![]()
|
ئه‌مشه‌و من و یه‌ک جگه‌ره‌ی به‌جێماوی هێشتا نه‌سوتاوی ته‌نیاو ته‌پڵه‌کێکی چۆڵ و هۆڵی ئۆقره لێ بڕاوی ته‌نیاو کوپێ قاوه‌ی تفت و تاڵی چاو له‌خه‌و تۆراوی ته‌نیاو په‌رێشان بۆ ماچی لێوێ وه مۆمێکی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی باریکی چاو به‌فرمێسک له‌خه‌می ڕۆچوونی به‌ره‌و مه‌رگی خۆیی و هه‌ڵچوونی به‌ژنی عه‌رعه‌ری ته‌نیایی من سه‌عاتێکی ماخۆلانی کهوڵهکۆنیش تلیساوه به‌دیواری زه‌مه‌نه‌وه گه‌ڵا زه‌رده‌کانی عومرم بژار ئه‌کاو له‌عه‌زره‌ت ده‌ردی ته‌نیایی ئه‌ویش وه‌ک شێت چرپه چرپه خۆی ئه‌دوێنێ و له‌به‌ختی قه‌ترانیی منیش سه‌رخه‌وێکی بۆ ناشکێنێ گوڵدانێکی کریستاڵی مات و ته‌نیاش بێ نازی گوڵ ، بێ ڕازی دڵ سانه به‌سروه‌یه‌ک بشکێ ئه‌ویش ئه‌مشه‌و تنۆک تنۆک تکه‌ی ته‌نیایی لێ ئه‌تکێ په‌ڕه‌یه‌کیش سیمای ساف‌و سفت و بێگه‌رد وه‌لێ ناخی پڕ حیکایه‌ت پرچ و ئه‌گریجه‌ی سپی کرد له‌ژێر هه‌تاوی ته‌مه‌نێک تهنیاییاو هه‌ر چاوه‌ڕێی نوقته‌یه‌که ، میوانی بێ ئه‌ویش نایه‌ت قه‌ڵه‌مێکیش ئه‌گه‌رچی ته‌نیایه ئه‌مشه‌و وه‌لێ گیانه ، لێی دڵنیام که‌هاته ده‌نگ له‌گه‌ڵ یاده‌کانی تۆیا دونیا ئهخهمڵێنی به‌ڕه‌نگ.
سبتێمبهری 2008
|