قەندیلیشیان وەک
ڤێنـنـا گرت !!!
ئامادەکردنى :
هۆشیار
مەلائهوڕهحمان
*ڕاستى
بە چەند وشەیەکى کەم دەردەبڕدرێت.
(لوتسە)
*ڕاستى
وەکو تیشکى بەهێزى خۆر وایە چاو کوێر دەکات،
درۆش بە پێچەوانەوە وەکو
خۆر وایە لەکاتى ئاوابونیدا
(هەموو شتەکانى پێ جوان دەبێ .
( ئەلبێرت کاموس
مێدیاکانى
تورک بە
ڕاستى ئارەزومەندانە لەگەڵ درۆکردندا ڕاهاتوون و لە چاوتروکانێدا دەیان
درۆ و بوختان هەڵدەبەستن من ئەم درۆیانە ڕۆژانە بەچاوى خۆم دەبینم ،سەرچاوەى
ئەم درۆیانە سەردەنێتەوە بە پێگە و میدیاو دامودەزگاکانى سوپاوە
( tsk sitesi
) کە ئامانجیان تەنها تۆقاندنى خەڵکى ئەم ووڵاتەیە،
چونکە لە ئۆپراسیۆنەکانى ئەم دوواییەى
قەندیل دا شتى وایان بڵاو
کردۆتەوە کە هەرگیز لەگەڵ
لۆژیکدا یەکناگرنەوە
، ئەگەر چى ڕێکخستنەوەى
هەواڵەکان لە
پێگەى تایبەتى سەرۆکى
فەرماندەى گشتى ئارَایش دەکرێ و ئینجا
بڵاو دەکرێتەوە
جگە لەم سەرچاوەیە
هیچ لایەک
مافى درۆکردنى بە ڕەهایى نیە و سەرۆکى فەرماندە هەموو
ڕۆژێ کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى ڕێکدەخات و
بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن
بەبڵاوبونەوەى هەواڵ لە
ڕۆژنامەکانى تردا چونکە
ئەمان خۆیان بە
پسپۆڕتر دەزانن لە بوارى داڕشتنەوەى هەواڵەکاندا
بەم مانشێتانە :
( سوپا بەرەو قەندیل
کەوتە ڕێ بەڵام
لەوانەیە کەرکوکیش بگرێت)بۆ 350
تا400 گەریلاى پەکەکە لەسەر سنور یارى
بەچارەنوسى ووڵاتێک دەکەن، لەم ئۆپەراتسیۆنانەدا
زۆربەى ڕۆژنامەکان بێبەرى دەکرێن
چونکە ئەمانە
ناتوانن پالەَوانە درۆزنانەیان بەو
شێوەیە بۆ دروست بکەن کە خۆیان
دەیانەوێ (
ناکرێ بڵێن تورکێک
هەموو دونیا دەهێنێ) ئێمە
پێمان وایە زۆرى ئۆپەراتسیۆنەکان دەبێتە هۆى کارەسات
و تراژیدیاى زیاتر بۆ ئەوەى پاشاکان بتوانن هەمیشە لە سەر مێزى
شەڕ دانیشن
بۆ ئەوەى زۆرترین خوێن بڕێژن
و زۆرترین کەس بکوژرێ. سەرۆکى فەرماندە هەرگیز نایەوێ ڕاستیەکان وەک
خۆى بڵێ چونکە ئامانجەکانیان تەنها لە
درۆ و چەواشەکردنى ڕاى گشتى دا دێتە دى ،
هێشتا نەگەیشتونەتە
قەندیل سوپا
ترسنۆکەکەیان بە دۆخێک نیشاندا کە لە هەڵمەتبردندا لەسەر
ڕووى زەوى بێ وێنەن ئەگەرچى لە مێژووشدا
ئەمە دووبارە بۆتەوە بۆ نمونە لەسەر دەمى (
سولتان سلێمان قانونی) دا ئەم جۆرە درۆیانە بڵاو کراوەتەوە
بۆ نمونە ( وا
سوپاى تورک پێشقەرەوڵەکەى گەیشتە
پاریس لە ڕاستى دا نەگەیشتونەتە ڤێنناش) لە
شەڕرەکاندا هەر باسى ئازایەتى و جەسورى کراوە
هەر گیز باسى شکست و ترسنۆکى نەکراوە ، لەم شەڕانەى ئەم
دواییەى قەندیل دا یەکەکانى سوپا کەوتنە حاڵەتێکەوە کەلە درۆ کردن
زیاتر هیچ ڕێگەیەکى تریان لەبەر دەم دا نەما بۆ نمونە هاتنى سوپا و
گەڕاندنەوەى بە پەلە هیچ ڕاوێژێک لەگەڵ
سەرۆکى وەزیران نەکراوە ، ڕۆژێک دواى گەڕاندنەوەى سوپا
ئەڵێن سوپا ناگەڕێتەوە
، هۆکانى درۆکرنى ئەم دامەزراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ:
یەکەم :لەبەر ئەوەى لەم وڵاتەدا (
عەسکەرپەرستى ترادیسیۆن)ە و کەس ناوێرێ بپرسێ و بەدواى ڕاستى دا بگەڕێ
خوێندەواریشى تیا دەست ناکەوێ.
دووەم :خوێنەرى تورک درۆشى بۆ بکەى دەڵێ
(ئێمە قارەمانین) چونکە لەسەر هەواڵ و شتى ناڕاست ڕاهێنراوە تێکەڵى
مینتالیتەیتى بووە.
با هەمومان لۆژیکانە بیر بکەینەوە چاوێک بەم چەمکە دا بخشێنین تورکێک
لە جیاتى هەموو دونیایە ( bir turk cihana bedeldir
) کە نەوەى تورک لەگەڵیداگەورە بووە باوڕى پێیەتى، ناڕاستی
ئەم ووتەیە ڕەنگە هەموو تاکێکى تورک بێزار بکات لەبەر ئەوەى تورک
لەسەرەتاوە لەسەر ئەفسانەو خورافە پەروەردە کراوون و شانازیەکانى تورک
ئەوەندە گەورەن کە بەدەرن لەهەموو عەقڵ و داهێنان و بیرو بۆچوونێک،
ئامانجیان ئەوەیە کە ببینن هەموو دونیا لێیان بترسێت ئەگەر نەشترسێن
ئارەزوو دەکەن کە واى نیشاندەن لێیان دەترسێن ئەگەر درۆش بێت ( ئێمە
بەهێزترینین )چونکە تورکین . حەز دەکەن هەموو دونیا باسى ئازایەتى و
لێهاتوییان بکات چونکە واهەست دەکەین ئێستا ئەو شانازیانەیان لە دەست
داوە و دەبێ خۆیانى بۆ قورمیـش بکەنەوە تاکە ئامرازیش تەنها درۆیـە.
تورک و دادپەروەرى: لە تورکیادا دەوڵەتى
تورک زۆر شانازى بەعەدالەتى تورکیەوە دەکات کە لە ڕاستیدا کەمترین
مافەکانى تاکى تورکى پێشێلکردووە چونکە (عەدالەتى
تورکى) دامەزراوەیەکە بۆ خزمەتى کۆمارى کەمالیزم داتاشراوە
یەکێکە لە بنەمابنچینەییەکانى کۆمارەکەش، نمونەى ناعەدالەتى ئەم
دامەزراوەیە ئەوەیە کە چەند ڕۆژێکە دادگاى توزڵا سەرقالى دادگایی کردنى
گۆرانى بێژى ئەڵاتورکاى بەناوبانگ (بولەند
ئەرسۆى)یە کە چەندین تاوانیان بۆ داتاشیوە لەوانە ( بولەند
ئەرسۆى خەڵکى لە بەجێهێنانى خزمەتى سەربازى سارد دەکاتەوە ئەمەش دەچێتە
خانەى خیانەتەگەورەکانەوە چونکە جەنرال گوتەنى ( ئێمە لەم ووڵاتەدا
خەڵکێکى عەسکەرین بۆیە ماوین) تاوانەکەى بولەند ئەرسۆى لە ووڵاتێکى
ئاسایی و دیمۆکرات دا شایانى باسکردن نیە چونکە ئەوە ئازادى بیروڕایە
دژى شەڕەو لایەنگرى ئاشتیە دەبێ دەست خۆشى لێبکرێت ، کەچى ئێستا بولەند
لەسەر ئەوە دادگایی دەکرێت کە تابووى شکاندووە و دژى شەڕى بێ ئامانجى
جەنرالەکان هەڵوێستى نواندووە ، لە کاتێکا لەوەتى ئەم ووڵاتە پێکەوە
نراوە چەند ڕەچەتەو کڵێشەیەکى سواو دەگوترێتەوە(شەهید نامرن ووڵات
دابەش نابێت) ( نیشتیمان خۆش بێت) (یەک ئاڵا یەک نیشتیمان یەک نەتەوە
یەک زمان) ئەمانە ئەو ڕستەو ووشەگەلەن کە لەسەر جەنازەو بۆنەکاندا
دەگوترێنەوە.تورکیا بەم سیستەمەى ئێستایەوە ناتوانێ سەربەخۆ بێت
ولەداهاتوویەکى نزیکیشدا ناتوانێ ببێتە خاوەن پەیوەندیەکى ئاسایى و
دروست لەگەڵ دراوسێکانیدا بە تایبەتى لەگەڵ کوردا !!، هەر بۆیە دەبێ
چاوەڕێى دەیان گێچەڵى جۆراوجۆرى ترى کەمالیستەکان بین.
|