حه‌مه‌شوان شه‌ریف
خه‌می ئازارێک به‌ر بووه‌ته گیانم خه‌م شه‌پۆل ئه‌داو منیش گریانم ئای له‌و ئه‌وینه‌ی بوو به‌میوانم دڵمی هه‌ڵوه‌راند له شی سووتاندم وای لهوتیشکانهی ئهتگرته چاوم پرشنگی ئه‌دا خۆزگه‌ی هه‌تاوم ته‌لاری دونیا که‌لاوه بوو بۆم ماڵی هه‌ناسه‌ت هێلانه بوو بۆم کوانێ ئه‌و به‌فره‌ی پرووشه‌ی ئه‌دا له‌سه‌ر برژانگت په‌یمانی ئه‌دا کوانێ ئه‌و ڕۆژه‌ی فرمێسکت باراند په‌یمانی خۆت‌و منت داڕووخاند تاڵبوو ئه‌وین و ڕۆژگاری ژینم له ناو قه‌فه‌زدا به‌ند بوو برینم منم ئێستاکه تاڵترم له مه‌ی پڕبووم له خه‌م و خه‌م بووه به نه‌ی.
ماشتهراند 2007\01\24
|