قه‌ڵه‌م له شوێنی قۆنده‌ره یان پێڵاو له شوێنی قه‌ڵه‌م.
فه‌هد گرده‌وانی
سه‌دام حسێن دۆست و به‌کرێگیراوی ئه‌مریکا بوو ، هه‌مووکه‌س وێنه‌ی رامسفێلدوسهدامی دیووه که له‌کاتی جه‌نگی عێراق و ئێران له به‌غدا یه‌کتریان بینی و هه‌مووکه‌س ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی سه‌دام حسێنی بینیووه و خوێندووته‌وه که داواده‌کات ببێته پۆلیسی ئه‌مریکا له‌وناوچه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریکا پێی رازی بێت و به‌رهه‌می نه‌وتیشی له‌گه‌ڵ دابه‌ش ده‌کات ، که‌چی هه‌ر ئه‌و سه‌دام حسێنه له‌به‌رده‌م یه‌کێک له‌و میوانخانانه‌ی به‌غدا وێنه‌ی بۆشی له‌سه‌ر زه‌وی دروست کردبوو هه‌تا خه‌ڵکی به پێڵاو[قۆنده‌ره] و نه‌عل به‌سه‌ری دابڕۆن ، له ئه‌نجامیش به فه‌رمانی جۆرج بۆشی کوڕ رژێمی سه‌دام حسێن روخێنرا و پاشانیش له داردرا و خرایه زبڵدانی مێژوو .ئه‌و په‌یامنێره حه‌زی ده‌کرد ناووناوبانگ ده‌ربکات و ناوی بچێته ناو مێژووی شێواوی ڕۆژهه‌ڵات . بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م به‌کاربهێنێت که پیشه‌ی خۆیه‌تی بووه که‌وشی به‌کار هێنا و بووه پینه‌دۆز . ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش بۆ سه‌دام حسێن ده‌گرێن و به شه‌هیدی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ، هه‌نوکه قۆنده‌ره‌کانی [پێڵاوه‌کانی منتظر الزیدی] له‌سه‌ر سه‌ریان داده‌نێن و به‌رزی ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌وانه‌ی که بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانی جیهانی عاره‌بی هه‌ڵده‌په‌ڕین و قونیان باده‌دا وا ده‌زانن ئیتر ئه‌مریکاوئیسرائیل به‌و پێڵاوانه له‌ناوچوون و ئه‌و زهعتووته ژۆڕنالیسته به رزگارکه‌ری فه‌له‌ستین داده‌نێن و قۆنده‌ره‌کانی ده‌خه‌نه سه‌رچاویان . ههربزانن ناوی قۆنده‌ره و کارگه‌ی به‌ناوکرا و له وڵاتانی عاره‌بی وئیسلامی به‌کارده‌هێنن . هه‌ندێک که‌س ناوی منداڵه‌که‌شی ده‌کاته منتڤر. له هه‌ندێک فلیمی دیکۆمهنتی پارێزرا و دیاره که [عه‌لی کیمیاوی]عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید پێڵاوی ده‌خاته سه‌ر ده‌می ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی خوارووی عێراق که دژی ئامۆزاکه‌ی ڕژێمی سه‌دام حسین ڕاپه‌ڕین ، هه‌نووکه ئه‌مانه هه‌مان هیوایان به قۆنده‌ره‌که‌ی ئه‌و پهیامنێرهناشیئهیه . بۆیه سه‌مای بۆده‌که‌ن و به پاڵه‌وان ناوی ده‌به‌ن . دیاره جه‌ماعه‌تی مقتدی الێدر[التیار الێدر]ی هه‌ریه‌که‌یان به شێوه‌ی خۆی سه‌مای کرد و که‌وشی [منتظر الزیدی]یان به‌رزکرده‌وه .
له ئایینی ئیسلام به‌رزکردنه‌وه‌ی قۆنده‌ره به گوناح ته‌ماشاده‌کرێت و کارێکی نابه‌جێ یه ، بۆیه موسڵمان که‌وشی له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وت له‌پێ ده‌کاته‌وه و به بێ که‌وش ده‌چێته ناو مزگه‌وت . ئه‌و ێهدریانه هه‌رچه‌نده موسڵمانی توندڕه‌ون له‌خۆشیان ئه‌وه‌یان له‌بیرکرد و که‌وشیان به‌رزکرده‌وه و به جیهانیان نیشان دا که دیموکراتیه‌تی نه‌علان یان دیموکراتی قۆندهران له‌ژێر سه‌ری جورج بۆش به‌ڕێ وه‌یه. ئه‌وانه له‌کاتی سه‌دام حسێن ئازادی یان نه‌بوو به‌بێ که‌وش و به نه‌عل له‌به‌غداوه به‌ره‌و نه‌جه‌ف وکه‌ربه‌لا بکه‌ونه رێ و له‌سه‌ر گۆڕی ئیمامی عه‌لی و حوسێن کۆستی دڵی خۆیان دامرکێنن ، هه‌نوکه له‌ژێر پۆستاڵی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکی و به چاودێری ئه‌و [له‌شکره کافرانه] به ئازادی خۆیان له عاشورا سه‌ر و گێلاکی خۆیان ده‌کوتن . په‌یامنێر یا ژۆڕنالیست یا ڕۆژنامه‌نووس پیشه‌ی گواستنه‌وی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کانه نه‌وه‌کو ڕاوه‌شاندنی پێڵاو . ژۆڕنالیست به هه‌واڵه‌کانی ده‌توانی رووڕه‌شی ده‌سه‌ڵات به جیهان نیشان بدات و جیهان نه‌فره‌تی لێ بکه‌ن .هه‌ر قه‌ڵه‌می بوێر و ئازا بوو توانی چاره‌ی ڕه‌شی شای ئێران و پینۆشیت و سه‌دام حسێن و فرانکۆ خومه‌ینی و مۆسۆلینی و هیتله‌ر ...هتد به جیهان نیشان بدات .
ئه‌و [منتظر الزیدی] یه ئه‌گه‌ر حه‌زی له نواندی پاڵه‌وانی یه‌تی یه و حه‌ز له تێکۆشان ده‌کات له دژی ئه‌مریکای داگیرکه‌ر بۆ له‌گه‌ڵ عه‌سابه‌کانی کۆنه رژێمی پێشوو و القاعیده کار ناکات و ئۆتۆمۆبیلی مینرێژ کراو و قایشی مینرێژ دروست ناکات و خه‌ڵکی سیڤیل بکوژی وه‌کو ئه‌وانه‌ی ناویان له‌خۆیان ناوه [المقاومه] که زیاتر عێراقییه‌کان ده‌کوژن له‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی و له‌شکری بێگانه بکوژن . له که‌رکوکی بریندار له‌کاتی جه‌ژنی قوربان له [چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵڵا] چه‌ند ئه‌مریکی بوونه قوربانی ئه‌و جیهاده خۆکوژی یه . کچه‌که‌ی قه‌زافی [عائیشه] که که‌س نازانێ چه‌ندی پاره‌ی خه‌ڵکی قوربه‌سه‌ری لیبیای له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌موچاوی خۆی سه‌رفکردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه خۆی نیشان بدات ، به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم دایبگرێت مه‌دالیای [وسام الشجاعه] پێشکه‌ش به [منتظر الزیدی] کرد ، که‌چی به‌رامبه‌ر ئه‌شکه‌نجه و سسزا و کوشتنی ژۆڕنالیست وقه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی لیبیا و خه‌ڵکی سیڤیل ده‌می فاق دراوه .هه‌ر ئه‌و عائیشه‌یه به‌بێ شه‌رمیش خۆی کرده پارێزه‌ری سه‌دام حسێن و ئاماده‌بوو له‌و دیکتاتۆره دیفاع بکات. ئه‌گه‌ر سبه‌ی باوکی خرایه ناو قه‌فه‌س و دادگایی کرا ئاخۆ عائیشه کاره‌چاکه‌کانی باوکی به‌یان ده‌کات . ئه‌وه چلوههندهک ساڵه له‌سه‌ر کورسی دیموکراتی لیبیایی هه‌ڵنیشتووه .
ئه‌و سعودی یه‌ی ئاماده‌یه به 10 ملیون دۆلار قۆنده‌ره‌کانی منتظر الزیدی بکڕێت بۆ بیرناکاته‌وه ئه‌و 10ملیون دۆلاره بخاته ناو چنگی ئه‌و فه‌قیر و ده‌رۆزه‌که‌رانه‌ی [سواڵکه‌ر] له‌بن سێبه‌ری که‌عبه‌ی موسڵمانان ده‌ست پانده‌که‌نه‌وه بۆ تێربوونی سکیان ، ئه‌وه خێرتر نی یه له‌وه‌ی ئه‌و پێڵاوانه بکڕێت .ئه‌ی ئه‌وکه‌سه ده‌وێری و بۆی ده‌کرێت ته‌نها له [الملک عبدالله بن عبدالعزیز] بپرسی بۆچی له‌ترسی شیعه‌ی ئێرانی [ خادم الحرمین الشریفین] له‌شکری ئه‌مریکای جۆرج بۆشی له خاکی پیرۆزی سعودیا داناوه و به‌خێویان ده‌کات . ئه‌و برا سعودیه با ئه‌و 10ملیون دۆلاره بکاته خێر و به‌سه‌ر منداڵانی غه‌زا دابه‌شیان بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشی و برسیاتی بیانپارێزی. ئه‌گه‌ر سه‌دام حسێن له شوێنی [نوری المالکی] بوایه هه‌نوکه عه‌شیره‌تی الزیدی له عێراقدا زینده‌به‌چال ده‌کرا و که‌سوکاری ژماره ده‌یه‌میشی له‌دار ده‌درا ، ئه‌و منتظر الزیدی یه ئه‌و رێکلامه به‌لاشه‌ی بۆ جورج بوش و ئه‌مریکا کرد و هه‌نوکه خه‌ڵکی داوای ئازادی بۆ ده‌که‌ن .
ئه‌و ئه‌مریکایه چه‌ند زاڵمه و چه‌ند به ئازاره که‌چی هه‌ر پیاوه‌کانی نوری مالیکی (منتظر)یان برده ده‌ره‌و و له‌لای خۆیان گلیان داوه نه‌ک پیاوه‌کانی جۆرج بۆش .ئه‌و قۆندهرانه له حاکمهکی عه‌ره‌بی بدارابایه له‌به‌رامبه‌ر کامیرا له شوێنی خۆی منتڤر ده‌رایه به‌ر گولله و هه‌نوکه فاتیحه بۆ منتڤر ده‌خوێندرا و که‌ناڵی به‌غدادیه‌ی کۆنهبهعسیاکانیش نه‌ده‌وێرا بکه‌ویته سروود خوێندن و عه‌بدولحوسێن شه‌عبانیش نه‌ده‌وێرا له حاکمه عارهبیهکه بپاڕێته‌وه و داوابکات په‌یامنێره‌که‌ی ئازاد بکرێت .گه‌لۆ نوری مالیکی هه‌ستی به ئیهانه نه‌کرد له‌وکاره‌ی ئه‌و منداڵهپهیامنێره ، ئاخۆ ده‌بێت چی به گوێی جورج بوش گوتبێت . که‌ناڵی جه‌زیره له‌خۆشیان هه‌ڵده‌په‌ڕی و [خلیل الدلیمی] پارێزه‌ری سه‌دام حسێن بۆ رێکلامکردنی خۆی دیسان که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیونی داگیرکرد و هاواری لێ هه‌ستا گوایه له‌گه‌ڵ 200 پارێزه‌ری عاره‌ب دیفاع له الزیدی ده‌که‌ن ئه‌ویش له‌دوای له‌ناوچوونی سه‌دام حسین ناوی که‌وتبووه سه‌ر زبڵدان و که‌س باسی نه‌ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستاکه بۆ په‌یداکردنی ناوی خۆی و بازارگهرمکردنی خۆی به‌یان له‌دوای به‌یان بڵاوده‌کاته‌وه .له‌کاتی خۆی که پرسیاریان له‌و خه‌لیله کرد که سه‌دام مردووه له وه‌ڵامدا گووتی نه‌مردووه وا له‌سه‌ر مانگ ده‌ژی . وێنه‌ی مانگی نیشان دا و گوایه سه‌دام حسین له‌سه‌ری دانیشتبوو . له‌کاتی هه‌وڵدان بۆ کوشتنی سه‌دام حسین له شارۆچکه‌ی دوجه‌یل ، داروده‌سته‌ی رژێمی به‌عسی وهل بوو به داوای سه‌دام حسین خه‌ڵکی دوجه‌یل و ناوچه‌که‌شی هه‌تک کرد . ئینجا یه‌کێکی وه‌کو خه‌لیل و چه‌ندانی وه‌ک ئه‌و پارێزگاریان له‌و مرۆڤ کوژ و دیکتاتۆره ده‌کرد .
بۆ ئه‌وه‌ی دیموکراسیه‌ت فره‌وان تر بکرێت و رێڕه‌وی خۆی بگرێت و بچه‌سپێت ده‌بێت ژیان و رووحی (منتظر الزیدی) بپارێزرێت و ئازارنهدرێت ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و په‌یامنێره ده‌یتوانی به قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به پرسیاری راسته‌وخۆ جورج بۆش بخاته ژێر که‌وشی دادپه‌ره‌ری و مرۆڤایه‌تی نه‌ک به ڕاوه‌شاندنی قۆنده‌ر وپێڵاوان . قه‌ڵه‌می ژۆڕنالیست وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م به‌هێزترین قه‌ڵه‌مه ئه‌گه‌ر بێت و ژۆڕنالیستهکه بوێر و قه‌ڵه‌م سه‌ربه‌رز بێت .
ستۆکهۆڵم
|