٦\٥\٢٠١٠
ڕفاندن و
تیرۆرکردنى(سه‌رده‌شت عوسمان)ئیدانه ده‌که‌ین.
له‌کاتێکدا
زۆرێک له‌به‌رپرسانى کوردستان شانازى به‌ئازادى ڕاده‌بڕین و کارى
ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌که‌ن. به‌ڵام به‌به‌رچاوى هێزه ئه‌منیه‌کانى و له‌کۆلێژى
ئادابى زمانى ئینگلیزى له‌ناو پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان خوێندکارى
ڕۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت عوسمان)یان ڕفاندو دواتریش له‌موسڵ به‌تیرۆرکراوى
دۆزرایه‌وه.
بۆ/ ڕاى گشتى
له‌کاتێکدا زۆرێک له‌به‌رپرسانى کوردستان شانازى به‌ئازادى ڕاده‌بڕین و
کارى ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌که‌ن. به‌ڵام به‌به‌رچاوى هێزه ئه‌منیه‌کانى و
له‌کۆلێژى ئادابى زمانى ئینگلیزى له‌ناو پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان
خوێندکارى ڕۆژنامه‌نووس(سه‌رده‌شت عوسمان)یان ڕفاندو دواتریش له‌موسڵ
به‌تیرۆرکراوى دۆزرایه‌وه.
وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م کرده‌وه ترسنۆکانه زۆر به‌توندى ئیدانه ده‌که‌ین،
خودى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌به‌رپرسیارى سه‌ره‌کى ده‌زانین له‌تیرۆرکردنى
ئه‌م خوێندکاره، چونکه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌که‌ى ئه‌و ڕفاندن و
تیرۆرکردنه روویداوه‌و چاوسورکردنه‌وه شه‌ق تێهه‌ڵدانیش تائێستاش به‌رده‌وامه.
بۆیه به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێسنوورى
کوردستان وێڕاى ئه‌وه‌ى هاوخه‌مى به‌که‌سو کار‌و هاوڕێکانى سه‌رده‌شت
عوسمان و سه‌رجه‌م ئازادی دۆستان ڕاده‌گه‌یه‌نین داواش له‌سه‌رۆکى هه‌رێمى
کوردستان ده‌که‌ین، ڕوونکردنه‌وه‌ى پێویست بدات له‌باره‌ى تیرۆرکردنى
ئه‌م خوێندکاره ڕۆژنامه‌نووسه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌ى
پێویست نه‌دات و بکوژه‌کان ئاشکرا نه‌کات. ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه
هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه له‌سه‌ر سایتى گروپ که‌مپینى ئیدانه کردنى
کاکه سه‌رده‌شتى جوانه مه‌رگ ڕاده‌گه‌یه‌نین ئێوه‌ش به‌په‌یامه‌کانتان
به‌شداربن.
بۆ/سه‌رۆکى هه‌رێم
بۆ/سه‌رۆکى په‌رله‌مان
بۆ/سه‌رۆکى حکومه‌ت
بۆ/کونسوڵى گشت ووڵاته بیانیه‌کان هه‌رێمى کورستان
گروپى ڕۆژنامه‌نووسانى بێ سنوورى کوردستان
|