![]()
|
رێهه‌ند.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین له دووره‌وه له‌گه‌ڵ فڕینی په‌یڤه سه‌وزه‌كان بۆ مێرگه تازه‌كانی خه‌یاڵ هه‌موو به‌یانیه‌ك تام و بۆنی كافێ تێكه‌ڵ به لێوه‌كانت ئه‌كه‌م لێوه‌كانی منیش به شه‌ونمی گیا خاوی ده‌راو روحت پڕم ئه‌كه‌ن له تۆ تۆ كه ده‌ریایه‌ك نیت كه‌نارێك نێوانمان بكات و جگه له من كه‌سیتر بتوانێت له ناوتدا مه‌له بكات تۆ كه نازی كچێنی خۆت به كۆڵانه‌كانی ئاره‌زوومدا تێپه‌ڕ ئه‌كه‌یت جگه له من كه‌سێكیتر نیه هێلكه رێی خه‌ونه‌كانت بپیتێنێ هه‌ر هه‌نده هه‌ند به سواری سپێڕمی خۆشه‌ویستیت رێهه‌ندی ئاوێته بوون ئه‌كا به مانا نوێكانی ژیان تۆ ئه‌ی تۆ تۆ هه‌ر له دووره‌وه به ره‌نگی لێوه‌كانت ژووره‌كه‌ت پڕئه‌كه‌یت له‌و ماچانه‌ی به‌بێ تۆ لێره ئۆقره ناگرن ئه‌و ماچانه‌ی خێراتر له زه‌نگی ته‌له‌فۆن ئه‌گه‌نه لات تۆ ئه‌ی تۆ تۆ هه‌موو رۆژێك هیلاكیم ئه‌شۆیته‌وه و به‌سه‌ر باڵی ووشه‌كانت ئه‌مبه‌یته‌وه ماڵی ئه‌و رۆژانه‌ی له چاوه‌ڕوانی تۆدا له ناویاندا نه‌ئه‌گیرسامه‌وه ئه‌و رۆژانه چركه‌كانی به چاوانی تۆ بۆ ئه‌ژماردم و ساته‌كانی به ناو مندا بڵاو ئه‌كرد زه‌مه‌نی خۆزگه‌كان به‌ڕێوه‌یه به‌ڕێوه‌یه له‌گه‌ڵ كاروانی خه‌ونه‌كانم غه‌ریبی تۆ له هیچ جێیه‌ك ناموه‌ستێنێ بۆنی باوه‌شی تۆ گه‌یشتۆته لام چاوه‌كانیشت له‌سه‌ر رێگای گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌ڵگیرساون به‌ر له جه‌سته‌م روحم ئه‌گاته لات به‌ر له چاوم بینین به‌ر له زمان شعر به‌ر له لێوه‌كانم ختوكه‌ی ماچ به‌ر له هه‌ناسه‌م ئه‌و دڵه‌ی شاهانه له‌ناویدا ئه‌ژی كه دێمه‌وه دیاریه‌كانم ئه‌و باخچانه‌ن به‌یه‌كه‌وه نه‌مامی هیواكانمان تیا ئه‌ڕواندن ملوانكه‌ی ماچه‌كانم و به با دانی خه‌مه نه‌زۆكه‌كان.
٢ی ١١ی ٢٠٠٨
|