ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر که‌باب.
سه‌ردار عه‌بدوڵلا
هه‌روه‌ها، له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م بازاڕه هیچ قه‌یران و ئه‌زمه‌یه‌کى نێو بازاڕ نه‌یشکاند و له گه‌رم و گوڕى نه‌خست، بۆنمونه: سه‌ره‌ڕاى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى شێتى مانگا که خه‌ڵکى له گۆشتخواردن توشى گومان و دوودڵى کرد ، ماکدۆناڵدز وه‌ک جاران بازاڕى نه‌ما و قازانجى هاته‌خوار، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌ک هه‌ر کارى خراپى نه‌کرده سه‌ر که‌بابخواردن، به‌ڵکو هیواى خسته‌وه دڵى خه‌ڵکى، که‌سانێک که خه‌ریک بوو ده‌بوونه ڤیجیتار؛ که‌باب توانى گۆشتیان دووباره لا خۆشه‌ویست بکاته‌وه. له ئه‌وروپا، که‌بابخانه‌کان تاکو بێت په‌لوپۆ ده‌هاون و ژماره‌یان زیاد ده‌کات، گه‌ر به‌چاوێنى نه‌بن و له نێو خۆیاندا نه‌یکه‌ن به ئاژاوه و شه‌ڕى براکوژى، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌چنه نێو ڕیزى بۆرسه‌کانى جیهانه‌وه و هه‌موو ڕۆژێک به‌رزی و نزمی ستاتیستیکییه‌کانى له هه‌واڵه‌کانى ته‌لیڤیزیوێندا له ڕیزى ئاکسییه‌کانى نۆکیا، ئێریکسۆن، داوجۆنز و ئه‌وانى تردا ده‌خوێنرێته‌وه. گه‌ر سه‌یرێکى ناوخۆیش بکه‌ین بازاره‌که له‌مه گه‌رمتره، که‌بابچییه‌کان به‌ره‌و یه‌کگرتن ده‌چن و ده‌ستیان له نێو ده‌ستى یه‌کتر ناوه، ئه‌مه‌ش ده‌کرێت پێشبینى ئه‌وه‌ى لێبکرێت که که‌بابچییه‌کان له حیزبى سه‌ربه‌خۆیاندا خۆیان ڕێکبخه‌ن و یه‌کده‌ست بۆ ئامانجه‌کانیان تێ‌بکۆشن. وه‌ک ئاشکرایه، پێشتر هیچ دوو که‌بابچییه‌ک نه‌ک له ڕیزه دووکانێکدا به‌ڵکوو له گه‌ڕکێکیشدا به یه‌که‌وه هه‌ڵیان نه‌ده‌کرد، ده‌بوو به ئاژاوه و ململانێ تاکوو یه‌کێکیان به‌وى تریانى داده‌خست و دوکانه‌که‌ى پێ مۆر ده‌کرد. به‌ڵام ئیمڕۆ، سیان و چواریان له ڕیزه دوکانێکدا به ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ن و ته‌نیا دیوارێکى باریکى بلۆک ئه‌وه‌نده‌ى ده نانى تیری؛ له یه‌کتریان جیاده‌کاته‌وه. چه‌ند که‌بابخانه‌یه‌ک له شێوه‌یدا جیاواز و له‌ناوه‌ڕۆکدا وه‌ک یه‌ک به چه‌ند ناوى سه‌یره‌وه ڕیزیان به‌ستووه، ئه‌مه‌ش ناوى سیانیانه : که‌بابخانه‌ى چاوى چاوم، که‌بابخانه‌ى جه‌رگى جه‌رگم و که‌بابخانه‌ى دڵى دڵم. له که‌بابخانه‌ى چاوى چاوم ده‌یالوگه‌کان به‌م جۆره‌ن: ــ چاوى چاوم، فه‌رموو! ــ چاوى چاوم، ئه‌مرکه! ـــ چاوى چاوم، سه‌وزه و ماستاو بێنه! ــ چاوى چاوم، پێنج هه‌زارت داوه، ئیتر لۆ ده‌رێیت ده‌م داوه، عه‌یبه چاوى چاوم. ــ چاوى چاوم، که‌مێک ئاگات له خۆت بێت، شیشه‌که‌ى ده‌ستت وه‌خت بوو کۆره‌م کات. له که‌بابخانه جه‌رگى جه‌رگیشم ئاخاوتنه‌کان به‌م جۆره‌یه: ـــ فه‌رموو، جه‌رگى جه‌رگم! ـــ دوو نه‌فه‌ر جه‌رگ، جه‌رگى جه‌رگم! ـــ با زۆر ببرژێت، جه‌رگى جه‌رگم! ــ سه‌د نه‌فه‌ر جه‌رگ و که‌باب لێده بۆ مالى مه‌سئول ناوچه.. ده‌ى جه‌رگى جه‌رگم! ـــ جه‌رگت بڕیم، ده‌ک جه‌رگت بڕێت جه‌رگى جه‌رگم،. ـــ من تێناگه‌م، ئه‌وه‌ى له مێزه‌که‌ى ئه‌وبه‌ر دانیشتووه، سالێک زیاتره بێکاره، که‌چى داواى نه‌فه‌ر و نیوێک که‌بابى کرد! + چۆن جه‌رگى جه‌رگم، به قه‌برى باوکم یان جاسوسه یان ده‌ستى داوه‌ته دزى و فزى!؟ له که‌بابخانه دڵى دڵیشم، (دڵم) ده‌بێته پێشگر و پاشگرى هه‌موو وشه و ڕسته‌یه‌ک: ـــ دڵى دڵم، چى ده‌خۆیت؟ ــ سواڵکه‌ر لێناگه‌رێت دڵى دڵم .. بڕۆ خوا بتداتێ دڵى دڵم.. دورنه‌که‌ویته‌وه سه‌د شه‌ق له قونێت ده‌ده‌م، ده‌ی ونبه دڵى دڵم. دوو نه‌فه‌ر که‌باب و نه‌فه‌ریک دڵت عافیه‌ت کرد، دڵی دڵم. ئێستا حیسابی ده‌که‌ین دڵى دڵم. ــ ده‌زانیت، دڵى دڵم له که‌بابخانه‌ى جه‌رگى جه‌رگم ده‌ریانکردم، چونکه له برى ئه‌وه‌ى بڵێم جه‌رگى جه‌رگم له ده‌مم ده‌رچوو ووتم دڵى دڵم. به‌م شێوه‌یه، مه‌رجى هه‌ر شاگردێکى باش له هه‌ر یه‌کێک له‌و که‌بابخانانه‌دا زیاتر ده‌به‌سترێته‌وه به وتنه‌وه‌ى هه‌زار باره‌ى ناوى هه‌ر یه‌ک له‌و که‌بابخانانه؛ به ده‌نگ و ئاوازى تایبه‌تى خۆیه‌وه. ده‌کرێت، به ئاسانى هه‌ر که‌بابخۆرێک جیابکه‌یته‌وه که که‌بابخۆرى کام که‌بابخانه‌یه، چونکه موشته‌رییه‌کانیش وه‌ک وه‌ستاکان و شاگرده‌کان تووشى هه‌مان په‌تا بوون، چاوى چاوم، جه‌رگى جه‌رگم و حه‌یاتم بۆته وێردى سه‌ر زارى هه‌موویان. هه‌روه‌ها، دوکتۆرێکیش کاتێک نه‌خۆشێکى دێته به‌رده‌ست که توشى سکچوون و ڕشانه‌وه بووه به هۆى خواردنى جگه‌ر و که‌بابى چه‌وره‌وه، له یه‌که‌م پرسیاردا ده‌توانێت بزانێت له کام که‌بابخانه به‌هیلاکیان بردووه. کاتێک دوکتۆر به نه‌خۆشه‌که‌ى ده‌ڵێت: ــ چیت خواردووه؟ نه‌خۆشه‌که، وه‌ک چۆن ئه‌ندامى گروپه ئیسلامییه‌کان به(بیسم الله..) ده‌ستپێده‌کات، ئه‌ویش به چاوى چاوم، جه‌رگى جه‌رگم یان دڵى دڵم ده‌ستپێده‌کات؛ به‌م شێوه‌یه دکتۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى به ئاسانى له ده‌مى نه‌خۆشه‌کانه‌وه ده‌توانێت بزانن چ که‌بابخانه‌یه‌ک مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى پێشێلکردووه. ئه‌م سیستمى نوێی بازاڕى که‌بابه، وه‌ک سیستمى نوێی جیهان جێگه‌ى باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتره، چونکه ئه‌م دیارده نوێیه له ئه‌نجامى ئاڵوگۆرێکى بابه‌تى هاتۆته‌گۆڕ. له کاتى پرسیار و ڕاوه‌رگرتنى خه‌ڵکى بۆ زانین و هه‌ڵسه‌نگاندى ئه‌م بابه‌ته، یه‌کێک له موشته‌رییه هه‌میشه‌ییه‌کانى یه‌کێک له‌و که‌بابخانانه که خواردنى دوو سێ شیشى زیاده ته‌نگه نه‌فه‌س و توشى نزگه‌ره‌ى کردبوو، وا هاته گۆ: ــ ڕیزێ که‌بابخانه‌ى ته‌نیشت یه‌ک نیشانه‌ى یه‌کڕیزى میله‌ته‌که‌مانه له‌دواى ڕاپه‌ڕین، به ڕاستى ئه‌مه دیارده‌یه‌کى جوان و شارستانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه له سایه‌ى په‌رله‌مان و کابینه نوێکه‌ى حوکمه‌ته‌که‌ماندا. پیاده‌ڕوێکیش، که ته‌نیا له دوکه‌ڵى بۆنخۆشى که‌باب به‌هره‌مه‌ندبوو، به‌هێنانى ناوى که‌باب ده‌مى ئاو ده‌کات و موچڕکه به گیانیدا دێت، ئه‌ویش به خیرایى و بێ بیرکردنه‌وه دێته وه‌ڵام: ــ ئه‌و هه‌موو حیزب و پارته سیاسییانه که هه‌ن؛ هه‌ر وه‌ک ئه‌م که‌بابخانانه وان هه‌موویان هه‌ر که‌باب ده‌فرۆشن، واته وه‌ک یه‌ک وان، به‌ڵام تابلۆى سه‌ر ده‌رگاى مقه‌ڕکانیان له یه‌کتر جیاوازه. به‌سنییه ئه‌وان بێده‌نگن و دوکه‌ڵى خۆشى گۆشت و که‌باب ده‌که‌ن به سه‌ر و سنگماندا، به‌ڵام حیزبه‌کان زوو زوو دووکه‌ڵى باروت بڵاوده‌که‌نه‌وه.. پاشان، نه‌گبه‌تییه‌که له‌وه‌دایه ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى که ته‌نیا بۆنکردنی که‌بابیان پێبڕاوه ڕۆژبه‌ڕۆژ زیادده‌که‌ن. که‌بابخواردن له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، بۆته بابه‌تى ڕۆژ و وێردى سه‌ر زمان، به‌ڵام جیاوازى له نیوان خواردنى که‌باب له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه ئه‌وه‌یه: له ده‌ره‌وه، هیچ کێشه‌یه‌ک له نێوان هه‌میشه که‌بابخۆرێک و که‌بابنه‌خۆرێکدا نییه و له لایه‌ن گه‌نجه‌کانه‌وه که‌باب ده‌کرێت به به‌ندى گۆرانى ڕاپ، که‌بابخۆر له چاوى خه‌ڵکیدا ئه‌و که‌سه نییه که ده‌وڵه‌مه‌ند و گیرفانه‌کانى پڕه، به‌ڵکوو ئه‌و که‌سه‌یه که به‌زه‌یى به خۆیدا نایه‌ته‌وه و باکى له زیادبوونى گۆلیسترۆلى نیۆ خۆین و زیادبوونى کێشى نیه، که‌باب ئه‌و خه‌ونه نییه که که‌س نه‌توانێ نه‌یبینێ، که‌باب هه‌رزانتره له خواردنه‌کانى تر، به‌ڵام له ناوه‌وه، کێشه‌و ململانێى ڕوژانه درێژه‌ى هه‌یه له نێوان هه‌میشه که‌بابخۆره‌کان و ئه‌وانه‌ى خواردنى که‌باب بۆته خه‌ون لایان! که‌بابخۆاردن، بۆته سیمبولى ده‌وڵه‌مه‌ندان و جیاوازى چینایه‌تى، بۆ هه‌ژاران خواردنى ته‌نیا ژه‌مێکى که‌باب؛ ڕزگاربوونه له ده‌رد و په‌یداکردنه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ده‌ستچووى گیانه، ده‌رمانێکى خۆشه و ژنه دووگیانه‌کان بێزووى پێوه ده‌که‌ن.. به‌ڵام مخابن له تاو ئازارى گه‌ده‌ى خاڵى، که‌باب نه‌بۆته ئه‌و گورانییه‌ى که هه‌موو پێکه‌وه به یه‌ک ده‌نگ بۆ خۆشی بیڵێینه‌وه!
|