١١\٦\٢٠١٠
په‌یامێک بۆ سه‌رۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به دۆزی سه‌رده‌شت عوسمان.

شەماڵ عه‌لی
هەولێریش ببێته دوبه‌ی،
هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ک نابێته بنامه‌ڵه‌ی ئال نه‌هیان. ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی
وابێت ده‌توانێت لاسایی ماڵی ئال سعود بکاته‌وه‌و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی
بکاته به‌شێک له موقه‌ده‌ساتی داسه‌پاو به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره ده‌کات. کوردستان نه ئه‌و نه‌وته زۆره‌ی هه‌یه و نه مه‌ککه‌و
مه‌دینه‌شی لێیه.
گوێ له ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بگرن! بۆ
خۆتان باشتره.
ئه‌م په‌یامه‌م به کوردی و به کورتی له
چه‌ند خاڵدا داده‌ڕێژم:
یەکەم/ مانگێک زیاتر به‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسماندا تێپه‌ڕیوه‌و تا ئێستا خێزانی سه‌رده‌شت و خه‌ڵکی کوردستان له
هه‌ڕه‌شه زیاتر له تۆیان نه‌بیستووه. ئه‌مه له خودی خۆیدا له
کرده‌وه‌ی تیرۆری سه‌رده‌شت خه‌ته‌رناک تره. پێتان خۆش بێت، یان پێی
نیگه‌ران بن، به دروست، یان وه‌ک خۆتان ده‌ڵین به نادروست، خه‌ڵک
ئێوه به به‌رپرسی یه‌که‌م له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه
ده‌زانێت. هه‌ڕه‌شه‌کانتان به هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌تانن‌و
به‌وانه‌ی وا بیرده‌که‌نه‌وه که نه ئێوه‌و نه ڕابردووی بنه‌ماڵه‌که‌تان‌و
نه هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌تیتان موقه‌ده‌س نین ده‌ڵێ: که ژیانی هه‌مووان
له مه‌ترسیدایه. باوه‌ڕ بکه خه‌ڵک ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌یان بۆ قوت ناچێت‌و
ناتوانن له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵکه‌ن. دۆزی سه‌رده‌شت عوسمان به هه‌ڕه‌شه‌و
چاوسوورکردنه‌وه کۆتایی نایه‌ت. مل به ئاشکراکردنی تاوانباران بده‌ن
و متمانه به خه‌ڵک بده‌ن که ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی ئێوه بن ژیانیان
له مه‌ترسیدا نییه و ناکرێن به قوربانی دوو فیشه‌ک.
دووەم/ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵک و خێزانی سه‌رده‌شت
داد نادات. کاره‌که له‌وه گه‌وره‌تر بۆته‌وه ئه‌و جۆره کرده‌وانه
کۆتایی پێ بهێنێت. ئه‌وانه‌ی به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه ده‌نێرن
با باش بزانن، هیچ شتێک ئه‌مڕۆ له‌وه ئاسانتر نییه هه‌موو که‌سوکاری
سه‌رده‌شت له ژێر هه‌ڕه‌شه ده‌ربازبکرێن‌و هه‌ر هه‌نگاوێک به
ئاراسته‌ی توندکردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر خێزانی سه‌رده‌شت کاره‌که گه‌ندتر
ده‌کات و ڕیسوا بوونه‌که‌ش هه‌مه‌لایه‌نه تر. ڕه‌نگه تا ئێستاش
دەسەڵاتداران ئومێدیان ببێت که کارله‌کار نه‌ترازاوه، به‌ڵام ئه‌و
کاته‌ی خێزانی سه‌رده‌شت ناچارده‌کرێن په‌نا بۆ جێگایه‌کی تر به‌رن،
ئیتر ئه‌و ئومیده ده‌بێ بخرێته چاڵه‌وه.
سێهەم/ دۆزی سه‌رده‌شت، دۆزی خه‌ڵکه. سیاسه‌تی گۆڕینی ئه‌مه به کێشه‌ی
نێوان خۆتان و لایه‌نێکی سیاسی داد نادات‌و که‌س ته‌فره نادات.
پێویسته به ژیریه‌وه بۆ ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی و هێمنانه بگه‌ڕێن.
فرسه‌تی ئه‌وه له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌ماوه، ئه‌م دۆزه تێکه‌ڵ به
ململانێی سیاسی ناوخۆی هه‌رێم بکرێت‌و ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و مافه‌کانی
خه‌ڵک بکرێته بارمته‌ی ترسیان له ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکیه ناوخۆییه‌کان.
ئه‌م ڕێگایه به‌ستراوه و ڕه‌نگه ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌وه‌ی
سه‌لماندبێت، که ئه‌و کۆڵانه داخراوه.
چوارەم/ قومارکردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کات کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات‌و
سیاسه‌تی کۆنکردن دۆزه‌که بیری خه‌ڵک ده‌باته‌وه، هه‌ڵه‌یه. دۆزی سه‌رده‌شت
عوسمان ته‌نها په‌یوه‌ندی به ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی یان ته‌نانه‌ت
ئازادی ده‌ربڕین به گشتیه‌وه نییه. ئه‌م دۆزه نوکی شاخێکی گه‌وره‌یه
که پێکهاتووه له ناڕه‌زایه‌تیه‌کی فراوان له‌نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستانداو هه‌تا بارودۆخی پڕ نایه‌کسانی‌و سه‌رکوتی ئازادی درێژه‌ی
هه‌بێت ئه‌م دۆزه و هی تر ده‌رده‌که‌ون‌و زیندوو ده‌مێننه‌وه. خه‌ڵک
خواستی گه‌وره و ئاره‌زووی قووڵی بۆ گۆڕینی ئه‌م بارودۆخه‌ی کوردستان
هه‌یه‌و، دڵنیابه هه‌روا ساده ده‌ستیان لێ هه‌ڵناگرێت. ئه‌گه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی
تیرۆریستی به‌م جۆره ده‌بێته هه‌وێنی دۆزێکی گه‌وره، مانای وایه
کات بۆ ئه‌نجامدانی ئاڵ‌و گۆڕ پێ گه‌یشتووه، ژیر ئه‌و که‌سه‌یه ئه‌م
ڕاستیه درک ده‌کات.
پێنجەم/ هەولێریش ببێته دوبه‌ی، هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ک نابێته بنامه‌ڵه‌ی
ئال نه‌هیان. ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی وابێت ده‌توانێت لاسایی ماڵی ئال سعود
بکاته‌وه‌و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکاته به‌شێک له موقه‌ده‌ساتی داسه‌پاو
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات. کوردستان نه ئه‌و نه‌وته
زۆره‌ی هه‌یه و نه مه‌ککه‌و مه‌دینه‌شی لێیه. کوردستان زۆرتر به
ئاراسته‌ی گۆڕان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌نگاو ده‌نێت. سه‌رکوتی
ده‌یان ساڵه‌و داپڵۆسین تینوێتیه‌کی وه‌های بۆ ئازادی دروست کردووه
که وا ئاسان ناشکێت. خواستێکی قووڵ که بۆ مۆدێرنیزه‌بوون و ڕاگه‌یشتن
به وه‌تیره‌ی خێرای پێشکه‌وتنی دنیا له دڵی لاو‌و بگره پیری ئه‌م
وڵاته‌شدا هه‌یه، وێنه‌ی که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت ئه‌م وڵاته وه‌ک
کێڵگه‌ی باوکیان به‌ڕێوه به‌رن ده‌کاته کاریکاتێر.
شەشەم/ هه‌موو ئازادیخوازان به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه که
ململانێکان به هێمنی و سیاسیانه چاره‌سه‌ر بێت. ئومێد ئه‌وه‌یه که
ئێوه‌ش له‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌دا خۆتان به هاوبه‌ش بزانن، باوه‌ڕ بکه‌ن
ئه‌مه بۆ ئاینده‌ی خۆشتان باشتره.
سڵاویش له‌و که‌سه‌ی لانی که‌م پێڕه‌وی له عه‌قلانیه‌ت ده‌کات...
10\6\2010
shemalali@yahoo.com
|