Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

په‌یامنێرمان له هه‌ولێر - به‌ختیار

 

 

     پرۆژه‌كه‌ى لقی هه‌ولیَرى یه‌كیَتی گشتی جووتیارانی كوردستان/ سلیَمانی په‌سند كرا .



دواى ئه‌وه‌ى له‌ مانگی شوباتی رابردوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ناوى (یاسای كوژاندنه‌وه‌ى زه‌وى كشتوكاڵی) ده‌رچوو، كه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ جیَگه‌ى نارِه‌زایی له‌ ناو جووتیارانی كوردستان، ئه‌وه‌ بوو لقی هه‌ولیَرى یه‌كیَتی گشتی جووتیارانی كوردستان/ سلیَمانی پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌كیان گه‌ڵاڵه‌ كرد و ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كرد، یه‌كیَك له‌و لایه‌نانه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌ریَمی كوردستان بوو، دیاره‌ دواى تاوتوآ كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌ى یه‌كیَتی جووتیاران، ئه‌وا په‌سند كرا، كه‌ خاڵ و به‌نده‌كانی له‌ خزمه‌تی جووتیاران دا بووه‌.
ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌دا هاتووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ریَكیخستبوو به‌ ئاماده‌ بوونی وه‌زیرى كشتوكاڵ و نویَنه‌رى یه‌كیَتی جووتیاران، ریَكه‌وتنیان له‌سه‌ر یاسای ته‌ملیك و گرێ به‌ستی كشتوكاڵی. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا و له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى كشتوكاڵ كه‌ دانی به‌وه‌ داناوه‌، كه‌ سوودیان له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ى لقی هه‌ولیَرى یه‌كیَتی گشتی جووتیارانی كوردستان/ سلیَمانی، بینیوه‌.