راچه‌ڵه‌كینی گۆڕه‌كان یان ناڕه‌زایی زیندوان.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین خوێنه‌ری به‌ڕێز هیوادارم به‌ر له خوێندنه‌وه سه‌یری ئه‌م دوو لینكه بكه‌یت و ده‌قی ئه‌م شانۆگه‌ریه كه به دوو به‌شه هه‌مووی ببینیت. http://youtube.com/watch?v=J98b3q_q-e4 http://youtube.com/watch?v=y34POw4T4fU
ئه‌م كارانه به‌ر له هه‌موو شتێك ووڵامێكن بۆ هونه‌رمه‌ندان، كاتێك كه خه‌لكانێك هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستێكی ئه‌كادیمی و له‌سه‌ر ئاستی تیپه شانۆیه‌كان كارێك ناكرێت كه تێنوێتی ئه‌وان بشكێنێت بۆیه ناچار ئه‌بن كه خۆیان ببه‌نه به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌و كارانه .
ئه‌لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كاره شانۆیانه‌ی له كوردستان نمایش ئه‌كرێن هیچیان نه‌بوونه‌ته ووڵامدانهوهیهك بۆ داخوازیه‌كانی خه‌لكی دۆڵی بالیسان، ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات كه مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند قوتابیه‌كی به‌ره‌و ئه‌وه بچن كه خۆیان كارێك به‌رهه‌م بهێنن ئه‌م كاره ده‌ربڕی ویست و داخوازیه‌كانی خه‌لكی ناوچه‌كه‌یان بێت، دیاره خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه له گه‌لێك رێگایتر ده‌نگی خۆیان بگه‌ینن هه‌ر وه‌ك له‌ناو ده‌قی شانۆیهكهش ئاماژه‌ی پێدراوه، به تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه رۆژنامه‌نووسێك ئه‌یه‌وێت پیره‌مێردێك بدوێنێت، پیره‌مێرد به‌بێ پێج و په‌نا به رۆژنامه‌نووسه‌كه ئه‌ڵێت ( من هیچ قسه‌یه‌كت بۆ ناكه‌م، وه باس له‌وه ئه‌كات كه پێشتر زۆر كه‌سیتری وه‌ك ئه‌و رۆژنامه نووسه هاتوون قسه‌یان بۆ كردوون به‌ڵام ئه‌و قسانه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه)، ئه‌وه راستیێكه كه ناتواندرێت نكۆڵی لێبكرێت هه‌ر بۆیه ئه‌مجاره مامۆستا ئه‌یبه ئه‌یه‌وێت راسته‌وخۆ له رێگای نمایشی شانۆیه‌ك ده‌نگی خه‌لك بگه‌ینێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و ده‌نگه‌ی ئه‌م گروپه شانۆیه به‌رزیان كرده‌وه به ته‌واوه‌تی گهیشتنێت ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی هه‌ره پایه‌به‌رزی كوردستان له بینینی نمایشه‌كه ئاماده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای من جێگا سه‌رنجه و به خاڵێكی زۆر گرینگی ئه‌بینم بوونی كه‌سانێكه وه‌ك مامۆستا ئه‌دیبه و ئه‌و چه‌ند كچ و كوڕه‌یه، كه له‌لایه‌ك گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه شانۆ وه‌ك ئامرازێك به‌كاربێنن بۆ گه‌یاندنی ویست و داخوازیه‌كانیان دووه‌م سووربوون و كۆڵنه‌دانیان له نمایشكردنی شانۆگه‌ریه‌كه‌یان له كاتێك كه دوو ساڵ رێگایان پێ‌نادرێت ئه‌م كاره‌ی خۆیان نمایش بكه‌ن.
دوای ئه‌وه زۆر به‌داخه‌وه كه راگه‌یاندن به پێی پێویست ده‌قی ئه‌م شانۆیه‌ی به خه‌لك نه‌گه‌یاند، من نامه‌وێت ئه‌لێره به‌راوردی ئه‌م ده‌قه به هیچ كارێكیتر بكه‌م، به‌ڵام لای هه‌موومان ئاشكرایه كه راگه‌یاندنه‌كان چه‌ندین كاریتری سانۆیی یان ئه‌ده‌بی هه‌ن به‌به‌رده‌وام له بڵاوكردنه‌وه‌ی دان و وا ئه‌كه‌ن كه هه‌موو كه‌سێك له دوور و نزیك به‌و كارانه ئاشنا بێت، به‌ڵام كارێكی وا به خێرایی به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تێپه‌ر ئه‌بێت و هه‌ندێك كهناڵیتر هه‌ر خۆی لێ كه‌ڕ و كوێر ئه‌كه‌ن.
به‌ڵام من لێره‌وه مژده به هه‌موو مامۆستا ئه‌دیبه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئه‌ده‌م كه توانای كاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیان هه‌یه با بزانن كه كاره‌كانیان وون نابن و له رێگای بوونی ئه‌نتێرنێت ئه‌تواندرێت كاره‌كانیان بڵاوبكرێته‌وه و به زۆر خه‌لك بگات، كه‌واته با ئه‌وه نه‌بێته هۆی سارد بوونه‌وه و دوور كهوتنوهوه له به‌رهه‌م هێنانی كاری رۆشه‌نبیری و خستنه رووی ویست و داخوازیه‌كان و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و گه‌یاندنی بیروبۆچوونه‌كان، ئه‌م ده‌قه شانۆیه كه له رێگای خه‌لكێكی هونه‌ردۆست و پێشكه‌وتووخواز ده‌ست بهڵاوكردنهوهی كرا له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نتێرنێت ئه‌وه‌ی من وه‌ك خۆم ئاگادارم كارێكی زۆری له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌رونی بینه‌رانی كردوه و خه‌لكێكی زۆر پێیان وایه له‌م ده‌قه شانۆیه ئه‌و راستیانه دركێندراون كه تا ئێستا نه‌تواندراوه بدركێندرێن، ئه‌وه‌ش دیسان بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م راستیانه به شێوه‌ی هونه‌ری شانۆیه‌وه ده‌ربڕاون، وه‌ك پێشتر باسم كرد ره‌نگه له رێگای ووتار و شعر و چیرۆك و نووسینه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌و یادگاریه‌كان و چاوپێكه‌وتنه‌كان گه‌لێك جار ئه‌م راستیانه باسیان لێوه كرابێت به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له‌وانه كاریخۆی له‌سه‌ر به‌شێك له خه‌لك كردوه هه‌موو خه‌لك خوێنه‌ر نیه یان هه‌موو خه‌لك بواری خوێندنه‌وه‌ی بۆ له‌بار نیه، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری شانۆیی جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ل نووسین و كارهكانیتری هونه‌ری، شانۆ ئه‌توانێت هه‌موو به‌شكانی هونه‌ر له‌ناوخۆیدا كۆبكاته‌وه، هه‌ر بۆ نمونه له ناو شانۆیه‌كه ده‌نگێكی پڕ سۆز هه‌یه كه به حه‌یران باسی خۆی ئه‌گێڕته‌وه ئه‌مه‌ش بوونی بهشكیتری هونه‌ره كه له‌ناو هونه‌ری شانۆ به‌كاردێت.
ده‌رئه‌نجام بوونی ئه‌م كارانه كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه، هیوادارم كه ئه‌م گروپه بتوانێت به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانیدا و بتوانێت خهلكێكیتریش له خۆی كۆبكاته‌وه و كاری شانۆیی له‌و ناوچه‌یه‌دا په‌ره‌بسێنێت و ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ هه‌موو خه‌لكی دۆڵی بالیسان دوای ئه‌وه‌ش ئه‌م ئه‌زمونانه بگوازرێنه‌وه ناوچهكانیتری كوردستان بتواندرێت شانۆ ببێت به یه‌كێك له ئامرازه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ربڕینی هه‌ست و هه‌ڵوێست و گه‌یاندنی بیروبۆچوون و سه‌كۆیه‌ك بێت تیادا داوازیهكان بخرێنه روو و ده‌نگی نهبستراوی خه‌لكی تیادا به‌ر ببیته‌وه كه به دڵنیایی له‌گه‌ڵیشیدا بواری هونه‌ری به‌ره‌وپێش ئه‌چێت و ئه‌تواندرێت داهێنانی زۆر جوان و گرینگ ده‌ربكه‌ون.
|