووه به ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان نیه به‌لکو به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ی هه‌رێمی کوردستانه که وه‌ک درکێک چۆته ناو چاوی رژێمی تورکیا. هه‌موان ده‌زانین که واده‌ی کۆتایی جێ به‌جێ کردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری دایمی عیراقی نزیک بۆته‌وه که مافه‌کانی گه‌لی کوردستانی تیادا چر بۆته‌وه. دیاره ده‌بێ ئه‌م هه‌رێمه فراوان بکرێ و سنوورێکی بۆ دابنرێ به‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کانی کوردستانی وه‌کو که‌رکووک و هه‌ندێ له ناوچه‌کانی موسل و دیاله له ریفراندۆمێکدا پێش کۆتایی ئه‌مسال بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر بۆیه دوژمنان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌ستی ده‌ستی به مادده‌ی 140ده‌که‌ن و پیلانی بۆ ساز ده‌که‌ن به هیوای ئه‌وه‌ی به ته‌کتیکی هه‌مه‌جۆری وه‌ک رێککه‌وتن و به‌ره‌ی گومان‌لێکراو، گه‌مارۆ، تۆپباران و دواجار به هێرش زه‌لیلمان که‌ن و سه‌رمان پی دانه‌وێنن به مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی کوردستانی فیدرال، چونکه تورکیا هه‌بوونی هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی کوردستانی به هێلی سوور و به دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ ئینجا پ.ک.که‌ی کردۆته هه‌نجه‌ت.
ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌موو هه‌ولێکیان خسته گه‌ر که به گفتوگۆ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێ به‌لام لایه‌نی تورکی ئه‌سله‌ن نه‌یده‌ویست ئه‌وه‌ی ناوی کورده له‌گه‌لی دابنیشێ. ئه‌وه‌شیان هۆیه‌کی تره که شک له نیازه خراپه‌کانی تورکیا بکرێ.
یه‌شار بیوک سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای تورک ده‌مێکه ده‌لێ و له‌م رۆژانه‌شدا دیسان گوتی سوپا ئاماده‌یه بۆ هێرشکردن به‌لام بۆ ئه‌م کاره پیویستیمان به بریاریکی سیاسی هه‌یه. هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانیش ده‌لێ ئاماده‌ین که باجی هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بده‌ین. ئه‌م قسانه به‌خۆرایی ناکری له کاتێکدا وا له‌شکری تورک له ناوچه سنووریه‌کان به‌رده‌وام تۆپبارانی خه‌ستی ناوچه‌کانمان ده‌که‌ن و گه‌مارۆمان ده‌خه‌نه سه‌ر له پال ئه‌وه‌شدا له رۆژی 17-10-2007 په‌رله‌مانی تورکیا بریاریدا که له‌شکری تورک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرش بکاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مان ئه‌ردۆگان سه‌رپشک ده‌کا تاوه‌کوو وه‌ک کوتکی گوشار به‌کاری بێنێ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ له مافه‌کانمان پاشگه‌ز نه‌بینه‌وه ئه‌وه جه‌ندرمه‌ی تورک ساز‌و ئاماده‌یه هێرش بکا. هیچ به دوور نازانرێ ئه‌مریکاش له ژێره‌وه گلۆپی سه‌وز بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی تورکیا پێ بکات و کارێکی ئه‌وتۆ بۆ ئێمه نه‌کات که تورکیا پاشگه‌زبکه‌ته‌وه و هاوزه‌مان له‌گه‌ل ئه‌و کاره‌یدا ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌وه وه‌ک دووروویی سیاسی ته‌نیا هۆشداری و ئامۆژگاری بداته ده‌وله‌تی تورکیا که هێرش له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا نیه!!
ئه‌مه یه‌که‌مجاره په‌رله‌مانی تورکی بریارێکی وه‌ها ده‌دات که ژه‌نرال یه‌شار بیوکی سه‌رۆک ئه‌رکان ده‌مێک بوو له گوته‌کانیداخه‌ونی به بریارێکی سیاسی له‌م بابه‌ته ده‌دیت وه یه‌که‌م جاره که سه‌رۆک وه‌زیرێکی تورک بلێت هێرش ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر باجه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت! ئه‌مه مانای ئه‌وه‌شه که چیدی ئۆقره‌یان نه‌ماوه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه بریاری دانپیانانی جینۆساید کردنی ئه‌رمه‌نیش له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له کۆنگرێس ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ که ئێستا جێگای مشتومڕه ئه‌وه پێم وایه کار له کار ده‌ترازێ و تورکیا چیدی له هۆشداری ئه‌مریکاو ئه‌وروپا ناره‌وێته‌وه! سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جاریشه له‌شکری تورک به‌م ژماره زۆره(هه‌ریه‌که‌و ژماره‌یه‌ک ده‌لێ) له‌سه‌رسنووری کوردستان له ئاماده‌باشی دایه!
بۆیه هه‌ق نیه هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورک وه‌ک پرۆپاگه‌نده سه‌یر بکه‌ین به‌لکوو ده‌بێ به دیدێکی جیاواز له جاران خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین و به‌هه‌ندی وه‌ربگرین، چونکه ناوه‌رۆک و تۆنی قسه‌کانی ئه‌ردۆگان ئه‌مجاره‌یان ته‌واو جیاوازه و ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ش باسمان کرد به هه‌مان شێوه بۆیه ده‌توانم بلێم که ئه‌مجاره‌یان هه‌ره‌شه‌ی ده‌وله‌تی که‌مالیستی تورکیا هه‌ره‌شه‌یه‌کی جددیه.
به بۆچوونی خۆم ئه‌گه‌ر تورکیا زانی له لایه‌ن کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی و له ناوه‌وه‌ی کوردستان و له ناو تورکیا گوشارێکی وه‌های له‌سه‌ره که به‌رگه‌ی ناگرێ و قازانج سه‌ری مایه ده‌خوات ئه‌وه هێرشه‌که‌ی جێبه‌جێ ناکات. تورکیا به‌لای که‌می ده‌یه‌وێ وه‌ک سه‌ره‌تا هێرشێکی سنووردار تا مه‌ودای 20 کم بێته ناو هه‌رێمه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر گوشارێکی ئه‌وتۆی به‌دی نه‌کرد ئه‌وه ئه‌گه‌ری هاتنه قولایی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌رێکی به‌هێز ده‌بێ و به ته‌واوی مه‌ترسیداره.
ده‌بێ تورکیا باش بزانێ له هێرشه‌که‌یدا زیانێکی زۆری له رووی شۆره‌ت و له رووی مادیه‌وه پیده‌که‌وێ، بۆ نموونه وه‌رگرتنی وه‌ک ئه‌ندامێک له یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌سته‌م ده‌بێ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌مریکادا به‌خۆی سارد بووه و خراپتریش ده‌بێ وه هه‌روه‌ها ئابووری تورکیا که خۆی زۆرتر له‌سه‌ر گه‌شت و گوزار وه‌ستاوه به‌ره‌و لاوازی ده‌چێ. شایانی ووتنه که پانتایی خه‌باتی گه‌لی کوردستان فراوانتر ده‌بێ و به‌ره‌یه‌کی فراوانتر له جاران چاوه‌رێی تورکیا ده‌کا که به زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێ. به‌لام نابێ ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین که ته‌رازووی هێزه‌کان به قازانجی تورکیایه و پێشمه‌رگه به‌م چه‌که سووکانه ئه‌گه‌ر گورزی به‌هێزیش له له‌شکری تورک بوه‌شێنێ به‌لام ئاسان نیه به‌ر به‌م له‌شکره پر چه‌که مۆدێرنه بگرێ. بۆیه هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ره‌نگه کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێبکه‌وێته‌وه که به دوور نازانرێ به شێوه‌یه‌کی کاتی به‌ره‌و دواوه‌مان بباته‌وه.
ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ئه‌م ده‌سکه‌وته مێژووییه‌ی گه‌لی کوردستان پاشه‌کشه‌ی پێکرا پاشانه‌که ره‌خنه و هه‌لسه‌نگاندنی رابردوو و باسکردنی راستکردنه‌وه‌ی هه‌له‌کان چ فایده‌یه! یان پاش وێرانبوون و کاولکاری هه‌لویستی ناره‌زایی به‌کاوه‌خۆی ئه‌مریکا و یه‌کیتی ئه‌وروپا چ فایده‌یه! ره‌نگه هه‌تا ماوه‌یه‌کی درێژیش ساردی بکه‌وێته نێوان تورکیا و ئه‌و وولاتانه، به‌لام پاش چی! عه‌ره‌ب ده‌لێ( دوای وێرانکردنی به‌سره فایده‌ی چیه).
که‌وایه ده‌سه‌لاتی کوردی پیویسته به خۆی دابچێته‌وه‌و باری نائاسایی رابگه‌یه‌نێ و هه‌موو رێ و شوێنه دیپلۆماسی، سیاسی، رێکخراوه‌یی، جه‌ماوه‌ری و سه‌ربازیه‌کان بگرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌ک بخاته گه‌ر که جه‌ماوه‌ر هوشیار کاته‌وه له‌م هێرشه و ئاماده‌یان بکات بۆ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتیستۆی ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی تورکیا بکه‌ن بۆ هێرش کردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. به‌لام ئاخۆ ده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌م ئاماده‌باشیه‌ی تیا ماوه؟ هه‌روه‌ها به بۆچوونی خۆم له‌م ره‌وشه چاره‌نووس سازه‌دا پێویسته هه‌موو رێکخراو و سه‌نته‌ره کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستانیش خۆیان ساز‌و ئاماده‌که‌ن بۆ رێکخستنی خۆپێشاندان، ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی تورک بۆ هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به توندی پرۆتیستۆ بکه‌ن، به توندی له دژی ئه‌گه‌ری هێرشی جه‌ندرمه‌ی تورکی ره‌فتار فاشیستی داگیرکه‌ری مێژوویی و سه‌رسه‌ختی کورد‌و کوردستان بوه‌ستنه‌وه.
17-10-2007 goran954@hotmail.com
|