* * * * * * ١ وام له‌به‌ر قه‌ڵبه‌زه‌ی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵا, تافه‌تاف پیرێتی خۆم ده‌شۆم ده‌مه‌وێت.. مناڵیی وه‌ک جاران بێته‌وه بمخاته ژێر باڵی حیکمه‌تی ئه‌فسانه ده‌مه‌وێت مناڵی.. به‌مشتێ توتڕکی ئاوداری مزره‌وه به‌لامدا تێپه‌رێ و وه‌ک جاران به چنگی چه‌توونم پڕ بکه‌م به ده‌ستیاو له ترسی لێدانی باوکیشم ئێواره له پشتی هه‌نگاوی ژنانه‌ی دایمه‌وه خۆم بکه‌م به ژووری ئه‌ودیوا.
٢ ده‌مه‌وێت بێگه‌ردیی بمخاته ئه‌ودیوی پێناسه‌ی باران و کانیله و روبار و ده‌ریاوه.. ده‌مه‌وێت وه‌کو مانگ چوار وه‌رزه تریفه‌م لێ برژێ وه‌کو با سه‌ربه‌ستیی بکه‌مه پێناسه ده‌مه‌وێت بێشه‌رمی مناڵییم له تاڵی به‌فرینی سه‌رمه‌وه هه‌ڵپێچم ده‌مه‌وێت به زه‌ینی مناڵی .. بچمه‌وه سه‌ر رێگه‌ی یاری خۆم, ئه م جاره بچمه‌وه ناو باخ و گوڵ نه‌چنم گه‌ردنم له تاوان ئازاد که‌م.
٣ وا ئێستا مێرگێکم سێ وه‌رزی کچێنی نێرگزم خستۆته ژێر به‌ردی نهێنی سه‌رمه‌وه کێ ده‌ڵێ سه‌ری من.. نابێته نیشانه‌ی تیرێکی لابه‌لا؟ کێ ده‌ڵی قه‌له‌ڕه‌ش گندۆره‌ی سه‌ری من به ده‌ندووک کون ناکا ؟ کێ ده‌ڵێ سه‌ری من به هۆش و بیره‌وه ته‌نیایی نایکوژێ؟ کێ ده‌ڵێ سه‌ری من نابێته خۆڵه‌مێش له‌به‌رده‌م ئاگرێ؟ کێ ده‌ڵێ نابێته یادێکی له‌یادچوو؟
|