په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

پەخشاننووسەکانى حیزبى کوردی.


پێشڕەو حەمید  


دروستبونى حیزب لەکوردستاندا لەماوەى یەک سەدەى ڕابردودا لەساتێکى پێویستدا هاتوەتە دامەزراندن و لەسەردەمە جیاوازەکانى حکومڕانى لەعێراقدا هەرحیزبەو بۆخۆى خاوەنى ئایۆلۆژیایەکى تایبەتى بوەو لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا زۆرێک لەوحیزبانە پوکاونەتەوە و لەدواى هەرەس هێنانى شۆڕى ئەیلول وئاڵۆزى پرسى کورد،بوارڕەخسابۆ دروستبونى چەندحیزبێکى تروتائەمڕۆ زۆریەک لەو حیزبانە سەرەڕاى نزیک بونەوەیان لە نەمان بەهۆى کێشە ناوخۆیەکانى حیزب و(ئینشیقاق) ى حیزبى وشەڕى یەکترکوشتن ، هێشتا لەگۆڕەپانى سیاسیدا لەململانیدان وهەریەکە لەو حیزبانەبەتایبەتى (پارتى و یەکێتى) جگەلەوەى خاوەنى( سەروەریەکانى خۆیانن ) و مێژویەکیان هەیە لە دەسکەوتى نەتەوەى و نیشتمانى ، بەهەمان شێوەش پڕن لە ( هەرەس و خیانەت کردن ) لەخۆیان و لە نەتەوەکەیان .


باسى ئەم وتارەش قسەکردنە لەسەرئەو حیزبەى کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانى سیاسى وکۆمەڵایەتى کوردیدا دەسەڵاتدارە و حیزبەکانى ترى لەبازنە تەسکەکانى خۆیدا بەجێهێشتوە، کە بەبڕواى من ئەوەى ئەمڕۆ ئێمەپێى دەڵێن حیزبى کوردى جگەلە چەندکۆمپانیایەکى هەزیل هیچى ترنییە وئەوەى ئەمڕۆ بەناوى حیزبەوەکاردەکات لەسەرمۆنۆپۆلکردنى سەرجەم کایەجیاجیاکانى کۆمەڵگا،جیاوازترە لەو حیزبەى کەبەهەمو ئیشکالیاتەکانییەوە لەسەردەمى پێش ڕاپەرێندا کارى بۆ پرسەئاڵۆزەکانى کورد دەکرد؟چونکەکام لەوحیزبەکوردستانییەکان خاوەنى دەزگایەکى زانستین تا فیکریان بۆبەرهەم بهێنێـت و دەرکەوتە جیاجیاکانى ناوهەناوى کۆمەڵگایان بۆبخوێنێتەوە؟کام لەوحیزبانە سیاسەتکردنى ڕۆژانەى خۆى جیاکردۆتەوە لەو هەوڵانەى کەتائێستاش فیکرى نەخۆشى بۆ بەرهەم دەهێنێت؟


ئەوەى ئەمڕۆحیزبى کوردى شانازبى پێوەدەکات( ڕابردوە )ئەوەى من قسەى لەسەر دەکەم (ئێستا)یە ،کەواتە ئەوڕابردوەى کەحیزب بە نەتەوەى دەفرۆشێتەوە ،هەمان ئەو ( شکستەیە )کەڕۆژانە بەرهەمى دەهێنێت لە گۆڕەپانى ئێستاى سیاسى عێراق وکوردستانداو بەدەسکەوتى مەزن پێمان دەفرۆشێتەوە.


ناعەدالەتى کۆمەڵایەتی و سیاسى وماڵوێرانى و شەڕى ناوخۆ و دەربەدەرکردن و پڕکردنى کوردستان لەکەسانى گەندەڵکار و یاساشکێن و قوڵکردنەوەى جیاوازى کۆمەڵایەتى و زیندوکردنەوەى دیوەخان و عەشرەتگەرایى و دروستکردنى لیژەکانى ئیغتیالات و دەیان کارى دزێوى ترى حیزبى کوردى،بەرهەمى ڕابردوى حیبزىکوردین و هەرئەو ڕابردوەناشرینەى حیزى کوردیە کە هاوکاریت دەکات حیزىکوردى وەک خۆى پێناسەبکەیت بەئاراستەکردنى چەند پرسیارێک بۆچونە ناوبابەتەکەوە.


ئاخۆحیزب تاچەند فریشتەیەکى فریادڕەسى کێشەکانەوەو تاچەندیش دێوەزمەیەکى ناشرینە؟تاچەند خاوەنى بەهایەکى ئەخلاقى گەورەیەو تاچەندیش کاڵایەکى بێنرخە؟من ڕوخسارى حیزب بەناشرینى ئەبینم ،هەرچەندە ئەو هەمیشە لەهەوڵى ئارایشتکردنى خۆیدایە،ڕاستییەکانى حیزب دەمامکن، سیاسەتەکانى چەواشەکارن،گوتارەکانى سۆزئامێزو لەرزوکن ،خەونەکانى شەیتانین،بەهاکانى درۆزنن، بیگومان وێناکردنى حیزبى کوردى بەم چەشنە دەچێتەخانەى دوژمونکارى و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دوژمون ،لاى ئەوکەساو تاقمانەى کەلەتەنیشت حیزبەوە بونەتە سەرمایەدارێکى دڕو برسى؟!ئەم وێناکردنە بۆ حیزبى کوردى ئەوحیزبانە ناگرێتەوە کەبەرلە ڕاپەرینى جەماوەرى وەک حیزبێکى نیشتمانى و نەتەوەیى بەهەموناشرینەییەکانیەوە بەهەمو شکستەکانیەوە،لەسەنگەرى بەرگریکردندابو لەخاک و نیشتمانى هەمومان ( کوردستان ) !!بەڵکو قسەکردنەلە سەرئەو حیزبەى کەئێستا ئامادەیى هەیەو خەباتى جیاوازترە لەخەباتى پێشوترى؟ چونکە ئەوەى ئەمڕۆلە دوێنێ جیادەکاتەوە شێوازى ( کارکردن و گوتارو خەونە ) کەبەماسکێکى ترەوە گەمەى سیاسى خۆى دەکات بۆ مۆنۆپۆلکردنى کایە ( ئابورى و سیاسى و فەرهەنگى وکۆمەڵایەتى ) یەکانى ئێمە، بۆئەوەى ئێمە لە ئێستاماندا لەجەوهەرى حیزبى کوردى تێبگەین ،دەبێت بزانین حیزب (کێ)پەروەردە دەکات وکێش(حیزب) بەڕێوەدەبات؟حیزبى کوردى پڕە لە (عەقلًى پیر،پڕەلەسیاسەتى چەواشەکارانە،پڕەلەبەرپرسیى نابەرپرس وگەندەڵکار، پڕەلەگەمەى کۆن و فیکرى نەخۆش) حیزبى ئەمڕۆى کوردى پڕبوە لە ( کەسانى شازشکار و ماستاوچى و ڕاپۆرت نوس )دواجار حیزب دەزگایەکى خێرخوازیە و پڕبوەلەکەسانى مشەخۆروهەلپەرست،حیزب ئەو جۆرەکەسانەپەروەردەدەکات وئەوبونەوەرە تێکشکاوانەیش حیزب بەڕیوەدەبن،ئاخۆ دەبێت ئەو حیزبە بەو سوپا بونەوەرە نەخۆخشەوە چى لەئایندەى میللەت و وڵاتێک بکەن کەتائێستاش بەهۆى سیاسەتەکانى ئەوانەوە لەخاڵى سفرەوە دەستپێدەکاتەوە؟کائینێکیترکەحیزب پەروەردەیدەکات و فێرى دەکات بەردەوام ئارایشتى خۆى پێبکات لەدەرەوەى بازنە داخراوەکانیەوە (قەڵەم بەدەست و پەخشان نوسەکانى حیزب)ە کەناوى لێناوە ( ڕۆشنبیر )کەبەردەوام شکستەکانى حیزب دەکاتەدەسکەوت و بەمیللەتى دەفرۆشێتەوە و حیزبیش هەروەک ئەوتاکەگرگنەکانەیتر مامەڵەى لەگەڵ دەکات کە بە( جەستەو عەقلێکى تێکشکاو)ەوە پەروەردەیکردون وتەنها مافى جێ بەجێکردن پێ ئەدات و قسەکردن و پرسیارکردن وڕەخنەگرتنیان لێى حەرام دەکات،کەواتەحیزبى کوردى لەناوخۆێدا پڕە لەسانسۆرودوبارەکردنەوەى سروتەباوەکانى حیزبى تەقلیدى،پڕەلە(تابۆ) پڕەلەنائامادەیى بۆفەراهەمکردنى ئازادى تاک لەناوکایەجیاجیاکانى خۆیدا،لەگەڵ بونى ئەو هەمو حەرامکردنانەدا ئاخۆ ئەوەى حیزب ناوى لێناوە ڕۆشنبیربۆچى دەکەوێتە ژێرڕکێڤى نائەقڵاَنیەتى حیزبەوە؟بۆلەدژى ناعەدالەتیەکانى حیزب زمان ناگرێت؟بۆچى هەمیشە سازشکارانە ڕەزامەندەوەو بەناوى ( تەقدیسکردنى ڕەمزەوەهیمیەکانى حیزبەوە )شەرعیەت بەناعەدالەتیەکانى حیزب ئەدات؟.


بونەوەرێکى ترلە دەرەوەى حیزبەوەوسەربەستانە قسەدەکات و وەک ئەرکەئەخلاقیەکەى خۆى دیاردەناشرینەکان ئاشکرادەکات وقسەى لەسەردەکات،خۆشباوەڕنیە و کلتورو میتۆدى حیزب و کۆمەڵگاش دەخاتەژێرپرسیارەوە،بەگومانەوە لەهەوڵەکانى حیزب ڕادەمێنێ،حیزب و تەواوى کایەکانى ئەو (بونەوەر)ە بە دوژمون ویاخى و نابەرپرس وکاڵ فام لەقەڵەم ئەدات(ڕۆشنبیرى ئازادە)کەبەرهەمهێنەرى هوشیارى جەماوەریە و دەسەڵاتێکى مەعنەوەییەوتوانى گۆڕانکارى تەواوى دەسەڵاتەکانى ترى هەیە بەدەسەڵاتى سیاسیشەوە و ناکەوێتەبەرترسى هەڕەشەى ئەو کەس و لایەنانەى دروست بونى ( ئەو ) وەک ڕۆشنبیرێکى ئازاد بە مەرگى دەسەڵات و حیزبەکەیان دەزانن،ئەڵبەتە هەمیشە حیزب و دەسەڵات ڕۆشنبیرێک دروست دەکات کەهەمیشە ملکەچ بێت وەک ئەوەى ( سارتەر ) لەکتێبى( بەرگرى لەخود ) دادەڵێت"دەسەڵات ڕۆشنبیران دەکاتە پسپۆرى توێژنەوەو خزمەتکارى باڵادەستى و پاسەوانى دابونەرێتەکان وهەروەک ( گرامشى) دەڵێت دەیانکاتە "فەرمانبەرى سەرخان".


لەبەرامبەر ئەرکى ڕۆشنبیرى حیزبیدا،بەپێچەوانەوە ڕۆشنبیرى ئازاد( ناڕاستیى و سیاسەتى چەواشەکارانەى حیزب لەبەرامبەر بەهاپیرۆزەکانى خۆیشیدا کەپڕلەمەرگ دۆستى ڕەخنەدەکات و بەڕوى ئەو حیزبەدا ئەتەقێتەوە کەناتوانێت لەگەڵ بانگەشەو دروشمەکانیدا ڕاستگۆبێت،کارى ڕۆشنبیرئەوەنیە کەگومان لە بەڵێنەکان بکات ئەوەندەى کارێتى کە گومان لەو سیاسەتانەبکات کەئامادەنییە بچێتەژێر بانگەشەو بەرپرسیاریەتییەکانى خۆیەوە،کەقسە لە سەرناڕاستگۆى حیزب دەکرێت ئەڵبەتە دەیان نمونەى زیندو ئامادەگیان هەیە کەناڕاستگۆیى حیزب نیشان ئەدات بەرلەوەى بەکورسى حوکمى هەتاهەتاى دەسەڵات شادبن؟ چونکە هەرلەبانگەشەکانى حیزبەوە بۆ فەراهەمکردنى ئازادى و دامەزراندنى حکومەتێکى دیموکراسیى و هیانى خۆشنودى بۆکۆمەڵگاو بنبڕکردنى گەندەڵى وکارکردن بۆسەربەخۆى دادگاکان،تاکى کوردى هانداکەلەپێناوى حیزبدا قوربانى بدەنە جەستەو ڕۆح و عەقڵیان،تائەوکاتەى گەورەحیزبەکانى وەک ( یەکێتى و پارتى ) لەسەر کورسى دەسەڵات یەخەیى یەکیان گرت وشەرەکەیان بەخوێنى میللەت خۆشکرد،هێشتا تاکى کوردى ئامادەنەبو جیاوازى لەنیوان مژدەى ( خۆشنودى ) دەسەڵات وخەونى(شەیتانى)حیزبدا بکات،تـائەوکاتەى جەنگى ناوخۆ لەبرى سەروەرى بۆهەردولایان دونیایەک شکستى پێبەخشین،ڕۆڵى ڕۆشنبیرئەوکاتە وەدەرکەوت کەهەرلەساتى ئەوجەنگەى ناوشاروجەنگەکانى ترى شاخ ، هەمیشە قسەى لەسەر ئەو پانتایەکردوەکەشکست بەرهەم دەهێنێت وخودى حیزب ئامادەى نەبوە بەئێستاشەوە قبوڵى بکات ، جارێکیترڕۆشنبیرى حیزب یان فەرمانبەرەکانى سەرخانى حیزب خۆڵ دەکەنەچاوى میللەت و بوارنادەکەنەکەس لەدواى هەرەسى بەڕێوەبردنى دەسەڵات لەکوردستاندا،ئەوکایەجیاجیانەى کۆمەڵگائازادبکەن کەحیزب مۆنۆپۆلى کردون،ڕۆشنبیرى حیزب لەدواى جەنگى پارتى و یەکێتى ڕێگەیان بەکەس نەدا کە قسە لە سەر ڕەهەندوقوربانیەکانى شەڕبکات،ڕێگەى نەدا بە زانکۆکانى کوردستان تا لێکۆڵینەوەلەسەرئەو ئەقڵیتەبکات کەشەڕى بەرهەمهێنا،کاتێکیش کەباسى شکست دەکرێت و تەواوى شەڕە ناوخۆیەکانى حیزبى کوردى بەدۆگمابونى ئەقڵێتى شەڕسالارى سەرکردەکانیان ناوزەند دەکرێت،ڕۆشنبیرە حیزبیەکان شکستمان لێدەکەنە داهێنان لەسیاسەتدا و خیانەتکردنیش بەحیکەمەت دەناسێنن و هەرکاتێکیش دڵخۆش نەبو بە قسەکانى دەرەوەى بازنەداخراوەکەى خۆیانەوە ئەوابە هێرشکردن بۆسەرموقەدەساتى خەڵکى تاوانبارت دەکەن و قسەکردن لەسەرشکست و بەدواداچون لەسەرکارەدزێوەکان حیزب تەحریم دەکەن .


تائێستاش لێبڕاوانە کاریگەرى چەوت و نائەقڵانیەت لەنێوحیزبى کوردیا باڵادەستەو ئامادەنیە ڕەخنەلەدەرەوەى خۆیەوەوەربگرێت، کەئەوش زیان بەو هەوڵە( لوژیکیەکانى مەعریفەو ئەعقڵانییەت)ئەدا کە دژایەتى ئەقڵە دوگمایەکانى ناوحیزب دەکات کە ڕێگەنادات حیزب بەفۆرمێکى ترەوە خۆى ئامادەبکات تابەشێوەیکى ڕاستگۆیانەکاربکات .


ئەم خوێندنەوەیە هەرچەندە دەسەڵاتى ناوکایەجیاجیاکانى حیزب بەدەسەڵاتێکى خۆڵەمیشى پێناسەدەکات وێنەیکى ناڕێک بەو زمانەئەدات کەئەمڕۆحیزب گوتارەکانى لێوە ئاراستەدەکات، پرسیارێک دروست ئەکات کەئایا ئەو خوێندنەوەیە تاچەند خزمەتى ئەوڕەگەزە دەکات کەناوى (واقیعى یەتى حیبزى کوردیە)؟ لەکاتێکدا خەیاڵ و ڕەمزەوەهمیەکانى حیزب لەناوحیزبدا باڵادەستن؟بیگۆمانم لەوەى کەهەرحیزب و چەندى ترەکەکۆمەڵگاو وڵات بەڕێوەدەبەن و لەڕێگەى یاساکانەوەژیان ڕێکدەخەنەوە،دواجار ئەم بابەتە حیزب بە هەموئیشکالیاتەکانیەوە ڕەفزناکات ئەوەندەى داوالەحیبزى کوردى دەکات کە ئیعلانى توشبونى خۆى بە( شیرپەنجە )ڕابگەیەنێتت و چیدى ڕێگرنەبێت لە پێشکەوتنى(ئازادى ڕاستەقینەى ئەقڵ)ئەولەشکرە بەناوڕۆشنبیرەى کەلەخۆى کۆکردونەتەوە ئازادیان بکات تا لەدەرەوەى سانسۆرى حیزبەوە ئامادەبکرێنەوەولەزەت لەئازادى دەڕبڕین وەربگرن وجارێکى تر سەردەمیانە خۆى ئامادەبکاتەوەبۆبەدیهێنانى ئەودروشمانەى کەدەمێکەکۆمەڵگاى پێچەواشەکردوە.