په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

پرۆژەی کۆنەپەرستانە و هەڵوێستی چەواشەکارانە..!!
(سەرنجێک لەسەر پرۆژەکەی ئەنجومەنی پیران و هەڵویستگیری یەکان)


موزەفەر عه‌بدوڵا   


دوا بە دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، کە پێشنیاری جۆزیف بایدن ،پاڵێوراوی سەرۆکایەتی حزبی دیموکراتە ،لە 26 ئەیلولی ڕابردوو، لەبارەی دابەش کردنی عَیراقەوە بۆ 3 هەرێمی فیدرالی لەسەر بنەمای تایەفی و قەومی،شەپۆڵێک لە هەڵوێستگیری و تەنانەت شێوازیکیش لە ناڕەزایەتی لە هەمو ئاستەکاندا بە دواداهات.دیارە ئەمە نە یەکەمجارە و نە دواجاریش دەبیت کە ئەم جۆرە پرۆژەو بریارانەی ئەمریکا سەبارەت بە عیراق ئەم شەپۆڵە لە هەڵویستگیری و ناڕەزایەتی بەدوادا دیت.


تەنها لە چەند مانگی ڕابردوودا بە دوای ڕاگەیاندنی ڕاپۆرت و پرۆژەکەی بیکەر- هاملتن و پاتریۆس_کرۆکەردا کەم تا زۆر ئەو شەپۆلە لە هەڵوێستگیری و ناڕەزایەتی بەدواداهاتووە.بەڵام خاڵی جیاکەرەوەی ئەم پرۆژەیە لەوانی تر سەرەرای ئەوەی خودی پرۆژە کۆنەپەرستانەیە هاوکات ئەو هەڵویستگیری یە چەواشەکارانانەیە کە دەستەو تاقمە قومی و ئیسلامی یەکانی هاوکاری ئەمریکا دەریان بری یەوە .


ئەگەر چاوێکی خیرا بخشێنین بەسەر دەقی پرۆژەکە ئەوە دەبینین ئەم پرۆژەیە لە ڕاستیدا پێ درێژی زۆری نەکردووە لەبەرانبەر دەستوری کۆنەپەرستانەی عێراق و بەناو سیادەی عێراق.چونکە سەرچاوەی ئلیهام بەخشی پرۆژەکە لە ناوەخنی دەستوری عیراق دا شاراوەتەوە.کاتێک دەستورێک 26 ملیۆن مرۆڤ دابەش بکات بەسەر ئایین و تایەفەو عەشیرەت و قەوم و میللەتی جیاوازداو ناسنامەی مرۆیی یان لێوەرگرێتەوەو ناسنامەی کۆنەپەرستانەی دینی و تایەفی و قومی یان بەسەردا فەرز بکات و پاشان چارەنوسی ئەو چەند ملیۆنە بداتە دەستی مشتێک شێخ و مەلا و سەرۆک عەشیرەت بەناوی ڕابەران و نوێنەرانی تایەفەو قەومەکانی ووڵات ،وە هەمویان لەبەرانبەر یەک رابگرێت بەناوی مافی تایەفەو ئەقوامی یەکسانەوەو پیشنیاریان بۆ بکات کە دوەیلاتی بچوک پێک بینن بەناوی فیدرالیەتەوە ئەوە ئیتر بێگومانە ئەو ئاکامەی دەبێت کە ئەمڕۆ لە عیراق دا دەبینین چۆن مرۆڤ لە پەنای ئەم ناسنامانەدا سکی یەکتر هەڵدەدڕن.بۆیە ئەم پرۆژە کۆنەپەرستانەیە جگە لە قوڵ کردنەوەی زیاتری ئەو سیناریۆ ڕەشەی کە ئەمریکا سەپاندوێتی ،شتیکی تر نی یە.لە واقعدا پرۆژەی فیدرالیەت لە جیهانی ئەمڕۆدا بە تایبەتی بە دوای ئاڵۆگۆڕەکانی دوو دەیەی ڕابردوو و باڵادەستی ئەمریکاو ڕاگەیاندن و پیادە کردنی سیستەمی نویی جیهان دروشمێکی ئەوەندەی کۆنەپەرستانەیە بۆ بەرێوەبردنی کۆمەڵگا تەنانەت لەو سیستەمەش کونەپەرستانە تر کە لە دەوررانەکانی جەنگی سارد لە ووڵاتەکانی بلۆکی رۆژهەڵات پیک هات لە چەشنی یۆگسلافیاو تەنانەت ئیمارەتەکانی کەنداوی عەرەبی کە بانگەواز کەرانی ئەمڕۆی ناسیونالیستی کوردو بەشێک لە ئیسلامی یەکان بانگشەی بۆ دەکەن . بەبروای من ئەمرۆ هەر گروپ و ڕێکخراو و حزبێک کە ئاڵای بیرقەداری فیدرالی بەرزکاتەوە، ئیتر هەر شیوازیک لە فیدرالیەتی مەبەست بیت ،ئەوە بەسە بۆ پیناسە کردنی بە کۆنەپەرستی ،تەنانەت ئەو رێکخراو و گروپانەش کە خۆیان بە چەپ و سۆسیالیست ناوزەد دەکەن.وەک ئاماژەم پێدا ئەوانەی کە باس لە باشترین حاڵەتی فیدرالیەت دەکەن یەکسەر ئاماژە بە ئیماراتی عەرەبی دەکەن وەک نمونەیی فیدرالیەت لە رۆژهەڵات تاریفی دەکەن.بەڵام بەهەمان شیوە ئەو فیدرالیەتەی ئیماراتیش کۆنەپەرستانەیەو تەنها دانانی سەرۆک خیڵ و شیخەکانە لە پال یەکدا بە ناوی حکوماتی فیدرالی یەوە.وە هیچ مقەوماتیکی تەنانەت دەولەتی دەوڵەتی بۆرژوای رۆژئاواشی تیدا نی یە . ئیماراتی عەرەبی پێک هاتووە لە مشتیک شیخ و سەرۆک عەشیرەت خۆیان کردووە بە خاوەنی چەند بیرە نەوتیک و هایلایڤ دەژین لە کاتێکدا لە ژێر دەستی ئەوانەدا هیچ قسەیەک لەسەر نیوەی مامەکانی ئینسانەکانی ئەو کۆمەڵگایە کە ژنانە نی یە..!! ئاخۆ ئەمە ج دەوڵەت و حکومەت و فیدرالیەتێکە؟؟! کامەیە مافی مناڵان و لاوان ..؟؟!! کامەیە یاسای پاراستنی مافەکانی کریکاران بە تایبەتی کریکارانی بیانی..؟؟!!کوا مافی ئازادی سیاسی و ریکخراو بوون دەیان مافی تر..؟؟!! ئەی مەگەر بریار نی یە لە سایەی سیستەم و دەسەڵاتی فیدرالی ئەمانەدا کەمیک لە مافە دیموکراسی و مەدەنی یەکان دەستبەر بکریت هتد...!ئەو ئیماراتەی کە بۆتە نمونەی بەرزی فیدرالیەت لای زورناژەنانی دروشمی فیدرالیەت بە تایبەتی قەومپەرستانی کورد جگە لە دۆزەخیک بۆ کرێکارانی بیانی و ژنان بە گشتی هیچی تر نی یە.بۆیە هەر لایەنیک پی وابیت دەکریت لە جیهانی ئەمرۆدا سیستەمی فیدرالیەت بە شیوازە ئەوروپی و ئەمریکی و ئوسترالی یەکەی، لە هەر شوینیکی تری ئەم جهانە بە تایبەتی رۆژهەلات پیادە بکریت، ئەوە لە جیهانی خەیاڵدا دەژیت .ئەوانە نەلە ئاڵۆگۆڕەکانی ئەم چەند دەیە گەیشتونەو نە لە مێژووی ئاڵوگۆرەکانی ئەوروپاو میژووی بنیانانی سیستەمی فیدرالی لە رۆژئاوا.هیچ یەکیک لە ووڵاتە فیدرالی یەکانی ئەوروپاو ئەمریکا و ئوسترالیا کە نمونەی فیدرالی ئیدارین لەسەر بنەمای قومی و تایەفی پیک نەهاتووە و هیچیان لە دەستورو یاساکانیاندا نە پیناسەی دەوڵەت و نە پیناسەی مرۆڤیان کردووە لەسەر ئینتیمای قەومی و دینی چ جای بگات بە تایەفی. لە هەقیقەدا هەر سەرنج دانی ئەو هەڵویستگیری و ریزبەندی یە سیاسی و خیراو سەیرو سەمەرانەو کۆنەپەرستانانە دوبارە ناوەرۆکی کۆنەپەرستانەی دروشمی فیدرالیەتەکەیان نیشان دەدات.ئەوە نیشان دەدات کە بەهۆی نەزۆکی و دژی ئینسانی و هولامی ئەم دروشمەی فیدرالیەتەوە کە دەیانەویت پیادەی بکەن لە عیراقدا وای لێکردون کە هەرکات هەر لایەن و کەسایەتی یەک، بە تایبەتی ئەمریکی یەکان ،کە بیکەنەوە سەر میزی قسەو باس ،ئەو وەک گیژەڵوکە دەیان سورێنێتەوەو لە بەرانبەر یەکتر ڕایان دەگریت .


ئەگەر سەرنج بدەین ئەمجارە چۆن تاڵەبانی و بۆش لە بەرانبەر یەکتر راوەستان!! دەسەڵاتدارانی قومی کوردی لە بەرانبەر مافیاکانی دەسەڵاتداری بەغدا راگرت. جاریکی تر هەمو تەحالوفەکانی لە بیژنگ دایەوە.تەنانەت یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کە لە چەند مانگی رابردوو ژیر بە ژیر خەریک بوو دەست تیکەڵ بکات لەگەلً پاشماوەکانی بەعسی فاشی ئەمجار بای دایەوەو گوێیان خستە دەستی بارزانی یەوە .لەم لایشەوە هەموو دەستەو تاقمە لۆمپەنە ئیسلامی و قومی یە عیراقی یەکان تا دەگاتە حزبی شیوعی عیراقی_ کە باشترە بَلیین حزبی شیوعەی عیراقی_ و زۆریان وا خۆیان هەڵدەخست کە ئەمانە دژی تەقسیمی دینی و تایەفی و قومین و هەموویان فرمیسکی تیمساحیان هەلدەرشت بۆ یەکپارەچی خاکی عیراق .لە کاتیکدا ئەوە چەند ساڵە لە ئەجندنەی هەموو ئەو حزبە قومی و دینی و تایەفی و عەشیرەتیانە خاک و خەڵکی عیراق دابەش کراوە بەسەر ئەو ناسنامەی کۆنەپەرستانانەدا.بۆیە ئەمرۆ گەیشتوە بەوەی کە خەڵکی لەسەر ناوی عومەرو عەلی و سەردارو سەروەر زیندە بە چاڵ بکرین. تەماشا کردنی ئەو شورە بەرزانەی، کە دەڵیی شورەکانی ئیسرائیلە بۆ دابرانی لە فەلەسیتن، کە لە نیوان گەرەکەکانی بەغدا کراوە گوایە بۆ پاراستنی مرۆڤەکانە لە هەرەشەی کوستنی تایەفی ، بەسە بۆ ئەوەی هەم خودی دروشم و سیستەمی فیدرالی و هەم سەرجەم سیاسەتەکانی ئەمریکاو هاوکارەکانی لە عیراق دا دەرکەویت. لە ڕوویەکی ترەوە ئەم شەپۆڵە لە هەڵوێستگیری و ریزبەندییە نوێیانە لە بەرانبەر تەرح کردنەوەی ئەم پرۆژەیە ئەزمەی قوڵی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەردەخات لە ئاستی عیراق و ناوچەکەو جهان.ئەمە دەرخەری ئەوەیە ئەمریکا چ بە هۆی فەشەلی یەکجاری و چ بە هۆی فشاری ناڕەزایەتی خەڵکی ئەمریکاو هەموو جیهانەوە هەردوو حزبی بۆشی حاکم و دیموکراتی ئۆپۆزیسیۆنی خستۆتە تونیلیکەوە کە ئەوسەری دیار نی یە. بۆیە بۆ دەرچونیان لەم تونیڵە دەست بۆ هەموو پرۆژەیەک دەبەن .ئیستاش دەمەزەرد کردنەوەی ئەم پرۆژەیە، کە واردە حزبی دیموکراتی ئەمریکی لە داهاتوودا ئەگەر دەسەڵات بگریت پیادەی بکات، ئەو کات واقعیات و پێشهاتەکان زیاتر ناوەرۆکی هەم ئەم دروشمەو هەم ئەو هەڵویستگیری یە چەواشەکارانەیە باشتر نیشان دەدات و رۆشنتر دەبیتەوە بۆ رای گشتی. بەڵام دروشم و سیاسەتی ڕاست و دروست و ئینسانی لە بەرانبەر هەموو ئەو پرۆژەو هەڵویستگیریانە، ئەمرۆ بۆ عیراق و کوردستان هەر بنیاد نانی حکومەتێکی سکویلارو مۆدیرنە کە هەموو دانیشتوانی عیراق لەسەر بنەما ئینسانی یەکان پیناسە بکات . دیارە ئەمەش مەحاڵە بێتەدی بە بێ ڕێکخستنی هیزی میلۆنی خەڵکی عیراق بۆ وەدەرنانی سوپای ئەمریکی و دەست برینەوەی هەموو ئەو هیزو لایەنە ئیسلامی و قومیانە، چ ئەوانەی بە هەر شێوەیەک هاوکاری ئەمریکان چ ئەوانەی بە ڕواڵەت کە دژی ئەمریکان، بەڵام دەیانەویت ئەجندەی رەشی ئیسلامی و قومی شۆڤینی خۆیان لە عیراقدا پیداە بکەن. تا ئەو جێگەیەش دەگەرێتەوە بە کوردستانەوە بە هەمان شێوە هینانە مەیدانی هێزی میلۆنی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە لە دەوری دروشمی دەنگ دانی گشتی بۆ بریار دان لەسەر دیار کردنی چارەنوسی سیاسی خۆیان بە دەست خۆیان و پیک هێنانی ووڵاتیکی سەربەخۆوە ئەمە تاکە ڕێگای عادیلانەو پیشکەوتنخوازانەیە بۆ کۆتایی هینان بە پەتای پرۆژەی کۆنەپەرستانەو هەڵوێستی چەواشەکارانە
.


کۆتایی سیپتەمبەری 2007
mozafar_as@yahoo.com