١٧\٢\٢٠١٠
پێویستیی به‌ڕێخستنی
بانگه‌شه‌ی(هه‌ستی چینایه‌تی) له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دا.
ئامانج پیرۆت
پێشه‌کی.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند ڕۆژێکه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزب و بزوتنه‌وه‌کانی
سه‌ر به چینه دارا‌کان ده‌ستی پێکردووه و توانیویانه کۆمه‌ڵگا بخه‌نه
ژێر کاریگه‌ری به‌رنامه و پلانه‌کانیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که تا ئێستا هه‌ڵسوڕاوانی چینه نه‌داره‌کان نه‌یانتوانیوه(
جگه له چه‌ند ڕاوبۆچونێکی لێره‌و له‌وێ) په‌رچه‌کردارێکی به به‌رنامه
به‌ڕێ بخه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی وشیاری و به‌رژه‌وه‌ندی چینه نه‌داره‌کان
بکه‌ن و به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن.
لێره‌دا نامه‌وێت یه‌کسه‌ر بچمه سه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی که بوونه‌ته
مایه‌ی ئه‌م شپرزه‌یی یه و( وه‌ک باوه) به حه‌ق و به ناهه‌ق چه‌ندین
هۆی بابه‌تی و مێژوویی و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی و چی و چی... ده‌ستنیشان
بکه‌م. چونکه له‌لایه‌ک مه‌سه‌له‌که زۆر ده‌م و ده‌سته و پێویستی به
کارکردنه نه‌ک موناقه‌شه و جه‌ده‌ل و له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و ته‌رحی
کارکردنه‌ی که ده‌خرێته به‌رده‌ست ئه‌وه‌نده گران و ئاڵۆز نی یه و
ئه‌و ڕاده‌یه له هاوڕایی تائێستای کۆمۆنیسته‌کان کافی یه بۆ ئه‌نجامدانی.
چونکه خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمۆنیسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه
هاوڕان:
ـ که هه‌ڵبژاردن زاده و پێداویستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یه( که
چوارچێوه‌یه‌که بۆ شه‌ڕێکی چینایه‌تی به‌رده‌وام) و چینه دارا‌کان به‌م
سیناریۆیانه ده‌رفه‌تێک بۆ خۆسازدانه‌وه و زه‌مانه‌تکردنی باڵاده‌ستی
یان و زه‌مینه خۆشکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی زیاتر و تیژکردنه‌وه‌ی
چه‌قۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینه نه‌داراکان و شپرزه‌کردنیان پراکتیزه ده‌که‌ن.
ـ که تاقه زامنکه‌ری زیادبوون و پاراستنی به‌شی چینه نه‌داره‌کان له
ژیان و ئازادی ته‌نیا و ته‌نیا وشیاری چینایه‌تی و ڕێکخراوبوونیانه و
هه‌رچی سیناریۆکانی چینه داراکانه( به هه‌ڵبژاردنیشه‌وه) له
قازانجی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و مایه‌ی هیچ جۆره ئومێدێک نین
بۆ چینه نه‌داره‌کان.
ـ که ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردندا کارێک ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕای من ئه‌م سێ خاڵه کافین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاستێکی به‌ریندا
ئێمه کۆمۆنیسته‌کان جۆرێک له بانگه‌شه به‌ڕێ بخه‌ین و چه‌ند خشتێکی
پته‌و له بینای بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و دروستکردنی پردی کۆمه‌ڵایه‌تی
بوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که دابنێین و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ش بڕه‌خسێنین که
پێکه‌وه بازنه ته‌سکه‌کانی هه‌ڵسوڕانی تاکه‌که‌سی تێکبشکێنین.
بۆچی بانگه‌شه‌ی(هه‌ستی چینایه‌تی)؟
چینه نه‌داره‌کان ته‌نیا ده‌توانن له یه‌ک جۆر هه‌ڵبژاردندا ئه‌وپه‌ڕی
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆیان بپارێزن، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی شورایی یه و
ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سڵاتێکیش بێت، نه‌ک هه‌ڵبژاردنێک بێت بۆ
یه‌کێک له بێده‌سڵاتترین ئۆرگانه‌کانی ده‌سڵاتێک که خاوه‌نی چه‌ندین
ده‌زگای به‌هێزتر بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خۆمان بپرسین:
1ـ ئایا هه‌ڵبژاردنه تایبه‌ته‌که‌ی چینه دارا‌کان ڕێژه‌ی چه‌ند له
چینه نه‌داره‌کان ده‌کێشێته پای سنوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه؟
2 ـ ئایا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که( به شێوه‌یه‌کی عه‌فه‌وی) بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان
ده‌که‌ن، ده‌توانن شپرزه‌یی یه‌ک بۆ هێز و لایه‌نه‌کانی چینه دارا‌کان
به‌دی بێنن وه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌پێی ڕێساکانی هه‌ڵبژاردنی
شورایی، نوێنه‌ره‌کانی خۆیان بنێرنه په‌رله‌مان؟
3 ـ ئایا ئه‌گه‌ر کۆمۆنیسته‌کان بانگه‌وازی بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان
کرد، ئه‌و ڕێژه‌یه زیاتر ده‌بێت؟ وه ئه‌گه‌ر زیاتر بوو، ئایا هێشتا
ئه‌و کارانه‌ی سه‌ره‌وه مومکین ده‌بن؟
ئه‌گینا ته‌نیا بایکۆت کردن ناتوانێت هه‌ڵوێستێکی سه‌مه‌ربه‌خش بێت و
کۆمۆنیسته‌کان داوای هیچ هه‌ڵویستێک ناکه‌ن که دابڕاو بێت له هه‌ڵوێستێکی
به‌هێزتر و سودبه‌خشتر بۆ بزوتنه‌وه‌که و چینه نه‌داره‌کان و پرۆسه‌ی
ڕزگاری یه‌کجاری.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ین به‌و خاڵه هاوبه‌شه‌ی که به‌رپرسیاره له‌و
وه‌ڵامانه‌ی که به قازانجی چینه نه‌داره‌کان نین و له‌وێشه‌وه به‌ره‌نگاری
بینه‌وه و کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و به شێوه‌یه‌کی ڕوون ئه‌رکه‌کانمان
ده‌ستنیشان بکه‌ین، باشتر وایه یه‌ک یه‌ک پرسیاره‌کان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه:
1ـ یه‌کێک له‌و کاتانه‌ی که چینه دارا‌کان و بزوتنه‌وه و حزبه‌کانیان
توانیویانه زۆرترین ڕێژه‌ی چینه نه‌داره‌کان بکێشنه پای سنوقه‌کانی
ده‌نگدانه‌وه ئه‌و کاتانه بووه که توانیبێتیان زۆرترین قوڕولیته
بده‌ن به‌سه‌ر(هه‌ستی چینایه‌تی) دا و پێوه‌ره چینایه‌تی یه‌کانیان تا
ئه‌وپه‌ڕی خۆی سڕیبێته‌وه، وه‌یان توانیبێتیان ئه‌و ئاسته‌ی له هه‌ستی
چینایه‌تی که هه‌یه کۆنترۆڵ و ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و خۆیان وابنوێنن که
ئه‌وه ئه‌وانن ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌و پرسیاره چینایه‌تی یانه
بده‌نه‌وه.
2 ،3 ـ ئه‌وه‌ی که واده‌کات نه بایکۆتی عه‌فه‌وی و نه ئیستجابه‌ی
چینه نه‌داره‌کان بۆ بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌بنه سه‌نگه‌رێک
بۆ به‌هێز کردنی جه‌بهه‌ی شه‌ڕی چینایه‌تی چینه نه‌داره‌کان، شتێک نی
یه جگه له‌وه‌ی که( هه‌ستی چینایه‌تی) زه‌ربه‌ی کاریگه‌ری خواردووه
و به‌بێ ڕاستکردنه‌وه‌ی،نه ئه‌و که‌سانه له‌وه تێده‌گه‌ن که دوای
هه‌ڵوێستی بایکۆت چی پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن و نه که‌سانێکی تریش به
بانگه‌وازکردن ده‌گه‌ن به هه‌ڵوێستی بایکۆت کردن، چونکه بایکۆت کردن
(هه‌ڵوێست) ه هه‌ڵوێستیش ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌که و له‌خۆوه ڕوونادات و
به پرسیار ده‌ست پێده‌کات و به قه‌بووڵکردنی وه‌ڵامدا تێپه‌ڕ ده‌بێت،
که‌سێک ئه‌و جۆره پرسیاره‌ی لا دروست نه‌بووبێت که چۆن ده‌توانێت به‌شێکی
زیاتری ژیان و ئازادی به‌ده‌ست بێنێت، له‌و وه‌ڵامه‌ش تێناگات، که ده‌خرێته
به‌رده‌ستی و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش نانوێنێت که لێی داواده‌کرێت.
به‌م پێیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا بزوتنه‌وه‌ی چینه نه‌داره‌کان له
ئاست و قۆناغی( هه‌ستی چینایه‌تی) دا زه‌ربه‌ی خواردووه، بۆیه نه له
وه‌ڵامی کۆمۆنیسته‌کان تێده‌گات و نه ده‌شتوانێت ئه‌و هه‌ڵوێسته
بنوێنێت که کۆمۆنیسته‌کان داوای لێده‌که‌ن، وه له ڕاستیشدا په‌ی نه‌بردن
به‌م حه‌قیقه‌ته، یه‌کێکه له سه‌رچاوه کاریگه‌ره‌کانی لاوازی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و شپرزه‌بوونی به‌رده‌وامی و ماندووبوونێکی زۆر،
چونکه کاتێک سه‌یری هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ده‌کات، کاتێک سه‌یری
ڕووتبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ماهیه‌تی چینایه‌تی سیسته‌م و ده‌سڵات ده‌کات
و کاتێک سه‌یری حه‌قانیه‌تی خواست و داواکاری یه‌کانی ده‌کات و کاتێک
مێژووی خه‌باتی ملیۆنی چینه نه‌داره‌کانی بیر دێته‌وه، هه‌ست ده‌کات
هه‌موو شتێک ئاماده‌یه و ئیعاز ده‌دات و پێی وایه ئیتر ئه‌و فاکته‌رانه
کافین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵوێست دروست بکه‌ن! کاتێکیش ئیستجابه
نابینێت شپرزه ده‌بێت و به خۆیدا ده‌چێته‌وه و به‌ڵگه و ئه‌سناد ده‌دۆزێته‌وه
و هه‌ندێک جار وای لێدێت ئیعازه‌کانی ته‌نیا بۆ مێژوو ده‌نوسێت، ئه‌گینا
خۆشی بڕوای به‌وه نی یه که‌س وه‌ڵامی بداته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌م
په‌ی نه‌بردنه بووه‌ته گرێکوێره‌یه‌ک له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا، چونکه زۆربه‌ی کۆمۆنیسته‌کان تا ئێستاش وا
ڕه‌فتار ده‌که‌ن که(هه‌سته چینایه‌تی) یه‌که له‌و شوێنه‌دا ماوه که
هه‌لومه‌رجی بابه‌تی و مێژووی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و چینه نه‌داره‌کان
دایناوه، به‌ڵام له ڕاستی دا و له ئه‌رزی واقعدا ئه‌و هه‌سته
چینایه‌تی یه یان خراوه‌ته ژێر قوڕولیته‌وه، یان وا شێوێنراوه خاوه‌نه‌که‌شی
نایناسێته‌وه.
به‌ڕای من تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رنجمان نه‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و ئاسته
له شکست و پاشه‌کشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چینه نه‌داره‌کان، نه ده‌توانین
بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به‌هێز بکه‌ین و نه ده‌شتوانین بزوتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ینه‌وه.
هه‌ڵبژاردن یه‌کێکه له‌و مه‌یدانانه‌ی که ده‌توانین تیایدا بۆ یه‌که‌مجار
هه‌م له‌و شوێنه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین که بزوتنه‌وه‌ی چینه نه‌داره‌کان
تیایدا گیری خواردووه و هه‌م هه‌نگاوێکی زۆر حه‌یاتیش بۆ ده‌رباز بوون
له شپرزه‌یی و ده‌سته‌پاچه‌یی بنێین و به‌م تێگه‌یشتنه‌شه‌وه بچینه
میدانه‌کانی تر.
هه‌ر لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م کۆمۆنیسته‌کان ده‌که‌م که به‌شداری
له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا بکه‌ن و به نوسینی جۆراوجۆر مانای چینایه‌تی هه‌ڵبژاردن،
ماهیه‌تی چینایه‌تی شیعاره‌کانی حزبه‌کان، هه‌ڵدانه‌وه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
ڕابردووی چینایه‌تی حزب و که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان وه‌ک خزمه‌تکاری
چینه دارا‌کان و دوژمنی چینه نه‌داره‌کان، مایه‌پووچی وه‌عده و به‌ڵێنه‌کانیان،
که‌شفکردن و سه‌لماندنی زانستی یانه‌ی درۆزنی و دووڕوویی و خۆپه‌رستی و
ترسنۆکی کاندیده‌کان(وه‌ک ماهیه‌تێکی چینایه‌تی خزمه‌تکاره‌کانی چینه
دارا‌کان) و هه‌ر بابه‌تێکی تر که ده‌توانێت هه‌ستی چینایه‌تی
ڕاستبکاته‌وه و زه‌قی بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له سایته‌کانی هاوپشتی و ئه‌مڕۆ و ڕه‌وه‌ند ده‌که‌م
گۆشه‌ی تایبه‌ت به‌م بانگه‌شه‌یه بکه‌نه‌وه و هه‌وڵبده‌ن ئه‌و
نوسینانه‌ی که له لایه‌ن مارکسیسته‌کانه‌وه نوسراون جێی بکه‌نه‌وه
و ئه‌و وتار و نوسینانه‌شی که تازه ده‌نوسرێت تیایدا دایبه‌زێنن..
amang70@hotmail.de
|