|
لەندەن16-9-2008:
پلانی
بەزۆرناردنەوەی ٦٠پەنابەری
کورد بەشکست گهیهندرا.
هەروەک لە ڕاگەیاندنی دۆیندا ڕامان گەیاند ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی
کورد بەرو شۆێنێکی نادیار بەرێکرابوون و ئامادەکرابوون بۆ
دیپۆرتکردنەوە بۆ کوردستان.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەک لەو پەنابەران بە سکرتێری فیدراسیۆنەوە
پەیوەندیانگرت ووتیان"دۆینێ کاتژمێر 7 بەیانی لە گرتووخانەی دەستبەسەری
کۆڵن برۆک وتنسلی هاوس دۆڤەر ئۆکنتن ...کۆماندۆکانی وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیا هاتوونەتە سەر ئەم گرتووخانانە و نزیک بە 60 پەنابەری کورد
بە 5مەنشەئەی گەورە بەرو فرۆکەخانەی ستانستێد بەریان خستین
بەکەلەپچەکراوی بۆ هەر کەسێک پاسەوانێکیان دانابوو"
نازم ووتی"ئەو فرۆکەیەی ئامادەیان کردبوو ئەڵمانی بوو ئەوەندەمان
نەزانی دەنگە دەنگو شەر دروست بوو (ف) جامی تەیارەکەی شکاند لە
نارەزایەتی مامەڵەی خراپی کۆماندۆکان پاشان ئەوان ناچار بوون هیزی
زیاتر بهێنن ئێمەش ناڕەزایەتیمان دەربڕی، ئەمە بووە هۆی ئەوەی تایەرەکە
دواکەوێت یەکێکمان لێبریندار بوو ناچارکران دیپۆرتی ئێمە هەڵوەشێنەوە
وفرۆکەوانەکان ووتیان دواکەوتووین ناڕوێن"
قەیسەر ووتی"ئیسَتا زۆربەی ئەو پەنابەرانەیان ناردۆتەوە ژووری ئینفرادی
لە گرتووخانەی کۆڵن برۆک تا کاتێکی نادیار گەڕانەوەمان وەستاوە.
سکرتارێتی فیدراسیۆن بە ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەوە پەیوەندی گرتوە
لەگەڵ ژمارەیەک پاریزە بۆ بەهانەوە چوونیان و یارمەتی دانی ئەو
پەنابەرانە"
فیدراسیۆن لە ڕاگەیاندنێکدا ئەمرۆ داوا لەتەواوی ڕێکخراوە پەنابەری و
ئینسانی و یەکیتی کریکارییکان دەکات نامەی نارەزایەتی بخەنە سەر
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە ووڵاتەکان فاکسی نارەزایەتی بخەنە سەر
باڵویزخانەکانی بەریتانیا ئەم کردەوە دژی ئینسانیە ئیدانە بکەن .
___________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD،
IG1 3BZ، LONDON
UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso
Goran: asobalabarz116@hotmail.com،
Samer Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لەندەن14-9-2008:
ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی
کورد ئەمرۆ دیپۆرتدەکرێنەوە.
فازل عبدول لە گرتووخانەی دەستبەسەری
کۆڵن برۆک بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ئەو ژمارە
زۆرەی پەنابەران کە لەچەند ڕۆژی رابردووە زیاتر لە 72
سەعاتیان بۆ دیاری کرابوو،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
کۆماندۆکانی حکومەتەکەی گۆردن براون هەڵیان کوتاوەتە سەر
گرتووخانەی تنسلی هاوس،کۆڵن برۆک و دۆڤەر و ئۆکنتن و
ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی کوردیان راپێچ
کردوە بەزۆر و بەکەلەپچەکراوی و پاسیان بۆ ئامادەکردوین دیپۆرتمان
بکەنەوە.
سکرتاریتی فیدراسیۆن رای گەیاند پەیوەندی
زۆریان کردوە بە ژمارەیەکی زۆر لەو
پەنابەرانەوە موبالەکانیان داخراوە هەروەها فیدراسیۆن
ووتی هەولێکی زۆرمان بەرێخستوە بە ژمارەیەک لە
پاریزەرانی ئەو پەنابەرانە پەیوەندیمان گرتوە بەتایبەتی
ئەوانەی ناوەکانیان لەبەردەستماندا بووە تا هاوکاری
کەیسەکانیان بکەن.
هەروەها سکرتاریتی فیدراسیۆن راگەیاند
ئەوان سەرباری خۆپیشاندان نامەیان ئاڕاستەی
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کردوە داوایان لە چەند
ئەندام پەرلەمانێک کردوە پشتیوانی کەمپینی
فیدراسیۆن بکەن هەروەها ووتە بیژی فیدراسیۆن ووتی "زۆر
گرنگە کەسوکاری ئەو
پەنابەرانە لەکوردستانیش خۆپیشاندانی نارەزایەتی بەرنە بەردەم
فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر و فشار بۆ
حکومەتی هەرێم بهێنن ئەو پەنابەرانە وەرنەگرنەوە" .
___________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD،
IG1 3BZ، LONDON
UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com،
Samer Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
|