په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

قەیرانی قەرزاری زۆربەی کوردستانیان !
(خانەقین وەک نموونە)

سەلام عەبدوڵا    


حکومەت پرەنسیپەکانی بازاڕی ئازاد بۆ رێکخستنی ئابووری کوردستان هەڵبژاردووەو پەیڕەو دەکات. ئەم بازاڕە وای کردووە، باری بژێوی زۆربەی کوردستانیان قورس ببێت و لەناو گێژاوی قەرزو کارتێکردنە نەگەتیڤە کۆمەڵایەتی، دەروونی، سیاسییەکانی بخولێنەوە. دوکاندار و ئۆستا لەناو ئەم شارە نییە، لە دوکانەکانیاندا چەند دەفتەرێک بۆ ناوی قەرزارەکانیان نەبێت.

 


ئیمڕۆ 28/7/2007لەناو بازاڕی خانەقین، دوکان بە دوکان گەڕام وئەم پرسیارەم، ئاراستەی خاوەنەکانیان کرد : دەفتەری قەرزی کڕیارانتان هەیە؟ لە وەڵامدا 99% دەفتەرەکانیان دەرکرد و منیش بۆ فرۆشتنی هەر جۆرە کاڵایەک، ئەم وێنانەم کێشا، تا دوا گومان لە مێشکی هەندێ کەس بڕەوێنمەوە کە ماندوو نابن لە باسکردنی خوشگوزەرانی خەڵک.

 


ئەمەی لێرەدا دەیبینن، نموونەیەکە بۆ باری ژیانی زۆربەی کوردستانیان و لە هەمان کاتدا بە روونی لایەنێک لە روخساری دزێوی ئابووری سەرمایەداران، بازرگان، خاوەن عەقارو مشەخۆرەکان دەردەخات. ئاینەکان و سەرمایەداران پارێزەری ئەم شێوە بازاڕەن و خەڵکیان بۆ(کڕیار و فرۆشیار)دابەش و مامەڵەکردنیان"حەڵاڵ" کردووە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە، نموونەترین، باشترین و بە ویژدانترین بازرگان، ئازادانە و بەبێ

ئەوەی کەس ناچار بکات، کاڵاکانی پێ بفرۆشێت، دزو جەردەیە، چونکە(پارەی نان، ئاو، کارەبا، پێڵاو، سەرفترە، حەج، عومرە، خێر، سەرتاش، کرێ دوکان، وێرکردن، مێوانداریی، بۆیاخکردنی پێڵاو، کەرەوات، هتد...)لە کڕیار وەردەگرێ و ناوی لێدەنێت، قازانجی"حەڵاڵ". ئەمە لایەنێکی تاوانەکەیە لە دژی مرۆڤ و تاوانە خوێناوییەکەی تر بریتییە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و لەم ناوەڕاستە مرۆڤ کراوە بە خزمەتکاری کاڵا.

 


ئەمەیە برایەتی وخۆشکایەتییەکەمان؟! ئایا ئەم بارودۆخە ئامانجی هەزاران لاو و کیژی ژێردەستەی کوردستان بوو ولەپێناویدا گیانیان بەختکرد؟
ئەو دەفتەرانە کە بەدەستی دوکاندارەکانەوە بەرزکراونەتەوە، زەنگی مەترسی و وەرەقەی زەردن بۆ حکومەت و بەرپرسەکان، بە مانایەکی تر، دەبێ لە بنچینەوە بۆ چارەسەرێکی عەقلانی بۆ ئەم قەیرانە بدۆزنەوەو لە رۆشنبیرەکانیان پرسیاربکەن(ئایا بیروباوەڕی نیتشەو هایدەگەرو باسی"کوردبوون"و ستایشکردنی بازاڕی ئازادو دیموکراسی پەرلەمانی)چەندە دانیشتوانی کوردستان خۆشگوزەران دەکەن؟
ئەوەی لەناو ماڵان و لەلایه‌ن خودی ئەندامە دڵسۆزەکانی خۆیان پێیاندەگوترێ، مەگەر بە گەورە تاوانباران بگوترێ. سووربوونیان لەسەر خۆشگوزەرانی بۆ کەمایەتی دەبێتە زوخ و دەرخواردیان دەدرێ و خۆشیان شایەتی ئەم راستییەن. من سوور دەزانم خۆشگوزەرانی ئەوان"سۆسیالیزم"، ناتوانین بە دیموکراسی(مافی هاوارکردن)، خۆشگوزەران ببین!
 

 

dwaroj@yahoo.de

 07701929872