به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
راڤه‌ی وشه‌ی '' خان '' و '' خانم '' :
ح.س.سۆران
لێره دا باسێکی زمان ناسیتان سه‌باره‌ت به وشه‌ی " خان " و "خانم" پێش که‌ش ده‌که‌م ، که به هیوام جێگه‌ی سه‌رنجی خوێنه‌رانی وردبین و هێژا بێ :
له بنه‌ڕه‌ت دا ، وشه‌ی "خان " وشه‌یه‌کی مغوولیه ، که هاتوه‌ته نێو زمانی کوردیه‌وه . چون ،به داخه‌وه کوردستانی گه‌وره ماوه‌یکی به‌رچاو له ژێر ده‌سته‌ڵاتی نگریسی مغووله‌کانیش دا بوه . ئه‌مه‌ش ده‌زانین ، که زاڵ بوونی رامیاری و ئایینی ، وشه‌گه‌لی ده‌سته‌ڵاتی زاڵ ده‌هێنێته نێو زمانی گه‌لی بن ده‌ست و دای ده‌سه‌پێنێ- هه‌ر وه‌ک وشه‌ی عاره‌بی و تورکی و فارسیش به خه‌ڵوار هاتوه‌ته نێو زمانی کوردی .
وشه‌ی "خان" له زمانی مغوولی دا ، پاشگر ( پاشکۆ) ی رێز ، پلله و پایه‌ی به‌رزی مرۆڤی نێرینه بوه، وه‌ک چه‌نگیز خانی بابپیری خه‌ڵیفه ئه‌ردۆغان ، هولاکۆ خانی مغوول که به‌غدای گرتوه و ئاخرین خه‌ڵیفه‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌بباسی پاکتاو کردوه . مغووله‌کان رێزناو ( له‌قه‌ب) ی دیکه‌شیان زۆر بوه ، وه‌ک "قائان " .
وشه‌ی "خانم " یش رێزناو ( له‌قه‌ب) ی ئافره‌تان بوه . وه‌ک له تورکی دا وشه‌ی " به‌گ = بێی " بۆ نێرینه به کار ده‌برێ و وشه‌ی " به‌ێیان " بۆ ئافره‌ت .
لێره دا دێمه سه‌ر کاکڵی ته‌وه‌ره‌ی باسه‌که ، که راڤه‌ی وشه " خان" و "خانم "ه : هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ کرد ، وشه‌ی " خان " وشه‌یه‌کی مغوولیه ، له هه‌وه‌ڵه‌وه به چه‌شنی زۆر بنه‌وه‌شت و به‌ربڵاو له ته‌واوی پارچه‌کانی کوردستانی گه‌وره ، وه‌ک رێزناو ( له‌قه‌ب) ی پیاو ماقووڵ و نێرینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان به کار براوه ، بۆ وێنه وه‌ک شه‌ره‌ف خان بتلسی ، کامه‌ڕان به‌د‌رخان ؛ ئه‌مانوڵڵا خان ئه‌رده‌ڵان ؛ خان ئه‌حمه‌د خان ئه‌رده‌ڵان ؛ سه‌ردار عه‌زیز خان موکری ؛ سه‌ردار ره‌شید خان قووچان، له خوراسان ؛ سه‌ردار سه‌یفه‌ددین خان سه‌قز ؛ حه‌مه حوسه‌ین خان سه‌یفی قازی وه‌زیری به‌رگری ک.د.ک ؛ حه‌مه‌ڕه‌شید خان وێنه و دارۆغان ؛ حه‌مه عه‌لی خان گه‌ڵباخی ، حه‌مه خان بانه و سه‌دان که‌سی رێزداری دیکه . وشه‌ی " خانم " له کوردستان ، له هه‌وه‌ڵه‌وه هه‌ر بۆ ئافره‌تی زۆر ماقووڵ به کار براوه ، که با بڵێم له بنه ماڵه‌ی خان بوه . وه‌ک ماشه‌ره‌ف خانم کوردستانی ( مه‌ستووره ئه‌رده‌ڵان) ؛ نوور نیسا‌ء خانم یا خانمه چکۆله که زانستگه‌ی تورجانی دروست کردوه ؛ عادله خانم جاف ؛ مینا خانم خێزانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و به سه‌دان ئافره‌تی ماقووڵ و ناوداری دیکه .
هه‌ر وه‌ک وتم ، له زۆر جێگه‌ی کوردستانی گه‌وره ، وشه‌ی خانم بۆ ئافره‌تگه‌لی هه‌ره ماقووڵ به کار براوه ، شتێکی وه‌ک وشه‌ی " له‌یدی " ئینگلیسی بوه. به‌ڵام ئافره‌تگه‌لی دیکه‌ش ، زوربه‌یان رێزناو ( له‌قه‌ب) ی شیاوی خۆیان بوه ، وه‌ک : یای، خاتو ، خاتوون ، خات ، باجی ، میمکه ، پوورێ ، داده و هتد.
له پاشان که وشه‌ی " به‌گ " له زمانی تورکیه‌وه هاتوه‌ته نێو زمانی کوردی ، هێندێک جار بۆ ئافره‌ت ، وشه‌ی " خان " به‌کار هێنراوه ، وه‌ک " حه‌فسه خان نه‌قیب " ؛ مریه‌م خان ستڕانبێژ و ... . به‌ڵام به سه‌رنج دانی ئه‌و شرۆڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ، به بیر وڕای من هه‌ر وشه‌ی " خانم " یا " خاتو" له روانگه‌ی زمان ناسیه‌وه بۆ رێزناو(له‌قه‌ب)ی کوردی ئافره‌تان شیاوتره . بۆ سه‌لماندنی زۆر تری ئه‌م بیرۆکه‌یه ، باشه بڵێم ئایا ده‌کرێ له ئافره‌تێک هه‌واڵپرسی بکه‌ین و بڵێین " به‌یانیت باش خان ! " ، وا بزانم ئێستاش له باتی ئه‌م رسته‌یه هه‌ر ده‌ڵێن " به‌یانیت باش خانم یا خاتوونی به‌رێز یا شتێکی دیکه‌ی شیاوی ئه‌و رێزداره .
با له په‌راوێزی ئه‌م بابه‌ته دا ، به‌مانه‌ش ئاماژه بکه‌م : وشه‌ی " پاشا " رێزناوی فره به‌رزی تورکی بۆ نێرینه بوه ،بۆ وێنه رێزدار عوسمان پاشا جاف ، که یه‌کێک له مرۆڤگه‌لی مه‌زنی کورد و مێردی عاده‌له خانم بوه . پاشکوی به‌گ ، که ئه‌ویش تورکیه ، وه‌ک رێزناوی پیاوان به‌کار براوه ، بۆ وێنه وێژه‌وانی مه‌زنی کورد ، ماموه‌ستا تۆفیق به‌گ ( پیره‌مێرد) . وشه‌ی ئه‌فه‌ندیش ، رێزناوی تورکیه بۆ نێرینه . وشه‌ی " ئاغا"ش ، بۆ پیاو به کارده‌برێ ، وه‌ک رێزدار قه‌ره‌نیا ئاغای مامه‌ش ، سه‌رۆکی هۆزی ره‌سه‌نی مامه‌ش ، له ده‌ڤه‌ری خانێ . سه‌باره‌ت به رێزناوی ئافره‌تێک که قه‌ت شوی نه‌کردبێ ، له هێندێک زاراوه‌ی زمانی کوردی دا پێی ده‌ڵێن " گه‌وره کچ " . به‌ڵام هێشا نه‌مدیوه له مێدیا کاندا ، که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن . بۆ وێنه ئینگلیسیه‌کان ده‌ڵێن " به‌یانیت باش (میس = گه‌وره‌کچ ) ئێلیزابێت" ، به‌ڵام له نێو کورد دا قه‌ت نه‌مبیستوه بڵێن " به‌یانیت باش ( گه‌وره کچ ) نازدار " هه‌ر ده‌ڵێن نازدار خانم یا خاتو نازدار یا له هێندێک جێگه ده‌ڵێن " نازدار خان " !!! وشه‌ی "کاک " یش ، که وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردیه ، وه‌ک پێشگر(پێشکو) ی خۆشه‌ویستی ، مێرخاسی ، مه‌زنی ، جوامێری و رێزی نێرینه به کار ده‌برێ ، وه‌ک " کاک ئه‌حمه‌دی سلێمانی ؛ " ئایینی " کاکه‌یی" ؛ " کاکه مه‌م" و خاتوزین . یا به چه‌شنی زۆر ره‌به‌ن ، ساکار و دروشمی برایه‌تی و نزیکی ، وه‌ک " کاک رزگار " .
تاران 12/11/ 2708 soransa@hotmail.com
|