٣\١\٢٠١١
راگه‌یاندنی
کۆتایی که‌مپینی
کۆمه‌کی مالی
پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان!
ئێمه له ڕیگای ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه‌وه هه‌موو لایه‌ک له‌وه ئاگادار
ئه‌که‌ینه‌وه، که پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان که
له لایه‌ن "به‌کر عوسمان" ڕاگه‌یاندرا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئازادیخوازی
کوردستان به گه‌رمی و جدی پشتیوانی و هاوکاری کرا. ئه‌و پرۆژه‌یه به
هه‌وڵ و هاوکاری هه‌موو لایه‌ک له ئازادیخوازان و ڕۆژانامه‌نووسان و
هونه‌رمه‌ندان ، که‌مپین و کۆمیته‌کانی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی له
ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان چۆته پێشه‌وه. ئێستا زۆربه‌ی کاره‌کانی
په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌واو بووه. ڕێگری سه‌ره‌کیمان بۆ
ئه‌نجامی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانن، ڕێگری دروست ئه‌که‌ن
له‌به‌رده‌م دانانی په‌یکه‌ره‌که. هه‌ر وه‌کو له یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانه‌وه
به ئاشکرا ڕایانگه‌یاندووه که مۆڵه‌تی دانانی په‌یکه‌ره‌که ناده‌ن.
دروستکردنی سیناریۆی قێزه‌ونی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌وڵیکیتری ده‌سه‌ڵاتداران بوو بۆ بێده‌نگی ئێمه
له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پرۆژه گرنگه‌دا.
ئێمه لێردا جارێکی‌تر بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌نووسان
و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌موو هێز و لایه‌نێک ئه‌که‌ین.
که ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان به‌ره‌و ڕووی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌نه‌وه
و جارێکی‌تر هه‌موو هه‌وڵیک بخه‌نه گه‌ر له پێناوی تێنه‌په‌ڕاندنی مه‌سه‌له‌ی
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌ر له ئاشکراکردن و داداگایکردنی
تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت تاکو دانی مۆڵه‌تی په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت
عوسمان.
له کۆتایشدا ده‌ستخۆشی له ته‌واوی ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌نوسان و
هه‌موو هاوکارانمان له که‌مپینی کۆمه‌کی مالی پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری
ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان و کۆمیته و که‌مپینه‌کانی سه‌رده‌شت
عوسمان بۆ ئازادی ئه‌که‌ین. که به‌وپه‌ری لێبراوی له خۆبردووی کاری
زۆر گرنگیان ئه‌نجامدا. ئێمه لێره‌دا ڕای ئه‌گه‌یه‌نین که که‌مپینی
ئێمه له پێناوی دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت درێژه‌ی ئه‌بێت. ته‌نها که‌مپینی
دیاریکراوی کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی مالی بۆ پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی سه‌رده‌شت
عوسمان به کۆتایی خۆی گه‌یشت. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌کیش ئه‌وه بڕی
ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی که تاکو ئێستا به ده‌ستمان گه‌یشتووه.
کۆمه‌که‌که‌ی به دراوی |
سه‌رجه‌م کۆمه‌ک |
نوێنه‌ر |
وڵات |
کرۆنی سویدی |
14591 |
جه‌لال سۆفی |
1.
هۆڵاندا |
یۆرۆ |
600 |
کۆمیتەی
سەردەشت
بۆ
بەرگری
لەئازادی-
هۆڵەند-
لەڕێگای ئه‌میر
قادر |
2.
هۆڵاندا |
دۆلاری ئوسترالی |
2130 |
عامر سابر |
3.
ئوسترالیا |
کرۆنی سویدی |
11600 |
عه‌باس ئه‌حمه‌د |
4.
سوید |
پاوه‌ند |
555 |
ئاسۆ گۆران |
5.
به‌ریتانیا |
کرۆنی سویدی |
6089 |
فوئاد عه‌زیز |
6.
سویسرا |
دۆلاری که‌نه‌دی |
775 |
جه‌لال سه‌عید |
7.
که‌نه‌دا |
کرۆنی دانیمارکی |
10 یۆرۆ و 5562 |
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی |
8.
دانمارک |
کرۆنی سویدی |
5470 |
سه‌باح ڕاجی |
9.
نه‌رویج |
یۆرۆ |
110 |
به‌کر حه‌مه‌د |
10.
ئه‌ڵمانیا |
یۆرۆ |
240 |
بنار مسته‌فا |
11.
فینلاند |
دیناری عێراقی |
195000 |
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د |
12.
کوردستان |
که‌مپینی کۆمه‌کی مالی پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری ئازادی بۆ سه‌رده‌شت عوسمان
1\12\2010
|