پێویسته سوڵتانه‌کان ئه‌وه بزانن که ئاوێنه‌یه‌ک هه‌یه له ژیاندا پێده‌ڵێن مێژوو، نیشتیمانیش چاوی هه‌یه ده‌گری، و دڵی هه‌یه بیر ده‌کاته‌وه.
ئاماده‌کردنی: گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
سه‌ره‌تا با به‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، ئه‌گه‌ر به باڵی نه‌وره‌سێکدا بۆ چه‌ند ساتێک هۆش و زهنت به‌رینه‌وه به‌ر کوچه‌کانی مناڵی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور چی به دوولبه‌ران ده‌ڵی؟
حه‌مه‌شوان / ده‌ڵێم ببمبورن نه‌متوانی له‌لاتان بمێنمه‌وه و به‌رده‌وام بتوانم به‌ته‌نیشت حه‌وشه‌ی پاشادا تێپه‌ڕببم و سه‌ردانێکی لای نالی بکه‌م و هه‌واڵێکی وه‌لی دێوانه بپرسم و دڵنه‌وایی بده‌مه‌وه که ئه‌و ئه‌مڕۆ ته‌نیا نیه و ژماره‌مان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌دابڕاندان له زیادبوندایه‌و به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌شقدا کاڵبوینه‌ته‌وه، به هاوڕێکانی منداڵیشم ده‌ڵێم ئێوه زمانێکتان هه‌بوو تا له‌ناو خۆشه‌ویستیدا نه‌گه‌و‌زام فێری نه‌بووم، جێهێڵان چه‌ند ئاسته‌مه، تانه‌سوتام بۆنی ئێوه‌م نه‌کرد، خۆشم ئه‌وێن بمبورن که‌نه‌متوانی له‌بۆنی ژه‌هردا بمێنمه‌وه له‌گه‌ڵتاندا ،ئێوه ،ئه‌و گه‌وایییه ده‌زانن خێزانێک بووین له‌هێلانه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌به‌وه فێری فڕین بوین به‌ڵام ئه‌فسوس له‌و پۆله نه‌وڕه‌سه خێزانیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌هه‌زاران نه‌وڕه‌سمان له‌ناو ژه‌هربارینه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌باڵ که‌وتن وسوڵتانی هه‌زارزمانی نه‌خۆش له‌ناو ژه‌هراگرمۆڵه‌ی کردن و درێژه‌یان به‌فڕین نه‌دا . ده‌زانم. مۆردانه، عه‌نه‌ب، پریس، حه‌مه‌وخان دڵتان گه‌وره‌یه، لێم ده‌بوورن له‌وه‌ی که‌بۆ دوورکه‌وتومه‌ته‌وه، به‌جه‌سته دوورم به‌ڵام به‌رۆح ئاوێته‌تانم، بۆیه ده‌ڵێم. مه‌حوی. ناڵی، وه‌لی ، بێسارانی، حه‌ریق، ئه‌حمه‌د موختار، تاهربه‌گ، ساڵح هه‌ژار، بێکه‌س، گۆران، مایه‌ی دڵخۆشیمه له‌و خێزانه و له‌هه‌ڵه‌بجه له‌دایک بووم .
کازیوه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی حه‌مه شوان له چ ئاسۆیه‌کی ته‌مه‌نه‌وه هه‌ڵهات وه ئێستا چۆن زه‌رده‌په‌ڕێ ئه‌پۆشێ؟
حه‌مه‌شوان/ من وه‌ک هه‌موان ناڵێم له‌مناڵییه‌وه نوسین خوازیارم بووه و خوێندنه‌وه مه‌راق، هه‌ر که فێری دڵداری بووم، له‌سیاسه‌ت دورکه‌وتمه‌وه چونکه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ورو به‌رم بوون بۆنی بارووتیان لێوه‌ده‌هات ، منیش فرمێسک له سه‌رباڵم ده‌نووست!،. ،هه‌رزه‌یی ئه‌وه‌ی فێرکرم چۆن دڵنه‌وایی ئه‌م سووتانه‌م بده‌مه‌وه،چۆن بتوانم زمانێک بدۆزمه‌وه بۆ ده‌ربڕین که‌دوربێت له‌ژووره‌کانی دۆزه‌خی بێده‌نگی، گرنگه فێری ئه‌وه‌بین بزانین چی ده‌ڵێین ! بنچینه (خوێندنه‌وه‌یه*) دروست کردنه له وێژه‌و هونه‌ردا، گه‌وره‌ترین خاڵی سه‌ره‌کیه که هیچ زریانێک ناتوانێ داتڕمێنێ که سه‌رقاڵبیت به‌خوێندنه‌وه‌وه به‌باشی گه‌ڵاڵه‌ده‌بیت و توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه و ئارامکرنه‌وه ده‌بیت و به‌ڕووی نایاساییدا ڕاده‌وه‌ستیت و عاشقانه بۆ مرۆڤ ده‌ڕوانیت، ئاماده‌م له‌ژێر باڵی مرۆڤایه‌تیدا ببمه باران، نزیکه‌ی ڕوعبه‌سه‌ده‌یه‌که له‌ناو ئه‌م گێژاوه‌دا ده‌سوڕێمه‌وه، یه‌شتا زه‌رده په‌ڕم نه‌هاتۆته ڕێگا، تا بیپۆشم و ڕزگارم کا له‌م دارستانه پڕ له‌شووشه شکاوه‌دا و که‌مێ شه‌ڵاڵبونه‌وه‌ی ئه‌م خۆێنه‌ڕژاوه‌م شه‌پۆله‌کانی هێورکاته‌وه، به‌بڕوای من مۆڵ، موڕاڵی گه‌ره‌که ،له هه‌مان کاتدا به‌مۆڵ ده‌تگه‌یه‌نێت ژیان! با ئه‌وه‌ش بزانین ژیان نایه‌ته ناو تاکی که‌سه‌وه ده‌بێت تۆ هه‌وڵبده‌ی بۆ تامکرنی جۆره کانی میوه له ژیاندا ،،سانایه مردار بیته‌وه مرۆڤی بێهێز له‌داهێنان، به‌ڵام که پێناسه‌یه‌کمان دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وین و بیر ئاسته‌مه سانا بڕوخێیت !،. بۆیه به قیبله‌ی به‌خته‌وه‌ری نه‌گه‌یشتووم به‌به‌رده‌وام هه‌ر له سه‌وڵلێداندام بۆ گه‌یشتی ئه‌و که‌ناره‌ی ژیانی لێیه .!.
حه‌مه شوان چۆن گوزارشت له تاراوگه ئه‌کات؟
حه‌مه‌شوان/ له هه‌ر شوێنێ ڕه‌نگی مرۆڤایه‌تی کاڵبوویه‌وه له‌و شوێنه هه‌ست به‌نامۆیی ده‌که‌م و ده‌مه‌ویت له‌و جێگه‌یه نه‌مێنم و هه‌ڵبێم، بۆیه وابڕوات هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نامۆ ده‌بێ، یان به پێناسه‌یه‌کی تر تاراوگه یه‌ک ڕۆژی هه‌ڵمده‌وه‌رێنێ و به‌یه‌ک ئێواره‌شی له‌خاجم ده‌دات و بۆ به‌یانی زیندوم ده‌کاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆزگه ڕژاوه‌کانی دڵم نه‌بوایه ئێستا له‌شم ژه‌نگی کردبوو .!.
چی به سوڵتانانه‌کانی خۆمان ده‌ڵی که هه‌میشه له سه‌رما ده‌ستیان له گیرفانی نیشتیماندایه؟ و بۆیان بکرێت گیرفانه‌کانیش ئه‌بڕن، ئه‌گه‌ر چی جاران یه‌ک سوڵتانمان هه‌بوو!
حه‌مه‌شوان/ سوڵتان ،هه‌ر سووڵتانه ،به‌ڵام ئافه‌رم بۆئه‌و که‌سه‌ی که ده‌سته‌ڵاتی گرته‌ده‌ست بتوانێ خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات ،ئاوێنه‌ک له ژیاندا هه‌یه پێ ی ده‌وتریت مێژوو، ده‌بێ له‌وه بترسن خراب ده‌خوێنرێنه‌وه و ڕۆشنبیری ڕاست چاره‌ی گه‌نده‌ڵی ناوێت و نهێنیه‌کانیان بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی تاکیان ئاشکراده‌بێت و زوو ده‌بووکێنه‌وه له‌ژیاندا ،~! ئه‌ی نازانن نیشتیمانیش چاوی هه‌یه‌و ده‌گری، دڵی هه‌یه و بیر ده‌کاته‌وه ،ئه‌ی له‌وه ناترسن زریانێک بۆ ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌بێ و ته‌فروتونایانکات <>؟ .
چامه‌ی گوڵ و ته‌رم، شانزه ڕۆژ له گریان و ده‌ریایه‌ک له فرمێسک و ڕه‌هێڵه‌یه‌ک له زوڵم، وه‌کو ته‌رزه ئه‌بارێ، له هه‌مان کاتدا ووتووته شوشه‌یه‌ک شه‌رابین و نیوه‌مان ده‌ڕژێ، مه‌به‌ست هه‌ر له خودی هه‌ڵه‌بجه‌یه یان له ئه‌نفاله؟
حه‌مه‌شوان/ هه‌رگیز نه‌متوانیوه هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نفال جیاکه‌مه‌وه، له چامه‌ی گوڵ وته‌رمدا هه‌وڵمداوه تراژیدکۆلیزماتیست بنوسمه‌وه، له‌و وێنانه‌ی خۆم ڕووبه‌ڕویان بومه‌ته‌وه و دیومن به‌م دوو چاوا‌نه‌م، سریالیانه گوزارشتم کردوون و سینارستم بۆ کێشاون، هه‌م تابلۆ کێش بووم و هه‌م من مردووه‌که ،له نوسیندا کارێک هه‌یه زۆرله‌نوسه‌ران ده‌رکیان پێکردوه ئه‌ویش دور خوێندنه‌وه. واته ئاینده بۆیه ئه‌و شوشه شه‌رابه نیوه‌ی ده‌ڕژێ تا ئارامی و ئازادت چنک که‌وێت ده‌کرێ و ده‌بێ قوربانی بۆ بده‌یت، ده‌نا که‌متر ده‌بینه‌وه له‌په‌نچه‌کانی سووڵتان. چامه‌ی گوڵ وته‌رم درێژترین هه‌ناسه‌ی نووسینمه،که کاتێ بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌وه‌شی چاوی شووشه‌ی هه‌بیت چاوه‌شووشه‌ییه‌کانی ده‌گری بۆ گوڵ و په‌پووله‌کان و باڵنده‌کانی ئه‌و کاره‌ساته هۆلۆکۆسته به‌کۆمه‌ڵه، هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دوودڵداری منن پێکه‌وه بۆیان ده‌گریم ئه‌گه‌ر بڵێم هیوادارم دووباره نه‌بێته‌وه ئه‌م ژینۆسایده دژ به مرۆڤایه‌تی ڕه‌نگه ڕاستم نه‌وتبێ، به‌داخه‌وه ،ئه‌م هه‌وایه له‌م کونه‌وه بێت و سوڵتانه‌کان چاو پڕله خوێن بن ده‌باره‌ش ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی مۆڤایه‌تیدا .!. بۆ گیرفانه‌کانی نیشتیمانیش بیچه‌وسێنیته‌وه ئابڕووت ده‌بات .
له دیوانی سێبه‌ری تابووت دا، زمان باڵاده‌سته وچه‌ند هێمایه‌ک به‌دی ئه‌کرێ وه‌کو ، گه‌ڵا، سێبه‌ر و به‌فر ئه‌مانه له دونیای تۆیا چۆن گوزارشت له ئه‌ودیوی شته‌کان ده‌کات؟
حه‌مه‌شوان/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌قۆناخه‌کانی منداڵیمدا ته‌واو تێنه‌په‌ڕیوم، گه‌ڵا گه‌وره بوونمه و به‌فر توانه‌وه و سێبه‌ر نایاسایی و بیوه‌فای سووتان، پایزیش بوژانه‌وه‌م به هاوکێشه ،گوزارشت له ڕسته‌یه‌کی نیهاد دا پرسیاره بۆ مرۆڤ، هه‌رگیز ناتوانێ وه‌ڵامی بداته‌وه، تۆ ده‌توانی بڵێی درۆم نه‌کردوه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه ڕاسته‌که‌م پێبڵێیی قینم له‌لا گه‌ڵاڵه‌ده‌بێ و ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕه‌شبین ده‌بم.، پێم بڵێ؟ کێن ئه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌ڵێن!،. ئه‌و مرۆڤه‌ی ڕاستی وتووه یان شه‌هیده یان منداڵ، ئه‌و زیندوانه‌ش ماونه‌ته‌وه، بۆ بینینی هه‌تاوێکی یه‌کسان کارده‌که‌ن گه‌یشتونه‌ته پله‌ی شێتبوون که‌نه‌یتوانیوه ئارام بژین له‌م جه‌نجاڵیه‌دا،ده‌نا کوا ئارامی به‌شی ئێمه ماوه؟ تۆ ببینه هه‌تاویش به‌یه‌کسانی دابه‌شنه‌بووه، ئه‌مه یه من به شوێنی‌دا سۆراغ ده‌که‌مو به‌ماڵی به‌خته‌وه‌ری نه‌گه‌یشتووم.
به شاعیرێکی زۆڵم لێکراو پێناسه کراوی که زۆر که‌س شتی داگیر کردووی، هه‌تا هونه‌رمه‌ندیش، ئه‌کرێ باسێکی ئه‌و زوڵمانه بکه‌ی؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا منیش شیعره‌کان داگیر ئه‌که‌م به پێکه‌نینه‌وه!.
حه‌مه‌شوان/ له‌وه‌ته‌ی فێربووم له‌ژێر هه‌ناسه‌کانی خۆمدا گرمۆڵه‌ببم، نه قوبووڵم کردووه خه‌درم لێبکرێ و نه‌خه‌درم له‌که‌س کردووه، ڕاسته له‌نوسیندا هه‌مووکه‌س سودمه‌ند ده‌بێت له‌یه‌کتری، ئه‌گه‌ر هێگڵ نه‌بووایه ڕه‌نگه مارکسیزم له‌سه‌رتاسه‌ردا بوونی به‌و خه‌ستیه‌نه‌بووایه وئاوا بڵاونه‌ده‌بویه‌وه، ئه‌نالحه‌ق که‌ی نووسه‌ری گه‌وره‌ی عه‌ره‌بم بیرده‌که‌وێته‌وه، من دونموونه به‌زه‌ویدا ده‌ده‌م، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌روارێکه، بڕاواناکه‌م که‌س گوێی له‌گۆرانیه‌که‌ی ده‌شتی خالید نه‌بووبێ که ئاوازی په‌یوه‌ند جافه که ده‌ڵی:
ئێوارانم پایزێکی بێ ڕه‌شه‌باو بێ جووڵه‌یه هه‌ناسه‌شم دره‌ختێکی بێ گه‌ڵایه‌و بێ نووزیه ده‌بێ ئه‌م ڕێ بۆکام ڕێگای سه‌فه‌رێکی دوورم به‌رێ که‌من موشتێ خۆریش نه‌بێ لاشه‌که‌می پێته‌ڕ ببێ ده ئاخر بۆ وات لێ کردم چرایه‌کی تێک شکاوبم به‌ڕوی خۆرا ئێوارانیش ئاوابم و پێنه‌که‌نم...
من ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌ساڵی 1994به‌ده‌ستی داوه به‌برای هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌ند جاف، به‌داخه‌وه له‌ژێر ناوی گۆرانیه‌که ناوی برای شاعیر کاکه ڕه‌زاحه‌مه فه‌ره‌ج نوسراوه،یان گۆرانیه‌که‌ی سۆزان نامۆ (وه‌رزی سپی )بۆ مامۆستا ی هونه‌رمه‌ند ونه‌مر (مامۆستا سه‌روه‌تی سه‌وز)م نوسیبوو له‌ساڵی 2004دابه‌ناوی به‌ڕێز مامۆستا شێرکۆ بێکه‌سه‌وه بڵاوکرابویه‌وه، تۆ بڵی هۆنراوه‌ی ئه‌وانبوایه و به‌ناوی حه‌مه شوان شه‌ریف وه بڵاوبکرایه‌ته‌وه ئه‌ده‌بی کوردی وخاوه‌نه‌کانیان بێده‌نگ بونایه !!!!!؟.من به‌مامۆستا ڕه‌زاحه‌مه‌ی به‌ڕێزم ووت شتێک بنوسێ ،ئه‌و به‌رێزانه ڕه‌نگه ئاگه‌داری ئه‌وه‌نه‌بووبن که‌به‌ناویانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ من مردن بوو له گۆرانیدا دوو هۆنراوه‌م مرداربێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌و شاعیره به‌ڕێزانه پێوستیان به‌م دوو هۆنراوه‌ی من نه‌بێ، ماشه‌لله له‌من زۆر سه‌رکه‌وتوترن له‌نووسیندا و قه‌ڵه‌مه‌کانیان له‌من تیژتره ،به‌ڵام ده‌بوو هه‌ر شتێ بنووسن بۆ ئێوه و بۆ من و بۆ ڕاستی ،.
ئه‌و قه‌ڵه‌مانه کێن که حه‌مه شوان به تاسوقه‌وه ئه‌یان خوێنێته‌وه؟ وه ئاستی شیعری کوردی چۆن ئه‌بینی به تایبه‌تی کۆمه‌ڵی گه‌نج خه‌ریکه جوانیه‌کانی شیعر کاڵ ئه‌که‌نه‌وه...
حه‌مه‌شوان/ بیانیه‌کان ناونابه‌ن،، له‌زیندووه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م.، ڕه‌فیق سابیر، ئه‌حمه‌دی مه‌لا، شێرکۆ بێکه‌س، به‌ڕۆژئاگره‌یی، جه‌مال خه‌مبار، فاروق ڕه‌فیق، ئه‌وان بنوسن واده‌زانم دونیا هی منه، ئه‌گه‌ر چیرۆکه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن نه‌بووایه له نامۆیدا وه‌ک ڕیشۆڵه ده‌مردم. عه‌بدوڵا په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت نه‌بونایه نه‌ته‌وایه‌تی مردارده‌بویه له‌گیانمدا، که حه‌مه‌ی حه‌مه باقی ده‌خوێنمه‌وه ده‌مه‌وێ دڵداری بکه‌م، که حه‌مه‌عومه‌ر عوسمانم خوێنده‌وه سیزیفم له‌گه‌ڵا دروست کرد ، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن قه‌ڵه‌مێکی بوێر بوووو!!!!!، ،سه‌لام مسته‌فام ناسی نانم خۆش‌ویست، که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د منی خستبوویه گومانه‌وه تا ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی هات و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی لێ سه‌نده‌وه ، نوسه‌ره نه‌مره‌کانیش قسه‌م زۆرکردوه بۆ یان. له‌سه‌ر گه‌نجه‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌خرێینه ناو بێژنگێکی گه‌ره‌ره و زیخه‌کان ده‌مێنێته‌وه و ناو بێژنگه‌که ئه‌زیزم ده‌بێت به ئینجانه وئه‌وجا گوڵه‌کانی ناوی ده‌رده‌که‌ون و وه‌ک کۆنه‌کان ده‌گه‌شێینه‌وه .لێیان گه‌ڕێ با نموونه‌مان زیاد بێت !.
بۆ ئه‌وه‌ی له زمانی فه‌لسه‌فه تێبگه‌ین، پێویسته یاقووته‌کانی حه‌مه شوان بخوێنینه‌وه، ئه‌رێ مه‌رجان و یاقووته‌کانت هه‌ر وه‌ک جاران ته‌ڕن؟
حه‌مه‌شوان/ هه‌ر ساڵێ ده‌ست به‌بڵاوکردنه‌وه‌یان بکه‌م، زۆرترین کێشه‌م بۆ دروست ده‌بێت به‌ڵام نیازم وایه به‌چاپیان بگه‌یه‌نم و وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش بده‌مه‌وه سه‌رنج وڕه‌خنه‌یان لێم گرتووه له گۆڤاری شرۆفه‌دا و ده‌نگه‌کان و کوردستان نیت، ئه‌وده‌مه له په‌راویزدا وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه، به داخه‌وه په‌له‌م کردوو وه‌ڵامی دانه‌یه‌کیانم دایه‌وه له‌کوردوستان نیتدا له‌ساڵی 2005دا، من ئاوا له فه‌لسه‌فه‌حاڵیبووم /< فه‌لسه‌فه < یه‌ک ڕسته‌یه له کۆکردنه‌وه‌ی کۆی ڕسته‌کاندا ئه‌و ڕسته‌یه ده‌درێت به ته‌وێڵی مه‌به‌ستدا. ئه‌گه‌ر مه‌عریفه‌یه یان نامه‌عریفی، بۆیه له‌یاقوته‌کانی ساڵێکدا ڕوبه‌ڕوی زۆر شت بوومه‌وه‌و ئازیزترین که‌سم خه‌نجه‌ری کولی لێدام که‌خۆم له گه‌واڵه‌ی هه‌وره‌کانی چاوانمه‌وه په‌روه‌رده‌م کرد و هاته‌ناو ئه‌ده‌به‌وه ،به‌داخه‌وه. ئا..ئا هه‌ر به‌رده‌وامم تا ڕه‌نگادانه‌وه‌یه‌کم ده‌بێت بۆ نوێکان ............
له شیعری لیریکدا که ناو که‌سایه‌تی تۆ دیار و ناسراوه گوڵه‌کانی تۆ ڕه‌نگا و ڕه‌نگن له باخی گۆرانیدا، ئایا ڕات چیه له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا ووشه ڕیز ئه‌که‌ن و ناوی ئه‌نێن تێکست؟
حه‌مه‌شوان/ بۆچون زۆرن بۆ ئه‌م وه‌ڵامه ،به‌ڵام به‌زهنی ئێستام ده‌مه‌وێ بیربکه‌مه‌وه، به‌داخه‌وه خوێنه‌ری شیعر لاواز بووه وکڕیاری زۆر که‌مه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ده‌بی جیهانیدا ندونیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ قسه‌کردن، خه‌ڵک حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌ماوه سووره‌ته‌کانی نالی و مه‌حوی پێناسه‌بکات، بۆیه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیه‌کی زۆرم گۆرانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بووه به‌گه‌ڕه‌لاوژێ، ته‌نیا کۆمه‌ڵێک له‌گۆرانی بیژی باش نه‌بێ گۆرانیه‌کانیان خۆشه‌ویستن و سه‌که‌وتوون ئه‌وانیتر به‌ر په‌تاکه‌وتوون، نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه له گۆرانیه‌کانی مامۆستا که‌ریم کابان، به‌ناوی (ته‌مه‌ن )که هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده ئه‌مه پێناسه‌ی هۆنراوه‌ی لیرکه نه‌ک رسته ریزکردن، خوازیارم تێکسته‌کانی بۆ لیرکم نوسیوه له‌و په‌تایه ببمپارێزێت. شتێک زۆر گرنگه بیڵێم بۆ هونه‌رمه‌نده گۆرانی بێژه نوێکان ئه‌وێش ئه‌وه‌یه ئه‌و تێکسته‌ی هه‌ڵی ده‌بژێرن با لێی تێبگه‌ن باسی چی ده‌کات و له‌سه‌ر ووشه‌کان کلیپ بۆ گۆرانیه‌کانیان بکه‌ن ،هۆنراوه‌ی واهه‌یه بۆ قوڕپێوان ده‌ستت ده‌دات، که‌چی به‌داخه‌وه هه‌ڵپه‌رکێ وسه‌مای خێرا ده‌بینرێ، به‌ڵام ئومیدم مردارنه‌بووه‌ته‌وه، به‌و هیوایه‌م نمونه‌بین له‌ژێر باڵی هونه‌رو ئه‌ده‌بدا .
با باسێکی ڕۆمانی مه‌مله‌که‌تی شێته‌کان بکه‌ین، ئاسه‌واری ئه‌م ڕۆمانه له چ سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌ڵده‌قوڵێت و له کوێوه فه‌نائه‌بێ؟
حه‌مه‌شوان/ ئه‌و هه‌ناسه‌یه‌یی درێژبووه‌ته‌وه ونه‌م توانیوه به‌شیعر گوزارشتی لێوه بکه‌م ،ناجار بووم یان به چیرۆک، یان به‌نوسینی شانۆ یان به وته‌یه‌کی پوخت ده‌ری بببڕم، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان بۆ ئه‌وه‌ی پۆخڵه‌واتی مرۆڤایه‌تی ده‌رببڕم و ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی به بێگه‌ردی له ژیاندا ماونه‌ته‌وه ئاماریان که‌م له ڕۆمانێکدا کۆم کردوونه‌ته‌وه، لای من ڕۆژبه‌ڕۆژ مرۆڤایه‌تی له‌کاڵبونه‌وه‌دایه بۆ یه زۆربه‌مان بۆنی مردنی لێدێ وحه‌وسه‌ڵه‌مان نه‌ماوه بۆ لێبوردن و خۆشه‌ویستی، له‌م ڕۆمانه نوێیه‌مدا شێته‌کانمان ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌بێت وڕاویژ و مینا که ڕۆمانه‌که‌یان پێسپێردراوه، ده‌وڵه‌تێک بۆ شێته‌کان ناونووس ده‌که‌ن و به‌وانه‌وه ژماره‌ی ده‌وڵه‌تی ڕه‌سمی ده‌گاته 194ده‌وڵه‌ت که خۆیان له مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه جیاده‌که‌نه‌وه وده‌بنه خاوه‌نی ئه‌لف و بێ ی خۆیان‌و به‌ئاسته‌م تێکه‌ڵاوی ئێمه‌ده‌بن و به‌زمانێکی میهره‌بان و دوور له بۆنی بارووت ده‌دوێن، ئه‌م ڕۆمانه ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌ی کوژێ بۆ مینا و ڕاوێژ له‌دایک ده‌بێ و هه‌موشتان ده‌یبینن !!!.،
له ساڵی 2004 هه‌تا ئێستا هیچت بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه هۆکاره‌که‌ی چیه؟ وه چی ده‌ڵیت به‌و که‌سانه‌ی که به‌تاسوه‌قه‌وه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی حه‌مه شوان؟
حه‌مه‌شوان/ ئه‌م پرسیاره ساده‌یه و به‌ساده‌یی وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گیانمان به‌وه‌یه هه‌ناسه‌دانیش به‌کات و ماده نیه ده‌نا له‌و یشدا که‌م ته‌رخه‌میمان ده‌کرد !،.پێیان ده‌ڵێم به‌داخه‌وه نه‌متوانیوه به‌رهه‌می نوێم به‌چاپ بگه‌یه‌نم ،به‌ڵام له‌بڵاوکردنه‌وه له‌ناو رۆژنامه‌کاندا درێخیم نه‌کردوه و به‌رده‌وام وتار‌و چیرۆک و هۆنراوه و بابه‌تی ده‌رونیم بڵاوکردۆته‌وه،کۆڕ‌و سیمیناریش مه‌پرسه،خۆتان ده‌زانن له‌فارگۆنه‌کانی ڕه‌نگه‌کاندا له‌کوردستان ڕه‌نگێ نه‌بی واته سه‌وز یان زه‌رد نه‌ک ئاوڕت لێناده‌نه‌وه ،به‌داخه‌وه ! کاتی ئه‌وه‌شیان نیه لێت بپرسنه‌وه ،به بڕوای من هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک هۆنراوه‌ی به‌لاوه‌ناو درێخی کرد له چاپکردنی، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه مرۆڤایه‌تی تێدا ده‌مرێ نموونه‌ش ئه‌وروپای ئێستایه*به‌دانسقه یه‌کێک ده‌نینی باسی عه‌شقت بۆ بکات !، ؟.!.ده نا ئێسته دوو کتێبم ئاماده‌یه یه‌کێکیان رۆمانێکه له ساڵی 1998وه ته‌واوی بیرۆکه‌که‌م ده‌ست پێکردوه‌و له‌ساڵی 2006وه ته‌واو بووه، به‌رهه‌می دووه‌مم دیوانێکی شیعری تره له‌ژێر ناونیشانی( ژنێکی ته‌ڕ* )ئه‌گه‌ر چاپ بکرێن 400 لاپه‌ڕه‌ده‌بن، کاتی خۆی دیوانێکی زۆر بچوکم بڵاوکرده‌وه‌له‌ساڵی 1991دا له ژیر ناونیشانی (به‌ره‌و بارانێکی سپی) له‌به‌ر ڕه‌شبنی ئه‌وسه‌رده‌مه‌م ته‌نیا 30 دانه‌م لێکۆپی کردن ئه‌ویش هونه‌رو ئه‌ده‌ب دۆست به‌رهه‌م محه‌مه‌د کۆمه‌کی کردم وکۆمه‌کیه‌که‌یم له‌دوای مانگێک بۆ گه‌ڕانده‌وه به‌به‌رده‌وام چاوی ماچده‌که‌م ، ئه‌ویشم به‌سه‌ر دڵداره‌کانی زانکۆ و په‌یمانگاکاندا بڵاوه‌پێکرد، ئه‌وه‌ی تامه‌زرۆیه بۆ بابه‌ته‌کانم به‌ڵێنیان پێده‌ده‌م ئه‌وانه‌ش به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نم.
به‌ریتانیا
|