![]()
![]()
|
پرۆتستۆى هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانی ده‌که‌ین .
شه‌وی 18/19_ 10 /2007 له چاوپێکه‌وتنێکی تاڵه‌بانی سه رؤكى عيراقى له‌گه‌ل که‌ناڵی ئاسمانی ( العربیه ) ، له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به جه‌لادی ئه‌نفال (سولتان هاشم ) وه‌زیری به‌رگری پێشوی عێراق، راشكاوانه ئاماژه‌ی به ئه وه كرد , که دژی له‌سێداره‌دانی سولتان هاشم و سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌یه که له سوپای عیراقدا بوونه . ئاشكرايكرد كه پێشوتریش له‌گه‌ل بارزانی داکۆکیان له نزار خه‌زره‌جی کردووه , کاتێک له دادگای دانیمارکى هه‌وڵی دادگایی کردنی دراوه . ئێمه لێره‌دا ئه‌وه به به ريز تاله‌بانی راده‌گه‌ینین , که هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد ئه‌و مافه‌ی نيیه به‌ناوی کورد ئاخافتنی له م شێوه يه بدات , به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه دژایه‌تیيه‌کی ئاشکرای یاسایه , که هه‌مومان ده‌یان وسه‌دان به‌لگه و دانپیانانی جه‌لادی ئه‌نفال سولتان هاشممان له که‌ناله‌کانی ئاسمانی بيست و بینی ، هه ر بۆیه دادگای عێراق ئه‌م سزایه‌ی بۆ بريیه‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م هه‌لوێسته‌ی تاله‌بانی درێژه‌دانی هه‌لوێسته‌کانی پێشوتریه‌تی , که به‌رده‌وام وه‌ک پارێزه‌رێک بووه له جه‌لادانی ئه‌نفال ( خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌رائی و سولتان هاشم) بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێزێک بۆ گه‌لی کورد به‌گشتی و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به تايبه تى دابنێت . ئه‌م جۆره ئاخافتنانه هیچ پاساوێکی نيیه و ناچێته خانه‌ی بواری كارى دیبلۆماسی سیاسیه‌وه ، چونکه داکۆکیکردنی هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی کوردی له تاوانبارانی ئه‌نفال, به‌رای ئێمه نه‌بونی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و رێز نه‌گرتنه له قوربانیانی ئه‌نفال . بۆیه زۆر به‌توندی ئه‌م هه‌لوێسته‌ی تاله‌بانی رسوا ده‌که‌ین و هیوادارین به‌هه‌موو لایه‌ک فشار بخه‌یه‌نه سه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان , تا سنوريك بۆ ئه‌م جؤره ليدوان و ئاخافتنانه‌ی تاڵه‌بانی دابنرێت , که‌به‌رده‌وام له میدیاكاندا هه‌ستی تاکی کورد بریندار ده‌کات.
ناوه‌ندی چاک 19/10/2007 www.chak.be
|