٢٧\٩\٢٠١٠
راپۆڕتی لێژنه‌ی
لێکۆلینه‌وه‌ی بارزانی گومانه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان ده‌سه‌لمێنێ!!
- ده‌زگای پاراستنی
پارتی زه‌رده‌شت عوسمانی تیرۆرکردووه -

سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
له‌دوای بڵاونونه‌وه‌ی راپورته‌که‌ی به‌ناو (لێژنه‌ی لێکولینه‌وه)ی
بارزانی، له (15/09/2010) سه‌باره‌ت به تیرورکردنی قوتابی و ڕۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت عوسمان، پارتی و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌که‌ی پاراستنی ، کومه‌لگای
کوردستانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تووشی نیگه‌رانی، وبه‌د بینی کردووه، له
داهاتوو چاره‌نوسی پرسی ئازادی راده‌ربرین و دیموکراسیه‌ت و، وبه‌رقراربوونی
ده‌وله‌تی یاسا‌و مافی مڕۆڤ، له‌ژێر سایه‌ی حوکمی پارتیدا.
پارتی و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌که‌ی له‌ڕیگای
ئه‌م ڕاپورته بێ شه‌رمانه‌ی خویانه‌وه،
دواتڕپه‌خشکردنی ته‌واوکه‌ری سیناریویه‌که‌یان، له کورستان TV له
22/09 ،ده‌یانه‌وێت جه‌نگی دژه ڕا ده‌ربرین وئازادی سیاسی و هه‌ر جۆره
ناره‌زایتیه‌ک به‌دژێ سیاسه‌ته‌کانی پارتی، وده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی وداروده‌سته‌که‌ی ، ڕابگه‌یێنن.
ڕۆشنه بۆ گشت خه‌لکی کوردستان، و به‌تایبه‌ت
شاره‌زایانی سیاسی، که پارتی ده‌زگای پاراستنی دامه‌زراندووه ، بۆ سه‌رکوت
و تۆقاندن و تیرورکردنی نه‌یارانی پارتی وده‌سه‌ڵاتی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، له ناوخۆی کوردستاندا
، به‌لکو بگره ته‌نانه‌ت له ناوخوی خودی ریزه‌کانی پارتیشدا، نه‌ک
بۆپاراستنی ئاسایشی خه‌لکی کوردستان له مه‌ترسی دۆژمنانی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان. هه‌شتا ده‌رسه‌دی چالاکیه‌کانی ئه‌م ده‌زگا داپڵوسینه‌رو سه‌رکوتگه‌ره
له ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ پێکهاتووه له سه‌رکوت و
تیرورکردنی نه‌یارانی پارتی له‌ئه‌ندامه‌کانی پارته سیاسیه‌کانی دیکه
،به‌گشتی ،وبه‌تایبه‌تی خه‌ڵکی ئازادیخواز و عه‌داله‌ت خواز‌و ناڕازی له‌سیاسه‌ته‌کانی
پارتی . له ڕۆژنامه نوس و ڕۆشه‌نبیره وه بگره تا هه‌لسۆراوانی
کرێکاری وبزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان، تا هه‌ڵسوراوانی پرسی مافی مڕۆڤ
، بێجگه له تیرورکردنی سه‌ده‌یان ژن له ژێر ناوی پاراستنی ناموسی
کورد، به تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی هه‌ولێرو بادینان.
پارتی ناتوانێ له رێگای ئه‌م سینارویویه پۆچ و بێ شه‌رمانه‌ی خۆیانه‌وه،
خۆڵ بکاته چاوی خه‌لکی ئازادیخوازی کوردستان و فریویان بدات، که ڕوی
خویان سپیه له تیرور کردنی ، گیان به‌ختکردووی ڕێگای ئازادی ، هه‌میشه
نه مر ( سه‌رده‌شت عوسمان). ئه‌وه‌ی که خه‌لکی کوردستانی ڕژانده سه‌ر
شه‌قامه‌کان له زوربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی
له دژی تیروری سه‌رده‌شت، ئه‌وه‌بوو که ئه‌و خه‌لکه هیچ شک و
گومانیان نه بووه له‌وه‌ی که پاراستنی پارتی سه‌رده‌شتیان
تیرورکردووه، ناره‌زایه‌تی ئه‌وانیش ناره‌زایه‌تی بوو له دژێ ئه‌م
تاوانه وه‌حشیگه‌ریه‌ی پارتی .
به‌م ڕاپورته وسیناریویه ، پارتی ئه‌وه‌ی سه‌لماند بۆ گشت جه‌ماوه‌ری
ئازادیخوازی کوردستان ، ڕای گشتی جیهان ، که چه‌نده دیکتاتور و سه‌رکۆتگه‌ره
، چه‌نده دژه ئازادی ڕا ده‌ربڕینه، چه‌نده مرۆڤکۆژه ، وله هه‌مان
کاتدا سوره له‌سه‌ر دزی وتاڵان وبری سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی خه‌لکانی
بێ به‌شی کوردستان .
به‌م ڕاپۆرته، پارتی ئه‌وه راده‌گه‌یینێ به خه‌لکی ئازادیخوازی
کوردستان، که زۆرسوره له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه به ئاگروئاسن به
دژی هه‌ر جوره ناره‌زایتیه‌کی خه‌لکی کوردستان، وهه‌موو قه‌له‌میکی جه‌سور
وئازای وه‌کو قه‌ڵه‌می ڕۆنامه‌نوسی نه‌مر(سه‌رده‌شت عوسمان) ، که ده‌نگ
هه‌ڵبرێ له دژی گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوت وده‌سه‌ڵاتداریه‌تی پاشایه‌تی ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
هه‌ر که‌سێک چاو بخشێنێ به‌لاپه‌ڕه‌کانی مێژوی ئه‌م 19 ساڵه‌ی دواییدا
، له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و پڕ له تاوانی پارتی و یه‌کێتی،و ده‌زگا
داپڵۆسێنه‌ره‌کانیان ( پاراستن و زانیاری)، پڕه له له‌ده‌یان
سیناریوی له چه‌شنه که هه‌لیانچنیوه بۆ قۆربانییه وه‌حشیگه‌رییه‌کانی
خویان (ڕۆوف کامیل، نه‌زیریر عومر عه‌لی (ئارام)، به‌کر عه‌لی، ڕێناس،
ئه‌بو نه‌سیر، فرانسیس، سورانی مامه حه‌مه...)
که به هامان شێوه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆرکردوون، و دوای تیرۆریش
رێز و که‌سایه‌تیی مرۆییشیان
تیرۆرکردن.
به رووی ئه‌م سیاسه‌ته دژه ئازادی و ڕاده‌ربرینه‌ی پارتی، پیویسته
خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو هێزو توانایه‌کیان بهێنه مه‌یدان ، و پڕ به‌ده‌نگیان
به پارتی بڵێن به‌سه به‌سه ، نا نا!! بۆ سه‌رکوت و تیرور ،به‌ڵێ به‌ڵی
بۆ ئازادی ڕاده‌ربرین، تیروریستان و لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌که‌تان ده‌ه‌بێت
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و بدرێ به دادگا.
کوردستان - هه‌ولێر
25\9\2010
adulsamadraza@yahoo.com
|