قه‌ندیل گوڵی نیشتمانه .. !! .
م . حه‌مید عه‌زیز
ئه‌مه ناونیشانی په‌خشانه ووتارێکی نیمچه وێژه‌یی و ڕامیاری یه که‌باس له خه‌بات و پیرۆزیی و سومبوول و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات که ئه‌ویش ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی له کۆڵنه‌دان و جوامێری گه‌لێکی قاره‌مان و کۆڵنه‌ده‌ر نمایش ده‌کات دژ به ده‌ووڵه‌تانی فاشیزم و تاکڕه‌وو ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن بیروهۆشه تاریکه‌کان و مێشکه داخراوه‌کان و هه‌سته کۆن و ژه‌نگاوی په‌رسته‌کانه ( تورکیا ، سوریا ، ئێران ، عێراق ) وه‌کو ناوچه‌که‌ش که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه هه‌موو 22 ده‌ووڵه‌ته عاره‌بی یه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه چونکه ئه‌وانه هه‌موویان ئاگاداری ژیانی ناله‌باری پڕئازارو ئه‌شکه‌نجه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کوردن به‌ڵام هه‌میشه بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه . زیاتر کارلێکردن و هاندانی من بۆ نووسینی ئه‌م په‌خشانه ئه‌م هۆیانه بوو :
یه‌که‌م / بڕیاری ده‌رکردنی گه‌ریلاکانی ( پ‌ک‌ک و پژاک ) له‌لایه‌ن ده‌ووڵه‌تی عێراقه‌وه ( سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک شالیاران مالکی ) له‌و دووره ده‌سته‌ی بناری قه‌ندیل که‌ڕێگریان له‌که‌س نه‌کردووه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی تیرۆریستن . ( نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ی کوردن ) .
دووه‌م / ترسنۆکی و بێویژدانی سه‌رکرده‌ی کورد‌و ناڕه‌وایی و ناڕاستی و بێده‌نگی له‌ئاست ئه‌و هه‌موو بۆردوومانانه‌ی تورکیا‌و ئێران که‌کرایه سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ندیل و شه‌هیدکردنی ژماره‌یه‌ک گه‌ریلاو کووشتنی مه‌ڕوماڵات و ژن و منداڵی کورد و ڕوخاندنی ماڵ و قوتابخانه‌و پردوو کاول کردنی ژێرخانی ئابووری کوردستان له‌ماوه‌ی ( 27/10/2007 / 26/4/2008 ) . بێجگه له‌وه‌ش بڕیارنه‌دانی جێ به‌جێکردنی ماده‌ی 140 و یاسای کاڵ و کرچی ووڵاتی عێراق دژ به‌کورد ئه‌مه له‌کاتێکیشدا که‌ووڵاتی عێراق جارێ که‌م ده‌س و نه‌خۆشه‌و خه‌ریکی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ( مالکي / سه‌در ) و شه‌ڕی قاعیده‌و .. هتد . ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌وته سه‌رخۆی چیمان پێده‌کات .؟.
سێهه‌م / مانه‌وه‌ی موجاهیدینی خه‌لق له‌عێراقداو سه‌یرکردنییان وه‌کو به‌رهه‌ڵستکارێکی فه‌رمی ده‌ووڵه‌تی ئێران ( المعارضة الرسمیة الایرانیة ) به‌ڵام ( پ‌ک‌ک و پژاک ) قه‌ندیل به‌جێبهێڵن و له‌باتی به‌رهه‌ڵستکارێکی ڕه‌وا به‌تیرۆریست ناوی ده‌به‌ن . ( بانێک و دوو هه‌وا ) . بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م ناهه‌قی یه به‌رامبه‌ر پ‌ک‌ک دادگای ئه‌وروپا ( the court df first instance of the European communite ) دای به‌گوێی هه‌موو جیهاندا که پ‌ک‌ک تیرۆریست نی یه‌و ئه‌گه‌ر له‌وه‌وپێش واسه‌یرکرابێت ئێستا وانی یه‌و پ‌ک‌ک له‌لیستی تیرۆردا نی یه . ( به‌ڵام داخه‌که‌م سه‌رکرده‌ی کورد خۆی به‌گه‌لی کورد ده‌ڵێ تیرۆریسته ) .. !! .
چواره‌م / بوونی ( میت ) و ده‌زگای هه‌واڵنێری جاسووسی و چاودێری سه‌ربازی و بازگه‌و مۆڵگه‌ی ووڵاتی نه‌ژادپه‌رستی تورکیا‌و بوونی باڵیۆزی ئێران و پیاو کووژانی کۆماری نائیسلامی ( ئیتلاعات ) و هه‌بوونی ( مخابرات ) و جاسووس و به‌عسییه‌کانی ( بشار الاسد ) ی خوێن ڕێژی سیستمی بۆگه‌نی به‌عسی ووڵاتی سوری له‌کوردستانی باشوور به‌ڵام ( پ‌ک‌ک و پژاک ) که‌خوێن و گۆشتی خۆمانن بڕۆن کوردستان به‌جێبهێڵن و تیرۆریست و ئاژاوه‌گێڕن به‌ووته‌ی تاڵه‌بانی و شالیاری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری .
پێنجه‌م / مانه‌وه‌ی ( موجاهیدینی خه‌لق ) له‌عێراقدا که‌پارتێکی تیرۆریست و کاسه‌لێسی سه‌دام حسێن و هه‌روه‌ها بکووژی میلله‌تی کوردن . نموونه‌یه‌کیش له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنیان بۆ گه‌لی کورد : له‌کاتی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و به‌تایبه‌ت له‌کاتی شه‌ڕی چیمه‌ندا که ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی که‌رکوکه‌وه نزیک شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ که‌زیاتر له‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی وه‌کو شه‌هیدان سه‌ردار یه‌خی ماڵی و مه‌حمودی پورێ و محه‌مه‌دی پورێ و .. هتد شه‌هیدکران له‌وشوێنه‌داو به‌ده‌ستی موجاهیدینی خه‌لق و پاسه‌وانی کۆماری و به‌تانک و زرێپۆشی سه‌دام حسێن . ئه‌م پێشمه‌رگه ئازا‌و دلێرانه‌ی یه‌کێتی به‌ده‌ستی موجاهیدین و چه‌کی به‌عس شه‌هیدکران به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی خۆی که‌له‌به‌رواری 1991/3/25 سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و به‌سه‌رپه‌رشتی ( م . عومه‌ر ) به‌پێشمه‌رگه‌کانیان ووتبو له‌سڵێمانییه‌وه بڕۆن بۆ که‌رکوک و پاککردنه‌وه‌ی لێواری که‌رکوک له‌ئه‌ستۆی ئێووه‌یه هێرشی ئێووه به‌ره‌و دوزخورماتووه چونکه که‌رکوک به‌ده‌ست خۆمانه‌وه‌یه‌و هه‌موو ڕێگاکان کێشه‌ی تێدانییه‌و دڵنیایی یه‌و ته‌واوه ( کۆنترۆڵه ) به‌ڵام به‌داخێکی گرانه‌وه واده‌رنه‌چوو موجاهیدین و سه‌ربازی سه‌دام و پاسه‌وانی کۆماری له‌که‌میندا دانیشتبوون له‌سه‌ر ڕێی ( چه‌مچه‌ماڵ / که‌رکوک ) که‌ئه‌کاته ناوچه‌ی چیمه‌ن و پێشمه‌رگه‌کانیش له‌چه‌ند پاسێکدا ( ئۆتۆمبیل ) ده‌بن و ده‌که‌ونه که‌مینه‌وه‌و شه‌هید ده‌کرێن و ته‌نها پێشمه‌رگه‌ی دێرین کاک نه‌به‌ز ( خوله‌ی جگه‌ر ) به‌برینداری ده‌رچوبوو . ئه‌وه نمونه‌یه‌کی بچوکه له‌سه‌دان ناپاکی و کاری ژێربه‌ژێری ( موجاهیدینی خه‌لق ) به‌رامبه‌ر میلله‌تی کورد بۆیه ده‌بووایه سه‌رۆک کۆماری عێراق تاڵه‌بانی پێش ئه‌وه‌ی به‌برا کورده‌کانی خۆی بڵێت ( پ‌ک‌ک ، پژاک ) بڕۆنه ده‌ره‌وه ده‌بووایه به ڕێکخراوی تیرۆریستی موجاهیدینی خه‌لقی بووتایه بڕۆنه ده‌ره‌وه به‌ڵام به‌وداخه‌وه ده‌مرین و نایبینین که‌سه‌رکرده‌کانی کورد بتووانن بکۆکن به‌رامبه‌ر دووژمنان .
ئه‌م دێڕو ووشه سادانه یان ئه‌م په‌خشانه کوورته که‌مترین باس و پیاهه‌ڵدان و کورتترین پێناس و چیرۆکی سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه که‌له‌مێژه سه‌رکووت ده‌کرێ و میلله‌تی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ناهه‌ق ده‌کووژرێ و زیندانی ده‌کرێ خاکیشی گڵاو ده‌کرێ .. به‌ڵام له‌سایه‌ی سه‌ری ووڵاته ڕه‌گه‌زپه‌رست و کۆنه‌په‌رست و دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌و چوارده‌وری ( ووڵاته عاره‌بی و ئیسلامی یه‌کان ) ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هیچ ماف و ژیان و که‌سایه‌تی مرۆڤ بوونی نی یه که‌هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌له چه‌وساوه‌یه زۆرترین خه‌بات و خوێنی داوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌وره‌ترین قه‌باره‌و که‌مترین بوون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی ژیانی نی یه و هه‌تائێستاش که‌چه‌رخی پێشکه‌ووتن و زانست و سه‌ده‌ی 21 بیست و یه‌که بێ ووڵات و ژێرده‌ست و بێ ماف و بێ ژیانه . ئه‌و نه‌ته‌وه سته‌م دیده‌یه کورده که‌به‌په‌یمانی لۆزان ( 1923 ) نیشتمانه‌که‌ی له‌توپه‌ت کراو گه‌له‌که‌ی سه‌رگه‌ردان و داماوو بێ ماڵ و حاڵ کرا . ( ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌وه که‌هه‌تائێستا بنده‌ست و بێ ووڵاته میلله‌تی کورده ) . هه‌رچه‌نده پیاهه‌ڵدانه‌کان زۆرنین و که‌من بۆ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزو گه‌ریلا ئازاکانی به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م له‌تووانادا هه‌بوو که‌بتووانم وه‌کو دڵسۆزی و وه‌کو پاداشتێک بۆ ئه‌و مرۆڤه سه‌ربڵندو ته‌وێڵ به‌رزانه که‌به‌و سه‌رماو گه‌رماو برسێتی و تینوێتی و نه‌بوونییه ژیانی خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌یان ، مه‌به‌ستیش له‌به‌رگری و مانه‌وه‌ی ( خاک ، نه‌ته‌وه ، زمان ، مێژوو ، شارستانییه‌ت ، کلتور ، بیری نه‌ته‌وه‌یی .. هتد ) . لێره‌وه په‌خشانه پیاهه‌ڵدان ( الوصف النثري ) ده‌ست پێده‌کات :
قه‌ندیل گوڵی نیشتمانه .. !! .
سڵاو ئه‌ی پایته‌ختی جوانترین و شیرین‌ترین ووڵاتی گه‌ردون سڵاو .. سڵاو ئه‌ی گه‌نم ڕه‌نگی په‌لکه‌زێڕینه‌ی چوون برژانگی چاوی گووڵی نیشتمان ئه‌ی گه‌ریلا سڵاو .. سڵاو ئه‌ی قاره‌مانی فریادڕه‌سی برسییه‌کانی شه‌یدای ئازادی خاک و نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست سڵاو .. سڵاو ئه‌ی باخ و بێستانی باڵابه‌رزو که‌ڵه‌گه‌ت له‌میهره‌بانیی و گه‌وره له‌بڕیارو جوانی له‌خه‌مخۆری و گه‌رمی له‌کوردایه‌تی و بچوک له‌هێزو جه‌ربه‌زه له‌کۆڵنه‌دان سڵاو .. سڵاو ئه‌ی هه‌سته پڕ جۆش و خرۆشه‌که‌ی ئاواتی ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵه‌ی به‌دبه‌ختی و کزۆڵه‌ییمان سڵاو .. سڵاو ئه‌ی کیشووه‌ری هه‌ناسه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌ی نه‌به‌رد ئه‌ی بناری قه‌ندیل ئه‌ی نیشتمانی ئارامترین مرۆڤی ڕۆح ئازاد و سه‌روه‌ر سڵاو .
ڕۆژباش ئه‌ی هه‌ست قایمی بڕووا به‌خۆبوو ئه‌ی مرۆڤی چاپوک و پته‌و ئه‌ی گه‌ریلا ئه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌ی بوونه‌وه‌ری شه‌یدای ئازادی و ژیان ڕۆژباش .. ڕۆژباش ئه‌ی چیای سه‌رکه‌ش ئه‌ی قه‌ندیلی ماڵ و ووڵات و هه‌موو ئاوات تۆ به‌و هه‌موو به‌سته‌ڵه‌ک و به‌فره‌وه به‌و هه‌موو زووقم و ته‌رزه‌یه‌وه به‌و هه‌موو سه‌رمای زستانه‌وه به‌و هه‌موو کزه‌بای کوێستانه‌وه تۆ قیبله‌یه‌کی گه‌رمی ئاین و نوێژی کوردایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی غه‌درلێکراوی په‌ستێنراوی مێژووی تاڵی زووڵمستان و زه‌برستان و جه‌ورستانی .. ڕۆژباش ئه‌ی گه‌ریلاو قه‌ندیل تۆ باوه‌ڕی تۆ نانی تۆ ئازادیت تۆ ژیانیت تۆ ئاواتی میلله‌تێکی ماندووی به‌سه‌زمان و سه‌رگه‌ردانیت .. ڕۆژباش ئه‌ی تروسکایی شادی دنیای ڕزگاری و خۆشبه‌ختی تاهه‌تایی نه‌ته‌وه‌م .. ڕۆژباش ئه‌ی په‌نجه‌ره‌ی هیواکانی سبه‌ینێی ووڵاتی داگیرکراوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌قه‌ت و تێکشکێنراوم ڕۆژباش .
ئه‌م کاته‌ت باش ئه‌ی خۆشه‌ویستترین مرۆڤی ئازادیخواز ئه‌ی شه‌یدای ژیانی که‌ڵێتی و مه‌ردایه‌تی ئه‌ی سه‌رتۆپکی لوتکه‌ی به‌رده‌وام بوونی خه‌بات ئه‌م کاته‌ت باش .. ئه‌م کاته‌ت باش ئه‌ی به‌رخۆدانی به‌هێزترین به‌گژاچوونه‌وه‌ی دژ به‌سیستمی زووڵم و سته‌م ئه‌ی گه‌وره‌ترین شۆڕشی هزرو هێزی به‌هه‌ڵمه‌تبوون به‌ڕابوون به‌ئاشنای ڕزگاربوونێکی بنه‌ڕه‌تی و پشوودانێکی هه‌میشه‌یی گه‌لی کۆڵه‌وار .. ئه‌م کاته‌ت باش ئه‌ی گه‌لی ماندووی ده‌ستی گێله حوکومڕانه‌کانی که‌متیارو گورگ و داڵه‌که‌رخۆره‌و کونده‌په‌پوو ( له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی بێ پایانم بۆ گیاندارانی جیهان ) . ئه‌م کاته‌ت باش ئه‌ی گلێنه‌و بینینی چاوی منداڵانی سبه‌ینێی کود .. ئه‌م کاته‌ت باش ئه‌ی ساڕێژکه‌ری برینی غوربه‌ت و ته‌نهایی گه‌لێکی ماته‌م و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌م کاته‌ت باش .
سه‌ربه‌رزیت پیرۆز ئه‌ی قه‌ندیلی دڕک و گووله بۆ دووژمنان و کوێستانی سه‌وزی بووژانه‌وه‌ی ژیان و ئازادی بۆ گه‌لی کورد‌و خاکی کوردستان سه‌ربه‌رزیت پیرۆز .. سه‌ربه‌رزیت پیرۆز ئه‌ی ڕووناکی و ئاینده‌ی نه‌وه‌کانی من و تۆ‌و ئه‌وان و ئێووه ( باکورو باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ) .. سه‌ربه‌رزیت پیرۆز ئه‌ی زه‌رده‌په‌ڕی جوانترین هه‌تاوی جیهان ئه‌ی شه‌فه‌قی شه‌ونمی گه‌ڵاکانی باغی تووڵه‌فروش و ئه‌رکه‌وازی و گه‌رمگ تۆ ده‌ستی ڕاستی گه‌رمیانی تۆ چاوی ڕاستی کوێستانی سه‌ربه‌ستیت پیرۆز .. سه‌ربه‌رزیت پیرۆز ئه‌ی که‌ڵترین چیای چیاکان ئه‌ی ژنی گه‌ریلا ئه‌ی پیاوانی پێشمه‌رگه‌ی ئازادیخواز ئێووه هه‌ناسه‌و خۆراکی جه‌سته‌مانن ئێووه باوه‌شی دڵنیایین ئێووه گیانن ئێووه هه‌وێنی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش و به‌رخۆدانن ئێووه گه‌وره‌و جوان و سه‌روه‌رمانن سه‌ربه‌رزیتان پیرۆز .. سه‌ربه‌رزیتان پیرۆز ئه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی گیان و خوێنی خۆتان لاهه‌رزانه بۆ نه‌ته‌وه‌تان ئه‌ی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ی نیشتمانێکی وێران‌کراو ئێووه بزوێنه‌ری شاده‌ماری کوردایه‌تی و سومبوولی تێکۆشانی هه‌موومانن ژینی سه‌ربه‌رزیتان پیرۆز .
ئه‌ی ئاڵای ووڵات ئه‌ی هیوای به‌رزی دوواڕۆژی نه‌ته‌وه‌م به‌رزو شه‌کاوه بیت .. ئه‌ی ئاڵای ووڵات ئه‌ی سومبولی دیاری تێکۆشان و کۆڵنه‌دان تۆی چاوو تۆی ده‌ست و تۆی سه‌ری گه‌وره‌ی هه‌موومان .. ئه‌ی ئاڵای ووڵات ئه‌ی گه‌ریلای ئازا‌و چاونه‌ترسی سه‌ربه‌رزی ده‌ڤه‌ری بناری قه‌ندیل سڵاو ئه‌ی شێرانی نیشتمان ئه‌ی ژیله‌مۆی بیری که‌له‌پچه شکێنی ژێرده‌ستی .. ئه‌ی ئاڵای ووڵات ئه‌ی شیرین‌ترین قه‌ندی بناری کوێستان ئه‌ی به‌تامترین خۆراکی وواتاو بوونی سه‌ربه‌ستی ئه‌ی خۆێنی گیان و ئه‌ی ئاوی تینوێتی ئازادی شکێن ئه‌ی بوون و ژیان ئه‌ی قه‌ندیل و گه‌ریلا .. ئه‌ی ئاڵای ووڵات ئه‌ی گه‌رمترین خه‌باتی گه‌لی چه‌وساوه له دڵی به‌سته‌ڵه‌کی شاخ و دۆڵی بناری گه‌ردنی نیشتمانێکی جوانی خۆرهه‌ڵات ئه‌ی ئاڵای ووڵات .
چاوو گلێنه‌ی من ئه‌ی مرۆڤی ئازا ئه‌ی کچان و کوڕانی باو‌و بۆران ئه‌ی مرۆڤی مه‌زن و پیرۆزی ته‌نگانه‌ی ووڵات ئه‌ی هێنه‌ری ساته‌کانی به‌خته‌وه‌ری و خه‌ڵات .. چاوو گلێنه‌ی من ئه‌ی خه‌مخۆری نیشتمانێکی سور تۆ ده‌زانیت ئه‌ی بناره چاوڕه‌شه‌که‌ی دڵی هۆزم هێنده گه‌وره‌ی له‌ڕۆحماندا سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش له‌چاوماندا هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ش له‌خوێنماندا بۆیه هه‌رده‌م تۆ ووڵات و ئاڵا‌و نه‌خشه‌و باڵیۆز‌و هه‌رتۆی له گلێنه‌ماندا ماڵێکیت و پشووی تاهه‌تایی ڕۆحمان ده‌نووسیته‌وه .. چاوو گلێنه‌ی من هه‌رتۆی قه‌وشه‌ری باغی ته‌مه‌ن به‌شانمانه‌وه تۆی عه‌شق و هه‌رتۆی هه‌ناسه‌و سه‌رمه‌شق . چاوو گلێنه‌ی من سڵاو تۆ هاوڕێی گیانی به‌گیانی هه‌میشه خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وه‌میت منیش وه‌ک تۆ شه‌یدای نان و ئازادیم بۆیه هه‌رده‌م ڕه‌نگ و بۆنت هزری گرتووم تۆی پریاسکه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندی ژین و بوونم تۆی ئاواته‌کانی منداڵ و گه‌وره‌ی نیشتمانێکی گه‌وره‌ی بێنازی له‌تکراوو به‌شخوراو ئه‌ی چاوو گلێنه‌ی من .
ئازادیت باش ئه‌ی ئومێدی ڕۆژی تاریک و ته‌نگانه ئه‌ی بۆنی گووڵه نێرگز‌و ڕه‌یحانی کوێستانی ووڵاتی تینووی ئازادیم .. ئازادیت باش ئه‌ی قه‌ڵای دڵ و چاوو ڕۆحی بێخه‌وشی شه‌هیدانی ووڵات ئه‌ی جیهانی هه‌موو ڕه‌نگه بێگوناهو هێمنانه‌ی دنیای زه‌رده‌خه‌نه په‌مه‌یی و ئاڵه‌کان بۆ ژیان بۆ بوون بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌خته‌وه‌ری ئازادیت باش .. ئازادیت باش ئه‌ی تفه‌نگه به‌ئه‌مه‌ک و ئازاکه‌ی ڕۆژانی تاریک و ته‌نگانه ئه‌ی هاوڕێی گه‌ریلا ئه‌ی به‌رگری و کار‌و خه‌بات بۆ گه‌لی من بۆ چاوی من بۆ میلله‌تی چاوساوه‌ی ژێرده‌ست و بێ ژیانی من .. ئازادیت باش ئه‌ی گۆچانی ده‌ستی ژینی تاریکی میلله‌تێکی زووڵم لێکراو تۆ دنیای ڕه‌نگی ئاڵی لێوی ئازادیت دنیای قه‌ترانی چاوی جوان و نیگای تێری سه‌ربه‌ستیت تۆ پێنووسێکی جه‌ربه‌زه‌و و کتێبی قوتابخانه‌یه‌کی نه‌مریت تۆ هێمای ژیان و تۆ گشت هه‌سته جوانه‌کانی مرۆڤایه‌تیت تۆ خه‌نده‌و ئاواتی سبه‌ینێی باشتر‌و جوانتری بۆ گه‌ل و هۆزم تۆ به‌هاریت شه‌خته نیت تۆ فێنکیت سه‌رما نیت تۆ کوێستانێکی خه‌ونه سه‌وزو سوره‌کانی عه‌شقیت عه‌شقی ژیان و عه‌شقی نان و عه‌شقی ئازادی و ماف و یه‌کسانیت .. ئازادیت باش ئه‌ی ماڵه گه‌رم و گوڕه‌که‌ی مرۆڤنامه‌و ژننامه‌و پیاونامه تۆی ووشه‌کانی کتێبی پڕ نوری پاکێتی بۆیه هه‌مووکاتێک قه‌ندیل سومبول و هیواکانه به‌سنگمانه‌وه بۆیه شانازی یه به‌چاومانه‌وه . ئازادیت باش هۆ نیشتمانه که‌سک و سه‌ربڵندو ڕۆح سووکه‌که ئه‌ی ده‌شت و دۆڵی تاهه‌تایی ڕۆحی پڕخۆشه‌ویستیم .. ئازادیت باش تۆ باخێک پڕ گه‌ڵای میهرو باڵای چناری سه‌رفرازیت تۆ سه‌ری بڵندترین کیشووه‌ری له‌م ئۆقیانوسی غه‌دره‌دا تۆ هه‌ناسه‌و ژیان و ساڵ و وه‌رزی به‌خته‌وه‌ریت تۆ خه‌نده‌و بزه‌ی عاشقانی سه‌ربه‌ستی و شه‌وقی گووڵیت تۆ بوون و تۆ ژیان و تۆ شنه‌باو شه‌ماڵی نوێکاری سه‌رتاپا ژیانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریت . ئازادیت باش هۆ به‌سته‌ڵه‌که ده‌نگ ئازاد‌و سه‌ربه‌رزه‌که ئه‌ی قوتابخانه‌ی ووشه‌و پیته ئازاده‌کان تۆ وه‌ک و با وه‌کو بوون وه‌ک و ژیان هه‌ر به‌پێووه‌ی هه‌رگیز نانوویت تۆ ئاوازی به‌رخۆدان و فیداکاریت بۆ سرودی دڵدارو ده‌نگی ئه‌ی ڕه‌قیبێک عه‌وداڵی په‌یمانت داوه به‌زۆزک به‌حه‌مرین و ئه‌زمڕو سه‌فین وه‌کو شه‌خته‌ی ڕق ئه‌ستوری گه‌ریلاکانت نا‌تووێیته‌وه .
ئازادیت باش ئه‌ی گلێنه تۆ ئومێدی زیندانییانی تۆ هاواری دایکانی دڵ سووتاوی ئاواتی ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی هه‌مووانی سومبوولی نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووی بێبه‌ری له ژیان تۆ سه‌ربڵندی له‌به‌رگری و ناچیته ژێرپێی دووژمن و بتلێیته‌وه تۆ پایته‌ختی نیشتمانێکی کووژراوو له‌تکراوی هێمای بوون و باوکی میلله‌تێکی سه‌گه‌ردانی بێ تۆ شه‌وه‌زه‌نگی ته‌نهایی و زیندانه ئه‌م هه‌ورازه بێ تۆ گه‌مه‌ی منداڵانه کوردایه‌تی و کوردستانیش بێ بوونی تۆ زۆر بێ نازه .. ئازادیت باش ئه‌ی هه‌وێنی ئازاری دڵی دووژمنان به‌چه‌کی پڕ مشت و ده‌ستی کچانی گه‌ریلات خه‌م ده‌ماڵی بێ تۆ شاخ و دۆڵی ئه‌م نیشتمانه گشت هه‌ورازه .. ئازادیت باش ئه‌ی کڕیاری سه‌ربه‌ستی به‌خوێنی خۆت ته‌مه‌نێکی خه‌و زڕانی بۆ دووژمنان بۆ ژیانیش وه‌ک پێکه‌نین گه‌ش و ئاڵی له‌بیرو ئه‌ندێشه‌ماندای له ویژدان و باوه‌ڕماندای هه‌موو ڕۆژێک وه‌ک و مێژوو ده‌تنوسین و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی په‌رتووکی بیرمان تۆماری ئازادیت باش .. ئازادیت باش هۆ لانه‌که‌م لانه‌ی شێرانی سه‌ربڵند هه‌موو ڕۆژێ وه‌کو ته‌سبیح له‌هۆشماندا ده‌تهۆنینه‌وه ئه‌ی کارخانه‌ی ئاده‌میزادی جوان و مه‌زن ئه‌ی دایکی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا ئه‌ی دۆستی مرۆڤ و ئازادی و نان ئه‌ی ژنی له‌پیاو پیاوتر ئه‌ی بناری مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی ئه‌ی قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی باش بزانه به‌هیچ هێزێ ماچی لێومان له ته‌وێڵتان نابێته‌وه باوه‌شێکین له میهرو سۆز بۆ گرمۆڵه‌تان ڕۆحمان له‌له‌شتان له‌هۆشتان له‌بوونتان هه‌رگیزاو هه‌رگیز جیاناکرێته‌وه .
سه‌ربه‌رزیت باش ئه‌ی قه‌ندیلی سه‌ربڵند شه‌خته‌و زووقمی دۆڵ و چۆمت هه‌مووی ژینه ماڵێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌رزو به‌په‌رژینه ژینی ناپاکی و خیانه‌ت ده‌رده ژانه پڕ ئه‌سرینه ژینی دیلی و سه‌رنه‌ووی بوون کۆشکوته‌لاری شاهانه مردنه تاڵه زیندانه دووره له‌خۆشه‌ویستی و ژین هه‌مووی قینه ده‌ردو نه‌خۆشی و ئه‌سرینه .. سه‌ربه‌رزیت باش له مێژه تۆی گلێنه‌و پێڵوی نیشتمانی هه‌مووکه‌سم له شه‌وماندا هه‌ر تۆی که ده‌بیته میوانی پێنوسمان به خه‌یاڵیش هه‌ر تۆی هاوڕێ و هاوخه‌می و خۆشه‌ویستی و ڕامووسان بۆیه که‌تێرنابین له بینینت سه‌دجاری تر که ده‌تۆرێین هه‌ردێینه‌وه هێند نزیکی له‌چاوی کز‌و که‌لاوه‌ی ده‌روونی دوور ووڵاتیمان هه‌موو ساتێ هه‌موو کاتێ وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ته‌مه‌نی خۆمان ده‌تخوێنینه‌وه هه‌موو شه‌وێ هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵ تۆدا زیکرمان گه‌رمه غافڵت نین بۆ چرکه‌یه‌ک غوربه‌ت تاڵه وێنه‌ی ته‌رمه وه‌ک کۆرپه‌مان لێ برابێ و جه‌رگ سووتاو واهه‌ست ده‌که‌ین تاهه‌تایه ناتبینینه‌وه بۆیه هه‌میشه شیرینی بۆیه هه‌میشه ده‌گمه‌نی ئه‌ی ڕۆحی پاکی سه‌ربه‌ستی سه‌ربه‌رزیت باش .
بۆ باشوور
شۆڕشتان باش ئه‌ی باشووری سه‌ربڵند ئه‌ی جه‌ربه‌زه ئه‌ی نمونه‌ی ئازایه‌تی ئێمه هه‌رده‌م پشت و په‌نای تێکۆشانی خوشک و براکانمانین له‌وێ به‌ڕۆژ چۆڵ و هۆڵه هۆش و بیر له‌به‌ر چاوانی ڕه‌شی قه‌ترانیتان هیچ نابیستین که‌ڕو کوێرین له دووریتان .. که بێگانان باسی ووڵاتی خۆیان کرد ئێمه‌ش به‌هه‌ناسه‌ی ڕه‌یحان و مێخه‌ک و هه‌ڵاڵه‌و به‌یبوون له‌باوه‌ش و ڕۆحتان ده‌گرین .. شۆڕشتان باش ئه‌ی ووڵاتی جه‌نگ و زووڵم و غه‌درو ماته‌م .. شۆڕشتان باش ئه‌ی ووڵاتی بێووه‌ژنان ئه‌ی نیشتمانی دایکی شه‌هیدان ئه‌ی گه‌رمیانی مه‌ملله‌که‌تی ئه‌نفال و به‌کۆمه‌ڵ کووژو په‌ت و سێداره‌و زیندان و سته‌م .. شۆڕشتان باش ئه‌ی پیاوانی بازرگان و دۆستی باخچه‌و مێزوو شه‌وچه‌ره‌ی دره‌نگ وه‌ختان زۆر له‌مێژه خه‌ڵتانی خوێنه ئه‌م جه‌سته‌یه .. له‌وه‌ته‌ی دنیا دنیایه شه‌ونمی هه‌ڵبزڕکاوی خه‌ماوی یه ئه‌م کێڵگه‌یه .. شۆڕشتان باش ئه‌ی به‌ڵێنده‌رانی سامان و ماڵ له‌وه‌ته‌ی ئاو هه‌یه هه‌ر تینووه‌و قه‌ت ته‌ڕنابێ ئه‌م جۆگه‌یه که‌ی به‌ماڵ و ده‌ستی گه‌رمی سۆزی ئێووه ئازاره‌کانی کپ ده‌بێ له‌بری باوه‌شی سپی و دڵی گه‌رم و شه‌ونخونی به‌ده‌ستی ڕه‌شی تۆرانییه‌کان باخچه‌ی به‌ئاگر ئاو ده‌درێ .. به‌ده‌ستی پیس سه‌ری ده‌بڕن هه‌تا مێژووی بسڕنه‌وه‌و نابووت ببێ .. گوێچکه‌ی ده‌بڕن تا ئه‌تک بێ دڵی برینداری به نوکی شمشێر ده‌دوورنه‌وه تا بفه‌وتێ .. شۆڕشت باش ئه‌م ئازاری باشووره ڕوبارێک خوێن هه‌موو ڕۆژێ هه‌موو شه‌وێ لای میوانه .. ئای له‌دوێنێ که تابلۆی جوانی دنیا بوو ئه‌م ڕۆمانه .. کووچه باخی ئه‌وینی تووله ڕێکانی به‌هه‌شتێکی ئازیزبوو ئه‌م نیشتمانه .. به‌قه‌پاڵی که‌متیاره‌کان له‌ت و په‌ت و بریندار بوو وه‌کو مه‌ڕێکی زامداری بێ شوان به‌ئازارو په‌رێشانه .. که‌چی وه‌کو گه‌له گورگ له‌گه‌ڵ دووژمن فس‌فس پاڵه‌وانانه‌کانی خۆمان بۆ خواردنی هه‌ڵپه‌یانه .. جه‌سته‌ی ماندووی ئێستا که‌لاوه‌یه‌ک پڕ مه‌ینه‌تی و ده‌ردوو ژانه .. ئه‌و چیرۆکه‌ی من شه‌یدای بووم و سووتام بۆی بۆ دووژمنان بیابانێک دڕک و گووله‌و مێژوویه‌کی سوری به خوێن و کووشتن خه‌ڵتانه .. له‌خوێنمایه له هۆشمایه باڵای به‌رزی ئه‌م ئه‌وینه خه‌وه‌کانی من ده‌یبینم هه‌موو شه‌وێ نیشتمانێکی بێ پالیس و بێ په‌رژینه بێ سه‌ربانه چیرۆکی ئه‌وین و تووله‌ڕێکانی به‌هه‌شتیش که‌لاوه‌که‌ی که تابلۆیه‌ک له جوانی بوو پێش عه‌یامێ .. ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی که‌به‌شمشێر له‌ت و په‌ت بوو له ده‌ورانێ .. دووژمن دڵی به چوار به‌ش کرد که‌چی خۆمان به‌سه‌د که‌رت و ناوچه‌و لق و مه‌ڵبه‌ند تیغمان لێدا ئه‌نفالی کرد زولفه‌قارو کێڵای خاک و نه‌ته‌وه‌مان که‌چی خۆشمان جه‌رگی دایکی خۆمان سووتان به‌ده‌ستی ڕه‌شی ناپاکی برای خۆمان خه‌ڵتانی خوێن کردوو هه‌ر ده‌ڕۆیشتین به‌بێ وه‌ستان . شۆڕشتان باش سه‌رمایه‌داران .. بۆرجواکان ، به‌ڵێنده‌ران .. هتد . شۆڕشتان باش به‌سه ئیتر سه‌رانی کورد مه‌که‌ن به‌دڵی دووژمنان حه‌رامی که‌ن دووربن له کوڕی خه‌ڵک کووشتن . نیشتمانی خۆمان خۆشده‌وێ زه‌هری مارو تاڵیشکی خاک و خۆڵ و ژاڵه‌ی ووڵات له‌سه‌ر زمانمان هه‌نگوینه .. ئه‌و هه‌نگوینه‌ش هه‌موو کاتێ نیشتمانه له‌باتی کێڵگه‌ی خونچه بێت به‌ده‌ستی مرۆڤی ناپاک ئه‌مڕۆ یه‌ک پارچه نایه‌کسانی و زووڵم و تاریکستانه .
Hamid774@yahoo.com
|