٧\٥\٢٠١٠
پڕشنگی
رووناکی قەڵەمی ئازادیخوازان بە فووی شەوەزەنگی تیرۆریستان ناکوژێتەوە!!
- بۆ یادی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و خوێنکاری لاو
سەردەشت عوسمان -
ڕۆژی 4 ئایار 2010 لەبەردەم کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین، بە ڕۆژی
ڕووناک و بەبەرچاوی هێزی ئاسایش و پۆلیسەکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستانەوە، خوێندکاری لاو و ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی"ئاشتینامە"
سەردەشت عوسمان، بەزۆر سواری ئۆتۆمۆبیل دەکرێت و بەرەو شوێنێکی نادیار
دەبرێت. پاش دوو ڕۆژ لە دیار نەمانی و لە ڕۆژی 6 ئایاردا تەمەرمی
نووسەری لاو سەردەشت لە شاری موسڵ دەدۆزرێتەوە.
بەزاندنی سنوری زانکۆو، بە تێهەڵدان و بەزۆر سوار کردن و ڕفاندنی
خوێندکار و ڕۆژنامەنووسێک بەبەرچاوی دەیان خوێندکارو پۆلیس و
ئاسایشەکانی زانکۆوە کارێکی ئاسان نییە و جێگەی گومانە، ئەگەر بێت و
بەجۆرێک لە جۆرەکان خەڵکانێکی سەربە حیزبە دەسەڵاتدارەکان، یان نزیک لە
دامودەزگای ئاسایش و بەرپرسەکانیان دەستیان لەم کارەدا نەبێت و کار
ئاسانیان بۆیان نەکردبێت. لەهەمان کاتدا ڕفاندنی ئەم نووسەرە لاوە
بۆشاری موسڵ و بەنێو ئەو هەموو بازگانەی حکومەتی هەرێمدا دووبارە بۆخۆی
گومانێک دروست دەکات لەوەی کە خەڵکانی ئاسایی بۆیان سەختە لە کارێکی
چەتەیی لەم شێوەیەدا بتوانن سەرکەوتووبن، ئەگەر خاوەنی هێزوو دەسەڵات
نەبن، بۆیە ئێمە بێسێ دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس دەکەین لە
ڕفاندن و کوشتنی نووسەری لاو سەردەشت عوسمان، لەهەمانکاتدا ئەوان
بەرپرسن لە دۆزینەوەو دەستگیر کردنی تیرۆریستان.
ئەمڕۆ لە کوردستاندا و لە سایەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا،
نەبوونی ئازادی نووسین و ڕەخنەگرتن و ڕادەربڕین یەکێک لەگەورەترین
کێشەکانی رٍۆژنامەنووسانی ئازاد و سەربەخۆیە، ئێمە لە سەنتەری بەرگری
لە مافەکانی منداڵان بە توندی ئیدانەی تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووسی لاو
سەردەشت عوسمان دەکەین، وەدەنگی ناڕەزایەتیمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو
ئەو نووسەرو لایەنانەی لەدژی تیرۆر کردنی قەڵەکەی سەرەدەشت هاتوونەتە
مەیدان. لە هەمان کاتدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەس و
کاری سەردەشت، وە بەتایبەتیش هەردوو برای نووسەر ئارام علی و بەشدار
علی نووسەرانی ئازادیخوازو هەڵسوڕانی چەپ و یەکسانیخواز، وە هەروەها
هەموو نووسەران و قەڵەمە بوێرەکان دەکەین و لە خەم و پەژارەیاندا خۆمان
بەبەشدار دەزانین.
ڕیسوای و سەرشۆڕی بۆ تیرۆریستان و هاوکارانیان.
بەرزو بەرێز بێت یادی نووسەر لاوی ئازادیخواز سەردەشت عوسمان.
سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان
7\5\2010
www.childiraq.com
|