١\٦\٢٠١٠
په‌یکه‌ری ئازادیی
شه‌وه‌زه‌نگی سه‌رکوت و تیرۆر ده‌ڕه‌وێنته‌وه.

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پشتیوانیی له
دروستکردنی په‌یکه‌رێکی هونه‌ریی بۆ ئازادیی،
مه‌زنترین ئه‌مه‌کدارییه بۆ نووسه‌ری گیانبه‌ختکردوو سه‌رده‌شت
عوسمان.. هاوکات رێزلێنانیشه
له گشت نووسه‌رانی خۆبه‌ختکردووی رێگای ئازایی و پێشکه‌وتنخوازیی. به
ده‌نگه‌وه‌هاتن و هاوپشتیی له‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌کر عوسمان بێجگه
له‌وه‌ی هه‌لوێستێکی مرۆییه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی به
گوڕوتین ده‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌سته و
گرووپانه‌ی که ده‌یانه‌وێ به ترس و تۆقاندن و تیرۆرکردنی نووسه‌ران و
که‌سه ئازادییخوازه‌کان کوردستان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ببه‌ن که
مرۆڤه‌کان تێیدا کۆیله بن و به هیچ شێو‌ویه‌ک بۆیان نه‌بێ بۆچوون و
بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵ و
چۆنیه‌تیی به‌رێوه‌بردنی ژیانیان.
بۆیه من وه‌ک تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه زۆر به‌گه‌رمیی
ده‌ستخۆشیی لێ ده‌که‌م و پشگیریی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌که‌م و به هه‌موو
توانایه‌کمه‌وه له‌گه‌ڵیدام. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان
و مرۆڤدۆستان ئه‌مڕۆ پشگیریی له‌و که‌مپینه
نه‌که‌ن به‌دڵنیاییه‌وه دوێنێ سۆرانی مامه‌حه‌مه و ئه‌مرۆ سه‌رده‌شت
عوسمان و سبه‌ینێ ئه‌وانن، که مرۆڤکوژه‌کان به چه‌ک و چه‌قۆی ژه‌نگاوییه‌وه
سه‌ره‌ڕێی شه‌قامه‌کانتان لێ ده‌گرن و فوو له چرایی جوانیی ته‌مه‌نتان
ده‌که‌ن. با له‌گه‌ڵ قیتکردنه‌وه‌ی په‌یکه‌ری
ئازادیی له کوردستان وه‌ک ده‌سپێکێک هه‌موومان کۆشش بکه‌ین بۆ سه‌پاندن
و سه‌قامگیرکردنی یه‌کجاره‌کی ئازادیی بیروڕا له سه‌رتاسه‌ر‌ی
کوردستان.
دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان کوردستان له رووی پرۆسێسی رامیاریی
و رۆشنگه‌رییه‌وه که‌وتۆته قۆناغێکی تازه،
ئێستا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ زۆر به هزرێکی تازه‌گه‌رییانه
و پێشکه‌وتووانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادییانه
ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن که ساڵانێکی زۆره له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
پێشێل کراون، خۆرێکخستنی رۆژنامه‌نووسه ئازاده‌کان له ده‌وری یه‌کتری
جگه له‌وه‌ی کارئاسانییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ره‌وتگرتنی کاری رۆژنامه‌نووسی
به رێگه‌یه‌کی ئه‌رێنیی و په‌روه‌رده‌کاریی بۆ فه‌رهه‌نگێکی ئازاد..
قورساییه‌کی زۆریش ده‌داته ده‌نگی جودا جودا و ئازادی خه‌ڵک به گشتیی
و رای شه‌قام و ده‌نگه ناڕازییه‌کان
به تایبه‌تیی. ئاواکردنی ئه‌و په‌یکه‌ری
ئازادییه‌ش بۆ گیانی زه‌رده‌شت و ته‌واوی ده‌نگی ئازاد له کوردستان
به رۆناکییه گه‌شه‌که‌ی خۆی شه‌وه‌زه‌نگی سه‌رکوت و تیرۆر
ده‌ڕه‌وێنته‌وه و ئاستێکی چاکیش بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و توندڕه‌وه
دینییه‌کان و دابونه‌ریته کۆنه‌په‌رستییه‌کان داده‌نێ که چیدی
نه‌توانن په‌ڕوباڵی ئازادیی بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
|