پرۆفیسۆر ئیسماعیل
بێشکچی: با کورده‌کان پێکه‌وه‌بژین.
سازدانی: نه‌شه‌دوزه‌ل
وه‌رگێڕانی: هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
ئه‌گه‌ر 8 ملیۆن کورد له‌ئه‌سته‌نبوڵ
بژین ئه‌وێی پێ نابێته کوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌کاری یه‌ک کوردیشی
لێ نه‌بێت هه‌ر کوردستانه، چونکه‌مه‌سه‌له‌ی کورد په‌یوه‌ندی به‌خاک
وخاکه‌که‌یه‌وه‌هه‌یه!
ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێ رزگاری بێت له‌کێشه‌ی کورد و هه‌ناسه‌ی ئازادی
هه‌ڵبکێشێ و پێشبکه‌وێ ده‌بێت ڕێگه‌بدات کورده‌کان پێکه‌وه‌بژین.
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌گه‌ر وانه‌کات ناتوانێ ببێته‌ده‌وڵه‌تێکی دروست و
دادپه‌روه‌ر ، چونکه‌فشارو توندوتیژی کۆتایی نایات.
بائه‌وانه‌ی که به ڕچه‌ڵه‌ک وهه‌ست وسۆز کوردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر بژین
که‌ئه‌مه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ته‌واو ده‌بێ.
بۆ نمونه‌ئه‌گه‌ر 8 ملیۆن کورد له‌ئه‌سته‌نبوڵ بژین ئه‌وێی پێ نابێته‌کوردستان،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌کاری یه‌ک کوردیشی لێ نه‌بێت هه‌ر کوردستانه، چونکه‌مه‌سه‌له‌ی
کورد په‌یوه‌ندی به‌خاک وخاکه‌که‌یه‌وه‌هه‌یه!
به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه فشار‌و هه‌و‌ڵی هه‌شتا ساڵه‌ی زهنیه‌ت
وئایدۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ته که نه‌یتوانیوه‌ته‌نها یه‌ک کورد له‌بۆته‌ی
نه‌ته‌وه‌ی تورک‌دا بگۆڕێت بۆئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کۆماره‌که‌له‌رووی ڕچه‌ڵه‌که‌وه
هه‌موو چوون یه‌ک بن.
نوسه‌ری
هێژا دکتۆر پرۆفیسۆر ئیسمایل بێشکچی: له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌زانستیه‌کانی
له‌بواری ده‌سنیشانکردنی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردا وه‌ک مامۆستایه‌ک له
زانکۆکان دورخرایه‌وه‌و ماوه‌ی 17ساڵ له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مرۆڤدۆستانه‌یه‌ی
ژیانی له‌زینداندا به‌سه‌ر بردووه. نزیه‌که‌ی 30 کتێبی نوسیوه‌له‌و
بواره‌دا که‌هه‌موویان سانسۆر وقه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ره. سمایل بێشکچی
یه‌که‌مین زانای تورکه و داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌خته‌له‌مافی گه‌لی کورد،
هه‌ربۆیه‌ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وایکردووه‌وه‌ک مرۆڤێکی پایه‌به‌رزو شکۆمه‌ند
ڕێزی تایبه‌تی هه‌بێت لای کورده‌کان.
با ئیتر چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، ئه‌و پرسیاره‌یه‌که‌هه‌میشه‌چه‌ندباره‌ده‌کرێته‌وه.سه‌ره‌تا
من پێموایه‌هه‌ردولایه‌نی په‌یوه‌ندیدار واتا په‌که‌که‌و ده‌وڵه‌ت هه‌رگیز
به‌بڕوایه‌کی ڕاسته‌وه‌به‌و کاره‌هه‌ڵنه‌ساون، ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ با په‌که‌که‌چه‌ک
دابنێ و په‌که‌که‌ش ده‌ڵێ با ده‌وڵه‌ت دڵنیایی ته‌واوی کۆمه‌ڵگامان
پێبدات.. ئه‌م دوو بۆچونه‌جیاوازه‌تائێستا وه‌کو پێویست نه‌توانراوه‌فۆرمۆله‌بکرێت
و بچێته‌بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
پ: ئه‌گه‌ر بڵێن په‌که‌که‌چه‌ک فڕێبده‌ن سودو
بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن با ده‌وڵه‌ت ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی
بوه‌ستێنێ که‌ده‌بوو روناکبیران هه‌میشه‌پرسیاری دووه‌میان به‌شێوه‌یه‌کی
هه‌میشه‌یی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت بکردایه‌تا کۆتایی به‌کرده‌سه‌ربازیه‌کانی
بهێنێ دژی په‌که‌که‌ئه‌وسا په‌لاماره‌کانی په‌که‌که‌ش دووباره
نابوونه‌وه.
ئێمه‌ده‌زانین پێشتر په‌که‌که‌چه‌ندین جار بڕیاری ته‌قه‌وه‌ستاندنی یه‌کلایه‌نی
وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ گوێ پێنه‌داون له‌سه‌ر ڕاونان
وکوشتنیان سوور بووه.
هه‌موو جاره‌کان ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر ته‌قه‌وستاندنه‌که‌یان
بێده‌نگی بنواندایه‌ئه‌وانیش سه‌رپێچیان له بڕیاری خۆیان ناکرد.
له‌لایه‌که‌وه‌ده‌ته‌په‌پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکراتی له‌گه‌ڵ ته‌مپۆی
سیاسه‌تی دادوگه‌شه‌پێداندایه و له‌لایه‌کی تره‌وه جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌دژی
پرۆسێسی ئاشتی و دێمۆکراسین له‌گه‌ڵ کوردا.
پ: ئایا ئێوه‌پێتانوایه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و دوپارته‌به‌و
شێوه‌یه‌دژایه‌تیAKP بکه‌ن ئه‌و پارته‌ده‌توانێ هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و
کرانه‌وه‌هه‌ڵنێ؟
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ژیانی حکومه‌تی ئاکه‌په‌به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات، به‌ڵام
من پێـوایه‌ئه‌م پرۆسێسی کرانه‌وه‌یه‌به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان هه‌ر
درێژه‌ی ده‌بێت. CHPجه‌هه‌په‌لای خۆیه‌وه‌پێیوایه‌ئه‌م سیاسه‌تی کرانه‌وه‌یه‌به‌ڕووی
مه‌سه‌له‌ی کوردا پرۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکیه. ئه‌مه‌بۆچونێکی گه‌وره‌ی پڕ
هه‌ڵه‌یه.
بۆ هه‌ڵه‌یه؟ چونکه‌سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ په‌یڕه‌وکردنی
ئه‌و سیاسه‌ته‌چه‌وته‌ی که 80 ساڵه سه‌پینراوه‌و‌بریتیه له
سیاسه‌تی نکوڵیلێکردن وکوشتن وبڕین، که‌ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له‌و سیاسه‌ته‌ی
بگه‌ڕێته‌وه‌ئه‌و کێشه‌یه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ئه‌مریکاوه‌نیه.
چونکه‌ئه‌م سیاسه‌ته‌هه‌ڵه‌یه‌له‌ساڵی 1920وه په‌یڕه‌وده‌کرێت، ئایا
ئه‌وساکه‌ئه‌مریکا ئامۆژگاری تورکیای ده‌کرد ئه‌وها ره‌فتار بکات به‌رانبه‌ر
کورده‌کان؟.
ده‌وڵه‌تی تورکی ئێستا خۆی ده‌توانێ له‌و سیاسه‌ته ناڕه‌وایه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌و
هه‌نگاو به‌ره‌وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنێت.
پ: به‌بۆچوونی ئێوه‌چێ پێویسته‌بکرێت بۆچاره‌سه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد؟
1- یه‌که‌م خوێندن و په‌روه‌رده‌که‌له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌ده‌بێ به‌زمانی
دایک بێت.
2- پێویسته‌کورده‌کان خۆیان خاوه‌نی ستاتوی کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بن
له‌و ناوچانه‌ی که‌له‌سه‌ری ده‌ژین که‌ژماره‌ی زۆری خۆیان ئه‌وه‌ده‌سه‌پێنێ.
تورکیا له‌به‌رچاوی جیهان داکۆکی له200 هه‌زارتورکی قبرسی ده‌کات که‌ده‌بێ
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ، به‌ڵام پێشێلی مافی20 ملیۆن کورد ده‌کات
که له‌سه‌رخاک و زێدی باوباپێرانیان ده‌ژین سیاسه‌تی توانه‌وه‌و نکوڵی
لێکردن پیاده‌ده‌کات. هه‌شتا ساڵه‌هێشتا مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م گه‌له‌وه‌ک
زمان وناسنامه‌کێشه‌ی له‌سه‌ره.
پ: ئێوه‌بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی تایبه‌ت به‌کورده‌کان به‌پێویست ده‌زانن، ئایا باوه‌ڕتان
به‌پێکه‌وه ژیانی کورد‌و تورک نه‌ماوه؟
من پێموایه‌ژیانی به‌جیاجیای ئه‌م دوو گه‌له‌ڕاست ودروست تر ده‌بێ
و‌ده‌کرێ بخرێته‌بواری جێبه‌جێکردنیشه‌وه. ئه‌مه‌هه‌ر کورده‌کان
ناگرێته‌وه‌بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان و تورکه‌کانی قبروسیش هه‌روایه. واتا
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ
جگه‌له‌وه‌ڕێگه‌چاره‌کانی دی ڕاست نابن.
سه‌باره‌ت به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ناو یاسای یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی
نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌کانی ناو سنوری ده‌وڵه‌تێک، دیاره‌ئه‌مه‌له‌گه‌ل
ئه‌وی من بۆ کورده‌کانی ده‌خوازم ناکۆک دێته‌وه‌که‌ده‌لێـم بۆ ئه‌وه‌ی
تورکیا رزگاری بێت له‌کێشه‌ی کورد‌و گه‌شه‌بکات با کورده‌کان
به‌جیاله‌تورکه‌کان بژین نه‌ک پێکه‌وه. منیش ره‌خنه‌ئاراسته‌ی ئه‌و
یاسایه‌ده‌که‌م به‌که‌موکوڕی ده‌زانم که‌ماف ده‌دات
به‌فه‌له‌ستینییه‌کان که‌ده‌وڵه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام
به‌کوردی ڕه‌وا نابینێ. ئه‌ی گوایه‌کێ بوو بو به‌هۆی دابه‌ش بوونی
ووڵاتی کوردان؟
به‌ڵێ یه‌کێ له‌ده‌وڵه‌ته‌دامه‌زرێنه‌ره‌کانی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو
که‌ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌کردووه‌ووڵاتی
لۆکسمبورگه‌که‌ژماره‌ی دانیشتوانی 450 هه‌زار که‌سه‌وخاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
خۆیانن به‌ڵام به40 ملیۆن کورد ره‌وانابینێ چاره‌نوسی خۆیان دیاری
بکه‌ن ئه‌مه‌له‌سیاسه‌تدا ده‌چێێته‌خانه‌ی بێ ئه‌خلاقیه‌وه.
پ: ئێوه سه‌باره‌ت به‌کورده‌کان
هه‌میشه‌ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دوباره‌ده‌که‌نه‌وه. ئێوه زۆر بایه‌خ
به‌مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن.
ئایاده‌وله‌ت بۆ کورده‌کان زۆر گرنگه به‌لای ئێوه‌وه؟
به‌ڵێ ده‌وڵه‌ت بۆ کورده‌کان زۆر گرنگه‌من نمونه‌یه‌کی زیندوتان بۆ
ده‌گێڕمه‌وه‌که‌له‌ساڵی 1989 له‌ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی
جزره‌روویداوه‌که‌سه‌کرده‌یه‌کی سوپا کۆمیتانێک له‌وێ به‌زۆر گوی
ده‌رخواردی کورده‌کان داوه. من لێره‌وه‌داوای بوردن ده‌که‌م که‌ئه‌م
روداوه‌قێزه‌ونه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه.ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌وڵه‌ته‌که‌تان
له‌ئاستی گووی تێپه‌ڕاندایا ئه‌م کرده‌وه‌نامرۆڤانه‌یه‌رووینادا!!
ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتی ومافپارێز بوایه‌کوردو تورک
گویان ده‌رخواردی یه‌کدی نادا،لێپرسینه‌وه‌له‌و ره‌فتاره‌پشتگوێ ناخرا.
پ: ئێوه پیتانوایه‌ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ته‌نها
ده‌وڵه‌تی تورکه، ئایا ئازاروئه‌شکه‌نجه‌تورکه‌کانیشی نه‌گرتۆته‌وه؟
به‌ڵێ
ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌نه‌ک دیمۆکراسی ومافپارێز .
ئه‌گه‌ر له‌ساڵانی 1920 به‌دواوه‌په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی کوشتن وله‌ناوبردن
Asimilation نه‌کرایه،ئێستا ئه‌م گه‌له‌به‌و ژماره‌چه‌ند
ملیۆنیه‌وه‌سه‌ربه‌خۆده‌بوو.
میلله‌تی تورکتان ئه‌وه‌نده‌گه‌وره‌و به‌ڕێزو به‌هێز نیشاندا
به‌سه‌رنه‌ته‌وه‌کانی تردا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌تان هی یه‌ک
نه‌ته‌وه‌بێت ویه‌ک زمان ویه‌ک ئاڵای هه‌بێت. تا ئه‌م جه‌نجاڵه‌ی
ئیمڕۆی لێکه‌وته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌گه‌ر ئێستا مامۆستایه‌کی وانه‌ی
جۆگرافیا به‌قوتابیه‌کانی بڵێت زه‌وی ته‌خته‌خر نیه روبه‌ڕوی ره‌خنه‌و
سوکایه‌تی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مامۆستایه‌گه‌ر بڵێت گه‌لێک
به‌ناوی کورد بوونی نیه‌زۆر ئاساییه‌له‌جیاتی ره‌خنه‌وسه‌رزه‌نشت
ره‌نگه‌پاداشت بکرێت . بۆیه‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆکورد مافی خۆیه‌تی
تاکه‌ڕێگه‌چاره‌شه.
پ: که‌باس له‌ده‌وڵه‌تی کورد ده‌کرێ له‌م
ناوچه‌جۆگرافیه‌دا ده‌وڵه‌تی تورکیش هه‌یه ئایا کێشه‌کان
له‌وێوه‌ده‌ست پێناکه‌ن؟
ئه‌گه‌ر تورکیا له‌کێشه‌ی کورد رزگاری بێت ، پشوو ده‌دات و
پێشده‌که‌وێ.
ئه‌مه‌جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان ده‌گه‌یه‌نێت.....
به‌ڵێ ئه‌وه‌قۆناغێکه‌که‌ده‌بێ هه‌ر رووبدات... یا ده‌بێ درێژه‌بده‌ن
به‌وه‌ی که‌ئێستا هه‌یه‌که‌ده‌بێته‌هۆی لاوازکردنی تورکه‌کانیش..
،بیرکه‌نه‌وه‌تورکیا چه‌ندێ یاسای بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی بیروڕاجیاوازه‌کان
داهێناوه‌ئه‌م یاسایانه‌بۆ کێ دانراون..ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد
نه‌بوایه‌تورکیا هه‌رگیز پێویستی به‌و هه‌موو یاسایانه‌نه‌ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد له‌تورکیادا نه‌بوایه، تورکیاش به‌م
ڕاده‌یه‌ی ئێستای Anti demokratie دژه‌دیمۆکراتی نابوو؟
به‌ڵێ له‌هه‌ر ووڵاتێکدا ئازادی ڕاده‌ربڕین سانسۆری له‌سه‌ربێت له‌وێ
دێمۆکراتیه‌ت جێگه‌ی نابێته‌وه..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا له‌م ووڵاته‌دا
مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌کرێت کوشت وبڕو ڕاونان کۆتایی نایات.
ئیتر ئه‌و شێوه‌ده‌وڵه‌ته‌ی کورد چۆن ده‌بێت،، ئه‌وه هه‌ر
تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیانه‌که‌به‌لای که‌مه‌وه‌وه‌ک سه‌ره‌تا نابێ
له‌فه‌ده‌راسیۆن که‌متر بێت...
مانگێک له‌مه‌وپێش کێشه‌یه‌ک که‌وته‌نێوان دامه‌زراوه‌ی
حاکمه‌به‌رزه‌کان و داکۆکی کاران له‌ده‌وڵه‌ت ووه‌زاره‌تی داده‌وه.
به‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌داوای گۆڕینی هه‌ندێ
له‌داکۆکیکارانی ده‌وڵه‌ت Devlet savcisi ده‌کات سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی
چه‌ته‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن و جگه‌له‌وه‌هه‌ر ئه‌و
دامه‌زراوه‌یه‌ده‌یه‌وێ ئه‌و پارێزه‌ره‌ی که‌له‌دیاربه‌کر له
به‌داواداچوون و دادگایی‌کردنی سه‌رکرده‌یه‌کی ژتیم کار ده‌کات
له‌سه‌رکار لاببات، چونکه ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ له‌م ووڵاته‌دا
له‌ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن نه‌کۆڵرێته‌وه‌وزانکۆ و دادگاکان
بکه‌نه‌پاشکۆی ئایدۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌ت.
پ: له‌ووڵاتێکدا کوردێک به‌ناسنامه‌ی کوردێتی
خۆیه‌وه‌بگاته‌ئاستی ئه‌وه‌ی ببێته‌سه‌رۆک کۆمار، ئێوه‌هێشتا
پێتانوایه‌بوارنه‌ماوه‌بۆ پێکه‌وه‌ژیانی کورد‌و تورک؟
پێکه‌وه‌ژیانیان ته‌نها له‌فۆرمی فیدراسیۆنێکدا ده‌گونجێ..!
چونکه‌پێکه‌وه‌ژیان کاتێک ده‌بێ که‌هه‌ردوولایان له‌مافه‌کاندا یه‌کسان
بن، چونکه‌له‌م پێکهاته‌سیاسیه‌نوێه‌دا که‌هه‌ردوولایان یه‌کسانن
له‌مافه‌کاندا، فێربوون وپه‌روه‌رده‌به‌زمانی دایک خۆی ده‌سه‌پێنێ..
به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ر چۆن فێربوون به‌زمانی تورکی ده‌بێته ئه‌رکێک
ده‌بێ بکرێت فێربوون به‌زمانی کوردیش هه‌روا ده‌بێ.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده یه‌وه‌فێری زمانی کوردی ده‌بن وپاشان وه‌ک
مامۆستا وفه‌رمانبه‌ر ده‌چنه‌وه‌ناوچه‌کانی خۆیان به‌کوردی ده‌دوێن
به‌تێپه‌ڕبوونی کات زمانه‌که‌زیندوده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر کورده‌کان ببنه‌خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان،
ئه‌مه‌ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت که‌تورک خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نین.
ئه‌وان ده‌مێکه‌هه‌یانه.
ئێستا دۆخه‌که‌وایه تورک خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن،
که‌له‌سالی 1920 دایانمه‌زرادووه،کورد خاوه‌نی هیچ جۆره‌ده‌سه‌ڵاتێک
نین له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا.
من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌هۆی زۆرایه‌تیه‌وه‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌بدات که نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌خۆی که‌متر به‌ژماره‌له‌بۆته‌بدات و
بتوێنێته‌وه.
من ده‌ڵێـم کورده‌کان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ژماره‌یان زۆره‌و مافی
ئه‌وه‌یان هه‌یه‌خۆیان چاره‌نوسی سیاسی خۆیان دیاری بکه‌ن.
پ: ئایا پێشبینی چ جۆره‌ده‌وڵه‌تێک ده‌که‌ن بۆ
کورد؟
هه‌ر شێوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت بێت.
مه‌به‌ست له‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ده‌وڵه‌تێک بیت، ئێمه‌باسی بنچینه‌ی
ده‌وڵه‌ت ناکه‌ین. ئه‌م ولاته‌له‌ژێر ده‌سه‌لاتی تورکدابوو له12
ئه‌یلولدا یه‌ک ملیۆن مرۆڤیان ئه‌شکه‌نجه‌داوه، گه‌ر له‌وڵاتێکدا
دیمۆکراسی نه‌بوو ماف راده‌ربڕین نه‌بوو هه‌ر ناوێکی لێبنرێ ئاساییه،
بڕواننه کوردستانی باشور کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام چۆن بوو ئێستا
چۆنه‌که‌له‌لایه‌ن کورده‌وه‌به‌ڕێوه‌ده‌برێ.
پ: ئێوه‌له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی
که‌کورده‌کان ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تێکی سه ر‌به‌خۆیان هه‌بێ له‌گه‌ڵیاندا
که‌وتیته‌کێشمه‌کێشه‌وه.. ئایا ئێوه‌پێتانوایه‌کورد داوای ده‌وڵه‌تێکی
جیا سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن؟
تۆ 40 ملیۆنی ناوت نیه! کورد ده‌بێ له‌خۆی بپرسێته‌وه.
تۆ پێتوایه‌کورد له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ناپێچنه‌وه؟
ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن من لای خۆمه‌وه‌سه‌رزه‌نشتیان ده‌که‌م.
پ: سه‌باره‌ت به‌ژماره‌و ئاماری بوونی کورد
له‌تورکیادا،ژماره‌ی جیاجیاده‌گوترێت. ئایا ژماره‌یان چه‌ند ده‌بێ
له‌تورکیادا؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌کانی عوسمان ئایدن که‌ئێستا له‌ئه‌وروپا کارده‌کات
له‌تورکیادا 20 ملیۆن کورد ده‌ژین.
پ: ئایا چۆن ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌کوردیه‌دێته‌دامه‌زراندن چۆن ده‌پارێزرێ به‌چه‌ک یا به‌ویستی
خۆیان له‌سه‌ر به‌شێکی خاکی تورک،یا چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن تورک بۆیان
جێبهێڵێ؟
له‌ساڵانی 1920 دا ئینگته‌ره‌و فه‌ره‌نسا زۆر به‌ئاسانی چارۆکه‌یه‌کی
نه‌فره‌تلێکراویان کرده‌سه‌ر کورده‌کان ووڵاتی کوردانیان دابه‌ش
کرده‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی عه‌ره‌ب وفارس وتورکدا،خاڵی سه‌ره‌کی کێشه‌ی
کورد لێره‌وه‌ده‌ست پێده‌کات و له‌بواری زانستی سیاسی ودیبلۆماسیشدا
ئه‌م کێشه‌یه‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیه‌که‌ده‌بێ هه‌میشه‌بچینه‌وه‌سه‌ری.
پ: ئایا چ پێشنیارێکتان هه‌یه‌بۆ چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی کورد؟
مه‌سه‌له‌ی کورد کێشه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌یه، ئه‌م کێشه‌له‌تورکیا
وئێراق وئێران وسوریاشدا هه‌یه.
جا پێشه‌کی بۆ بیرکردنه‌وه‌له‌دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌کوردیه
پێویسته‌له‌وه‌بتوێژینه‌وه‌که‌چۆن دابه‌ش کران واتا ده‌بێ
هه‌میشه‌چۆنێتی دا‌به‌شکردنی کوردستان بکه‌ینه‌خاڵی ده‌سپێک
وله‌وێوه‌دابه‌زینه‌ناو پارچه‌پارچه‌بوونه‌که‌به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا.
له‌ڕاستیدا ئه‌م که‌رت که‌رت بوون وپه‌رت
بوونه‌ئه‌وه‌نده‌ئاڵۆزه‌به‌ئه‌ندازه‌ی پارچه‌پارچه‌بوونی مێشک ومۆخی
مرۆڤێک که‌یه‌کخستنه‌وه‌ی گه‌لێک ئه‌سته‌م ده‌بێ، که‌دیسانه‌وه‌ده‌بێ
بچینه‌وه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌خاکه‌یه‌وه‌به‌زۆر
بلکێنرێ به‌خاک ونه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب وتورک وفارسه‌وه‌له‌گه‌ڵ
ئه‌واندا بژین.
ئه‌ی بۆ کورده‌کان خۆیان پێکه‌وه‌نه‌ژین که‌ئه‌وه‌گونجاوترین
نمونه‌یه‌ی پێکه‌وه‌ژیانه.
پ: له‌ئێستادا له‌کوردستان ده‌وڵه‌تێکی فیدرالی هه‌یه، ئه‌گه‌ر
له‌تورکیاشدا دانه‌یه‌کی دی بێته‌دامه‌زراندن، ئایا ئه‌م دوو
فه‌ده‌را‌سیۆنه‌به‌جیاجیا ده‌بن یا یه‌کده‌گرنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر یه‌کیان
گرته‌وه‌کێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات؟
هه‌ر له‌ئێستاوه‌بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌نادرێ که ئه‌و فیدراسیۆنانه‌چۆن
ده‌بن، من توێژه‌ره‌وه‌ی کێشه‌ی کوردم و خاڵه‌لاوازه‌کانی
ده‌ستنیشانده‌که‌م که‌له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌عه‌شیره‌ته‌کان گوێڕایه‌ڵی
یه‌کتر نه‌بوون وهه‌رگیز په‌یان به‌سیاسه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ویه‌کریزی
نابرد و تا ئه‌م رۆژگاره‌ش ئه‌م لاوازیه‌درێژه‌ی هه‌یه‌و به سیمای
سیاسه‌تی‌کورده‌وه‌دیاره، که‌چۆن له‌ساڵه‌کانی 1920 ئه‌م
سه‌ده‌یه‌وه‌سه‌ریهه‌ڵداوه.
پ: ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا نه
ده‌وڵه‌ت نه‌په‌که‌که‌هیچیان له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی توندوتیژیه‌وه
ناگه‌نه‌ئه‌نجامێک. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێش به‌وه‌ناچێ به‌زۆری
چه‌ک نه‌بێ ڕێگه‌ی تری هه‌بێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌بۆچوونی
ئێوه‌ئاشتی فه‌راهه‌م ده‌بێ یا شه‌ڕ درێژه‌ی ده‌بێ؟
من پێموایه‌ئاشتی سه‌رده‌که‌وێ، چونکه‌ئێستا ده‌وڵه‌ت هه‌ندێ داواکاری
هه‌یه‌وکوردیش هه‌ندێ داواکاری هه‌یه. ئاشتیش به‌ره‌نجامی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ئه‌و داواکاریانه‌ده‌بێ! بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتیش کورد ده‌بێ هه‌ندێ
له‌داواکانی به‌رانبه‌ره‌که‌ی به‌هه‌ند وه‌ربگرێ، بۆ نمونه‌کورد ده‌توانێ
مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ به‌زمانی دایک بخوێنێ و هیزی پارێزه‌ری خۆی دامه‌زرێنێ
ئه‌مه‌بۆ سه‌ره‌تا زۆر گرنگه.
پ: ئێوه‌چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌له‌جیابونه‌وه‌دا
ده‌بیننه‌وه و، له‌م دواییانه‌دا گه‌لی تورکیش ئه‌وانه‌ی که‌ده‌لێن
باجیابینه‌وه‌له‌کورد ژماره‌یان له‌زیادبوندایه، هه‌ندێ له‌وانه‌باس
له‌ریفراندوم ده‌که‌ن. تورکه‌کان گه‌ر رۆژێک جیابونه‌وه‌یان بوێ، کورده‌کان
زۆر سوپاسگوزاریان ده‌بن؟
له‌داهاتوویه‌کی دووردا به‌ڵێ، چونکه‌له‌داهاتوویه‌کی دووردا
له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه‌چونکه‌ئه‌و کاته‌ده‌کرێ باس له‌برایه‌تی
دۆستایه‌تی کورد‌و تورک بکرێت ،ئێستا زووه.
پێکه‌وه‌ژیانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاجیا ته‌نها له‌سایه‌ی
ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکرات ولیبرالدا دێته‌دی.
له‌تورکیادا ئایدۆلۆژی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت خۆی ڕێگربووه‌له‌پێش ئه‌و
پێکه‌وه‌ژیانه. من هه‌میشه‌گوتومه‌ژماره‌ی کورد
ئه‌وه‌نده‌زۆره‌که‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ده‌گونجێ که‌ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێ
.. ئه‌ی بۆ تائێستا نیانه‌ئه‌و پرسیاره‌یه‌که‌مێشکی منی
جه‌ڕاندووه!!!!
__________________
سه‌رچاوه:
(رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف)
|