٢٦\٥\٢٠١٠
پشتگوێخستنی که‌یسی
سهردەشت عوسمان که‌لێنێکی تر دەخاته شه‌قامی کوردییه‌وە.
- له گۆشه‌نیگای
ئۆرگانیزمی کۆمه‌ڵناسیانه‌وە -

ئاسۆ بیارەیی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وەک کۆمه‌ڵگه‌کانی تری جیهان ڕەنگا و ڕەنگ و له کۆمه‌ڵێک
چین و توێژ پێکهاتووە. هه‌ر یه‌که له‌و چینانه‌ش ئاستی ژیان و جۆرێکی
تایبه‌تی بیرکردنه‌وە و دابونه‌ریتی خۆیان هه‌یه، که سه‌رجه‌م دەڕژێنه
ناوی یه‌ک که‌ناڵی تۆکمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی - نه‌ته‌وایه‌تی که پێی دەڵین
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. ناکۆکی و لێک نه‌چون شتێکی ئاساییه و سوودی ته‌واو
به پێشه‌وە چوونیهوە دەگهێنن.
تێڕوانینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیان و بیرکردنه‌وە له چه‌ند گۆشهنیگایهکهوە
دەبێته هۆی که ئه‌و هێزانه‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بن به‌ڕێوە و که
کاری گۆڕانکاری دەکه‌ن و بزۆزن، ببنه ته‌واوکه‌ری یه‌کتر. له‌هه‌مان
کاتدا دەبێت ئه‌و هێزانه ئه‌و ناکۆکیانه به ئاراسته‌یه‌ک به‌رن به‌ڕێوە
که له گه‌ل قازانجی گۆڕانکاری بێت، نه‌ک بیکه‌نه دروستکردنی زەمینهیهک
که پێکهاته جیاکان له یه‌کتر دورکهونهوە و سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تی له
یه‌کتر بگرن. دەبێت هه‌موو ڕوداوەکان(نه‌رێنی و ئه‌رێنی) ییهوە بۆ سه‌رخستن
و گه‌شه‌کردنی هه‌مه‌لایه‌نه ته‌رخان بکرێن و ئه‌زمونیان لێوە
وەربگیرێت. لێ ناکرێت بۆ نموونه کارەساتێکی وەک ئه‌نفال هه‌روا به
سانایی و بێ خوێندنه‌وەیه‌کی زانستی تێپه‌ڕێت که زیانێکی زۆری گهیاندوەته
جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی.
تیرۆرکردنی سهردەشت عوسمان یه‌کێکه له ڕوداوە زیندوەکانی ڕۆژ، که
دەبێت له ڕوی یاساییه‌وە کاربکرێت بۆ دۆزینه‌وەی بکوژانی و ههنگاوێکی
پێشڕەوت بێت بۆ پتر سهروەریکردنی یاسا به شارەستانی کردنی ژیان و دامهزراوەکانی
کۆمه‌ڵگه. ئه‌و به‌هێزکردنه مافی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی دەپارێزێت و
به‌ربه‌ستێک دەبێت له دووبارە نه بوونه‌وەی ئه‌و جۆرە ڕوداوانه که دەسه‌ڵاتداران
یان هه‌ر که‌سێکی دی یاسا بۆ دەسکه‌وتی تایبه‌تی خۆی به‌کاربهێنێت. ئه‌وە
وەک زامنێک دەبێت که چیدی شوێن و کاتی کوشتن جێگه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا نه
بێته‌وە.
دۆزینه‌وەی بکوژانی سهردەش عوسمان و دادگایی
کردنیان کۆمه‌ڵێک خاڵ و وەرچهرخانی گرنک بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کورد پێکه‌وە
گرێ دەدات و سوودمه‌ند دەبێت:
• لێک نزیکردنهوەی پێکهاته جیاوازەکانی
کۆمه‌ڵگه له بری دوورخستنهوەیان.
• مسۆگه‌رکردنی سه‌روەری یاسا و
پارێزگاری کردنی مافی تاک و ئه‌و لایانانه‌ی که که‌مینه و به ئاوایه‌کی
تر بیردەکهنهوە یا خود خۆیان دەنوێنن.
• پته‌وکردنی بڕوای خه‌ڵک به‌و دەسهڵاتهی
که دەنگی بۆ داوە، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕوایه لاوازبوو، هاوکایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
،سیاسی و ئابوری هه‌مه‌لایه‌نه چێ نابێت و چه‌ند جه‌مسه‌رێکی گرژ دروست
دەبن.
• سه‌رخستن و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی
دیموکراتی له باشوری کوردستان و به‌ربه‌ست دروستکردن له به‌ردەم ئه‌و
هێزەی که دەخوازێت تاکڕەوانه و به‌بێ گۆێ دان به لایه‌نی دی خۆبسهپێنێت.
• ڕێگه‌گرتن له داگیرکه‌رانی کوردستان
که هه‌میشه له پلاندان بۆ پهڕوازەکردنی کورد وەک کۆمه‌ڵگه و تاک و
تێکشکاندنی که‌سایه‌تی.
• ئارامکردنهوەی گشتی له‌لای ئه‌و تاک و
لایه‌نانه دروست دەکات که ڕمی گۆڕانکارییان له دەسته و خواستی ژیانێکی
شارەستانین که له گه‌ڵ پێوەرە جیهانیه‌کاندا شان به شان برەویی هه‌بێت.
• دۆزینه‌وەی بکوژانی سهردەشت عوسمان
سنوورێک بۆ چاوسورکردنهوە و ههڕەشه دیاری دەکات که ئه‌گه‌ر لایه‌نێک
یان که‌سێک بیه‌وێت به هۆی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسیه‌وە سه‌روەری
لایه‌نێک یان که‌سێکی تر بشکێنێت و پێشێلی بکات، ئه‌و سنوور دانانه بۆ
سه‌قامگیرکردن و بناغه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتی پێویسته که مافی تاکه‌کان(مافی
بیرکردنه‌وە، مافی چاپ و نووسین، مافی ڕکخستن..هتد له‌مافه‌کانی تر)
تێدا که دەسته‌به‌ر بکرێت.
پیوێسته بۆ ئارامی و چه‌سپاندنی گۆڕانکارییه ئه‌رێنیه‌کان(پۆزەتیڤهکان)
له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، بۆ نموونه ڕێزگرتنی ڕەوتی دیموکراتی، هه‌موو
هێزە بزوینهرەکان(کرێکاران، پارته سیاسیه‌کان، ئاینپهروەرەکان و
میدیا..هتد) به‌یه‌ک دەنگ ئه‌وە بکه‌نه ئامانجی دور و نیزیکیان، نه‌ک
به‌کارهێنانی هێز و زمانی ههڕەشه و هه‌وڵدان بۆ شکاندن و سووکایه‌تی
به لایه‌نی به‌رامبه‌ر و به نه‌یار ناساندنی. ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی
بێت، واته هێزەکان پتر له یه‌کتر گوشه‌گیر دەبن و ئاستی ئاشنابوونیان
به‌یه‌کتر لاواز دەبێت و به دروستکردنی شورایه‌ک خۆیان په‌راوێز و گوشه‌گیر
دەکه‌ن، ئه‌وسا به چاوی گومانه‌وە ته‌ماشای یه‌کتر دەکرێت و هه‌ر لێک
نهچوونێکی بچوک له بیر‌و ڕا دەبێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکێکی و دو‌ریش
نیه ببنه سه‌رەتای شه‌ڕێکی خوێناوی..چارەسهرکردن و دۆزینه‌وەی بکوژان
له که‌یسی سهردەست عوسمان ، یه‌کێکه له‌و داخوزیانهی شه‌قامی کوردی
که دەبێت دەسهلات به شێوەیه‌کی شارەستانی کاری بۆ بکات..پشت گوێ خستنی
گهورەترن که‌لێن دەخاته بڕوای ئه‌و جهماوەرە به‌و دەسه‌ڵاته..
٢٠\٥\٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|