٢\٧\٢٠١٠
پشتیوانی له که‌مپینی
(سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) له هه‌ولێر.
به‌ڕێزانی که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) له
هه‌ولێر دوای سڵاو و رێز و ده‌ستخۆشیی بۆ ئه‌م کاره گه‌وره و گرنگه.
ئێمه له (که‌مپینی به‌رگری له ئازادی - دانیمارک) به‌وپه‌ڕی
توانامانه‌وه پشتگیری و پشتیوانی له که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ
ئازادی ڕاده‌ربڕین) ده‌که‌ین له هه‌ولێر ، وه پێمانوایه ئه‌م که‌مپینه
ده‌توانێت که‌لێنێکی گه‌وره پڕبکاته‌وه له کوردستان بۆ به‌رگری له
ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری . ئێمه‌ش پێمانوایه فراونکردنهوهو
سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌توانێت هێزو ئیراده‌یه‌کی
زیندووتر ببه‌خشێته کاره‌کانمان و له پرش و بڵاوی دوورمان بخاته‌وه
، که‌مپینی (سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین) له هه‌ولێر ده‌توانێت
نه‌خشێکی گرنگ بگێڕێت بۆ پێکانی ئه‌و ئامانجانه‌ی که به‌رزی کردۆته‌وه
.
ئێمه پێمانوایه له‌م قۆناغه‌دا زۆر ئه‌رکی
گرنگ ده‌که‌وێته سه‌رشانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگری له ئازادی
بیروڕاده‌ربڕین بکه‌ین و ڕێگا نه‌ده‌ین زمانی ڕاستی ووتنمان ببه‌ستن ،
کۆبه‌ندی کردنی کاره‌کانی ئه‌م قۆناغه‌مان له‌م سێ خاڵه‌دا ده‌توانێت
وه‌ڵامێکی شیاوبێت بۆ به‌رگری له ئازادی ڕاده‌ربڕین و پاراستنی یه‌کێک
له مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان .
یه‌که‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی
له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
پێکهێنراوه ، چونکه ئه‌و لیژنه‌یه سهربهخۆنیهو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
کاره‌کانیه‌وه نیه‌تی خۆی پیشانی خه‌ڵکی کوردستاندا ، به‌تایبه‌ت
ڕونکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بانگ کردنی ده‌زگاو بڵاوکراوه
ئازاده‌کان وه‌ک ( هاوڵاتی ، ئاوێنه ، لڤین ، ستاندار ) بۆ لێکۆلینه‌وه
ئه‌م ڕاستایانه ده‌سه‌لمێنێت . له‌بری ئه‌م لیژنه‌یه ، لیژنه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆ له ( ده‌زگاو ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ، ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کان
، پارێزه‌ره خۆبه‌خشه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ، نوێنه‌ری خێزانی
سه‌رده‌شت ، ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌کان ، ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی سیاسی )
پێک بێت، ئه‌م لیژنه‌یه ده‌توانێت که‌یسی تیرۆرکردنی (سه‌رده‌شت
عوسمان) به ئامانجی خۆی بگه‌یه‌نێت .
دووه‌م: کار
کردن بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی ئازادی بێقهیدوشهرتی سیاسی و بیروڕا ده‌ربڕین
له کوردستان ، ده‌رهێنانی ئازادی له ژێر ده‌یان ته‌لبه‌ند و هێڵی ڕه‌نگاو
ڕه‌نگ بۆ سنوردار کردن . سێیه‌م : هاوئاهه‌نگ کردنی کاری سه‌رجه‌م که‌مپین
و کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان ، ئه‌رکێکی ته‌واو گرنگ و
هه‌ستیاره ، به تایبه‌ت که‌مپینی ( بێده‌نگ نابین ) و که‌مپینی ( سه‌رده‌شت
عوسمان بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین ) و ته‌واوی چالاکیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
.
ئێمه وه‌ک (وه‌ک که‌مپینی به‌رگری له ئازادی - دانیمارک) پشتیوانی له
کاره‌کانتان ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریک و ته‌واو که‌ری هه‌وڵه‌کانتان
ده‌زانین .
که‌مپینی به‌رگری له ئازادی - دانیمارک
kampiniazadi@yahoo.com
|