٧\٥\٢٠١٠
رفاندن و کوشتنی
سه‌رده‌شت عوسمان مه‌حکوم ده‌که‌ین.
پاشئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌رده‌می زانکۆی
سه‌لاحه‌دین به‌پێشچاوی ده‌زگائه‌منیه‌کانه‌وه ده‌رفێنریت دواجار ته‌رمه‌که‌ی
له‌شاری موێل دۆزرایه‌وه و گه‌یه‌نرایه‌وه شاری هه‌وڵیر، ئه‌مه له‌کاتێکدایه
که به‌رپرسانی باڵای کوردستان پروپاگه‌نده‌ی ئازادی‌و مافی مرۆڤ
ده‌که‌ن‌و شانازی به‌ئازادی ڕاده‌بڕین و کاری ڕۆژنامه‌نوسیه‌وه ده‌که‌ن
له‌هه‌رێمی کوردستان. بێجگه له‌وه‌ی به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه‌کانی
کۆلێژی ئادابی زمانی ئینگلیزی و به‌به‌رچاوی خوێندکارانه‌وه ئه‌م
ڕۆژنامه‌نووسه ده‌فڕێندرێت و به زۆر ڕاپێچی ناو سه‌یاره‌ی تیرۆریستان
ده‌کرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م کرده‌وه ترسنۆکانه زۆر به‌توندی ئیدانه ده‌که‌ین،
هه‌موو لایه‌نه ئه‌منیه‌کان‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌به‌رپرسیار
ده‌زانین له‌تیرۆرکردنی ئه‌م خوێندکاره‌و ئه‌رکی سه‌رشانیانه ئه‌نجامده‌رانی
ئه‌و تاوانه بدۆزنه‌وه و بیانده‌نه دادگا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه.
ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندبن
به سه‌لامه‌تی‌و ئاسایشی هاوڵاتیان به‌گشتی‌و رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌تی.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوه‌ندی چاک. وێڕای ئه‌وه‌ی هاوخه‌می به‌که‌سوکاروهاوڕێکانی
سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان ڕاده‌گه‌یه‌نین، داواش له‌سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین، هیزه ئه‌منیه‌کان
ناچاربه دۆزینه‌وه‌و به‌دواداچوون بکه‌ن‌و دواتریش ڕوونکردنه‌وه‌ی
پێویست بده‌ن له‌باره‌ی تیرۆرکردنی ئه‌و خوێندکار‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه،
دواجار ئه‌گه‌ر بکوژه‌کان ئاشکرا نه‌کرێت. ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
که دۆسێی کوشتن‌و رفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه دیزه به‌ده‌رخۆنه ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رکوتێکی مه‌ترسیداره له‌هه‌رێمی
کوردستان‌و هه‌رگیز لێی بێده‌نگ نابین.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک
6/5/2010
|